❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆشه‌ویستى چیه‌ … چی له‌باره‌یه‌وه‌ وتراوه ؟ ღ♥ღ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-23 07:18:14

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

خۆشه‌ویستى چیه‌ … چی له‌باره‌یه‌وه‌ وتراوه ؟ ღ♥ღ

خۆشه‌ویستى چیه‌ … چی له‌باره‌یه‌وه‌ وتراوه ؟ 

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-452893f844.jpg

‌خۆشه‌ویستى : ئه‌و هه‌سته‌ شاراوه‌یه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌موو شوێنێك ده‌خوولێته‌وه‌
و هه‌موو جیهان ده‌گه‌رێت به‌دواى هه‌له‌ چاوه‌روان كراوه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى ئاوێته‌ى هه‌سته‌كان بێت
و به‌ نیگا سیحراوییه‌كانى دله‌كان ئه‌سیر بكات .. و به‌ ئارامى و به‌ هێمنى و بێ ئاگاى مرۆڤه‌كه‌ له‌ مێشك ،
له‌ ناخى دل بچه‌سپێت و رۆح و ویژدانه‌كان داگیر بكات .. و هه‌موو بوونى مرۆڤ كۆنترۆل بكات ..

خۆشه‌ویستى .. ئه‌و نه‌خۆشیه‌ خۆشه‌یه‌ كه‌ هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كان تووشى ده‌بن ..
هێزێكى موگناتیسى هه‌یه‌ كه‌ بوونه‌وه‌ره‌كان بۆ لاى یه‌كتر راده‌كێشێت ..
و به‌بێ ئه‌و ژیان له‌ هیچ هه‌ساره‌یه‌ك ناچێته‌ سه‌ر ..

خۆشه‌ویستى … ماناى زۆر گه‌وره‌ ده‌گه‌یه‌نىَ و پێناسه‌ى جۆراوجۆرى هه‌یه‌
له‌ ئاشقێك تا یه‌كێكى دیكه‌ ده‌گۆرێت .. هه‌ر خۆشه‌ویستێك بۆچوون
و پێناسه‌یه‌ك و مانایه‌كى تایبه‌تى داناوه‌ بۆ خۆشه‌ویستى ..


له‌باره‌ى خۆشه‌ویستى چى گوتراوه‌ ..

خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌ : ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ت خۆش بوێت
كه‌ بتوانىَ ره‌شبینت بكا له‌ ژیان جوانترین شته‌كان له‌ دونیا : خۆشه‌ویستى ، نان ، ئازادى
ئیهمال .. خۆشه‌ویستى ده‌كوژێ … و له‌ بیرچوون ده‌یكوژێ
خۆشه‌ویستى كه‌س ناكوژێ … به‌لكو له‌ نێوان ژیان و مردن دا هه‌لى ده‌واسێ و ده‌یهێلێته‌وه‌ ..

خۆشه‌ویستى .. ده‌سه‌لاته‌ … بۆیه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ى یاساكانه‌ ..
تۆ دلى خۆت ناناسیت تا جارێك له‌ خۆشه‌ویستى شكست نه‌هێنىَ
خۆشه‌ویستى وه‌ك مانگ وایه‌ .. دوو رووى هه‌یه‌ : غیره‌ رووه‌ تاریكه‌كه‌یه‌تى
خۆشه‌ویستى زۆر ئێش و ئازار له‌ ناو ده‌بات ,,,, چونكه‌ له‌ هه‌موو ئێش و ئازاره‌كان گه‌وره‌تره
كه‌ خۆشت ویست … سودفه‌یه‌ ، كه‌ به‌رده‌وام بیت ,, ئه‌وا ئیراده‌ى خۆته‌
كرده‌وه‌كان ده‌نگیان له‌ قسه‌ به‌رزتره‌ ,, ته‌نها له‌ قسه‌ى خۆشه‌ویستى نه‌بێت
ژیان وه‌ك خۆشه‌ویستى وایه‌ كه‌ هیچ حیكمه‌تێكى تیا نیه‌
خۆشه‌ویستى واده‌كات كه‌ زه‌مان بروات و زه‌مانیش وله‌ خۆشه‌ویستى ده‌كات كه‌ بروات
خۆشه‌ویستى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ شتێكدا وون بیت ، مردنیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شتێك له‌تۆ وون بكات
خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌ … ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دواى له‌ده‌ستچوونى هه‌ستى پێ ده‌كه‌یت
ئه‌وانه‌ى خۆشه‌ویستییان زۆر به‌ هێز بووه‌ ، له‌یه‌كه‌م نیگاوه‌ خۆشیان نه‌ویستووه‌
خۆشه‌ویستى مرۆڤى ئاسایی ده‌كات به‌ شاعر ، شاعر ده‌كات به‌ شێت ،
شێتیش ده‌كا به‌ ئاژه‌ل ، و ئاژه‌لیش ده‌كا به‌ شاعیر ..
خۆشه‌ویستى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زیاده‌ره‌وى بكه‌یت نرخى ناسینى كه‌سێك ,,
و غیره‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زیاده‌ ره‌وى بكه‌ى له‌ دانانى نرخى شتێك كه‌ نایناسیت یان نایزانیت .
دلسۆزى له‌ خۆشه‌ویستى ته‌نها ته‌مبه‌لییه‌ له‌ سه‌یركردنى مرۆڤێكى دیكه‌
كه‌سی خۆشه‌ویست … برسی نابێت ، و كه‌سی برسیش خۆشه‌ویستى ناكات
جه‌نگ و خۆشه‌ویستى ، ده‌رۆینه‌ ناوى هه‌ر كاتێك ویستمان ، به‌لام ئه‌گه‌ر توانیمان لێیان راده‌كه‌ین ,
ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ خۆشه‌ویستى ده‌كات باوه‌ر به‌ هه‌موو شتێك ده‌كات یانیش باوه‌ر به‌ هیچ ناكات
خۆشه‌ویستى بیرێكى قووڵه‌ ، ته‌نها كه‌مێكى لێ بخۆوه‌ به‌لام ئاگادار به‌ نه‌كه‌ویته‌ ناوى ..
ئه‌وه‌ى به‌ توندى تۆى خۆش ده‌وىَ بزانه‌ كه‌ به‌ نه‌رمى رقى لێت ده‌بێته‌وه‌
خۆشه‌ویستى له‌ دووره‌ په‌رێزیی دروست ده‌بێ و رق و كینه‌ش كاتێك له‌نێو خه‌لكیداین
خۆشه‌ویستى .. كوێر نیه‌ ، به‌لام تووشی ( دوور بینى ) بووه‌ ،
چونكه‌ به‌ هه‌ڵه‌كانى خۆى نازانێت كاتێك دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌
په‌شیمان بوونه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ خۆشه‌ویستییان ناسیوه‌ ،
داخبارییش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ هێشتا نه‌یانناسیوه‌
یه‌كه‌م یارى كه‌ دوو كه‌س به‌شدارى تیاده‌كه‌ن و دوو كه‌س
له‌ هه‌مان كاتدا یان ده‌به‌نه‌وه‌ ، یانیش ده‌دۆرێن … خۆشه‌ویستییه‌
خۆشه‌ویستى وه‌ك جه‌نگ وایه‌ … به‌ ئاسانى هه‌لى ده‌كه‌یت ، به‌لام زۆر زه‌حمه‌ته‌ دابمركێته‌وه‌
به‌ خۆشه‌ویشتى عاقل نابین .. به‌ عه‌قلیش خۆشه‌ویستى ناكه‌ین
به‌ دل خۆشمان ده‌وىَ ، به‌ عه‌قل رقمان لێیه‌ ، به‌ هه‌ردووكیان شێت ده‌بین
سه‌ره‌تاى خۆشه‌ویستى .. كۆتایی عه‌قله‌
تۆى خۆشه‌ویستى به‌ هێواشى گه‌شه‌ ده‌كات ,, به‌لام به‌ره‌كه‌ى زۆر به‌ خێراییه‌
رۆحى خۆشه‌ویست … له‌ جه‌سته‌ى ئه‌و كه‌سه‌دایه‌ كه‌ خۆشی ده‌وێ
خۆشه‌ویستی كه‌سێكمان بۆ جوانییه‌كه‌ى خۆشه‌ویستى نیه‌ ،
به‌لام ئه‌و كاته‌ى كه‌ خۆشمان بوىَ سه‌ره‌راى كه‌مو كورتیه‌كانى …ئه‌وكات به‌بێ هه‌موو گومانێكه‌وه‌ ئه‌وه‌ خۆشه‌ویستییه‌
ئه‌و كاته‌ى خۆشه‌ویستیمان ده‌وىَ نایه‌ت ، ئه‌و كاته‌ى نامانه‌وىَ دێ
سزاى ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ زۆر خۆشه‌ویستى ئه‌كا ،،، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رده‌م خۆشه‌ویستى بكا
له‌ رێگاماندا بۆ دل … پێویسته‌ به‌ ده‌رگاى لێوه‌كاندا تێپه‌ر بین
له‌ خۆشه‌ویستى و له‌ شه‌ودا … خه‌لك تووشى كوێرى ده‌بن به‌رامبه‌ر ره‌نگه‌كان
له‌وانه‌یه‌ خۆشه‌ویستى به‌ وشه‌یه‌ك له‌دایك ببێت ، به‌لام هه‌رگیز به‌ ووشه‌یه‌ك نامرێت
ئه‌و شته‌ى ئازارمان ده‌دات خۆشه‌ویستى نییه‌ ، به‌لكو ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ خۆشمان ده‌وێت .



جۆره‌كانی خۆشه‌ویستی :
   
  http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-be37e67ecb.jpg

" ژیان بێ هوده‌یه‌ ، كه‌مێك له‌ خۆشه‌ویستی و كه‌مێك ڕق

ئه‌گه‌ر چه‌مك و مه‌فهومی خۆشه‌ویستی فره‌ره‌هه‌ندو هه‌مه‌چه‌شن بێت
ئه‌وا جۆره‌كانیشیی به‌ ناخی مرۆڤایه‌تیدا چۆته‌ خواره‌وه‌ و هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێمه‌
له‌ به‌ر كه‌پر و نسێی خۆشه‌ویستیدا یه‌كێك له‌و جۆرانه‌مان هه‌ڵبژاردووه‌ ،
ئه‌وه‌ی توێژه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كی گشتگیر له‌ سه‌ری ڕێكن خۆشه‌ویستیان كردوه‌ به‌ چه‌ند جۆرێك ..

1 - خۆشه‌ویستی رۆمانسی ( عاتفی ) : ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ جگه‌ له‌ كرده‌
و پراكتیزه‌كردنی چه‌ند بابه‌تێكی نه‌رمو نیانی و رۆمانسی هیچی دیكه‌ له‌ خۆناگرێت ..
هه‌ر له‌ قسه‌ و پێدا هه‌ڵگوتن و به‌سه‌رداهه‌ڵاَدانو به‌ڕێكردنی چه‌ند كاتێكی خۆشی...
     

2- خۆشه‌ویستی جه‌سته‌یی ، ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ تینو و ئاشقی جه‌سه‌ته‌ی به‌رامبه‌ری
ده‌بێ ئه‌وه‌ش له‌ لایه‌ن هه‌ر ڕه‌گه‌زێكه‌وه‌ بێت بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ری ، خاڵًی ده‌ستپێكی
ئاشقبوونی مرۆڤه‌كه‌ به‌ جوانی جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ری ده‌بێت و خاڵی كۆتایی ئه‌و ئه‌شقه‌
به‌ گه‌یشتن به‌ جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر و تێربوونی غه‌ریزه‌ی سێكی كۆتایی دێت .


3- خۆشه‌ویستی عه‌قڵی : ئه‌وكه‌سه‌ هاوسازی و هاوگونجانێك له‌ له‌ ئه‌قڵی
خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌بینێ له‌ رووی نه‌شئه‌ی هاوكۆكی و بیری لێكتێگه‌یشتن .
           
4- خۆشه‌ویستی روحی ، ئه‌وه‌یان ئه‌و جۆره‌ خۆشه‌ویستیه‌یه‌ راسته‌قینه‌یه‌
كه‌ له‌ جیهاندا كه‌م بۆته‌وه‌ ، تیۆری ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ به‌جۆرێكه‌ كه‌ ده‌ڵێ من
كه‌ ئاشقێكم هه‌موو ژیان و سامانم بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌مه‌ به‌ جۆرێك كه‌ بۆ خۆم هیچم بۆ نه‌مێنێته‌وه‌ ،
ئه‌م جۆره‌ خۆشه‌ویستییه‌ رووداوێكی و واقیعی ژیانی مرۆڤه‌ و دووره‌ له‌ وه‌هم و خه‌یاڵ ،
ئه‌وانه‌ی توشی ئه‌و ئه‌شقه‌ ده‌بن ناتوانن هه‌رگیز
له‌ چوارچێوه‌ی پیرۆزی خۆشه‌ویستیدا دووربكه‌ونه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتوو ده‌بن تێیدا .


ناخۆشێ كانی خۆشه ویستی ღ♥ღ


خۆشه ویستی ئه و ووشه یه که تا ئیستا پیناسه یه کی ته واوی بۆ نه کراوه

چونکه زۆر له هه موو ووشه و پیناسه یه ك جوانترو پیرۆزترو به نه رختره

خۆشه ویستی چه ند رووداوشتی ناخۆشی تێدایه به هه مان شێوه ش

به شی خۆی ناخۆشی هه یه

منیش لێره به چه ند خاڵێك باس له خۆشی و ناخۆشیکانی خۆشه ویستی ئه که م

هیوادارم به دڵی ئێوه ی خوێنه ر بێت

1-ناخۆشه ..كه تۆكه سێكت خۆش بوێ ئه و تۆی خۆش نه وێیت

له وه ناخۆشتر ئه وه یه ..كه تۆ به ر ده وامبی له سه ر ئه و خۆشه ویستییه

2-ناخۆشه ..كه خۆشه ویستێكی ڕاسته قینه كۆتایی بێ له سه ر شتێك كه نه هێنێ

ناخۆشتر ئه وه یه كه ئه و دابڕانه به رده وام بێ..له به ر ئه وه ی

ناخۆشه ماڵ ئاوای كردن له خۆ شه ویستی

3-زه حمه ته بتوانی كه سێ هه ڵبژێری كه تۆی خۆش بووێ

له وه زه حمه تر ..رۆژێك هه وڵی ئه وه بده ی كه ڕقت له و كه سه بێ كه خۆشت ویستووه

4-ناخۆشه كه له زه مه نێكی هه ڵه دا خۆشه ویستی پكه ی

ناخۆشتر ئه وه یه كه له گه ڵ كه سێكی هه ڵدا تێكه وی

5-ناخۆشه خۆشه ویستێك به به زه ی ده ست پێ پكا

ناخۆشتر ئه وه یه كه به و شێوه یه به رده وام بێ

6-ناخۆشه كه رۆژێ ئه و خۆشه ویستیه ته نها ببێ به هاوڕێیه تی

ناخۆشتر ئه وه یه دوا جار ببێ به دووژمنایه تی

7-زه حمه ته كه له ناو جه ند كه سێكا خۆشه ویسته كه ت هه ڵبژێری

له وه زه حمه تر.. ئه و كه سه ی هه ڵی ئه بژێری شایانی ئه و خۆشه ویستیه نه بێ

8- زه حمه ته روو به رووی هه ڵبژاردن بیته و له نێوان كه رامه ت و خۆشه ویستید


بؤئه‌وه‌ى لةخۆشه‌ويسيتدا سةركه‌وتوو بيت:

خۆشه‌ويستى ئه‌وجه‌مكه‌ كرنكه‌ى زيانى هةموو كةنجيك كة بةشيكى زؤر كةورةى هيواو ئاواتةكانى
بيكئةهينئ ئينسان لة قوناغى تةمةنى لاويتيدا هةموو بيركردنةوةيةكى لاى خؤشةويستى
و بةيوةندى عةشيقانةية لة كةل رةكةزى بةرامبةريدا بةلام ئةوةى جيكاى باسكردنة
ئةوةية زؤربةى كردة خؤشةويستيةكان ئاكامى بة خةم و كيشةيةكى كةورة دةشكيتةوة
و كةنج ئةخاتة ناو دةرياى خةم و خةفةت و بيركردنةوةيةكى زؤر قولةوة ئةمةش بيى
ئةوترى شكست كة هؤكارى سةرةكى ئةم شكست هينانة بيركردنةوةيةكى ناعةفلانية
لةو بةيوةنديةدا بؤ ئةوةى لة بةيوةندى خؤشةويستيدا توشى ئةو شكستة تالة
نةبى بيويستة بزانين كة خؤشةويستى بةشيوةيةكى كشتى دوو
بنةماى سةرةكى هةية كة بيويستة بةهةند وةريان بكرين ئةو دوو ينةمايةش بريتين لة
1-يان ئةو بةيوةندى خؤشةويستية لة سةر بنةماى غةريزةو حةزوو ئارةزوةكان درووست بووة
2-يان لةسةر بنةمايةكى ثاك و ئينسانيانةى زؤر جوان بينا كراوة كةئةمةيان ئةبيتة مايةى بةختةوةرى هةموو لايةك


جياووزى نيوان عةشق و خؤشةويستى.....

خوشةويستى :- بريتى لة لة كورينةوةى هةست و سوزى نيوان 2 كةس كة جةند خاسيتةكى هاوبةشيان هةية.. وةخوشةويستى جورى زورة ....

هةموو كةسى ئةتوانى خوشةويستى بكات  وة زور بةئاسانيش ئةتوانى وازى لى بينى ئةكةر بيةويت بةلام ...


عشق زؤر جياوازة لة خوشةويستى  كاتيك كةسيك عاشق ئةبيت مةبةستم لة عاشق بوونى  راستة هيج كات ناتوانى واز لةو عةشقة ى بهينى

مةكةر بةس مردن بتوانى مةعشوقةكةى لى بسينى ( ئةلين ئاشق بون وةل هةناسة دانة  كةر مروف جةند دةقةيةك لى ى دابرى دةمريت)

ئةمة عةشقة .كةواتة هموو كةس ناتوانى عاشقبيت تةنيا كةسانيكى زور كةم نةبيت  بةلام

زور زور ن ئةوانةى خوشةويستى ئةكةن و وازى لى دينن.بونمونة كاتيك كةسيك بتوانى ولاتى خوى بةجى بهيلى هيج كاتيك ناتوانى بليت عاشقى

ولاتة.بةلام رةنكة زوز ولاتى خوش بويت ئةمة واتاى ئةوةية خوشةويستى ية نةك ئةشق . كةس هةية بلى لةدايك خوشةويستر هةية بةلام كاتيك

وةفات اكات دواى ئةو تو هةر ئةزيت لةكةل ئةوةى كة خوشةوسترين كةست لة دةست داوة.


ئه‌توانین بڵێین ... :

{{ هه‌موو عاشق بونيك خوشه‌ويستيه‌ به‌لام  هه‌موو خوشه‌ويستيه‌ك عاشق بوون نيه‌ }}

هيوادارم سوودى هه بيت...

* نــــوســـیـــنـــی : مــــــاركــــــــــۆ *

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net