.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه










له‌گه‌نجیدا نامه‌یه‌كم دایه‌ده‌ستت
ئه‌وا پیربووم
هه‌تائێستاش هه‌ر چاوه‌رێی وه‌ڵامی تۆم
له‌گه‌نجیدا بۆت ئه‌مردم
ئه‌وا پیربووم
هه‌تائێستاش هه‌رخاكی پێ و غوڵامی تۆم
له‌گه‌نجیدا دڵم تینوی ماچێكت بوو
ئه‌وا پیربووم
هه‌تائێستاش هه‌ربه‌تینوی ماچێكی تۆم
له‌گه‌نجیدا چاوه‌رێت بووم
ئه‌وا پیربووم
هه‌تائێستاش هه‌ربه‌ته‌نیام چاوه‌رێی تۆم
له‌گه‌نجیدا كه‌ئه‌مبینیت له‌دووره‌وه
ته‌زویه‌ك ده‌هات به‌گیانمدا
حه‌زم ده‌كرد له‌ژێر پێتا ببم به‌خۆڵ
وه‌ك په‌روانه
چۆن رۆحی خۆی ده‌سوتێنێ له‌عیشقی مۆم
ئێستاش هێنده خۆشم ئه‌وێی
گه‌رچی پیربووم
كه‌ئه‌تبینم ...ته‌زویه‌ك دێ به‌گیانمدا
پر ئه‌بم له‌ئازار
هه‌رئه‌ڵێی ...كولانه‌وه‌ی زامی به‌سۆم
توخوا وه‌ره
تاڵ به‌تاڵی پرچ و ریشم
به‌دوو ماچی لێوه‌كانت ره‌شكه‌ره‌وه
ئه‌گه‌ر نایه‌یت
چه‌ند ساڵی ته‌مه‌نی گه‌نجیم
له‌نوسینی نامه‌یه‌كدا بۆ بنێره‌وه
* سامان باوه‌نوری *


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






به‌ڕاستی جوان بوو ده‌ست خۆش برا هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده سته كانت خوش كاكه سامان كيان به راستى هونراوه كانت جيكاى سه رسامى منن به هيواى به رده واميت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




ده‌ست خامه‌ت خۆش بیت کاکه سامان به‌خوا منیش خۆم نه‌گرت راستی دلم کرد به‌هۆنراوه‌یه‌ک نوسیم
ده‌ستی تۆش خۆشبی برا گه‌وره‌که‌م به‌راستی کاتیک هۆنراوه‌کانی به‌ریزتان ده‌خوینمه‌وه خۆم ده‌خه‌مه جیگای تۆ


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




زۆر سوپاس بۆ هه‌مووتان ( arabawanory - bahast - ئاوات ته‌نها ) بژین
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه