.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















خۆت گرێ‌دراو و په‌یوه‌ستی که‌س مه‌که..
باوه‌ڕبه‌خۆبوون دژی هه‌رچه‌شنه په‌یوه‌ستی و گرێدراویهکه.
په‌یوه‌ستی به‌شتێکه‌وه، به‌که‌سێکه‌وه، به‌هه‌ر شتێکه‌وه ڕووخێنه‌ره.
تۆ په‌یوه‌ست نیت به کاره‌که‌ته‌وه، وا به‌خۆت بسه‌لمێنه که کاره‌که‌ت په‌یوه‌ستی تیه و په‌یوه‌سته به وزه‌و توانای تۆوه. هه‌مووی ئه‌مانه ، هه‌موو ههلو مه‌رج و بارودۆخه‌کان هۆکارێکن بۆ سوود وه‌رگرتن و که‌ڵک لی وه‌رگرتنی تۆ .
ئاسوده‌یی و شادومانی و هه‌سته‌کانی تر مه‌به‌سته به‌که‌سانی تره‌وه، نه‌به که‌سێک نه‌به شوینێک و نهبهشتێکهوه.
سوهرابی سپهری ئه‌ڵێ : سێبه‌ریی ئاسوده‌یمان خۆمانین.
که‌س ناتوانێت ببێته هۆی ئاسوده‌یی و ڕه‌زامه‌ندی تۆ، جگه له‌خۆت. زۆرێک له هاوسه‌رگیریه سه‌رنه‌که‌وتووه‌کان ، هی ئه‌و که‌سانه‌ن که دڵه‌ڕاوکێیان له‌گه‌ڵه یان باوه‌ڕیان به‌خۆیان نییه و له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بۆ ئاسوده‌ی و حه‌سانه‌وه و باوه‌ڕبه‌خۆبوون ، ئه‌گه‌ڕێن و ئه‌یانه‌وێت له‌که‌سێکی تر وه‌ریگرن له ئاکامدا نا‌ئومێد و سه‌ریان ئه‌دری له‌به‌رد.
که‌س و له‌هیچ هه‌لومه‌رجێکدا ، ناتوانێت ئاسوده‌یی و خۆشحاڵی و ڕه‌زایه‌ت له‌تۆدا دروست بکات ، جگه له‌خۆت.
ئاگاداربه ! ئه‌م چه‌شنه ڕستانه‌ی خواره‌وه هه‌رگیز نه‌یه‌ته سه‌ر زمانت ( ئه‌میس ئاگادارییه‌که له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاگرتن ):
- من بێ تۆ ناژیم.
- ژیان بێ تۆ بۆمن پوچ و بێ واتایه.
- تۆ زۆر شادمانم ئه‌که‌یت.
- تۆ وا له‌من ئه‌که‌یت وه‌ک پیاوێکی ڕاسته‌قینه بم .
- هه‌مووی په‌یوه‌سته به‌تۆوه.
- ئه‌گه‌ر تۆ لام ىرۆیت و هتد..
وتنی ئه‌م شتانه ڕه‌فتاری خۆشکێنانهن، نه‌ک هه‌ر عه‌شق و خۆشه‌ویستی نادات به‌که‌سی به‌رامبه‌ر ، به‌ڵکو نه‌بوونی باوه‌ڕبه‌خۆبوون و پشت بهخۆپهرستن له‌تۆدا ئه‌گه‌یه‌نی و ئه‌سه‌لمێنێ ڕوبهڕوهکهت هه‌ست یه‌کا که‌تۆ زۆر لاواز و پشت به‌ستوو به‌غه‌یری خۆتی و جیگه‌ی باوه‌ڕ نیت.
ئاگاداربه! په‌یوه‌ندی و خۆشه‌ویستی تۆ ، سه‌ره‌تا بۆخۆت بێت و دواتر بۆکه‌سی دیکه بێت، تۆ ئه‌بی که‌سانی ترت هه‌میشه له‌به‌ر ڕۆحی مرۆڤایه‌تی و ڕه‌فتاریه‌وه خۆش بووبێت ، تا ئه‌و خۆشه‌ویستییه ڕۆحی مرۆڤایه‌تی تۆ نهشکینێت.
خۆت له هیچ ههلو مه‌رج و بارودۆخێکدا به‌هیچ که‌س و هیچ شتک په‌یوه‌ست مه‌که.
ئاماده‌کردنی "شازاده شه‌نێ " سه‌رچاوه " کتێبی باوه‌ڕبه‌خۆبوون له ده ڕۆژدا "
تایبه‌ت به کــــــــــــــــــــــــــــــــوردژیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــن


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێط شازاده شه‌نێ گیان بۆ دانانی ئه‌م باباته جوان و به سوده‌ت،
خۆشحاڵین که جارێکی تر ده‌بینین به بابه‌ته جوانه‌کانت یانه‌ی کوردژین ئاوه‌دان ده‌که‌یته‌وه
ته‌مه‌ن درێژی بۆ تۆی شازدهکهی کوردژین ، هیوام له‌ش ساغی وته‌مه‌ن درێژی تۆیه له ژیاندا ،
دووباره ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێێ گیان .......

له‌سه‌ر هێڵ نییه