❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ادابى هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ نامسوڵماندا.

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-24 21:22:10

کاکۆ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 608
WindowsFirefox

ادابى هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ نامسوڵماندا.

ئایینى پیرۆزى ئیسلام مافى كه‌سانى نامسوڵمانى له‌ كۆمه‌ڵگاى ئیسلامیدا پاراستوه‌ به‌شێوازێك ئه‌من و ئاسایشى بۆ فه‌راهه‌م كردوون و رێز و حورمه‌تى بۆ داناون، چونكه‌ ئیسلام مایه‌ى سۆزو به‌زه‌ییه‌ بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى و پێغه‌مبه‌رى ئیسلامیش مایه‌ى ره‌حمه‌ت و به‌زه‌ییه‌ به‌گشتى به‌ مسوڵمان و خاوه‌ن كتێبه‌كان و بێباوه‌رِان وسه‌رجه‌م زینده‌وه‌ران ( وما ارسلناك الا رحمه‌ للعالمین) الانبیاء.
          

        

لێره‌دا به‌كورتى ئاماژه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك له‌و ماف و مامه‌ڵانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پێویسته‌ به‌رامبه‌ر كه‌سانێك كه‌ مسوڵمان نین ره‌چاو بكرێن.

یه‌كه‌م/ به‌زۆره‌ملىَ نه‌كرێن به‌ مسوڵمان:

خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا فه‌رمویه‌تى: (لا اكراه فی الدین قد تبین الرشد من الغی ) البقره‌/256. واته‌: فشار و زۆر به‌كارمه‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى كه‌سێك بێته‌ نێو بازنه‌ى ئیسلامه‌وه‌، ئایینى ئیسلام ئایینێكى روون و ئاشكرا و خاوه‌ن به‌ڵگه‌یه‌، پێویستى به‌وه‌ نیه‌ به‌زۆر كه‌سێك بێته‌ نێو بازنه‌یه‌وه‌. به‌ڵكو هه‌ركه‌س خواى گه‌وره‌ رێنوێنى كرد بۆنێو بازنه‌ى ئیسلام و سینگ و دڵى كرده‌وه‌و به‌رچاوى روون بوه‌وه‌و، به‌به‌رچاورِوونى هاته‌ ناو بازنه‌ى ئیسلامه‌وه‌، ئه‌وه‌ش كه‌ خوا دڵ و ده‌روونى كوێركرد و مۆرى به‌سه‌ر گوێ و چاوو دڵیداهانى، به‌زۆر هاتنه‌ ناو ئایینى ئیسلام هیچ سودى پىَ ناگه‌یه‌نێت.

به‌لاَم ئاینى ئیسلامیان بۆ رون ده‌كرێته‌وه‌و ئازادن له‌وه‌ى مسوڵمان بن یان نا .

دووه‌م/ چاكه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا:

پێویسته‌ مسوڵمانان به‌چاكى و دروستى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ غه‌یرى خۆیاندا بكه‌ن، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا فه‌رموویه‌تى: (لا ینهاكم الله عن الذین لم یقاتلوكم فی الدین ولم یخرجوكم من دیاركم ان تبروهم وتقسطوا الیهم ان الله یحب المقسطین ) الممتحنة 8 . واته‌: خوا رێتان لىَ ناگرىَ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى كه‌ جه‌نگیان له‌گه‌ڵ نه‌كردون له‌سه‌ر ئه‌م دینه‌و، ده‌ریان نه‌كردون له‌ جێگه‌و شوێنه‌كانتان، كه‌ چاكه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و دادیان له‌گه‌ڵ بنوێنن، به‌راستى خوا ئه‌وانه‌ى خۆش ده‌وىَ كه‌ دادگه‌رن.

چاكه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا چه‌ندین بوار به‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ك جێبه‌جىَ كردنى سیله‌ى ره‌حم و به‌جێهێنانى مافى دراوسێیه‌تى وهاوكارى و یارمه‌تى دانى له‌كاتى پێویستیدا و...هتد.

ئه‌وانه‌ى كه‌ دیارى كراون چاكه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت له‌ نامسوڵمانه‌كان، سه‌ره‌تا بریتین له‌ دایك و باوك و خزم و كه‌سوكار، به‌پێى ریزبه‌ندى نزیكى.

(ابن العربی) ده‌ڵێت: كۆده‌نگى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌جێهێنانى سیله‌ى ره‌حم واجبه‌و پچرِاندنیشى حه‌رامه‌.

له‌به‌ر گرنگى و جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر سیله‌ى ره‌حم، ته‌نانه‌ت به‌جێهێنانى له‌گه‌ڵ بێباوه‌رِانیشدا كارێكى دروست و خوازراوه‌. ده‌كرێت بڵێین به‌جىَ هێنانى سیله‌ى ره‌حم گرنگترین بوارى چاكه‌كردنه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سانى نامسوڵماندا.

(عن اسماء رضی الله عنها قالت: قدمت علی امی وهی مشركة‌ فی عهد رسول الله ( صلی الله علیه وسلم ) ، فاستفتیت رسول الله ( صلی الله علیه وسلم )قلت: إن امی قدمت علی وهی راغبة‌ـ افاصل امی؟ قال: (نعم صلی امك)). رواه البخاری ومسلم.

به‌ واتاى: ئه‌سما (خواى لىَ رازى بێت) وتى: له‌ سه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌ردا( صلی الله علیه وسلم )، دایكم سه‌ردانى كردم، له‌كاتێكدا بێباوه‌رِ بوو، پرسیارم له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) كرد، وتم: دایكم هاتووه‌ بۆ لام و حه‌ز به‌ دیده‌نیم ده‌كات، ئایا بچم بۆ لاى؟ فه‌رمووى: به‌ڵىَ، بچۆ بۆ لاى.

سێیه‌م/ سته‌م لێنه‌كردنیان:

ئایینى پیرۆزى ئیسلام قه‌ده‌غه‌ى كردوه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاى ئیسلامیدا زوڵم و سته‌م له‌ خاوه‌ن كتێبه‌كان بكرێت، خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا فه‌رمویه‌تى: (ولا یجرمنكم شنأن قوم علی الا تعدلوا وعدلوا هو اقرب للتقوی ) المائدة 8. واته‌: با رق و كینه‌تان له‌ ده‌سته‌و كۆمه‌ڵێك هانتان نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى راست نه‌رِۆن و دادگه‌ر بن، دادگه‌ربن ئه‌وه‌ نزیكتره‌ له‌ پارێزگاریه‌وه‌.

ئایینى پیرۆزى ئیسلام پێویستى كردوه‌ له‌سه‌ر مسوڵمانان كه‌ خوێن و ماڵ و ناموس و په‌رستگایان بپارێزن و له‌ هه‌موو ده‌ستدرێژى و زوڵم و سته‌مێكیش به‌رگرییان لێبكه‌ن.

هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تى ( ان الله یامر بالعدل والاحسان وایتاء ذی القریى و ینهى عن الفحشاء و المنكر والبغی ) النحل 90 .

به‌واتاى : به‌راستى خوا فه‌رمان ده‌دات به‌ دادگه‌رى و به‌ چاكه‌ و به‌به‌خشین به‌ خزم و كه‌سوكار وه‌ خوا به‌رگرى ده‌كات له‌ داوێن پیسى وخراپه‌و ده‌ستدرێژى .

پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى: (من قتل معاهدا لم یرح رائحة‌ الجنة، وإن ریحها لیوجد من مسیرة‌ اربعین عاما) رواه البخاری. واته‌: هه‌ركه‌سێك خاوه‌ن به‌ڵێنێك بكوژێت، بۆنى به‌هه‌شت ناكات، هه‌رچه‌نده‌ بۆنى به‌هه‌شت ده‌گاته‌ چل ساڵه‌ رىَ.

هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: (من ظلم معاهدا ان انتقصه حقا او كلفه فوق طاقته، او اخذ منه شیئاً بغیر طیب نفسٍ منه، فأنا حجیجه یوم القیامة). رواه ابوداود. به‌ واته‌: هه‌ر كه‌سێك سته‌م له‌ خاوه‌ن به‌ڵێنێك بكات، یان مافێكى كه‌م كاته‌وه‌، یان له‌ سه‌رووى تواناى خۆى داواى لىَ بكات، یان شتێكى لىَ وه‌رگرێت به‌بىَ ره‌زامه‌ندى خۆى، ئه‌وا من به‌رگریكارم له‌ دژى له‌ رۆژى دواییدا.

هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: (من اذى ذمیا فقد اذانى، ومن اذانی فقد اذى الله) رواه الطبرانی فی الاوسط. به‌ واته‌: هه‌ر كه‌سێك ئه‌زیه‌تى متمانه‌ پێدراوێك (زه‌ممى) بدات، ئه‌وه‌ ئازارى منى داوه‌، ئه‌وه‌ى ئازارى من بدات، ئه‌وه‌ ئازارى خواى گه‌وره‌ى داوه‌.

ئه‌مه‌و پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) ئاگادارمان ده‌كاته‌وه‌ له‌ سته‌م نه‌كردن گه‌ر سته‌ملێكراو بێباوه‌رِیش بێت هه‌روه‌ك فه‌رمویه‌تى ( اتقوا دعوة المظلوم وان كان كافرا ، فانه لیس دونها حیجاب ) حسن .رواه احمد ، وحسنه الالبانى رحمه الله .

وتا: خۆتان بپارێزن له‌ نزاو دوعاى سته‌م لێكراو هه‌رچه‌نده‌ بێباوه‌رِیش بێت ، چونكه‌ هیچ په‌رده‌یه‌ك نیه‌ له‌ نێواندا .

چواره‌م/ وه‌فا به‌ واده‌و به‌ڵێنه‌كان:

ئاینى پیرۆزى ئیسلام پابه‌ند بوون به‌واده‌و به‌ڵێن و په‌یمانانمه‌كانه‌وه‌ به‌ كارێكى پێویست و خوازراو له‌ قه‌ڵه‌م ده‌دات و چه‌ندین ده‌ق له‌ قورئان و فه‌رموده‌ گه‌واهى ئه‌م راستیه‌ن ، خواى گه‌وره‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا فه‌رمویه‌تى ( وافوا بالعهد ان العهد كان مسئولا) الاسراء 34.

واتا : وه‌فاداربن به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و په‌یمانه‌كانتان ، به‌راستى خاوه‌ن به‌ڵێن و په‌یمان پرسیارلێكراوه‌ .

ئه‌مه‌و یه‌كێك له‌ سیفاتى به‌نده‌ برِواداره‌كان پاراستنى ئه‌مانه‌ت و واده‌و به‌ڵێنه‌كانه‌ ( والذین هم لامانتهم و عهدهم راعون ) المؤمنون 8 .

هه‌روه‌ها شكاندنى واده‌و به‌ڵێن مایه‌ى تورِه‌یى و خه‌شم و نه‌فره‌تى خودایه‌ هه‌روه‌ك فه‌رمویه‌تى (والذین ینقضون عهد الله من بعد میثاقه و یقطعون ما امر الله به ان یوصل ویفسدون فی الارض اولئك لهم اللعنه‌ ولهم سوء الدار ) الرعد 25 .

واتا : ئه‌وانه‌ى په‌یمانى خوا هه‌ڵده‌وشێننه‌وه‌ له‌ پاش به‌ستن و گرێدانى ، ئه‌وه‌ى خوا فه‌رمانى پێكردووه‌ ده‌یپچرِن ، هه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ نه‌فرین و دورى له‌ به‌زه‌یى خوا ، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ سه‌ره‌نجامى خراپ .

پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى: (من كان بینه وبین قوم عهدٍ فلا یشد عقدة‌ ولا یحلها حتى ینقضی امدها او ینبذ إلیهم على سواء) اخرجه ابوداود والترمذی. به‌ واتاى: هه‌ركه‌س له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكدا په‌یمان و به‌ڵێنى هه‌بوو، ئه‌و گرێبه‌سته‌ نه‌ توند بكا و نه‌ كۆتایى پێ بێنێت، تا ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ به‌سه‌ر ده‌چێت ، یان پێكه‌وه‌ كۆتایى پىَ دێنن.

ئه‌مه‌و په‌یوه‌ندى نێوان مسوڵمانان و ئه‌وانى تردا له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتنى په‌یماننامه‌و به‌ڵێنه‌كان دێته‌ دى پێویسته‌ مسوڵمانان له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ پابه‌ندبن به‌و گرێبه‌ست و په‌یماننامانه‌ ، مه‌گه‌ر كاتێك ئه‌وان واده‌و به‌ڵێنه‌كان بشكێنن .

پێنجه‌م/ پاراستنى ژیانیان:

ئایینى پیرۆزى ئیسلام ژیانى مرۆڤایه‌تى پاراستوه‌و هه‌ر جۆره‌ په‌لامار و هه‌رِه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر ژیانى مرۆڤ به‌ یه‌كێك له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كان تۆمارده‌كرێت. جۆرى مرۆڤایه‌تى هه‌موو یه‌ك خێزانه‌و ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژییه‌ بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى.

به‌پێى زاراوه‌ى سه‌رده‌م نامسوڵمانه‌كان هاولاَتین له‌سنورى ده‌وڵه‌تى ئیسلامیداو هه‌ر له‌سه‌ده‌ى یه‌كه‌مه‌وه‌ تا ئه‌مرِۆ مسوڵمانان كۆده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌وان ئه‌رك ومافیان وه‌ك مسوڵمانان وایه‌و مه‌گه‌ر ئه‌و كاروبارانه‌ى تایبه‌تن به‌ ئاین بیروباوه‌رِه‌وه‌ .ئه‌وانیش ئازادن له‌سه‌ر شێوازى دیندارى خۆیان

شه‌شه‌م/ پاراستنى ماڵ و سامان:

ئایینى پیرۆزى ئیسلام ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر ماڵ و سامانى حه‌رام كردوه‌، هه‌ر جۆره‌ ده‌ستدرێژیكردنێك له‌ دزى و له‌ناوبردن تاوانێكه‌و سزاى له‌سه‌ر داناوه‌.
سه‌رچاوه‌:به‌خته‌وه‌ری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net