❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هه‌نگوین باشترین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-12-06 17:59:53

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

هه‌نگوین باشترین

هه‌نگوین باشترین ده‌رمانه بۆ کۆکه




لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی ده‌ریده‌خات، که هه‌نگوین بۆ کۆکه‌ی منداڵان باشترین ده‌رمانه، ئه‌وه‌ش زۆر زیاتر له‌ ده‌رمانه‌ پزیشکییه‌کان. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کان بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وت، که مژه‌یه‌ك له هه‌نگوینی ده‌ستکه‌وتوو له گوڵشیره‌ی ڕووه‌كی گه‌نمی ڕه‌شه‌وه (Fagopyrum esculentum) پێش خه‌وتن چالاکی له ده‌رمانه‌ ناسراوه‌کانی کۆکه زۆر زیاتره.

ئه‌نجامه‌کانی سوودمه‌ندی هه‌نگوین بۆ کۆکه گروپێك له زاناکانی پزیشکی منداڵان و ته‌ندروستی گشتی له کۆلیژی پزیشکی زانکۆی پێنسلڤانیا له‌شاری "Hershey" پێیگه‌یشتن و بۆیان ده‌رکه‌وت، که هه‌نگوین چالاکییه‌کی باشی بۆ هێورکردنه‌وه‌ی کۆکه‌ی شه‌وانی منداڵان نیشانداوه و هه‌روه‌ها جۆری خه‌وی منداڵانی باشتر کردووه.

ئه‌وانه‌ی له بواری پزیشکدا کارده‌که‌ن ده‌زانن، که توخمی "dextromethorphan" - به‌کورتکراوه‌ی به "DM" ده‌ناسرێت و ئه‌وه‌ش توخمێکی چالاکی زۆربه‌ی گیراوه ده‌رمانه‌کانی کۆکه‌ فرۆشراوه‌کانی ده‌رمانفرۆشه‌کانه - هیچ کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی بۆ سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی کۆکه نییه.

سوودمه‌ندییه‌کانی هه‌نگوین مێژوویه‌کی دێرینی هه‌یه و ماوه‌یه‌کی زۆره وه‌ك چاره‌سه‌رێکی پزیشکی به‌کارده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نها بۆ چاره‌سه‌رکردنی کۆکه و هه‌وکردنی بۆری هه‌ناسه، به‌ڵکو بۆ سارێژکردنه‌وه‌ی برینیش. هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی که‌س دژی کۆکه لیمۆ یان گژوگیای پزیشکی به‌کارده‌هێنن.

ئێستا توێژه‌ران هیواده‌خوازن، که پسپۆرانی پزیشکی به‌چاوێکی باشه‌وه بڕوانه توانا پۆزه‌تیڤه‌‌‌کانی هه‌نگوین بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن. چونکه تاکو ئێستا هیچ سوودێکی پزیشکی "dextromethorphan" ده‌رنه‌که‌وتووه و پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆریش بۆ به‌رهه‌مهێنانی ته‌رخان ده‌کرێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه ده‌‌درێت به "dextromethorphan"، که ده‌کرێت ببێته هۆکاری گرژبوونه‌وه‌یه‌كی توندی ماسولکه‌. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی هه‌رزه‌کاران وه‌ك ده‌رمانێکی بێهۆشکردن بۆ کاریگه‌رکردنه‌ سه‌ر باری مێگه‌زی و هزری به‌کاریده‌هێنن.

له‌میانه‌ی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا توێژه‌رانی زانکۆی پێنسلڤانیا بۆ ماوه‌ی دوو شه‌و هه‌ڵسان به‌چاودێریکردنی 105 منداڵ و هه‌رزه‌کار، ئه‌وانه‌ی دووچاری تووشبوون به نه‌خۆشی سیسته‌می هه‌ناسه‌دان هاتبوون.

شه‌وی یه‌که‌م به‌شداربووان هیچ جۆره چاره‌سه‌رێکیان وه‌رنه‌گرت. بۆ شه‌وی دووه‌م به‌شداربووان به سه‌ر سێ گروپدا دابه‌شکران: گروپی یه‌که‌م هه‌نگوینیان وه‌ك چاره‌سه‌ر وه‌رگرت و گروپی دووه‌میش ده‌رمانی "dextromethorphan"یان به‌تامی هه‌نگوین پێدرا، له‌کاتێکدا گروپی سێیه‌م وه‌ك کۆنترۆڵ هیچ چاره‌سه‌رێکیان پێنه‌درا.

له‌پاشان پرسیار له‌هه‌مبه‌ڕ نیشانه‌کان و جۆری خه‌و ئاڕاسته‌ی خێزانی منداڵان و هه‌رزه‌کارانی به‌شداربووی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه کرا و هه‌روه‌ها هه‌مان پرسیار له خێزانه‌کانیش کرا، ئه‌ویش بۆ زانینی توانای خێزانه‌کانی بۆ خه‌وتن. ئه‌نجامه‌کانی پرسیاره‌کان ده‌ریانخستبوو، که توانای هه‌نگوین بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی کۆکه زۆر دیار بووه.

زۆری پزیشکان داوا له به‌خێوکارانی منداڵان ده‌که‌ن، که هه‌نگوین به منداڵانی خواروو ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵ نه‌ده‌ن، تا دووچاری ژه‌هراویبوون به به‌کتیریا نه‌بنه‌وه.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

ScienceDaily

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-12-06 20:00:18

kchakam
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-21
په‌یامه‌كان: 576

Re: هه‌نگوین باشترین

dast  xosh  zanyareyake   baswda
amjara taqee   akamawa  la  saree  hhhhhhhhh
har  bjeet

Kurdzhin
http://img140.imageshack.us/img140/4586/1413kh0.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2399200&c=7197913

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-12-12 18:58:20

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: هه‌نگوین باشترین

swpas azizm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net