.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















[ وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِنْدَكَ الْكِبَرَ أَحَدُهُمَا أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُلْ لَهُمَا أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُلْ لَهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا ] الإسرا‌ء
23


زۆرێک له ئێمه ڕۆژانه گوێمان له وشه ناسک و جوانه‌که‌ی دایک ده‌بێت ، کاتێک گوێت له‌و وشه‌یه ئه‌بێت هه‌ست به ئارامی و سۆز ئه‌که‌یت
چونکه جگه له سۆز لێی نابینرێ ، ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌رچه‌نده گه‌وره بین و هه‌رچه‌نده خۆمان به که‌سایه‌تیه‌کی ناودار بزانین ، ئیجا جێی خۆیه‌تی له‌به‌رده‌م دایک دا چۆک دابده‌ین و بڵێین دایه گیان تۆ فێرت کردم ئه‌وه‌ی له چاکه‌و باشه ئه‌یزانم قه‌رزاری تۆم ، گه‌وره‌یی دایک ئه‌وه نیه بتوانین له چه‌ند په‌ره‌یه‌ک یان چه‌ند کتێبێک‌دا بینوسین، دایک هێنده گه‌وره‌یه هه‌موو ئاوی ده‌ریاکان مره‌که‌ب بێت و هه‌موو داری دارستانه‌کان پێنوس بێت و هه‌موو سه‌رزه‌ویش رابخه‌ین وه‌ک په‌رتوکێک جوانیه‌کان و گه‌وره‌یه‌کان و ئازاره‌کانی دایکی پێ بنوسینه‌وه هێشتاش که‌مه‌و ناتوانین حه‌قی بده‌ینێ ، خۆشترین ئاوازێک که هه‌بێ ئاوازی لای لایه‌ی دایکه ، خۆشترین ئازارێک که هه‌بێ زله‌ی میهره‌بانی دایکه ، سه‌ختترین ئازارێک هه‌بێ له دایک بوونی منداله که له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازاره خۆشه‌ویستی کۆرپه‌که‌ی هه‌مووی له بیر دایک ده‌باته‌وه، جوانترین پێکه‌نین زه‌رده‌خه‌نه‌ی دایکه کاتێک منداڵه‌که‌ی شتێک فێر ده‌بێت ، پاک و بێگه‌ردترین هه‌ست هه‌ستی دایکه که له‌گه‌ڵ هه‌موو ئازاره‌کاندا له باوشمان ئه‌گرێ ، جوانترین فرمێسک فرمێسکی دایکه کاتێک بۆ دوری منداڵه‌که‌ی له چاوه جوان و پاکه‌که‌ی دێته خوار، به‌راستی زمان ئه‌شکێ و وه‌صفی جوانی دایکی پێ ناکرێ دایک ئاوێنه‌ی میهری خودایه له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌و زاته پاک و بێگه‌رد و گه‌وره‌یه که به‌هه‌شتی له‌ژێر پێ دانراوه ، ئه‌و هه‌سته ناسکه‌یه پڕ سۆزه‌یه ئاوازی ده‌نگی ، تیشکی نیگای ، نوری روخساری هه‌رگیز له‌به‌رچاوان ون نابێت ، نه‌بونی دایک واتا نه‌بوونی خودی مرۆڤ .
باسێک له باوک ته‌واوکه‌ری دایک ئه‌که‌ین ، لێره‌دا پێم خۆشه هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌ین و گله‌یه‌کی زۆریش بکه‌ین له هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر که‌م که‌سایه‌تی باوک له نزیک که‌سایه‌تی دایک ده‌نه‌خشێنن ، باوک به‌و جۆره که‌سایه‌تیه‌ی که خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه تۆزێک توره‌یی یان ده‌نگێکی به‌رز یان سزادانێکی حه‌ق وای لێهاتوه میهر و سۆزه‌که‌ی له‌به‌رچاو نه‌بێت له کاتێکدا میهر و سۆزی باوکیش ئه‌گه‌ر هێنده‌ی دایک نه‌بێ به‌ڵام زۆری که‌م نیه ، باوکێک له پشت توڕه بونه‌که‌یه‌وه لێبوردن هه‌بێ و له پشت لێدانه‌که‌یه‌وه ئاشتکردنه‌وه‌و سۆز هه‌بێ و له پشت ماندوبونهکهیهوه ڕازی کردنی منداڵه‌کانی هه‌بێ ئه‌بێ که‌م سۆزی له کوێدا بێت ، باوک کاتێک منداڵه‌که‌ی هێته دونیا خۆشترین کاتیه‌تی و هه‌موو مزگێنی ده‌ده‌نێ که بووی به باوک واته بوی به زاتێکی گه‌وره و پیرۆز بووی به مامۆستا‌و ڕابه‌ر ، ڕۆژ تا ئێواره کار بکات و ماندوو ببێ زۆر ئاساییه به لایه‌وه له چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌کدا هه‌موو ماندوو بونه‌که‌ی بۆ منداڵه‌که‌ی سه‌رف بکات به‌و هیوایه‌ی منداڵی دڵ خۆش بکات ، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌مان بیر بچێت ئه‌وه‌ش حکمه‌تێکی ئیلاهیه که باوک بتوانێت زاڵ‌بێت به‌سه‌ر هه‌سته‌کانیدا چونکه ئه‌گه‌ر هه‌ستی باوک وه‌ك هه‌ستی دایک بێت ئه‌و کات ته‌نانه‌ت بۆ نه‌خۆشیش هیچ دایکێک حه‌ز ناکات کۆرپه‌که‌ی بخاته به‌رده‌ستی پزیشکێک بۆ ده‌رزی لێدان بۆیه خاڵق خۆی ڕێکخه‌ری هه‌مو جوانیه‌کانه و ئێمه‌ش نابێت گه‌وره‌یی و پیرۆزی باوکمان له بیر بچیت ، وه هه‌میشه بیکه‌ینه تاجی سه‌رمان و ده‌نگ و توره بوون و سزادانهکانیشی هه‌مووی وه‌ک میهر و سۆز و وانه وه‌ربگرین .
هه‌ندێک له وته‌ی گه‌وره پیاوان و ناوداران له‌سه‌ر دایک و باوک به‌م شێوه‌یه :-
***********
ناپلیون : گه‌ر دایکم نه‌بوایه نه‌مده‌توانی سۆزم هه‌بێ بۆ خۆشه‌ویسته‌که‌م و بۆ نیشتمانم.
ئه‌لیزابێت گاسل : دایکێک ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ک منداڵی لێی دور بێت ئه‌وا ژیان به هه‌موو جوانیه‌کانیه‌وه بۆی ئه‌بێت به وێرانه‌و بیابان .
گوته : دایک جوانترین دروستکراوی سروشته .
سوقراط: له‌گه‌ڵ دایک و باوک دا وا بجوڵێره‌وه که حه‌ز ده‌که‌یت منداڵه‌کانت وا بن له‌گه‌ڵتا .
ڤیکتۆر هۆگۆ : داهاتووی منداڵه‌کان په‌یوه‌سته به ئامۆژگاری دایک و باوکیانه‌وه ،
ئه‌لبێر کامۆ : که دایکم مرد وامزانی نیوه‌ی جه‌سته‌م ووشک بوو ئیتر من بوومه نیوه لاشه‌یه‌ک هه‌میشه خه‌مبارو خه‌فه‌تبار ئه‌هاتمه به‌ر چاوی خه‌ڵک .
هیتله‌ر: به هۆی سۆزم بۆ دایکم توانیم کتێبی خه‌باتم بنوسم و بیکه‌م به مارشی ئه‌ڵمانیا و ئه‌وانیش په‌یڕه‌وی بکه‌ن .
کۆمه‌ڵێک له وته و پێناسه جوانه‌کانی هاوڕێیانمان له کوردژین .....
***********
کاک ڕێکان :
دایک، ئه‌و په‌پوله باڵ نه‌خشینه‌یه، که ته‌مه‌ن شهرمهزاریهتی.
باوک،بارانێکی تونده له بیابانێکی بێ چهکهرهدا.
ســــۆزی خان :
دایك و باوكمان گه وره ترین كه سه له‌دواى په روه ردگارمان و بیغه مبه ر درودى خوداى له سه ر بیت ,
كه قهر زارى بین ,زورینهمان له بیرمان كردوه پاداشتى بده ینه‌وه له دنیادا...
دایــــــــــک : ئهوکهسهیهکهچهندین جارئازارت داووهوناخت شێواندووه له‌هه‌رکوێ بیت کاتێک ئازارێکت پێ ئه‌گات له‌خه‌وی شیرین ڕائه‌چڵه‌کێ وپێت ئه‌ڵێت ڕۆڵه‌ی شیرینم قه‌زات له‌من ههموودهردودانخۆشییهکانت بۆمن تۆش بێ ئاگای لێی ،
ئهوکهسهیهکهچاوهکانی بۆته هه‌ڵگری فه‌رهه‌نگ وڕۆمانێکی ماندوو ڕه‌نج کێش وئازاره‌کانی تۆی منداڵ تۆپێی نازانی , ئهوکهسهیهکهکهتاڵهڕهشهبریقهدارهکانی سه‌ری هێدی هێدی لهپێناوجوانی تۆدا پێشکه‌شی ڕۆژگاری ده‌کات
وبهرهوسپی بوون وماڵئاوای له‌بوون هه‌نگاوده‌نێت..
بــــــــاوک : هه‌ناسه‌ی ژیانـــــه،،ده‌ستپێكی خه‌نده پڕ له هاواره‌كانی گه‌وره‌یی و به‌دیهێنانی خۆشه‌ویستیه ..
مـــــهزنترین مرۆڤه ،خاوه‌نی گراوانترین دڵه،سه‌رچاوه‌ی بونێكه له ژیانی ههریهكهمانا جیا له مرۆڤانێكی دی
،بــاشترین هاوریمانه به لام نرخى وه ك ئه‌وه ى هه یه نایزانین...
کاک یادگار:
دایک : ئه‌و وشهیهیهکه وتنی تا راده‌یه‌ک ئاسانه به‌ڵام هیچ سنورێکی نیه بۆ مانای خۆشه‌ویستی و سۆز و نه‌رم نیانی واته هیچ سنورێک ناتوانێت ئه‌و مانایه بگرێته خۆی.
،دایک بریتیه له کۆمه‌ڵێک هه‌ست که هه‌میشه ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی رزگار ده‌کات له گومان و قه‌له‌قی و دوودلی ترس له سه‌ر نه‌که‌وتن.
.دڵی دایک قوتابخانه‌ی منداڵه،،له جوانترین دروستکراوه‌کانی په‌روه‌ردگار دڵی دایکه..
.دایک سه‌رچاوه‌ی به‌خشینی بێ سنوره له هه‌موو روویه‌که‌وه..دایک سه‌ربازی ونه که له نیوه شه‌واندا کاتێک پێویستمان پێ ئه‌بێت ده‌رده‌که‌وێت و فریامان ده‌که‌وێت له کاتی نه‌خۆشی و بێ تاقه‌تیدا.....
دایک سه‌رچاوه‌ی به‌خشینی خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌یه بێ به‌رامبه‌ر.
باوک:کۆڵکه‌ی خۆشبه‌ختی ژیانمانه چرای رووناکی نێو ماڵه‌کانمانه شادی هێنی دوا رۆژی ژیانمانه ،ئازار شکێنی هه‌موو ئازاره‌کانمانه .
شازاده شه‌نێ :
دایک :بریتیه له بناغه‌ی مه‌زنترین مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ واتای دایک ، به‌خشنده ، میهره‌بان ، خۆشه‌ویست ، پیرۆز ، گه‌وره ، ...
چه‌ندان هاوشێوه‌ی سیفاتی دیکه‌ش به‌رامبه‌ر دایک هێشتا که‌مه هه‌رچی بکرێت و بوترێت بۆ دایك هێشتا ناگاته به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رزییه‌ی که‌وا دایک هه‌یه‌تی .
باوک : بریتیه له ته‌واوکه‌ری وشه‌یه‌کی دیکه‌ی مه‌زن ئه‌ویش '' دایک '' ،که‌وا به‌ڕاستی گه‌نجینه‌ی هه‌ڵگری خۆشه‌ویستی و ڕێز و گه‌وره‌یی و پیرۆزییه بۆ واتاکه‌ی خۆی وه زۆر زیاتریش له‌وه‌ی باسی بکرێت و بوترێت ده‌رباره‌ی .
ڤــیان خان :
هه‌ریه‌ك له‌ئێمه كاتێك له دایك ئه‌بین دووكه‌س كه دڵسۆزترینن بۆ ئێمه له‌ده‌ورمانن ،، كه‌م كات هه‌یه یه‌كێك له‌و دوانه‌مان له دهورنهبێت یا هه‌ردووكیان ،ئه‌وانیش كه دایك و باوكه ،
،ئه‌و دوو كه‌سه‌ی كه دهستثكی هه‌موو گه‌وره‌یی یه‌ك و بهنرخییهكن بۆ ژیانی ئێمه .
دایك : ئه‌و مرۆڤه‌یه به‌ئاسانی له‌نێو هه‌موو ئازاره‌كاندا ،، ئه‌یه‌وێت خه‌نده بۆ منداڵه‌كه‌ی بژیه‌نێت ،، له‌گه‌ڵ گشت فرمێسكیكاندا ده‌نگێكی دی ئه‌خولقێنێ بۆ هه‌میشه‌یی .
بونی له نێو منداڵه‌كانیدا هه‌میشه هه‌یه ،،تا له ئامێزی ئاسوده‌یی خۆییان بگرێت ،، له گشت جوانی یه‌كانیشدا جوانی یه‌كی دییان پێببه‌خشێت .
باوك :ئه‌و مرۆڤه‌یه له گشت تهگهبهرێكیشار و كوچه‌كان هه‌نگاو ئه‌نێت تا له بچوكترین ناڕه‌حه‌تی منداڵه‌كانی بپارێزێت و بۆ گه‌وره‌ترین ئاسوده‌یی ده‌نگێكی تریان بداتێ .
به‌رده‌وام له ناخه‌وه فرمێسك ئه‌ڕژێت ،، هاواری خۆشی بۆ منداڵه‌كانی ئه‌كات ،، ئه‌یه‌وێت له‌گشت وتنێك و جوڵانێكی دا ،،منداڵه‌كانی له فرمێسكدا خه‌نده هه‌ڵبژێرن .
کاک نیگار :
نازانم چۆن و بە چ وشەیەک دەست پێ بکەم بۆ ئەوەی بتوانم وەسفی ئەو دوو زاتە پیرۆزە بکەم کە خوای گەورە خەلقی کردوون.
دایک وباوک ئەو دوو کەسەن کە بە بەردەوامی وەک سەیوانێک سیبەرەکان چاودێری منداڵەکانیان دەکەن ،
دایک:ئەو کەسەیە کە بە ھیچ جۆرێک وەسف کردنی تەواو نابێت چونکە ھەموو ژیانی بۆ گەورەکردنکۆرپەکەی تەرخان دەکات .
باوک ئەو کەسەیە کە رۆژانی بە درێژی بەسەردەبات لە کاتی سەرما و گەرما بۆ پەیدا کردنی بژیوی ژیان ،
ئێمەی مندال ھەر چەندێک ھەوڵ وکۆششی خۆمان بکەین ناتوانین رەنجی ھەردووکیان لە سەرشانمان لاببەرێن .
دایک باوک ئەو کەسەیە کە ھەموو کات مرۆڤ پیویستی پێیەتی وە ھەروەھا دایک باوک زۆر گەورەیە بۆ ژیان چۆنکە ئەگەر دایک و باوک نەبێت ئێمە ئێستا وا نەبووین
وە ھەروەھا ئایینی پیرۆزی ئیسلام ھەموو کات باسی دایک باوکی کردووو رێز لە دایک و باوک بگرن .
لیسا خان :
دایك ئه‌و خونچه ناسکه‌یه به ئازاری سه‌رم لهدهورمبوو تا ئه‌و ئازاره‌ی به قسه خۆش‌و به ده‌ستوو په‌نجه پڕ شفاکانی دور کاته‌وه لێم،
دایک بناغەی ژیانە بە نەبوونی دایک ژیان نابیت,جوانترین ناسکترین دروست کراوی بهروهردگاره.
بـــــاوك: کە دایک نيوەی ژیان بێت ، ئەوا باوکیش تەواوکەری نیوەکەی تریەتی.
*هاوناز* خان
دایک:ئه‌و مرۆڤه‌یه که خوای گه‌وره ده‌یکاته گه‌وهه‌رێکی گه‌وره ،گهوههرهیێکه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت هه‌ر له یه‌کێک له ئێمه‌ش بونمان نابێت ،
دایک له‌هه‌موو پیرۆزیه‌کانی ژیان پیرۆزتره ، دایک پێوانه‌ی نییه له خۆشه‌ویستیا ،
هه‌موومان نرخی خۆشه‌ویستی ده‌زانین به‌لام گرنگترین خۆشه‌وستی و پیرۆزترین خۆشه‌ویستی :خۆشه‌ویستی دایکه ،
هه‌موو کاتێک دایک مرۆڤێکی پیرۆزه له دلمانا .ژیانیش بێ دایک هه‌ندێ مانای پیرۆز لاده‌با له ژیان .
باوک:ئه‌و مرۆڤه‌یه که خوای گه‌وره دایکاته گه‌وهه‌رێکی گه‌وره‌ی تر، گهوههرهیهکه ژیان بێ باوکیش نابێت ،
باوک گه‌وره‌یی و پیرۆزه‌یی خۆی هه‌یه لای مرۆڤ ، باوکیش پێوانه‌ی نییه له خۆشه‌ویستیدا ،
چۆن دایک خۆشهوستیهکی گه‌وره‌ی هه‌یه باوکیش به هه‌مان شێوه‌ی دایکه ،
ژیان بێ باوک هه‌ندێ له مانا پیرۆزه‌کانی ژیان لهدهبا ،
ره‌نگه به‌هۆی دابونه‌ریته‌وه باوک به به که‌سێک بزانرێت به‌لام له راستیدا وانییه ئه‌ویش رۆلی گرنگی له ژیاندا .
ژیانی مرۆڤایه‌تیش بێ دایک و باوک نابێت ، رۆڵی تایبه‌ت له ژیاندا دایک و باوکه .
شــــازه خان :
دایک ،، به‌هێزترین هێزه که به هه‌ست و سۆزه گه‌رمه‌که‌ی مرۆڤ هه‌روه‌ک هیزێکی موگناتیس ئاسا مرۆڤ به‌ره‌و جیهانه دایکانه‌که‌ی خۆی ڕاپێچ ده‌کات
و له باوه‌شه پڕ سۆزه‌که‌یه‌وه به هه‌موو توانای خۆی هێزی گه‌وره بون و توانای بهڕێرکردنی زیانمان پێ ده‌به خشێ..
باوک..قورسترین و پڕ ماناترین ئه‌رکه که مرۆڤ توانیبێتی له شانۆی زیان ئه‌رکی تیا بینیبێت ..
کاک خه‌مبار:
ئه‌گه‌ر بیر لهوڕهنج و ئه‌رکانه بکه‌یته‌وه ، که دایک و باوکت له گه‌ڵیان کێشاویت ،
ده‌بێت خۆشه‌ویستی خۆتیان له پێش هه‌موو که‌سێکی دیکه پێ
ببه‌خشی ، چونکه دایک له پێناوی تۆ خۆی ده‌ڕه‌نجێنێت و سۆزی خۆیتـ به سه‌ر ده‌بارێنێت و چاودێریت ده‌کا ،
ئه‌وه‌ی دایک له‌گه ڵ مناڵیخۆیدا ده‌یکا که‌سی دیکه نایکات.
به‌یانیان زوو به زمانێکی شیرین له خه‌وت هه‌ڵده‌ستێنێت و ده‌ستی ده‌هێنێت به سه‌رتدا و جله کانت له‌به‌ر ده‌کا
خواردنت بۆ ئاماده ده‌کات ، بۆخێر و خۆشی تۆ هه‌رچی پێویست بێت درێغى ناکات
باوک : باوکیش وه‌ک دایک وایه له پێناوی تۆ به گه‌رما و سه‌رما هه‌وڵده‌دات ڕه‌نج ده‌دات ،
گوێ به ماندوو بوون و ئێش و ئازار نایات ، به دڵێکی فراوانه‌وه هه‌موو ڕۆژێک له ماڵ دێته‌ده‌ر ،
ده‌ست به‌کارکردن ده‌کات ، تا بژێوی منداڵێکی دابین بکاتـ ،چونکه له گلێنه‌ی چاوی خۆشتر ده‌وێن .
کاک فه‌نابوون:
دایــــك:ئه‌و تیشكه زێرینهیه كه جوانی خوی به ئاسمانی جوانی دنیادا به‌خش ده‌كات
باوك:كــهسێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رگێكی ساده‌دا
کاک بڕوا باتاسی :
دایه گیان :له‌میانى هه‌موو خه‌ڵكیدا هه‌ست به‌گه‌وره‌ی و له‌میانى یاراندا هه‌ست به‌بوون ده‌كه‌م و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى هه‌ست بهبهنرخى خۆمهوهدهكهم. بهلاَم له‌ئاستى تۆ هه‌ر ئه‌و منداڵهبچوكهم، هه‌ست بهبێبوونى ده‌كه‌م.
بابه گیان: هه‌ر چه‌ند من له‌م هه‌سته بێبه‌شم به‌لام ئه‌مه دانا :هه‌ست کردن به‌ئارامی ونوێ بوونه‌وه‌ی ژیان فێربوونی خۆشه‌ویستی وئارام گرتن لهسهرناخۆشی و کێشانی وێنه‌یه‌کی جوانی دنییای له باوکه‌وه‌یه....
کاک مسلم :
دایک: پڕه له‌گه‌وره‌یی.. له‌گه‌ڵ بیستنی ئه‌م وشه‌یه‌دا حه‌قه هه‌موومان سۆز و میهره‌بانیمان بێته یاد،
له‌کاتی تاڵیا حه‌قه بیربکه‌ینه‌وه که که‌سێک له‌مه‌ی ئێمه تاڵتر رۆیشتووه که دایکه،
ئازاری زۆر دیوه له کاتی دروست بوونی کۆرپه‌که‌یه‌وه تا ته‌واو پێی گه‌یاندووه واته ئه‌مه‌ش له‌پێناو کۆرپه‌که‌ی،
ئه‌وکاته‌ی که کاتی حه‌سانه‌وه‌یه ئه‌و ئه‌مه‌شی له‌سه‌رخۆی وه‌لاناوه که خه‌وتنه، ئیتر بۆیه ئه‌ڵێم له‌گه‌وره گه‌وره‌تر دایکه،
ئایا ئازار ناتگرێ که ئه‌بینت چه‌نده‌ها دایک لای غه‌یری(جگه) له کۆرپه‌که‌یان که ئێستا کۆرپایهتیان ته‌واو کردووه و بوونه‌ته که‌سی ژیری ته‌واو،
به‌خێو ئه‌کرێن.. ناوی وه‌فا تۆبڵێی لای ئه‌م جۆرانه هه‌بێ؟! تۆبڵێی هه‌ست تیایاندا بوونی هه‌بێ؟!...
باوک: هه‌رچه‌نده دایکه‌کان هه‌موویان هاوبه‌شن له سۆز و میهره‌بانی و ...هتد، به‌ڵام باوکه‌کان جیان..
هه‌یانه پڕ سۆزه، هه‌یانه سۆزی ئه‌گۆڕێ، هه‌یانه پڕ ڕه‌قیه...هتد،
به‌ڵام باوک هه‌ڵگری یا لابه‌ری ده‌ردی دایکه واته خێزانه‌که‌ی، باوک هه‌ڵگری باری دارایی دایک و کۆرپهکهیهتی،
باوک حه‌ز ئه‌کا که کۆرپه‌ی باوکی خۆی له‌هه‌مووکه‌س خۆشتر بووێ، به‌ڵام زۆرکه‌م باوک به‌م ئاواته‌یان گه‌یشتوونه،
دوای هه‌موو ئه‌مانه‌ش باوکیش له دایکی که‌متر لێ نه‌هاتووه که ئه‌ویش له ئێستایا لای جگه له مناڵه‌کانیان ئه‌ژین...
نــــاز خان:
دایک : جوانترین و به‌نرخترین مرواری له مرواریه‌کانی ژیان دایکه ،،
دایک تاجێکه دایم پڕشه‌وق و بریقه‌یه به‌سه‌رمانه‌وه و مایه‌ی شانازیه بۆههریهکهمان ،
دایه گیان تۆ زۆۆۆر له‌وه گه‌وره‌تری که به‌م کۆمه‌ڵه وشانه پێناسه‌ت بکه‌م ،
به‌ڵام ئاماده‌م ڕۆحی خۆمت پێشکه‌ش بکه‌م.
باوک : ئه‌و که‌سه دڵسۆزیه که‌ئاماده‌یه هه‌موو خۆشی و کامه‌رانی خۆی ببه‌خشێت له‌پێناو به‌خته‌وه‌ری مناڵه‌کانی.
کاک باپیره :
هه‌موو قه‌ڵه‌مه‌كانی ئه‌م جیهانه بێنه‌و له‌باره‌ی دایكه‌وه شتی پێبنوسه له‌و بڕوایه‌دام به‌ش ناكات
دایك قوتابخانه‌یه‌كه بۆ ئاده‌میزاد ڕێ نیشاندهریهتی هه‌ست و بیر و هۆشیه‌تی .
دایك ئه‌و قوتابخانه‌یه‌یه كه ئێمه‌ی لێوه فێری سه‌ره‌تاكانی ژیان ئه‌بین ،دایك دڵی مناڵه‌كانیه‌تی ،دایك هه‌رگیز مانایه‌كی نیه بتوانم بینوسم ئه‌وه‌نه گه‌وره‌یه زۆر له‌وه گه‌وره تره به‌نوسین ده‌ری ببڕم
دایك....سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستیی و نه‌رم و نیانی به‌خشنده‌یی بێ سنووره. سه‌ربازی وونی شه‌ونخوونی یه ، بۆ چاودێریكردنمان.
رێنمونی كاره بۆ ڕێگه‌ی ئیمان و هێمنی ده‌روونی ,ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌یه كه ده‌ورمان ده‌دات بۆ چاندنی سه‌لامه‌تی و دلنیایی بۆمان
لابه‌ری ئازار و خهمهكانمانهن.
باوک : که‌سێکه هه‌رچی له باره‌وه بڵێم له‌و بڕوایه‌دام هه‌رگیز ناتوانم هه‌قی خۆی بده‌مێ.
باوك خۆری ژیان و سه‌رچاوه‌ی ئاسوده‌ییه، هیلاك ئه‌بێت و تێ ئه‌کۆشێت له پێناوی هێنانه‌دی ژیانێکی ئاسوده و دامه‌زراو بۆ ڕۆڵه‌کانی.
باوك سۆزێکی ئاوێته‌یه له هێز که ئه‌توانێ که‌شتی ژیان به‌ره‌و ڕۆخی ئارامی به‌رێت، شاره‌زایی له ژیاندا فه‌راهه‌م ئه‌کات بۆ ڕۆڵه‌کانی و ڕێنماییان ئه‌کات بۆ هه‌موو شتێك که ڕاسته.
باوك ڕێبه‌ر و به‌خشنده و مامۆستایه که ڕێنمایی ڕۆڵه‌کانی ئه‌کات بۆ هه‌رچی خێری تیایه بۆ هێنانه دی به‌رژه‌وه‌ندی بۆ خۆیان و ژیان و دوا ڕۆژیان.

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه









لـــهنـــیا خان :
دایک : هیچ سه‌مفۆنیاو ئاوازێک ناگات به نۆته‌یه‌ک له ئاوازی سۆزه‌کانی دایک، چونکه دایک به ته‌نیا
له‌سه‌ر ژێ کانی ئه‌وین پیاسه ده‌کات ،
ئه‌و به‌و دڵه بچوکه‌وه به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو عاطیفه مه‌زنه ده‌گرێت ، ئاخر دایک هه‌میشه وه‌ک مانگ
به سۆزه‌وه خه‌رمانه‌که‌ی رائهخات ، خه‌رمانه‌که‌ی حه‌وزێکه له تریفه ، بانگی مناڵه‌کانی ده‌کات و
ده‌ڵێ وه‌رن سیماتان بشۆن به تریفه .....
باوک : باوکم پاکیزه‌ترین ووشه‌ی سه‌ر لێوه‌کانمه
باوکه گیان تۆ وانه‌کانی عیرفان و .... گریان و .... ژیان فێر کردم
باوک ئه‌و مرۆڤه‌ی هه‌موو رۆژێک له‌سه‌ر چه‌قۆی ئه‌م ژیانه تا خۆر ئاوابون ، وه تاکو خۆر لێی بێزار ده‌بێت
سه‌ما ده‌کات وه‌ک سه‌مای ئه‌و چۆله‌کانه‌ی شه‌وانه لانه‌یان لێ بزر ده‌بێت
کاک بڕوا-94
دایک : جوانترین دیاری یەزدان و فریشتەی ژیانی هەموو کەسێکە ،نموونەیە بۆ پاکی و بێگەردی و خۆشەویستی بۆ کۆرپەکەی و منداڵەکەی ،
کە زۆر جار مرۆڤ یاخود منداڵ بێبەش دەبێت لەو هەست و سۆزە گەورەیە توشی چەندین کێشەی دەروونی بێ هەستی دەبێتەوە لە ئەنجامدا .
دایک گەورەترین بەخشین و شەونوخوونی هەیە و دەیکات و بەبێ گوێدان بۆ خۆی و ماندووبوونی .
باوک : لەدوای دایک و لەگەڵ دایک باوکی پیرۆزی هەیە ،پێناسەکردنییان بە ووشەکان کارێکی ئەستەمە ،
چونکە بێ سنووری هەستی بەرز و سۆزی گەورەیان و شەونخوونی و گرنگیدان بە کۆرپە و منداڵەکانیان ،
باوکیش وەکو دایک ئەرکێکی گەورەی لەسەر شانە کە ئامۆژگاری کردنە و ڕێنمایی بۆ کردەوەی ڕاست و دروست ،
کارکردن بۆ خۆشتکردنی ژیان و پەرەپێدانی .
کاک احمد:
دایك:سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستیی و نه‌رم و نیانی به‌خشنده‌یی بێ سنووره ، سه‌ربازی وونی شه‌ونخوونی یه ، بۆ چاودێریكردنمان ..
دایك خۆری ژیانمانه كه رێگه تاریكه‌كانمان رووناك ده‌كاته‌وه وه ساردی هه‌سته‌كانمان گه‌رم ده‌كاته‌وه.
باوك: وشه‌یه‌ك دوور له پێناسه‌یه‌كی دیاری كرا‌و و زانراو.وشه‌یه‌ك هه‌میشه زمان لاڵه له‌راست و ته‌واو وه‌سف كردنی.
من هه‌ست به‌شتێك ده‌كه‌م به‌رامبه‌ری تۆش هه‌ستێكی تر.هه‌موویان كۆبكه‌ینه‌وه نابێته پێناسه‌یه‌ك بۆ میهره‌بانترین كه‌س،
ئه‌و قوتابخانه‌یه‌یه كه ئێمه‌ی لێوه فێری سه‌ره‌تاكانی ژیان ئه‌بین ،باوك دڵی مناڵه‌كانیه‌تی .
رێنمونی كاره بۆ ڕێگه‌ی ئیمان و هێمنی ده‌روونه" لابه‌ری ئازار و خهمهكانمانه"خۆری هه‌لاتووی ژیانمانه.
فریشته‌ی کورد :
دایــــــک : سه‌رچاوه‌ی خۆشه‌ویستی و ژیان و په‌روه‌رده کردنی بێ سنوره ،هه‌روه‌ها دایک رابه‌رێکه به‌ره‌و رێگای راسته‌قینه‌مان ئه‌بات،
هه‌روه‌ها دایک ده‌رمانی هه‌موو برینه‌کانه ئازاره‌کانی ژیان که‌م ئه‌کاته‌وه ،دایک رێگای تاریک بۆ روون ئه‌کاته‌وه دایک سه‌رچاوه‌ی چاندنی هیوایه له ناو دڵی هه‌موومان.
بـــــــاوک: که‌سێکه یکگرتن له نیوان خێزاندا دروست ئه‌کات وه‌ک بازنیک خێزان پێکه‌وه گرێ ئه‌دات ،هه‌روه‌ها باوه‌ک نه‌مامی ئارامی و باوه‌ری له ناو خێزاندا ئه‌چێنرێت باوه‌ک سه‌رچاوه‌ی خۆشیه که به‌ره‌و رێگایه‌کی راست و دروستمان ئه‌بات .
ڕۆنــیاس خان :
دایک: بروا ناکه‌م گه‌ر هه‌موو وشه ناسک و جوانهکانى دنیا کۆبکه‌مه‌وه به‌هه‌مووى پیناسهیهکى ناسک و جوانى تیا ده‌رناچیت
که شایه‌نى ئه‌و مرۆڤه گه‌وره‌یه بیت که پییى ده‌وتریت دایک, دایک ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه‌یه که خۆشه‌ویستیمان پیئهبهخشیت بى ئه‌وه‌ى چاوهرییى هیچ پاداشتیک بیت ……
..لیره‌وه به‌دایکم ئه‌لیم خۆشم ئه‌وییت
باوک: قەڵایەیکی پڕ بەختەوەریە تەنها ئەو کەسانە هەست بە گرنی و پیرۆزی دەکەن کە تاجی پڕ محیبەتی وەفاداری لەسەریدایە
خاتوو سهراب :
دایک: سنوبهرکی برده‌وامی وه‌رزه .دایک دڵۆپه ئاویه‌که بۆ ناخێ مردوو. دایک ههناسیکه بۆ رۆژانی نا ئومیدیم . دایک خهندهیکه بۆ ڵیوی بێ هیوام دایک به ههشتیکه بۆ سه‌ر زه‌ویم هاوڕیکی بۆ جه‌ستی ماندووم.......
دایکم پیناسه‌ی هه‌موو ووشه‌یکی ئاڵۆزه...
دایک مۆمیکی هه‌میشه‌یی تاڕیکیمه رروناکی ته‌مه‌نی داهاتوومه ،جۆانترین ئاوازه جوانترین پاداشته له ڵای یه‌زدانه
دایک په‌پۆله‌ی ئارامیه له باخچه‌ی ژیانمه , دایه سه‌خته پیناسه‌ت نازانم چی بڵیم دایه بهبمۆره
ته‌نها ئه‌ڵیم دایه ڵیم ڕازی به
باوک: ماندوو ناناس ئه‌ی خاون هه‌ست که‌هه‌میشه نازانی هێڵاکی چیه ,گهوور و سه‌روری منه له دوای خوا و پێغه‌مبه‌ر (ص)
باوک بهڕماڵیکی بۆ گریانی شه‌وم سڕینی فرمیسکیهکمه.
له کۆتایدا زۆر زۆر سوپاس و رێزم بۆ هه‌موو ئه‌و هاورێیانه هه‌یه که به‌ژداریان کردوه له‌م بابه‌ته‌دا به پێناسه و وته جوانه‌کانیان
هه‌روه‌ها داوای لێبوردن له‌و هاورێیانه ئه‌که‌م نه‌متوانی پێناسه‌کانیان وه‌ر بگرم .


ئاماده‌کردنی : ((( خـــهمـــه )))
تایبه‌ته به (((کوردژین)))
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش خهمهگیان بۆئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته زۆر زۆر جوانه له‌لام سه‌رکه‌وتووبیت بهقووربان هیوادارم ته‌مه‌ن درێژ بیت
ده‌ستی سه‌رجه‌م هاووڕێیانیش خۆش بێت هه‌موو ووشه‌کان واتادارن شیاوی خووێندنهوهن ته‌مه‌ناده‌که‌م به‌رده‌وام بن وبێ به‌شمان
نه‌که‌ن له‌م بابه‌ته به‌نرخانه دووباره ده‌سته‌کانت خۆش خه‌مه گیان سه‌رکه‌وتووبیت باوانم...


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت خه‌مه گیان
به‌راستی بیرۆکه‌که‌ت زۆر جوان بوو
وه به‌شداری هاورێ یان جوانتریان کرد
سه‌رکه‌وتو بیت به‌خه‌ته‌وه‌ر بیت
پێناسه‌ی هه‌موو هاورێیانم له‌لا جوان بوو
خوای گه‌وره ته‌مه‌نی دایک وباوکمان درێژ بکات و له‌ش ساغیان بکات ئه‌گه‌ر له دنیا ماون
وه سه‌رفرازیان بکات و له گوناهه‌کانیان خۆش بێت و به به‌هه‌شتی به‌رینیان شاد بکات ئه‌گه‌ر له دنیا کۆچیان کردووه


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ست و په‌نجه‌كانت خۆش گیان ،،به‌راستی توانات بێ ئهندزهیه ،،
هیوام ته‌ندروست باشیت و به‌خته‌وه‌ریته هه‌میشه ،،
نمونه‌ی وه‌ك به‌ڕێزتان زۆربێت اینشاءالله.

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش كاك خه‌مه به‌راستی بیرۆكه‌یه‌كی زۆر جوان بوو هیوادارم به‌رده‌وام بیت
دووباره ده‌ستت خۆش بێت سه‌ركه‌وتوو سه‌رفراز بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش كاكه خه‌مه بابه‌تێكی تابڵێی جوانه بیرۆكه‌یه‌كی باش و به‌سووده به‌هیوام لهبابهتهجوانهكانت بئ به‌شمان نه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوبیت برایه‌كه‌م

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه خه‌مه به‌راستی بابه‌تێكی زۆر جوانت ئاماده‌كردووه ، داوای لێبوردنیش ده‌كه‌م كه نه‌متوانی وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ت بده‌مه‌وه چونكه كه ته‌ماشای په‌یامه‌كه‌م كرد، بابه‌ته‌كه‌ت بڵاو كردبووه ، سه‌ركه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سه‌کانت خۆش بێت هاوڕێ گیان بۆ ئه‌م بابهتهجوانه سه‌رکه‌وتوو بیت ته‌مه‌ن دڕێژ بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستوو په‌نجه‌ت خۆش بێت خه‌مه گیان بابه‌تێکی زۆر جوانت ئاماده کردوه هه‌ر بژیت هاورێی ئازیز


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ســـڵاو
ده‌ست و په‌نجه‌کانت خۆش بێت هاوڕێی شیرینم ، به‌ڕاستی به‌ڕاستی بابه‌تیکی پڕواتاو و زۆۆر جوان و پڕ له په‌یڤی ڕازاوه و وشه‌ی ڕه‌نگین ، هه‌موو ته‌عبیره‌کان شایسته‌ی خویندنه‌وه‌ی و زۆر جوان ده‌ربڕاون ده‌ست خۆشیان لی ئه‌که‌م .. ته‌مه‌نا ئه‌که‌م تۆش هێنده و هێنده‌ی دیکه خاوه‌ن پڕ له‌زانیاری بیت خه‌زێنه‌ی زانیارییه‌کانت هه‌میشه که‌ڵه‌که‌بن له زانستی نوێ و به‌سوود ،تۆش پێشکه‌شی ئێمه‌ی بکه‌یت و سودمهندمان بکه‌یت ..
ته‌مه‌ن دریژ و به‌خته‌وه‌ری بۆتۆ ..
کاتێکی ئاسوده‌و پڕ شادومانی.


له‌سه‌ر هێڵ نییه










یاخوا مامه خه‌مه گیان ده‌ستت خۆش بێت و
خوای گه‌وره پاداشتی به خێرت بۆ بنوسێت
به‌راستی ببهتێکی تابلێی جوانه هه‌میشه سه‌ر فراز بیت
و سه‌ر که‌وتو بیت له ژژیانتا و به‌رده‌وام بیت له و بابه‌ته جوانانه‌ت
هه‌میشه به‌خته‌وه‌ر بیت .

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه







ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت کاک خه‌مه گیان
به‌ڕاستی بابه‌تێکی زۆررررر جوانه.....
هه‌ر سه‌رکه‌وتو ته‌مه‌ن درێژ بیت
هیوادارم به‌رده‌وام بیت له بابه‌ته جوانه‌کانت
شاد و به‌خته‌وه‌ر بیت


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاس هاورێیانی زۆر زۆر به‌رێزم بۆ په‌یامه‌کانتان
خۆشحاڵم به دڵی ئێوه‌ی ئازیز بوه
به دڵنیایه‌وه پێناسه جوانه‌کانی ئێوه‌ی ئازیز بابه‌ته‌که‌ی جوان کردوه
سه‌رکه‌وتوو سه‌ر فراز بن هه‌موو کاتێک
کاکه داریان
خاتوو له‌نیا
خاتوو ڤیان
کاکه احمد
کاکه فه‌نابون
کاکه هه‌واری خاڵی : بمبوره برام به‌ڵێنم دابوو زوتر بڵاوی بکه‌مه‌وه بۆیه هه‌ندێک له هاورێیان فریا نه‌که‌وتن ،بۆ بابه‌تێکی تر انشاالله
خاتوو پرژه
کاکه خه‌مبار
شازاده شه‌نێ
کاکه بڕوا باتاسی
خاتوو لیسا
سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سه‌کانت خۆش بێت خه‌مه گیان
تابڵێی بابه‌تێکی جوان و نایابه ده‌ستی هاوڕێیانیش خۆش بێت
به ووته‌کانیان بابه‌ته‌که‌یان جوانتر کردووه هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا خامه گیان
به‌راستی بابه‌ته‌که‌ت هه‌تتا بلیت جوان و پڕ مانابوو
زیاتر له هه‌مووی سه‌رسامی ئه‌و چه‌ند دێره بووم که نوسیبووت بۆ باوک،،
ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت له کاره‌کانت
به‌هیوا به‌رده‌وامیت له یانه هاورێ گیان،،،
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان هه‌ردوو هاوڕێی خۆشه‌ویستم
خاتوو سۆز
خاتوو سۆزی
هه‌ر بژین خۆشحاڵبووم به دڵی به‌رێزتان بوه
سه‌ربه‌رز و کامه‌ران بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه









پێشه‌كی زۆر داوای لێبوردن ئه‌كه‌م كاكه خه‌مه گیان كه نه‌متوانی به‌شداری بابه‌ته‌كه‌ت بكه‌م
به‌ڕاستی جێگای داخه بۆ من له‌و بابه‌ته پڕ به‌هایه نه‌متوانی به‌شداربم
به‌هه‌ر حاڵ ده‌ستی تۆش و هاوڕێیانیش خۆش بێت
ئه‌وه‌ی من نه‌متوانی بیڵێم و هه‌ستم پێنه‌كردبوو هاوڕێیان زۆر به‌جوانی پێناسه‌یان بۆ ئه‌و دوو زاته پیرۆزه كردووه
خوای گه‌وره هه‌میشه سه‌ركه‌وتووت بكات و بۆ ئێمه‌ت بهێڵێت بۆ ئه‌و بابه‌ته جوانانه‌ت

زیره‌کی سنوری هه‌یه،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه بۆ بێ ئه‌قڵی.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئه‌بێ چی بڵێم بۆ ئه‌و په‌یامه جوانه‌ت کاکه مه‌ریوان گیان
زۆر زۆر سوپاس بۆ ئه‌و هه‌سته جوانه‌ت برا به‌رێزه‌که‌م
هه‌موو کاتێک خۆشه‌ویست و به‌رێزیت ، انشاالله له بابه‌تێکی ترا شتێکی جوان ئاماده ئه‌که‌ین
به هیوام ئه‌و پێناسانه‌ی هاوڕێیان کردیان وێنایه‌کی جوان بێت له‌به‌ر چاوه گه‌شه‌کانی به‌رێزتا
سه‌ربه‌رزی و کامه‌رانی بۆ تۆ ئه‌خوازم
هه‌ر بژیت براکه‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت خه‌مه گیان بابه‌تێکی زۆر چوانه
وه‌خته بڵێم توانیوته هه‌قی خۆیان بده‌یتێ به‌و وه‌سف و وشه ناسکانه‌ی به‌ڕێزت.
کاتژمێر 3 ی شه‌و بوو که زه‌نگی ته‌له‌فونی کوڕه‌که لێی دا و کوڕه‌که‌ی له خه‌و ڕاپه‌ڕاند.
که سه‌یری ته‌له‌فونه‌که‌ی کرد دایکی بوو، به توڕه‌ییه‌وه به دایکی وت ئه‌مه کاته تۆ من له خه‌و ههڵئهستێنی ؟
دایکه‌که زۆر به ئارامی و نه‌وازشه‌وه وتی کوڕه ئازیزه‌که‌م پێش 25 ساڵ له هه‌مان کاتدا بوو تۆش منت له خه‌و ڕاپه‌ڕاند، ته‌نها ویستم پێت بڵێم ...... جه‌ژنی له دایك بونت پیرۆز بێت دڵی دایه.
کوڕه‌که زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو له‌وه‌ی که دڵی دایکی شکاند و تا به‌یانی خه‌و نه‌چوه چاوی.
به‌یانی زوو چو بۆ لای دایکی و کاتێ چوه ژوره‌وه بینی دایکی له پشت مێزی ته‌له‌فونه‌که‌وه به دیار 25 مۆمی نیوه سوتاوه‌وه ئارامی گرتوه .....به‌ڵام سه‌د مه‌خابن تازه دایکی له‌م دنیایه دا نه‌بوو.
دوباره ده‌سته‌کانت خۆش بێت
ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ کوردژین و باپیره‌ی خۆت
له‌سه‌ر هێڵ نییه