❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هونەرمەند حاجی مەكی بۆ گوڵان: لەتەمەنی لاوێتیدا تاقەتی خۆشەویستیم نەبو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-27 17:06:24

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

هونەرمەند حاجی مەكی بۆ گوڵان: لەتەمەنی لاوێتیدا تاقەتی خۆشەویستیم نەبو

هونەرمەند مەكی عەبدوڵڵا ئەستێرەی دراماو شانۆی كوردییە و نیو سەد زیاترە خزمەتی بواری هونەری نواندن دەكات و توانیوویەتی لەو بوارەدا خزمەتێكی بەرچاو بكات، جێی داخە ماوەیەكە باری تەندروسیتی بەڕێزیان ناجێگیرەو وەك خۆی دەڵێت گرفتی گەورەی ئەو قەڵەوییەكەیەتی. بۆ بەسەر كردنەوە و لە ئەحواڵ پرسینی، گوڤاری گوڵان لە سلێمانی ئەم دیدارەی لەگەڵ بەڕێزیان ساز كرد
*ئێستا بەرنامەو كاری هونەری بەڕێزتان چییە؟
- لەبەر ئەوەی باری تەندروستیم باش نییە و ناتوانم سەرقاڵی كارە هونەرییەكانم بم، دەنا سیناریۆی كارێكی هونەریم ئامادە كردووە كە باس لە كێشەو گرفتەكانی ئەمڕۆی كۆمەڵگە دەكات بۆ ئەوەی پێشكەشی جەماوەرەكەمی بكەم، تا هێزم تیا بێت هەوڵدەدەم خزمەتی هونەر و میللەتەكەم بكەم.
* هۆكاری بەشداری نەكردنت لەكارە دراماییەكانی ئەمڕۆدا چییە؟
- ئەوانەی ئەمڕۆ كار دەكەن حەز دەكەن زیاتر خۆیان دەربخەن، وا دەزانن تۆ بەشداری بكەیت لە بەشی ئەوان دەخۆیت، لە كاتێكدا دنیای هونەر باخێكی زۆر گەورەیە هەموو كەسێك دەتوانی گوڵی خۆی تێدا بچێنێت.
* ئەی تۆ لە توانای ئەو گەنجانەی ئەمڕۆ كار دەكەن چۆن دەڕوانی؟
- پێموایە كەسانێكی بەتوانایان تیایەو بە پێچەوانەشەوە گەشبینم بە داهاتووی ئەو گەنجانە ئینشااللە هەنگاوی زیاتر دەنێن بۆ خزمەتی هونەری كوردی.
* تۆ چۆن لە ئاستی درامای كوردی دەڕوانیت؟
  - كەموكوڕی زۆری تیایە، بەڵام پێموایە داهاتوویەكی باشی دەبێت و هەنگاوی جددی پێوە دیارە.
* هەنگاونان بۆ بوون بە خاوەنی سینەمای خۆمان بە كوێ گەیشتووە؟
- وەڵڵا من یەكەم كەس بووم كارم بۆ سینەمای كوردی كردووە بە فیلمی نێرگز بووكی كوردستانە، ئێستا ئێمە خاوەنی سینەما نین، بەڵام لە داهاتوودا دەبینە خاوەنی سینەمای كوردی.
* حاجی مەكی لە تەمەنی لاوێتیدا خۆشەویستی كردووە؟
- نەوەڵڵا تاقەتی ئەوشتانەم نەبووە، ژیانی گەنجێتی ئێمە ژیانێكی قورس بوو، ئەو زەمەنە ژیان وەكو ئێستا نەبوو .
*چی حاجی مەكی بێتاقەت دەكات؟
- ئەوەی من بێزار دەكات بێوەعدیی و ناڕاستگۆییە. ئەو كاتە خۆشحاڵم كەوا خەڵكی هەموو یەكترییان خۆش بوێت.
* ئەی قەڵەوییەكەت بێزارت ناكات؟
- قەڵەوییەكەم موشكیلەی بۆ من ناوەتەوە و كێشەی سەرەكی من قەڵەوییە، ئەوە هۆكارە كەوا باری تەندروستیم لەبار نییە.
* هەوڵت نەداوە هەندێك لە كێشی خۆت داببەزێنیت؟
- وەڵڵا هەر خەریكم بەخوا نەشتەرگەریشم كردووە، بەڵام چی بكەم چارەسەری نییە و ئینشااللە باش دەبم.
* لەكۆتاییدا چیت هەیە بیڵێیت؟
- چاوی هەمووتان ماچ دەكەم.

سه‌رچاوه‌-گۆڤاری گولان

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-09 17:09:13

خۆزگه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-19
دواترین سه‌ردان: 2012-04-16
په‌یامه‌كان: 509
WindowsXPFirefox

Re: هونەرمەند حاجی مەكی بۆ گوڵان: لەتەمەنی لاوێتیدا تاقەتی خۆشەویستیم نەبو

ده‌ستت خۆش بێت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net