❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕاپۆرتێک دەربارەی مێشک

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-31 17:08:20

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsVistaFirefox

ڕاپۆرتێک دەربارەی مێشک

سڵاو هاوڕێیان پێویستم بەڕاپۆرتێکە لەسەر مێشک  بەگشتی ،

سوپاس بۆ هاوکاریتان ،،

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-01 10:34:49

>DEWALI<
جوانی کوردژین
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 741
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: ڕاپۆرتێک دەربارەی مێشک



وه ئه مه ش له مالپه‌ری پزیشک بۆ هه موان هێناومه


مێشک چی ده‌کات؟

مێشک زۆری ده‌ماغ پێکده‌هێنێت. مێشک کێشکان  شیده‌کاته‌وه‌، هه‌رشتێک تۆ بیری لێبکه‌یته‌وه‌ ده‌چێت بۆ مێشک. سه‌رنته‌ری قسه‌کردن و زمان و سۆز له‌ مێشکه‌وه‌ دێت به‌ تایه‌به‌تی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی مێشک. هه‌روه‌ها مێشک نیشانه‌ له‌ هه‌سته‌کانیش وه‌رده‌گرێت. نیشانه‌کان به‌ هۆی ده‌ماره‌کانه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ مێشک. ده‌ماره‌کان له‌ چاو و گوێوه‌ ده‌چن بۆ ئه‌و به‌شانه‌ی مێشک که‌ واده‌که‌ن تۆ ببینی و ببیستی ، وه‌ هه‌روه‌ها.

مێشک نامه‌ به‌ شێوه‌ی نیشانه‌ن ده‌نێرێت بۆ به‌شه‌کانی تری له‌ش له‌ ڕێگای ده‌ماره‌کانه‌وه‌، ئه‌م نامه‌یه‌ به‌ قاچه‌کانت ده‌ڵێت که‌ بجولێن به‌ خێرایی یاخود له‌سه‌رخۆ، به‌ ده‌سته‌کانت ده‌ڵێن سه‌لام بکات کاتێک تۆ هاوڕێیه‌کت ده‌بینیت، وه‌ هه‌روه‌ها.



مێشکۆکه‌ چی ده‌کات؟

مێشکۆکه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ ڕێکخستنی جووله‌ی ورد و له‌سه‌ری خۆی له‌شت. بۆ نموونه‌ مێشکۆکه‌ یارمه‌تی په‌نجه‌کانت ده‌دات پیانو لێبدات یاخود گیتار یاخود که‌مان. یارمه‌تیت ده‌دات هاوسه‌نگیت بپارێزیت کاتێک له‌ ڕۆیشتن یاخود له‌ غاردان یاخود له‌ پازدان..هتد دایت.

قه‌دی مێشک چی ده‌کات؟
قه‌دی مێشک گرنگی ده‌دات به‌و فرمانانه‌ی له‌ش کۆ تۆ ده‌یکه‌یت به‌بێ ئه‌وه‌ی بیری لێبکه‌یته‌وه‌. وا ده‌کات دڵت لێبدات، هه‌روه‌ها واده‌کات سیه‌کانت هه‌ناسه‌ بدات، وا ده‌کات چاوه‌کانت بتروکێن، وا ده‌کات ده‌سته‌کانت به‌ خێرای بکشێنیه‌وه‌ کاتێک به‌ر ته‌نێکی گه‌رم بکه‌وێت، وه‌ هه‌روه‌ها.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-01 10:55:17

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ڕاپۆرتێک دەربارەی مێشک

سڵاو

فه‌رموو ئه‌مه‌ چه‌ند بابه‌تێک ده‌رباره‌ی مێشک ، به‌هیوای سودی لێوه‌رگریت..

چوونه‌سه‌ری ئاستی کارکردی به‌شێک له‌ مێشک دوای له‌کارکه‌وتنی به‌شێکی دیکه‌
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9b7921b028.jpg
توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وت؛ کاتێک که‌ به‌شێک له‌ مێشک زیانی وێ ده‌که‌وێ و له‌کارده‌که‌وێ به‌شێکی دیکه‌ به‌شێوه‌ی ئۆتۆماتیک ئه‌رکی به‌شه‌ زیان وێ که‌وتووه‌که‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.



توێژه‌رانی زانکۆی"کالیفۆرنیا" ڕایانگه‌یاند؛ هاوکات له‌گه‌ڵ له‌کارکه‌وتنی به‌شێکی مێشک ناسراو به‌"له‌وزه‌" که‌ هاوپێوه‌نده‌ به‌ هێزی بیرکردنه‌وه‌، به‌شێکی دیکه‌ی مێشک به‌ناوی"لوێی مێشک" ئه‌رکی ئه‌م به‌شه‌، ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.

به‌قسه‌ی توێژه‌ران؛ ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌ له‌ ده‌رمان کردنی که‌سانێک که‌ مێشکیان تووشی گرفت بووه‌، شوێندانه‌ره‌

وه‌رگیراوه‌


****

10 نه‌ریت ده‌بنه‌هۆی ڕوخاندنی مێشک


1- نان نه‌خواردنی به‌یانی:
ئه‌و که‌سانه‌ی نانی به‌یانیان ناخۆن ڕێژه‌ی شه‌کرله‌خوێنیاندا داده‌به‌زێت که‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی
نه‌گه‌شتنی خۆراکی پێویست بۆخانه‌کانی مێشک و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی.

2- زیاده‌ ڕۆیی کردن له‌خواردن:

زۆر خواردن ده‌بێته‌ هۆی ڕه‌قبوونی مولوله‌ خوێنه‌کانی مێشک ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی که‌مبوون له‌هێزی هزری دا.

3- جگه‌ره‌ کێشان:

جگه‌ره‌ کێشان ده‌بێته‌هۆی کشانی خانه‌کانی مێشک له‌وانه‌یه‌ ببێته‌هۆی نه‌خۆشی (زهایمر).

4- زۆرخواردنی شه‌کره‌مه‌نیه‌کان:

زۆر خواردنی شه‌کره‌مه‌نیه‌کان ده‌بێته‌ هۆی ڕێگری کردن له‌هه‌ڵمژینی ده‌ماغ بۆ پڕۆتینه‌کان و
خۆراک،که‌ده‌بێته‌ هۆی به‌دخۆراکی ده‌ماغ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی ڕێگری له‌گه‌شه‌کردنی مۆخ.

5- پیس بوونی هه‌وا:
ده‌ماغ گه‌وره‌ترین به‌کاربه‌ری ئۆکسجینه‌ له‌له‌شماندا،هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس بوو ده‌بێته‌ هۆی که‌م
بوونه‌وه‌ی ناردنی ئۆکسجین بۆ ده‌ماغ و دابه‌زینی ئاستی تواناکانی مێشک.

6- ماندووبون و که‌م خه‌وی:
خه‌وتن یارمه‌تی مێشک ده‌دات بۆ پشوودان،ماندووبونی زۆر خێرایی مردنی خانه‌کانی ده‌ماغ
زیادده‌کات.

7-سه‌رداپۆشین له‌کاتی خه‌وتن دا:
داپۆشینی سه‌ر له‌کاتی خه‌وتن دا ده‌بێته‌ هۆی کۆبوونه‌وه‌ی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن و
که‌مبوونه‌وه‌ی ئۆکسجین ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌یه‌کی سلبی ده‌بێت بۆ سه‌ر مێشک.

8- هه‌ستان به‌ئه‌نجامدانی ئیش و کار له‌کاتی نه‌خۆشیدا:ئیش کردنی زۆر و خوێندن له‌کاتی نه‌خۆشیدا ده‌بنه‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی چالاکیه‌کانی مێشک
و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی کاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ری.

9- سورنه‌بوونی ده‌ماغ له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌
بیرکردنه‌وه‌ چاکترین ڕێگای ڕاهێنانی ده‌ماغه‌ ،که‌م بیرکردنه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی چونه‌وه‌ناو یه‌ک و
ته‌له‌ف بوونی خانه‌کانی مێشک..

10- که‌م قسه‌کردن له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر

گفتوگۆی هزری له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر یارمه‌تی به‌رز کردنه‌وه‌ی چاڵاکیه‌کانی ده‌ماغ ده‌دات.


وه‌رگیراوه‌

*****
دۆزینه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌ک له‌ مێشک که‌ به‌رپرسه‌ له‌ هه‌ست کردن به‌ هه‌ڵه‌
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-3d003bd8d9.bmp
زانایانی ئیتالی هه‌لسان به‌ دیاری کردنی ناوچه‌ییه‌ک له‌ مێشک که‌ به‌رپرسه‌ له‌ هه‌ست کردن به‌ هه‌له‌ ،،، جێگه‌ی ئاماژه‌ پیدانه‌ ئاژانسی هه‌والی ئیتالی ( ئه‌نسا ) ئه‌وه‌ی روون کرده‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م توێژینه‌ویه‌یه‌ی له‌م جۆره‌یه‌ که‌ له‌ جیهان ئه‌نجام ده‌درێت له‌سه‌ر دیاری کردنی ناوچه‌یه‌ک له‌ مێشک نهکه‌ به‌رپرسه‌ له‌ هه‌ست کردن به‌ هه‌ڵه‌ ،،،
توێژه‌ران توانیان له‌ ئه‌نجامی به‌کارهێنانی وێنه‌ی تیشکی له‌ مێشک چاودێری ئه‌م ناوچه‌ییه‌ بکه‌ن و بیدۆزنه‌وه‌ ،، هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ ئه‌م ناوچه‌ییه‌ به‌رپرسه‌ له‌ چالاکیه‌کانی هه‌ست کردن و هه‌روه‌ها رێگه‌ چاره‌ییه‌که‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ده‌ماغ ،،،،

کوردژین

****
چه‌وه‌نده‌ر مێشک ده‌پارێزێت

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌وه‌ی ده‌رخست که‌ گیراوه‌ی چه‌وه‌نده‌ر سودێکی زۆری بۆ مرۆڤ هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆی باشتر چوونی خوێن بۆ مێشک و به‌رگری کردن له‌ نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه‌ و لاوازی مێشک له‌ پیریدا

توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌دا که‌ له‌ پێکهاته‌ی چه‌ودنه‌ردا رێژه‌یه‌کی زۆر له‌ ماده‌ی (( نيترات  )) هه‌یه‌  و ده‌گۆڕیت بۆ ((نيتريت )) که‌ ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ زیاتر پارێزگاری کردن له‌ ملوله‌ خوێنه‌کان له‌له‌ش و یارمه‌تی ده‌رێکی زۆر باشی ئۆکسجینه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک پێویست بگات به‌ نێو خوێن 
کوردژین

****
ترێی ره‌ش مێشک به‌هێز ده‌کات

شاره‌زایانی خۆراک دووپاتیان کردۆته‌وه‌ كه‌  خواردنی ترێی ڕه‌ش یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ به‌هێزکردنی مێشک، هه‌روه‌ها ڕێ له‌ڕوودانی نه‌خۆشی دڵ ده‌گریت، سه‌ره‌ڕای توانای بۆ پاراستنی بۆری میز و ڕێگری له‌ چه‌ند جۆره‌ شێرپه‌نچه‌یه‌کیش ده‌كات.
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مریکی که‌ پێشتر په‌یمانگای شێرپه‌نچه‌ی نیشتمانی ئه‌نجامی دابوو دووپاتی کردۆته‌وه‌ که‌ توێکڵی ترێ ده‌توانێت شانه‌ شێرپه‌نچه‌ییه‌کانی پرۆستات بوه‌ستێنێت و پێست له‌ چرچ و لۆچی ده‌پارێزێت و دڵیش ده‌پارێزیت له‌ نه‌خۆشی و خورپه‌.
ده‌ریش که‌وتووه‌ تریَی ڕه‌ش سوودێکی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ پیره‌کان، بۆ نه‌هێشتنی چه‌وریش به‌سووده‌ و ڤیتامیناتی " ج . و . ب و پوتاسیۆم " ده‌دات به‌ له‌ش، هه‌روه‌ها کێشیش داده‌به‌زێنێت و پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی گشتی ده‌کات

وه‌رگیراوه‌

****

بۆ به‌هێز کردنی توانای مێشک چی پێویسته‌ !



که‌سانێکی‌ زۆر هه‌ن گله‌یی‌ له‌بیرچوونه‌وه‌و ونبوونی‌ که‌لوپه‌له‌کانیان ده‌که‌ن، رۆژبه‌رۆژیش توانای‌ مێشکیان بۆ فێربوون که‌م ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵام پسپۆڕان هه‌شت ڕێگا بۆ به‌هێزی‌ مێشک‌و رزگاربوون له‌بیرکۆڵی‌ پێشنیاز ده‌که‌ن.


سه‌نته‌ری‌ گه‌شه‌پێدانی‌ تواناکانی‌ مێشک له‌نیویۆرک رایگه‌یاند که‌ زۆرجار کلیلی‌ ئۆتۆمبێله‌کانمان بزر ده‌بێ، ده‌چیته‌ شوێنێک بیرت چۆته‌وه‌ بۆچی‌ چوویت یان لانیکه‌م نازانی مۆبایله‌که‌ت له‌کوێ داناوه‌، ئه‌م دیاردانه‌ یه‌خه‌ی‌ زۆر که‌سی‌ گرتووه‌، به‌ڵام مژده‌ی‌ رزگاربوونیش هه‌یه‌!
له‌ئامۆژگارییه‌کدا ئه‌م سه‌نته‌ره‌ هه‌شت ڕێگای‌ پێشنیاز کردووه‌ تا توانای‌ مێشکت زیاتر بکه‌یت که‌ بریتین له‌:


1. میوه‌ی‌ مۆز بخۆ.
2. چای‌ گیایی‌ نۆش بکه‌.
3. خۆراکی‌ فاست فود مه‌خۆ.
4. شیرینی‌ که‌م بکه‌ره‌وه‌.
5. ئاستی‌ میهره‌بانیت به‌رز بکه‌ره‌وه‌.
6. پیاسه‌ بکه‌.
7. له‌کاتی‌ خۆیدا بخه‌وه‌و به‌یانیان زوو هه‌سته‌.
8. زیاتر بایه‌خ به‌خۆتان بده‌ن

وه‌رگیراوه‌

****
ته‌له‌فۆن کردنی زۆر به‌ مۆبیل ئیش کردنی مێشک خاو ده‌کاته‌وه‌.

ته‌له‌فۆن کردنی زۆر به‌ مۆبیل ئیش کردنی مێشک خاو ده‌کاته‌وه‌. له‌ دانیشگای نایمێخن که‌شفێک کراوه‌ که‌ ده‌ری خستوه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ته‌له‌فۆنی مۆبیل زۆر ته‌له‌فۆن بکه‌ی ئه‌وا  ئیش کردنی مێشک خاو ده‌کاته‌وه‌  به‌ڵام باشتر سه‌رنج ده‌ده‌ن . بۆ ئه‌م که‌شفه‌ش 100 که‌س هه‌ڵبژێردراوه‌ که‌ زۆر ته‌له‌فۆن ده‌که‌ن وه‌ 100 که‌س هه‌ڵبژێردراوه‌ که‌ ته‌له‌فۆن که‌م ده‌که‌ن.ئه‌وا‌نه‌ی زۆر ته‌له‌فۆن ده‌که‌ن ئه‌کتیفیتایتی مێشکیان که‌مێک خاو تره‌ ، وه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نه‌خۆشی ئه‌ڵزهمیریان هه‌یه‌ ئه‌وانیش ئه‌کتیفیتایتی مێشکیان خاوه‌.

وه‌رگیراوه‌

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-01 12:41:40

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsVistaFirefox

Re: ڕاپۆرتێک دەربارەی مێشک

زۆۆۆۆۆر زۆۆر سوپاس هاوڕێ ئەزیزەکانم ،،، سوودی زۆرم لێبینی ،،،، سوپاس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net