❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئۆپرا بۆ تاتەبژمێر (Tablet) ئامادەیە !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-07 16:14:48

BrWa_94
ناچالاک کراوه‌
شوێن: میسۆپۆتامیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-15
دواترین سه‌ردان: 2011-05-10
په‌یامه‌كان: 922
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

ئۆپرا بۆ تاتەبژمێر (Tablet) ئامادەیە !

کۆمپانیای ئۆپرا سۆفتوەیر وەکو ئامانجی بازرگانی هەوڵدەدات کە وێبگەڕی ئۆپرا لە هەموو سەکۆ و سیستەمەکارگێڕییەکاندا بوونی هەبێت وەکو لینوکس و ماک و ویندۆز و هەموو جۆرە مۆبایل تەلەفۆنەکان بۆ ئەم ئامانجەشیان لە رکابەری بەردەوامن.
ئێستا ئەیانەوێت لە تاتەبژمێرەکانیشدا برەو بە ڕکابەری بدەن، چونکە شرۆڤەکەران پێشبینی دەکەن کە ئەم ساڵ ، ساڵی٢٠١١ ساڵی تاتەبژمێرەکان بێت، بۆیە لەم هەفتەیەدا لە پیشانگای ساڵانەی CES لە لاس ڤیگاس، بۆ یەکەم جار ئۆپرا لە تاتەبژمێرەکاندا نمایش دەکرێت.

http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6876efa0dd.jpg
"Christen Krogh" لە ئۆپرا بۆ   

دەڵێت، لەماوەی ڕابردوودا زۆر کارمان بۆ ئەم وەشانەی ئۆپرا کردووە کە لەگەڵ تاتەبژمێرەکان بگونجێت، چونکە کارکردنی وێبگەڕ لە تاتەبژمێرەکاندا جیاوازی هەیە لەگەڵ ڕوومێز و لاپتۆپ و وەشانی مۆبایل تەلەفۆن.
ئەم وەشانەی ئۆپرا تەنیا لە تاتەبژمێری (Samsung Galaxy Tab) نمایش دەکرێت کە سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆیدی لەسەر دامەزراوە.
"کرۆگ" وتی ئەم وێبگەڕەمان بە شێوەیەک دروستکردووە کە پشتگیری هەموو فۆرماتە ناسراوەکان بکات و پشتگیری قەبارەی مۆنیتۆری گەورەتربکات لەو تاتەبژمێرانەی کە ئەمڕۆ لە بازاڕدان و بۆ خوارەوەش تا مۆبایل تەلەفۆن.
ئەم وەشانەی ئۆپرا لەیەکەم هەنگاودا بۆ تاتەبژمێرەکان لەسەر بنکەی Opera Mobile 10.5 داڕێژراوە و بەشێوەیەک کە گەڵ سیستەمی ساوپەردە (تەچ) و ئەنجامدانی زووم بەپەنجە بگونجێت وەکو لەخوارەوە لە کورتە گرتەیەکی ڤیدیۆدا پیشانمان دادات کە لە تاتەبژمێریکی سامسۆنگ گاڵەکسی دا ئەنجام دراوە.

ئەم گرتە ڤیدیۆییە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەبەخشێت:




سەرچاوەی هەواڵ : Kurditgroup

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net