.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













گهر ناتوانیت پەڕی باڵندەكان كۆ بكەیتهوه، زمانت بگرە!
********************
ڕۆژێكیان جووتیارێك لەگەڵ یەكێك لە هاونشینانی گوندەكەی بوویە دەمەقاڵەیان، جووتیارەكە قسەی ناشیرینو نابەجێو ناخۆشی بە دراوسێكەی گوت، لەم كاتەدا دراوسێكەی ئارامی گرتو وەڵامی نەدایەوە، كاكی جووتیاریش دوای ئەو هەراو دەنگە دەنگەو قسە پێ وتنە، گەڕایەوە ماڵا، پاش ئەوەی ...كەمێك پشوویداو ماندوویەتی نەما، هێور بوویەوەو بیری لەو قسە ناخۆشو نابەجێیانە كردەوە، كە بە دراوسێكەی وتووە، بە خۆی گوت: ئەوە من چیم بە سەرهاتووە؟ چۆن ئەو هەموو قسە ناشیرینە لە زاری من دەرچوو؟ زۆر پەشیمان بوو، خەم دایگرت، تەنها كارێك لەم كاتەدا لە دەستی بێت بۆ هێور بوونەوەی دەروونیو ئاسوودەیی ویژدانی، ئەوەیە بچێت بۆ ماڵی دراوسێكەیانو داوای لێبوردنی لێ بكات، هەر بۆیە بە خێرایی هەستاو ڕۆیشت بۆ ماڵی دراوسێكەی، بە شەرمەزارییەوە وتی: من زۆر داوای لێبوردن دەكەم، بۆ ئەو قسانەی بە بەڕێزتم وت، لە ڕاستیدا خۆم بە شەرمەزار دەزانم، تكا دەكەم لێم ببورە، هاوڕێكەشم زۆر بە دڵپاكانە داوای لێبوردنەكەی لێ قبوڵا كردم، لەگەڵا ئەوەشدا باری دەروونیم ئاڵۆز بوو، زۆر نیگەران بووم، بەو ڕەفتارەی بەرامبەر بە دراوسێكەم ئەنجامم دا.بەردەوام بە خۆمم دەگوت: چۆن ئەو قسە ناشیرینانە لە زاری منەوە دەرچوو؟جووتیارەكە ئارامی لێ هەڵگیرابوو، كردارەكەی زۆر پێ ناخۆشبوو، سەرەڕای ئەوەش كە هاوڕێكەی داوی لێبوردنەكەی لێ قبوڵا كردبوو، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆیشت بۆ لای دەم سپی ئاوەییەكەو دانی بە تاوانەكەی دا ناو، پێی وت: دەمەوێت دەروونم ئاسوودە بێت، من زۆر نیگەرانم بەو بوختانو فسە ناشیرینانەی بە دراوسێكەمم وتووە!دەمسپی ئاواییەكە پیاوێكی ژیرو دنیا دیدە بوو، بە تەنگ گرفتەكانی گوند نشینەكانەوە بوو، پێی گوت: گەر دەتەوێت دەروونت ئاسوودە بێت بڕۆ تورەكەیەك پەڕی باڵندە كۆبكەرەوە، لە بەردەم هەر ماڵێكی ئەم گوندەدا پەڕێك دابنێ!جووتیارەكە بی سێو دوو دەستبەجێ هەستا بە جێبەجێكردنی ئەو فەرمانە.تورەكەیەك پەڕی باڵندەی كۆكردەوەو بەو شێوەیەی پێی وترابوو، لە بەردەم هەر ماڵێكی گوندەكەدا پەڕێكی دانا، پاشان گەڕایەوە بۆ ماڵی دەمسپی ئاواییەكەو پێی گوت: ئەوەی وتت جێبەجێم كرد.دەمسپییەكەش وتی: زۆرباشە، ئێستا بڕۆ هەموو پەڕەكان كە لە بەردەمی دەرگای ماڵەكاندا داتناوە، كۆیان بكەرەوە.جووتیارەكە نەیپرسی بۆچی ئەم كارە بكەم، بەڵكو گوێڕایەڵانە ڕۆیشت بۆ كۆكردنەوەی پەڕی باڵندەكان، بەڵام بە داخەوە كاتێك دەچووە بەردەم هەر دەرگایەك، دەیبینی پەڕەكە با بردوویەتی، تەنها ژمارەیەكی زۆر كەمی لە پەڕەكان دەستكەوتەوە، بۆیە بە خەمباری گەڕایەوە بۆ لای دەمسپی ئاواییەكەو پێی گوت: پەڕی باڵندەكان با بردوویەتیو تەنها كەمێك لە پەڕەكان لە جێگەی خۆیان مابوون!دەمسپی ژیرو دنیا دیدەش پێی گوت: كوڕی خۆم هەر قسەیەك لە زاری ئێمە دەردەچێت، وەكو ئەو پەڕە باڵندەیە وایە كە لە بەردەمی ماڵی هەر یەك لە براكانت داتنابوو، دەبینیت دانانی ئەم پەڕانە چەند ئاسان بوو؟!بەڵام چەند قورسو گرانە گێڕانەوەی وشەكانمان بۆ نێو دەممان!!كەواتە پێویستە لەسەرت، یان پەڕی باڵندە كۆبكەیتەوە، یاخود زمانت بگرەو ئاگاداریبە، مەهێڵە وتەی نابەجێو ناشیرین لێوەی بێتە دەرەوە.
س:گهنجانی کورد


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
لهسهر هێڵ نییه