.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











بایه‌خ و گرنگی كتێب بۆ خێزان‌و منداڵ

له رێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌وه ئێمه سه‌رمان سوڕ ده‌مێنێ و سه‌رگه‌رم ده‌بین. كتێب ده‌توانێ وامان لێبكات پێبكه‌نین و له هه‌مان كاتیش‌دا بگرین. كتێب ده‌توانێ دڵمان بداته‌وه‌و هه‌لی نوێمان پێ نیشانبدات. كتێب یارمه‌تیمان ده‌دات كه زمانمان پێش بكه‌وێت و هه‌مبانه‌ی وشه‌مان زۆرتر بێت. كتێب بزوێنه‌ری فانتازیامانه‌و ڕاماندێنێ وێنای ناوه‌وه‌مان چێ بكه‌ین و بخه‌مڵێنین؟
كتێب ده‌توانێ ببێته هۆی دروست بوونی پرسیاری نوێ كه به‌خۆیه‌وه خه‌ریكمان ده‌كات و وامان لێده‌كات بیر بكه‌ینه‌وه. كتێب ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی بیر‌و هزرمان. كتێب مانامان وه‌ك ئامرازێك پێده‌به‌خشێ كه‌وامان لێده‌كات بیر بكه‌ینه‌وه‌و بیری نوێ دابێنین. كتێب به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئایینی و فه‌لسه‌فی و مه‌عریفی بوو، هه‌ستمان له‌مه‌ڕ ناسینی دنیادا به‌رینتر ده‌كات.
كتێب زانیاریمان له‌سه‌ر وڵاتانی دیكه، جۆری ژیان، مێژوو، ته‌كنیك و به گشتی هه‌رچی له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا هه‌یه‌و ئێمه پێمان خۆش بێ بیزانین، ئه‌وا بێ سێ و دوو، بێگومان و دوودڵی، ده‌مانداتێ. له‌رێگای كتێبه‌وه ئێمه راهێنان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر توانستی خۆمان بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی هاوسۆزی و خۆشه‌ویستیمان. كتێب یارمه‌تیمان ده‌دات كه خۆمان له دۆخی و هه‌ست و ژیانی كه‌سانی دیكه دانێین و لێی تێبگه‌ین. تا زیاتر هه‌ست به ئازار و مه‌ینه‌تی چینی هه‌ژارو نه‌خۆش و به‌سالاَچووان بكه‌ین، كه ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه وه‌خته برا ئاگای له برای خۆی نه‌بێت..
كتێب وامان لێده‌كات بیر بكه‌ینه‌وه كه كامه شت راسته یان ناڕاست، باشه یان خراپ. كتێب راستییه‌كان شیده‌كاته‌وه‌و یارمه‌تی ئێمه ده‌دات له نه‌زم و كۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگا تێبگه‌ین. كتێب ده‌توانێ پێمان نیشان بدا‌ت كه هه‌میشه ته‌نیا یه‌ك وه‌ڵام بۆ پرسیارێك نی‌یه، به‌ڵكو زۆربه‌ی شته‌كان له گۆشه نیگای جۆراوجۆره‌وه سه‌یریان ده‌كرێ و ڕای جیاوازیان له‌سه‌ره. له‌رێگای كتێبه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌توانین له‌خۆمان تێبگه‌ین. كتێب هه‌ستی باوه‌ڕ به‌خۆبوونمان زیاد ده‌كات و یارمه‌تیمان ده‌دات كه‌سانی دیكه بدۆزینه‌وه كه وه‌ك ئێمه بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ستی وه‌ك ئێمه‌یان هه‌یه.
كتێب یارمه‌تیمان ده‌دات تێبگه‌ین كه ئێمه جیاوازیمان هه‌یه له‌بیروبۆچووندا. خوێندنه‌وه‌ی كتێبی نووسه‌ران له سه‌رده‌مه جۆراوجۆر‌و كه‌لتووره جیاوازه‌كان وا ده‌كات ته‌حه‌موولمان و ئارامیمان زیاتر بێ و ئه‌مه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات دژی توندوتیژی و شه‌ڕوشۆڕ راوه‌ستین و نه‌هێڵین ته‌شه‌نه بسه‌نن.
كتێب له‌كاتی ته‌نیاییدا هاوڕێمانه. ئه‌و سووكه‌و ده‌توانێ له هه‌ر كوێیه‌ك كه پێت خۆش بێ بیخوێنیته‌وه. ئێمه ده‌توانین كتێب به خۆڕایی له كتێبخانه به قه‌رز و وه‌رگرتن (استعاره) وه‌ربگریین. كتێب به‌شێكه له‌میراتی كه‌لتووری. له ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌وه ئێمه ئه‌زموونی خوێندنه‌وه‌ی هاوبه‌ش و چوارچێوه‌ی سه‌رچاوه‌ی هاوبه‌شمان ده‌بێ.
كتیبێكی باشی مندالاَن ده‌كرێ به ده‌نگێكی به‌رز بخوێندرێته‌وه به جۆرێك كه هه‌ردوو منداڵ و گه‌وره چێژی لێ وه‌ربگرن. كتێبی مندالاَن ده‌بێته پردێك له‌نێوان نه‌وه‌كانداو ئه‌ندێشه‌و خه‌یالاَتی هزری و مه‌عریفی مندالاَن زیاتر ده‌كات، بوونی كتێبی منداڵان په‌یوه‌ندی به ژیانی كه‌لتوورێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه هه‌یه‌و هۆیه‌كی گرنگی گواستنه‌وه‌ی كه‌لتووره كه به نۆره‌ی خۆی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ولاَت باشتر بناسرێ. كتێبی منداڵان یه‌كه‌م دیداری مرۆڤه له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ژیاندا، یانی: له‌گه‌ڵ دونیایه‌كدا كه هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت و به درێژایی ژیان به‌رده‌وام ده‌بێ. شایانی وتنه كه كتێب بۆ مندالاَن زۆر گرنگه له‌م سه‌رده‌مه‌دا، چونكه گه‌وره‌كانیش فریای خوێندنه‌وه‌و به‌رفراوانكردنی ئاستی مه‌عریفه‌یان ناكه‌ون. كتێب ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كار ده‌ستی خه‌ڵكێكی زۆر بكه‌وێت. نووسه‌ر، كتێبخانه‌دار، نه‌جاڕ، به‌نا، ته‌كنیككار، وێنه‌گر، كتێبفرۆش و هه‌تا دوایی.
و. له هۆڵه‌ندییه‌وه: حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه