.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















نوێترین كارى گۆرانیبێژ نیان عه‌بدوڵلا كلیپكردنه بۆ یه‌كێك له‌تراكه‌كانى ئه‌لبوومه تازه‌كه‌یه‌تى به‌ناوى(یاد)، كه بڕیاره له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بلاوده‌كرێته‌وه.
ئه‌و كلیپه‌ى له‌هۆنراوه‌ى كه‌نار بێ‌باك و ئاوازى وه‌رگیراوى ئه‌رمه‌نییه و دابه‌شكردنى میوزیكى له‌لایه‌ن هێمن حسێن-ه‌وه بۆ كراوه و له‌ستۆدیۆى میلۆدى له‌هه‌ولێر و ده‌نگ و ره‌نگ له‌دهۆك تۆماركراوه.
كلیپى یاد به‌رهه‌مى ته‌له‌فزیۆنى گه‌لى كوردستان، كه‌ناڵى سلێمانیه و له‌لایه‌ن ئاكۆ سیرینى كارى سیناریۆ و ده‌رهێنانى بۆ كراوه و ئه‌سكه‌نده‌ر حه‌مه غه‌ریب و نیان عه‌بدوڵلا كارى نواندن ده‌كه‌ن، ره‌وا عومه‌ر به‌وێنه‌گرتن و ئارى ئه‌مین به‌شاریۆ و یاریده‌ده‌رى كامێرا و ئاواره عومه‌ر رووناكى و شه‌م فوئاد به‌ماكیاژ و ئارام ئه‌حمه‌د وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رهه‌م و شالاو عه‌باس وه‌ك هاوكارى به‌رهه‌مه‌كه كاریان كردووه.
ئاكۆ سیرینى ده‌رهێنه‌ر له‌باره‌ى كلیپه‌كه‌وه وتى: ناوه‌رۆكى كلیپه‌كه باس له‌خۆشه‌ویستى ده‌كات له‌یه‌كه‌م ساتى بینین و ویستومانه رۆڵى ژن زیاتر ده‌ربكه‌وێت و پیاو له‌م كلیپه‌دا رۆڵى كه‌متره له‌ده‌ركه‌وتنه‌كانى ژن كه نیان خۆى نواندن ده‌كات و به‌گشتى كلیپه‌كه باس له‌عه‌شق و خۆشه‌ویستى و یه‌كه‌م بینینى دوو خۆشه‌ویست ده‌كات و كه‌م تا زۆر په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ تێكستى گۆرانیه‌كه‌دا هه‌یه. گۆرانیه‌كه‌ى نیان ماوه‌ى (4) ده‌قیقه‌یه و له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا و دواى ته‌واوبونى كارى مۆنتاژى له‌شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆنى گه‌لى كوردستان بلاوده‌بێته‌وه.
كوردستاني نوئ


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه