.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











(مایكڵ دۆگڵاس) ئه‌كته‌ری ناوداری هۆلیوود توانی به سه‌ر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا سه‌ربكه‌وێت.
(مایكڵ دۆگڵاس) ئه‌كته‌ری ناوداری هۆلیوود كه ماوه‌ی 6 مانگ له گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ له ململانێیه‌كی سه‌ختدا بوو، سه‌ره‌نجام توانی به سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا سه‌ربكه‌وێت و له‌رێگه‌ی كه‌ناڵی ئێن.بی.سی-یه‌وه موژده‌ی چاكبوونه‌وه‌ی به لایه‌نگرانی دا.
(دۆگڵاس) له كاتی ئاماده‌بوون له به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌و كه‌ناڵه‌دا وتی، دوایین تاقیكردنه‌وه پزیشكیه‌كان پیشانیان داوه كه خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی ناو قوڕگی نه‌ماون و له‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه رزگاری بووه.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری كردبوه سه‌ر ئه‌و ئه‌كته‌ره ئه‌مریكیه و به رێژه‌یه‌كی زۆر كێشی جه‌سته‌ی دابه‌زاندبوو.
شیاوی باسه (مایكڵ دۆگڵاس) ساڵی 2000 له‌گه‌ڵ (كاته‌رینا زیتا-جۆنز) ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی زه‌ماوه‌ندی كردووه و دوو منداڵیان هه‌یه، تا ئێستاش له چه‌ندین فیلمی به‌ناوبانگی وه‌ك "واڵ ستریت"، "غه‌ریزه" و "ترافیك"دا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه.
س.نه‌وا


له‌سه‌ر هێڵ نییه