.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئاسته‌نگیه‌کانی پێشکه‌وتنی ئافرەتی(ژنان و کچان) ڕەوه‌ندی کورد
ڕاپۆرت و ڕاپرسی دەربارەی باوکسالاری، دابونه‌ریت و ئاین وەک دژوارترین به‌ربه‌ست
به‌رامبه‌ر پێشکه‌وتنی ئافرەتی ڕەوندی کورد له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا
نووسه‌ر: ئاسۆ بیارەیی
مافی بڵاوکردنه‌وەی ئه‌م ڕاپۆرته ته‌نها هی خودی نووسه‌رە
سوپاسێکی گه‌رم بۆ هه‌موو به‌شدارەکانی ناو ئه‌م ڕاپۆرته که به‌و په‌ڕی خۆلێبوردنه‌وە وەڵامی پرسیارەکانیان بۆ ناردمه‌وە..
سه‌رەتا
مه‌به‌ستی ئه‌م ڕاپۆرته زانستیه ئه‌وەبوو که کاریگه‌ری نێرینه‌ی کورد له‌سه‌ر بیرکردنه‌وە و ڕەفتاری ئافرەتانی کورد له ژیانی ڕەوندیدا، بخاته به‌ر لێکوڵینه‌وە و کۆمه‌ڵێک تێروانین و وەڵام له ڕێگه‌ی دارشتنی پرسیارگه‌لێک به‌دەست بهنێت. ئه‌و ئاسته‌نگانه‌چین که پیاوی کورد وەک ئامێر و دەسکێک به کاریان دەهێنێت بۆ پاشخستنی ئافرەتی کورد؟ پرسیاری ئه‌م ڕاپۆرته دەربارەی هه‌ڵسوکه‌وتی نێرینه‌ی کوردە دەرهه‌ق به ئافرەتان، کاریگه‌ری له سە‌ر ئاستی تێکه‌ڵبوونی خێزانه‌کان له گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵگه ئه‌وروپیانه‌دا، گۆڕانی هه‌مه‌لایه‌نه و کاریگه‌ری پیاو له‌سه‌ر ئاستی سه‌ربه‌خۆیی بیرکردنه‌وەی ئافرەتان. میتودی ئه‌م ڕاپۆرته شیوازی شیکردنه‌وەی ئه‌و وەڵامانه‌یه که له‌ڕێگه‌ی که‌سی یه‌که‌م و دووەم پێم گه‌یشتوون. پرسیارەکان بۆ ١٥٠ که‌س(مێینه) له ته‌مه‌نه‌کانی پانزە تاکو شه‌ست وپێنج نێردراون. کلیلکردنی ناوی که‌سه‌کان به‌پێی یاساکانی توێژینه‌وەی زانستی زانکۆکان پارێزراوە تاکو سه‌روەری وەڵامدەرەوەکان پێشێل نه‌کرێت. ڕاپۆرته‌که کۆمه‌ڵێک ئه‌نجامی دەستە‌به‌ر کردوە، له‌وانه کاریگه‌ری باوکساری و داب‌و نه‌ریت و ئاین له سه‌ر ئافرەتی ڕەوندی کورد، خه‌می بایۆلۆژی نێرینه‌ی کورد له توانه‌وە‌ی مێینه‌ی کوردی له کۆمه‌ڵگه‌کانی ڕۆژئاوادا و له‌دەستدانی که‌سێتی خۆی و ژێنه‌کانی. ئایا بیرکردنه‌وەی کوردی باشوور له کوردی ڕەوند، به تایبه‌تی نێرینه‌ی کورد پێشکه‌وتووترە، یه‌کێکه له ئه‌نجامگیریه‌کانی ترێ ئه‌م ڕاپۆرته په‌ککه‌وتنی کچان و ژنان کوردی ڕەوند له نێو دوو فه‌رهه‌نگدا و له دەستدانی ئارامی که‌سێتی و کۆمه‌ڵایه‌تییه، که بۆ مرۆڤ پێویسته، به هۆی ناکۆکی نێوان ئه‌و دوو فه‌رهه‌نگه‌وە. له کۆتایشدا پاشکه‌وتنی ئافرەتانی ڕەوندی کورد به‌هۆی کاریگه‌ری نه‌رێنی نێرینه‌ی کوردەوە له کۆمه‌ڵێک ڕو و لایه‌نه‌وە خراوەته ڕوو.
باکگراوند یا پێشینه‌ی پرس
دیاردەی ئاسته‌نگ دروستکردن بۆ ئافرەتانی ڕەوندی کورد له ئه‌وروپا له‌لایه‌ن پیاوانه‌وە له رێگه‌ی دابونه‌ریت، ئاین و پیاوسالاری یه‌کێکه له‌و دیاردە زەقانه‌ی که وای کردووە که ئافرەتی ڕەوندی کورد له چاو ژنان و کچانی ڕەوندی نه‌ته‌وە و گروپه‌کانی تر دوا بکه‌وێت و له هه‌ندێ وڵات بۆ نموونه ئه‌ڵمانیا و نمسا و ئه‌مریکا ته‌واو له پێشکه‌وتنی دەروە بێ به‌ش بێت. پیاوان و داب و نه‌ریت و ئاین به‌یه‌کێک له سه‌رچاوەکان دەزانرێت. له هه‌ندێ ووڵات وەک سوێد ئاسته‌که گه‌ێشتوەته ئه‌و ڕادەیه که دامه‌رزاوە‌ی تایبه‌ت بۆ به‌رگری له ئافرەتان، به تایبه‌تی ئافرەتی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و ئاسیا دابمه‌زرێت و چاودێری ڕاسته‌وخۆی ئه‌و ئافرەتانه بکرێت که دوچاری کێشه‌ی کوشتن له سه‌ر ئابڕو دەبنه‌وە.
ئه‌وەی که سه‌رنجی ڕاکێشام بۆ ئه‌م ڕاپۆرته زانستیه، ئه‌وەیه که زۆر جار له دەمی خودی هه‌ندێ ژن و کچی ڕەوندی کوردیه‌وە بیستومه که باوک و براکانیان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان دایکیشیان، له کوردستان پێشکه‌وتوتربوون تاکو له ئه‌وروپا. هه‌ندێ له پیاوەکان هه‌رچه‌ندە پێش هاتنی خێزانه‌کانیان بۆ ئه‌ورپا کج و ژنی برادەریان هه‌بووە، به‌ڵام که خێزانه‌کانیان گه‌یشتونه‌ته لایان سه‌رپۆشیان له سه‌ر کردوون و هه‌ندێکیشیان کچه‌کانیان له ته‌مه‌نی ههژدەساڵیدا به شوو دەدەن. ئه‌وەش به ووته‌ی خۆیان بۆ ئه‌وەی له ڕێ لا نه‌دەن. هه‌ندێ له باوکه‌کان به باشیشیان زانیوە که کوڕی کوردی کوردستان بۆ کچه‌کانیان بێت، نه‌ک کوڕە کوردێکی ڕەوند که له داب‌و و نه‌ریتی کوردی بێ ئاگا بێت. لێرەوە ئه‌م پرس و گریمانه‌یه‌ی خوارەوەم لا دروست بوو:-
مه‌به‌ست و سه‌کۆی پرسیارەکان
کاریگه‌ری نێرینه‌ێ کورد له‌سه‌ر بیرکردنه‌وە و ڕەفتاری ئافرەتانی کورد له ژیانی ڕەوندیدا، تێروانین و وەڵام؟
• له سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه
• تێكه‌ڵی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی
• گۆڕانی هه‌مه لایه‌نه(کار، خوێندن، وەرزشکردن..هتد)..
• سه‌ربه‌خۆیی بیرکردنه
میتود
له‌م ڕاپرسینه‌دا ڕێچکه‌ی پرسیاری کورتکراوەم به‌کارهێنراوە. وەڵامه‌کان له ڕێگه‌ی ئیمایلبۆکسه‌وە، که‌سی یه‌که‌م و دووەمه‌م کوکراونه‌ته‌وە و پوخته‌کراون. پتر له دوو هه‌فته‌یه‌ی خایاندوە. پرسیارەکان له بۆ سه‌د و په‌نجا که‌س نێردراوە و زۆر که‌سی دی ئامادەبوون خۆبه‌ختانه وەڵام بنوسێنه‌وە. ته‌مه‌نه‌کان له نێوان پانزە تاکو شه‌ستو پێنج ساڵ به‌رەو سه‌رەوەن. ئه‌م شرۆڤه‌یه دەکرێت گشتیگیری بکرێت، چونکه تاڕادەیه‌کی به‌رچاو هه‌مان وەڵام له لایه‌ن ڕەوەندی کوردەوە له چه‌ند ولاتێک دەسته‌به‌ر کراوە. له‌به‌ر پاراستنی سه‌رەوەری وەڵامدەرەوەکان(ئافرەتهکان) له کچان و ژنان ناو و شوێنه‌کان به ناوی خوازراوە کلیل کراون.
شرۆڤه و ئه‌نجامگیری
ئه‌و خوێندنه‌وەیه‌ی که‌له‌م ڕاپرسینه‌دا دەسته‌به‌ر دەکرێت ئه‌و پرسیارەیه که ئایا پیاوانی کورد، یان ڕەوندی کورد له ئه‌وروپا له کوردی باشوری کوردستان دواکه‌وتوو تربن؟ یان له به‌ر ترسی له دەستدانی دەسه‌ڵات، هه‌ندێ له پیاوانی ڕەوندی کورد هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک دەگرنه به‌ر بۆ ئه‌وەی که مێینه‌ی کورد پێش نه‌که‌وێت و ئاسته‌نگ دروست دەکه‌ن که چاویان نه‌کرێته‌وە. بۆ نموونه یه‌کێک له کچان دەڵێت:-
“هه‌رچه‌ندە باوکم خۆی له گه‌ڵ کچێکدا(گێڵ فرێند) برادەرە و ماوەی هه‌شت ساڵه له‌گه‌ڵیدا دەژی، به‌ڵام ئه‌وەی پێ په‌سه‌ند نه‌بوو، که من ته‌نانه‌ت گوێ له زەکریا بگرم و سیدەکه‌ی شکاندم کاتێک گوێم لێگرت. وتی با فێری شتی خراپ نه‌بیت. ،،خه‌ریک بوو له‌سه‌ر جله‌کانیشم لێم بدا! “لانه. دانیمارک
له کۆی گشتی وەڵامی ئافرەتهکان(کچان و ژنان) ئه‌وە دەرەدەکه‌وێت که هه‌ندێ نێرینه‌ی کورد(پیاوان و کوڕان) ژیانی ئه‌وروپایان کردەوەته زیندانێک و هه‌موو سنورێکیان به‌زاندوە و بگرە خێزانه کوردەکانیش ناچار دەکه‌ن که به‌شێوازێک بژین که به مه‌یل و ئارەزووی ئه‌وان بێت. ئه‌مه کارەساته، چونکه ئه‌و جۆرە کاریگه‌رییه (کاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌ندێ نێرینه‌ی کورد) ئه‌نجامی نه‌رێنی له سه‌ر که‌سێتی مێینه‌ی کورد دروست دەکات. به تایبه‌تی ئه‌و کچانه‌ی که له‌وێ له دایک دەبن. چونکه هه‌ندێ باوک بۆ نموونه سه‌رپۆشیش دەکه‌نه سه‌ر کچانی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵه و ناهێلن فیری مه‌له‌کردن و زمانی ئینگلیزی ببن. ئه‌م به‌ربه‌سته به تایبه‌تی له نێو ڕەوندەکانی ولاتی ئه‌ڵمانیا وای کردوە که ژمارە ئه‌و کچه کوردانه که دەگه‌نه زانکۆ زۆر که‌مه، به تایبه‌تی له نێو ئه‌و خێزنانه‌ی که باوکسالارییان تێیدا به‌هیزە. ئه‌م به‌ربه‌ستیکردنه دەبێته هۆکارێک که پاشەڕۆژی ئه‌و منداڵانه له ڕوی کار و پێشه‌وە له هی باوکودایکیان باشتر نابێت. ئه‌و جۆرە کارانه‌شیان که دەستبکه‌وێ له چاو کاری نه‌وەی نه‌ته‌وەکانی دی، به تایبه‌تی فارس زۆر نزم و که‌م موچه‌یه. ئه‌مه‌ش دیسان پیگه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌یان لاواز دەکات و دەیانخاته خانه‌ی په‌راوێزییه‌وە.
دەربارەی وەڵامدانه‌وەی کاریگه‌ری هه‌ندێ له پیاوانی کورد له سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ی مێینه‌ی ڕەوندی کورد له ڕۆژ ئاوای ئه‌ورپا. له وەڵامی (لانه)دا دەردەکه‌وێت که هه‌ندێ له پیاوان، هه‌رچه‌ندە خۆیان به‌پێی پێوەرەکانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی، چ پێوەری ئاینی یان کۆمه‌ڵایه‌تی بێت ڕەفتار ناکه‌ن، به‌ڵام ئافرەتانی ڕەوندی کورد ناچار دەکه‌ن که له سنورێکی دیاریکراودا هه‌لسوکه‌وتن بکه‌ن. وەک چاودێرێک، هه‌میشه جوڵه و هه‌ڵسوکه‌وتی ئافرەتان دەخه‌نه ژێر هه‌ڵسانگدنه‌وە. هه‌ندێ جار داهینانیش له پێوەری نوێ دەکه‌ن بۆ ته‌سکردنه‌وەی هه‌موو ڕەفتارێکی ئافرتان که به‌دڵی ئه‌وان نه‌بێت. ئه‌دی گوێگرتن له گۆڕانی دەبێت کام زیان به پیاوان بگه‌ێنێت که باوکی (لانه) قه‌دەغه‌ی کردووە. یه‌کێک له ئافرەتهکان دەڵێت: به‌ته‌نیا له به‌ر هه‌ندێ نێرینه کورد، ناوێرم بچم بۆ هه‌ندێ بازار، هه‌میشه دووان و سیان ئه‌مبه‌ر و ئه‌و به‌ری دوکانه‌کانیان گرتووە و تانه له ئافرەتان دەدەن، (ىروانه وەڵامی نازەنین، ئه‌ڵمانیا).
• تێكه‌ڵی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی
له‌بارەی تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی زۆربه‌ی خێزانه کوردەکان هاتوچۆ و دۆستایه‌تیان زۆر که‌مه. شایه‌نی باسه لێرەدا ڕەوندی وڵاتانی ئه‌سکه‌ندەناڤی تا رادەیه‌کی باش له پێش رەوندی کوردی وڵاتانی ترەوەن. لێرەدا دیسان مێینه‌ێ کورد به‌شی خوراوە و به‌شێکی که‌می نه‌بێت، له به‌ر دەسه‌ڵاتی پیاوان نه‌یتوانیوە ئه‌و ڕێگه‌یه بشکێنێت. له کۆی وەڵامی ئافرەتهکان ئه‌وە دەردەکه‌وێت که پیاوان و ڕێگری یه‌که‌من. ئه‌و ڕێگه‌گرتنه له قسه‌کانی (ژیار) له فنلندە دەردەکه‌وێت که مێردەکه‌ی به‌هێچ شێوەیه‌ک نه‌یهێشتوە چالاک بێت و ئاوێته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی فنله‌ندی ببێت. زۆربه‌ی ئافرەتان وەڵامه‌کانیان دەرژێته هه‌مان بازنه‌وە که نێرینه‌ی کورد ئافرەتان ده‌چه‌پێنن و سه‌رکوێریان دەکه‌ن، تاکو ته‌واو له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ورپی په‌راوێزببن.
“که گه‌یشتمه فنله‌ندا، پێشکه‌وتنی ئه‌و وڵاته زۆر شادی کردم، له‌ش و لارم زۆر ڕێک و جوان بوو، دەمویست پارێزگاری ئه‌وە بکه‌م و هه‌ندێ ئێواران خۆم له کۆرسی وەرزشدا بنوسم، بۆ زمان فێربوون و بۆ ئاشنابوونم به‌و وڵاته باشبوو. به‌ڵام مێردەکه‌م وتی له ماڵ زۆر مه‌چورە دەر ئه‌گینا به دەست خێزانه کوردەکانه‌وە دەبینه فلیم. ئێستا زۆر قه‌ڵه‌وم و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار که له‌گه‌ڵ مێردەکه‌م پیکه‌وە پیاسه دەکه‌ین، هه‌ندێ که‌س پێی وایه من دەساڵ له‌و گه‌ورەترم، هه‌رچه‌ندە ئه‌و دوانزەساڵ له‌من به‌ته‌مه‌نترە”. ژیار فنلندە
دۆخه‌که له وڵاتانی ئه‌سکه‌ندەنافی تاڕادەیه‌ک که‌مێك به جۆرێکی ترە، پیاوان ئه‌و دەسه‌لاته‌یان که‌مترە و ژیان به جۆرێکی ترە. فه‌رمانگه‌ی کاروباری کۆمه‌لایه‌تی(سۆسیال) دەسه‌ڵاتێکی باشی هه‌یه و هه‌میشه پیلانی ئامادەیه بۆ ئه‌وەی به‌رگری له‌و کچ و ژنانه بکه‌ن که دوچاری مه‌ترسی و ڕاوەدونان له لایه‌ن نیرینه‌وە دەبنه‌وە. مێینه‌ی کورد، له زۆر لایه‌نی ژیان چالاکه و هه‌ندێکیشیان ئه‌ندامی به‌رزی پارتییه سوێدییه‌کانن. له‌وەلامه‌کاندا دیسان ئه‌وە دەستبه‌ر دەکرێت که پیاوان هه‌موو شێوازە ئاستنه‌گی به‌کاردەهبه‌کاردەهێنن بۆ ڕێگه‌گرتن له گه‌شه‌کردنی که‌سێتی ئافرەتان، له‌وانه به مێردانی کچه‌کانیان له ته‌مه‌نی ههژدەساڵیدا و گوشارخستنه سه‌ر هاوسه‌رەکانیان که کچه‌کانیان نابێت تێکه‌ڵی له‌گه‌ڵ کوڕاندا بکه‌ن و چالاک بن له‌و بوارەنه‌دا کە پرۆسه‌ی هاوسه‌ریان دوادەخات یان به ته‌نیا بمێننه‌وە. هه‌ندێ له‌و پیاوانه له‌وە دەترسن که کچه‌کانیان به پاکیزەیی(کچێنی) خۆیان له‌دەست بدەن که دەبێته شورەیی و شه‌رمی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆیان.
“هه‌رچه‌نده باوکودایکم هه‌رگیز نیازیان نیه بگه‌رێنه‌وە بۆ کوردستان به‌ڵام زۆر توندن له‌گه‌ڵمدا و زۆرجاریش دایکم پێم دەڵێت دەبێ هه‌میشه ئاگات له پاکیزەیی خۆت بێت تا ئه‌و ڕۆژەی مێرد دەکه‌یت. هه‌رچه‌ندە کاتی خۆی دایکم به‌زۆر درواوە به‌شو” جوانه. دانیمارک
به‌هیچ شێوەیه‌ک نه‌یهێشتوە چالاک بێت و ئاوێته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی فنله‌ندی ببێت. زۆربه‌ی ئافرەتان وەڵامه‌کانیان دەرژێته هه‌مان بازنه‌وە که نێرینه‌ی کورد ئافرەتان ده‌چه‌پێنن و سه‌رکوێریان دەکه‌ن، تاکو ته‌واو له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ورپی په‌راوێزببن.
“که گه‌یشتمه فنله‌ندا، پێشکه‌وتنی ئه‌و وڵاته زۆر شادی کردم، له‌ش و لارم زۆر ڕێک و جوان بوو، دەمویست پارێزگاری ئه‌وە بکه‌م و هه‌ندێ ئێواران خۆم له کۆرسی وەرزشدا بنوسم، بۆ زمان فێربوون و بۆ ئاشنابوونم به‌و وڵاته باشبوو. به‌ڵام مێردەکه‌م وتی له ماڵ زۆر مه‌چورە دەر ئه‌گینا به دەست خێزانه کوردەکانه‌وە دەبینه فلیم. ئێستا زۆر قه‌ڵه‌وم و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار که له‌گه‌ڵ مێردەکه‌م پیکه‌وە پیاسه دەکه‌ین، هه‌ندێ که‌س پێی وایه من دەساڵ له‌و گه‌ورەترم، هه‌رچه‌ندە ئه‌و دوانزەساڵ له‌من به‌ته‌مه‌نترە”. ژیار فنلندە
دۆخه‌که له وڵاتانی ئه‌سکه‌ندەنافی تاڕادەیه‌ک که‌مێك به جۆرێکی ترە، پیاوان ئه‌و دەسه‌لاته‌یان که‌مترە و ژیان به جۆرێکی ترە. فه‌رمانگه‌ی کاروباری کۆمه‌لایه‌تی(سۆسیال) دەسه‌ڵاتێکی باشی هه‌یه و هه‌میشه پیلانی ئامادەیه بۆ ئه‌وەی به‌رگری له‌و کچ و ژنانه بکه‌ن که دوچاری مه‌ترسی و ڕاوەدونان له لایه‌ن نیرینه‌وە دەبنه‌وە. مێینه‌ی کورد، له زۆر لایه‌نی ژیان چالاکه و هه‌ندێکیشیان ئه‌ندامی به‌رزی پارتییه سوێدییه‌کانن. له‌وەلامه‌کاندا دیسان ئه‌وە دەستبه‌ر دەکرێت که پیاوان هه‌موو شێوازە ئاستنه‌گی به‌کاردەهبه‌کاردەهێنن بۆ ڕێگه‌گرتن له گه‌شه‌کردنی که‌سێتی ئافرەتان، له‌وانه به مێردانی کچه‌کانیان له ته‌مه‌نی ههژدەساڵیدا و گوشارخستنه سه‌ر هاوسه‌رەکانیان که کچه‌کانیان نابێت تێکه‌ڵی له‌گه‌ڵ کوڕاندا بکه‌ن و چالاک بن له‌و بوارەنه‌دا کە پرۆسه‌ی هاوسه‌ریان دوادەخات یان به ته‌نیا بمێننه‌وە. هه‌ندێ له‌و پیاوانه له‌وە دەترسن که کچه‌کانیان به پاکیزەیی(کچێنی) خۆیان له‌دەست بدەن که دەبێته شورەیی و شه‌رمی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆیان.
“هه‌رچه‌نده باوکودایکم هه‌رگیز نیازیان نیه بگه‌رێنه‌وە بۆ کوردستان به‌ڵام زۆر توندن له‌گه‌ڵمدا و زۆرجاریش دایکم پێم دەڵێت دەبێ هه‌میشه ئاگات له پاکیزەیی خۆت بێت تا ئه‌و ڕۆژەی مێرد دەکه‌یت. هه‌رچه‌ندە کاتی خۆی دایکم به‌زۆر درواوە به‌شو” جوانه. دانیمارک
مه‌له..هتد) نه‌که‌ن. هه‌ندێ دایک ته‌نانه‌ت بۆ بازاریش هاوڕایی کچه‌کانیان دەکه‌ن بۆ جل کڕین و هه‌ندێکیشیان(له‌سوێد) هه‌فتانه ته‌له‌فۆن بۆ فێرگه‌کان دەکه‌ن که ئاگایان له خشته‌ی خوێندنی کچه‌کانیان بێت. هه‌ندێ له باوکه‌کان کچه‌کانیان به به بارێکی قورسی سه‌رشانی خۆیان دەزانن و پێیان وایه ئه‌وان( کچه‌کانیان) ئامانه‌تێکن و دەبێت تا ئه‌و کاته‌ی مێرد دەکه‌ن بیاپارێزن. بۆ نموونه ئه‌حمه‌د له سوێد وا وەڵامی پرسیارە‌که‌ی نووسی بوو:
“من نامه‌وێت کچه‌کانم دوای قوتابخانه خۆیان به ته‌نیا بچنه دەرەوە، تا مێرد دەکه‌ن له ئه‌ستۆی منن و دەبێ بیانپارێزم. ئه‌وە داب و نه‌ریتی ئێمه‌یه و هه‌موومان به‌رپرسارین. ئه‌ی ئه‌م وڵاته پڕە له هه‌ڵدێری ئیخلاقی، ئه‌گه‌ر وانه‌که‌م کچه‌کانم به‌لسه دەبن و له دەزگای کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و وڵاته شکات و سکاڵام لێ دەکه‌ن. ته‌نانه به‌بێ پرسی من ناچنه سه‌ر ئینته‌رنێت.” ئه‌حمه‌د .بیست ساڵ له سوێد.
له‌وەڵامی(ئه‌حمه‌د)دا ئه‌و دەردەکه‌وێت که هه‌رچه‌ندە ماوەیه‌کی زۆرە له ئه‌وروپا دەژیت، به‌ڵام ئه‌وە ڕەچاو ناکات که کچه‌کانی له سوێد گه‌ورەبوون و به هه‌موو شیوەیه‌ک کاردەکات بۆ په‌راوێزکردنیان و تێکه‌ڵ نه‌بوونیان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌حمه‌د لێرەدا هه‌ردوو، دابونه‌ریت و ئاینی ئاوێته‌ی یه‌کدی کردوە و وەک ئایدیایه‌ک بۆ به‌هێزکردنی پیاوسالاری به‌کاریان دەهێنێت.
• سه‌ربه‌خۆیی بیرکردنه‌وە
له‌به‌ر ئه‌وەی وەڵامدەرەوەکان نه‌وەی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی هه‌رەوزیین(کۆله‌کتیڤ)، دیسان نێرینه کورد(پیاوان و کوڕان)ی کورد، ئه‌و هێزەش به‌کار دەهێنن بۆ قورخکردنی سه‌ربه‌خۆیی ئافرەتان(کچان و ژنان) له بیرکردنه‌وە و رەفتاردا. له کۆی وەڵامه‌کان دەردەکه‌وێت که کچه‌کان و ژنه‌کان بۆیان نیه به ته‌نیا بچن بازار، تێکه‌ڵی ئه‌و سه‌نته‌ر و ناوەندانه بکه‌ن که دەبێته هۆی هوشیارکردنه‌وەیان، ته‌نانه‌ت که له ماڵیشه‌وە دەبن بۆیان نیه ئازاد بن(بروانه وەڵامی ئه‌حمه‌دا) بچنه سه‌ر ئینته‌رنێت، بۆیان نیه ئه‌و پارته هه‌ڵبژێرێن که خۆیان دەیانه‌وێت، ئه‌و به‌رگه‌ی دەی پۆشن، ئه‌و کۆڵێژە و خوێندنه‌ی دەیخوێنن. له‌وڵاتێکی وەک سوێد که دەرگاکانی خۆ نۆەژەنکردنه‌وە تاڕادەیه‌ک بۆ هه‌موو که‌س کراوەیه، پیشه و خوێندنی زۆربه‌ی هه‌ر زۆری کچانی ڕەوندی کورد، له پیشه‌کانی سالۆن، چێشتکردن، پاککردنه‌وە..هتد تێپه‌ڕنکات. به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئافرەتانی هاوشانیاندا له ئێرانی و ڕەوندی نه‌ته‌وەکانی تر، زۆر له پاشه‌وەن. لێرەدا جێگه‌ی خۆیه‌تی باسی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و ژن و کچه کوردانه‌ش بکرێت که توانیوایانه بچنه ناو په‌ڕله‌مانی سوێدەوە و خزمه‌ت به کێشه‌کانی ژنان بکه‌ن. به‌ڵام له ولاتانی دی وەک ئه‌ڵمانیاو نه‌مسا و فه‌رەنسا، له‌لایه‌ک له به‌ر سیاسه‌تی جوداگه‌ری ئه‌و وڵاتانه به‌رامبه‌ر بێگانه به گشتی، له‌لایه‌ک تروە له به‌ر پیاوی رەوندی کورد، ئافرەتان(ژنان و کچان) نه‌یانتوانیوە ئه‌و ڕۆڵه ببینن و له نێو ئۆرگانه گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا و کاربکه‌ن. له توێژێژینه‌وەی وەڵامی هه‌ندێ له‌وەڵامدەرەوەکان، ئه‌وە دەردەکه‌وێت، که هه‌ندێ له ئافرەتانی رەوەند، له ماڵه‌وە پاسیف و سیست کراون و بیرکردنه‌وەیان هه‌مان بیرکردنه‌وەی ئه‌و ساڵانه‌یه که له کوردستان بوون. هه‌ندێکیان ته‌نانه‌ت ئازادی و پێشکه‌وتنی خۆیان له بڕی پارە و ئاڵتون دەدۆزنه‌وە و گفتوگۆکانی نێویان له‌وە تێپه‌ڕناکات. نه بوونی سه‌ربه‌خۆیی کاردەکاته سه‌ر نه ناسینی خود وەک مرۆڤ و ئاشنا نه‌بوون به‌و مافانه‌ی که وەک مرۆڤه‌کانی دی هه‌یه‌تی. گیرۆدەبوونی ئافرەتان(کچان و ژنان) به هۆی باوکسالاری، ئاین و دابونه‌ریت و فاکته‌ر دی وەک له دەستدانی ناسنامه‌ی کۆمه‌لایه‌تی و ترسی موتوربه‌بوون و توانه‌وە له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی بێگانه‌دا، هۆکارێک و هاندەرێک دییه که ئافرەتی کورد زۆرجار پاشگه‌ز دەبێته‌وە له‌و هه‌نگاوانه که دەیه‌وێت به‌رە و ئازاد و سه‌ربه‌خۆیی خود بینێت. پیاوەکان ڕۆڵێکی باڵایان هه‌یه له ساردکردنه‌وە و بێ ئومێدکردنی ژن کچه‌کان و خوشکه‌کانیان. بچوکترین نموونه مه‌له‌کردن و دورکه‌وتنه‌وە له پۆشینی ئه‌و جل و به‌رگانه‌ی که به‌بۆچونی هه‌ندێ له‌و ئافرەتانه‌ی ناو ئه‌م ڕاپۆرته دەبنه هۆی شکاندن و ئابڕوبردن.
که مرۆڤێک سه‌ربه‌خۆ بیری نه‌کردەوە، گیانی وابه‌ستی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی لا دروست دەبێت و پاشکۆی بۆچون و ئایدیای که‌سانی دی دەبێت. مه‌ترسییه‌که لێرەوە دەست پێ دەکات. چونکه که‌سی پاشکۆ بێ داهێنان دەبێت و ئاستی هوشیاری که‌م دەبێت ، چونکه راستیه‌کان و ئه‌و خاڵانه‌ی که بۆخۆی ژیانی خۆی چارەنووسازن نابینێت. مرۆڤی وابه‌سته دەبێتە ئامێریکی دەستی که‌سانی تر و ئامانجه‌کانی ئه‌وانه‌ی بەدی دەهێنێت. له‌وەڵامی ئافرەته‌کانیش، که ئازادییان له‌لایه‌ن پیاوان و کۆڕانی ڕەوندی کورد ته‌سک کراوەته‌وە، سه‌ربه‌خۆییان له دەستداوە به ئاسته‌نگ دەتوانن له دەروەی ئایدیا و بیرکردنه‌وەی نێرینه‌ی کورد هه‌نگاو بنێن. ته‌نانه‌ت وەک ئاماژەم پێدا له مه‌سه‌له‌ی جل و به‌رگ و هه‌ڵسو که‌وتیشه‌وە ناتوانن له ده‌سه‌لاتی پیاوەکان و سته‌می کۆله‌کتیڤی کوردی پیاوسالار دەربچن. ڕەنگدانه‌وەی دەسه‌لاتی پیاو و دابونه‌ریت و ئاینی ئیسلام زاڵه به‌سه‌ریاندا، که وێ دەچێت به زیانیان گه‌ڕاوەته‌وە.
دەرئه‌نجام
ته‌سکردنه‌وەی بواری گه‌شه‌کردنی مێینه‌ی کوردی ڕەوەند، هه‌ندێ کچ و ژنی تووشی که‌سێتی لاواز کردووەو گیانی ڕاڕایی و دوڕیی تێدا چه‌ندوە. هه‌ندێ له کچه‌کان بۆ ڕزگاربوون له داوی باوک و براکان، دۆر دەکه‌ن و به جۆریکی دی خۆیان ئازاد دەکه‌ن.
به‌رێوبه‌ری فێرگه‌یه‌کی بنه‌ڕەتی له سوێد به‌م جۆرە دەربارەی سێکس، باسی چه‌ند کوڕ و کچێکی کوردی ڕەوندی بۆکردم:
به داخه‌وە هه‌ندێ له کورە کوردەکان هه‌میشه به چاوێکی نزمه‌وە سه‌یر مێینه دەکه‌ن، هه‌رچه‌ندە هه‌ندێکیان لێرە له دایک بوو، به‌ڵام ئارەزووی سێکسیان خستووەته پێش هه‌موو ئارەزوویێکه‌وە. چه‌ند جاریک له‌سه‌ر ڕەفتاری ناشیرین به‌رامبه‌ر کچان سزامان داون و باوک‌و و دایکیشیان هاوکاریمان ناکه‌ن. هه‌ندێکیان، کوڕەکان چی بکه‌ن گوێ نادەن که دێته باسی کچه‌کانیان به‌ر دەرکی فێرگه به‌ر نادەن و دا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه