❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆن ته‌مه‌نى مرۆڤ كورت ده‌كات .

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-15 08:29:30

لميس
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-12
دواترین سه‌ردان: 2011-03-15
په‌یامه‌كان: 16
WindowsXPMSIE

ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆن ته‌مه‌نى مرۆڤ كورت ده‌كات .

لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك: ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆن ته‌مه‌نى مرۆڤ كورت ده‌كات 
1 
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى پزیشكى به‌ریتانى ئاشكراى كردووه‌ ، كه‌ ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆن بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ دروست ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆى ته‌مه‌ن كورتى .

ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مایل بڵاویكرده‌وه‌ ، لێكۆلینه‌وه‌كه‌ كه‌ ئه‌نجومه‌نى لێكۆلینه‌وه‌ى به‌ریتانى ئاماده‌ى كردووه‌ ده‌لێت" له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا دانیشتن له‌ به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆندا ، ده‌بێته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانى دڵ به‌ ڕێژه‌ى 7% ، وه‌ به‌رده‌وام بوون له‌ به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆن بۆ ماوه‌ى چوار كاتژمێر له‌ ڕۆژێكدا ، ئه‌و مه‌ترسیه‌ بۆ 28% به‌رز ده‌بێته‌وه‌ .

لێكۆلینه‌وه‌كه‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر 13197 كه‌س له‌ پیاوان و ئافره‌تان له‌ناوه‌ندى ته‌مه‌ندا ، كه‌ خاوه‌ن ته‌ندروستیه‌كى چالاك بوون .

پاشان خاتوو دكتۆره‌ كاترین ، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئاماده‌كارانى لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ده‌لێت" له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆندا داده‌نیشن ، ئه‌وا به‌ ڕێژه‌یه‌كى گه‌وره‌ تووشی مه‌ترسی نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ده‌بن ، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانى تردا .

به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ له‌ماوه‌ى ده‌ ساڵدا 373 كه‌سی به‌شداربووى لێكۆلینه‌وه‌كه‌ به‌هۆى نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ .
لێكۆلینه‌وه‌كه‌ ئامۆژگارى خه‌لك ده‌كاته‌وه‌ ، به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى دانیشتن له‌ به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆندا له‌ چوار كاتژمێره‌وه‌ بۆ یه‌ك كاتژمێر له‌ ڕۆژێكدا .

هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نى لێكۆلینه‌وه‌ى پزیشكى به‌ریتانى ده‌لێت" پێویسته‌ خه‌لك له‌ به‌كارهێنانى ڕه‌وشتى ته‌ندروستى نادروست دووربكه‌ونه‌وه‌ ، چونكه‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانى دڵ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ، كه‌ ساڵانه‌ش نزیكه‌ى 193 هه‌زار كه‌س به‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌مرن .

Kurdzhin
ياعينى ماكدر اعوفك لكنى
افهم ظروفك زرعنى وردة
بغرفتك حتى يومية اشوفك

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-15 08:48:34

m.b bawanoori
جوانه‌مه‌رگ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: باوه‌نور/گرمیان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-04
دواترین سه‌ردان: 2012-04-04
په‌یامه‌كان: 1624
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ته‌ماشاكردنى ته‌له‌فزیۆن ته‌مه‌نى مرۆڤ كورت ده‌كات .

ده‌سته‌كانت خۆش بێت هاوڕێ گیان

تكایه‌ له‌كاتی دانانی بابه‌ت له‌ یانه‌ باسه‌رچاوه‌ی بابه‌ت ڕوون و ئاشكرا بێت ... به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بابه‌تی بێ سه‌رچاوه‌ لا ئه‌برێت.......
تكایه‌ ئاماژه‌ به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌كانت بده‌ له‌گه‌ڵ ڕێزماندا

Kurdzhin

زیره‌کی سنوری هه‌یه‌،،به‌ڵام هیچ سنورێک نیه‌ بۆ بێ ئه‌قڵی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net