.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











١-مشت كردنی ده‌سته‌كان له كاتی قسه كردن :
جوڵه‌یه‌كه مانای ویستێكی به هێزه بۆ به‌رگریكردن له خۆ‌و خۆ پاراستن له كاردانه‌وه‌یه‌ك كه لایه‌نی به‌رامبه‌ر بێزارده‌كات
هه‌روه‌ها ئه‌و جوڵه‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قسه‌كه‌ر زۆر شه‌رمن و بێتوانایه له‌سه‌ر خۆكۆنتڕۆڵكردن له كاتی قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه .
٢-ده‌ست خستنه گیرفان له كاتی قسه‌كردن:
جوڵه‌یه‌كه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێكی دیاریكراو دژی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ویستێكی به‌هێزه له‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ، زۆر لێ‌كردن و خۆبه‌زۆرزانی و به‌رگری تێدایه ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌و جوڵه‌یه ده‌مانه‌وێ بڵێین : چیت ده‌وێ بیكه ، هیچ گرنگی به‌كاره‌كه‌ت ناده‌م .
٣-جوڵاندنی ئه‌نگوستیله:
ئه‌وكاته‌ی ئه‌نگوستیله دهجوڵێنێن ، ئه‌وه گوزارشت له دڵه‌راوكێ و ڕاڕایمانه له‌و قسانه‌ی ده‌بیستین ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خۆمان له زبری قسه‌كان دووربگرین یان ویستێكی به هێزمان هه‌یه له‌وه‌ی گوێی لێنه‌گرین.
٤-لێوگهزین:
گه‌زینی لێو، جۆڵهیهكه مانای ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵده‌ده‌ین زۆری له خۆمان بكه‌ین كه خۆ دوور بگرین له لهكردارێك یان قسه‌یێكی خراپ یان شتێك . یان قسه‌كه‌مان قوت بده‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و جوڵه‌یه بووبه نه‌ریتێكی به‌رده‌وام . ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر به‌رگریكردن له هه‌ڵچوونه ده‌رونیه‌كان.
٥-یاریكرن به‌پرچ:
به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌ست بۆ ئاستی سه‌ر ، مانای په‌یوه‌ندیكردنه له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه ناو خۆییه‌كان و ئاماده‌كردنی هه‌ر ورده به‌شێكی ئه‌و بیركردنه‌وانه‌یه . ئه‌و جوڵه‌یه قوڵبونه‌وه‌یه له خوددا‌و هه‌وڵدانه بۆ خهڵوهتكردن به ده‌رون و ده‌رون خستنه خهلوهتهوه . ئه‌گه‌ر ئه‌و جوڵه‌یه بووبه نه‌ریتێكی به‌رده‌وام " ئه‌وه به ڵگه‌یه له‌سه‌ر دڵه‌راوكی و ناجێگری .
٦-شكاندنه‌وه‌ی په‌نجه‌كان :
گوازرشت له‌سه‌ر توڕه‌بوون نییه ، وه‌ك هه‌ندێك كه‌س بۆی ده‌چن " ئه‌وه‌نده‌ی كه كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتی خێرایه به‌وه‌ی له‌ده‌وروبه‌رمان رووده‌دات ، چ ئه‌وشته نوێیه بێت یان رووداوێك بێت . هه‌لێكه بۆ گوزارشت له‌ویستمان بۆ كۆتایی پهێنان به‌و بارودۆخه یان په‌له‌كردن لێی و یان به پێچه‌وانه وه هه‌وڵدانه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی .....
س.باخی دڵان


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هاورئ گیان به‌هیوای به‌رده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه