.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه له‌په‌یمانگای گۆتماشری ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه كه گه‌نجان زیاتر په‌نا ده‌به‌ن بۆ دایك و باوك و هاوڕێ و مامۆستاكانیان بۆ زانیاری وه‌رگرتن و روونكردنه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رێگه‌گرتن له منداڵ بوون و هۆشیاری سێكسی.
لێكۆڵه‌ره‌وان 58 خوێندكاری قۆناغی ئاماده‌ییان خستووه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و بۆیان ده‌ركه‌وتووه له‌هه‌ر پێنج خوێندكارێك، ته‌نها یه‌ك خوێندكار پشت ده‌به‌ستێت به زانیاریه سێكسییه‌كانی ئینته‌رنێت.
راشیڵ جۆنز سه‌رۆكی تیمه‌كه‌ی په‌یمانگای گۆتماشر رایگه‌یاند: پێشبینیمان ده‌كرد كه گه‌نجان زیاتر پشت ببه‌ستن به زانیارییه ته‌ندروستییه سێكسییه‌كانی ناو ئینته‌رنێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌رچوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌وان رێگر نه‌بوون له به‌رده‌م گه‌نجان بۆ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و وه‌رگرتنی زانیاری، به‌ڵام هۆشداری ئه‌وه‌شی دا كه هه‌موو زانیارییه‌كانی ناو تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌یی ئینته‌رنێت مه‌رج نیه‌ر راست بن و پشتیان پێ ببه‌سرێت و ده‌بێت زۆر هۆشیار بن.
وتیشی: گه‌نجان زانیارییه‌كی باشیان هه‌یه له‌سه‌ر دروستكردنی پێگه‌ی ئه‌لكترۆنی تایبه‌ت به‌خۆیان و زانیاری تێدا كۆده‌كه‌نه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه لێكۆڵینه‌وه‌كه زیاتر تایبه‌ت بوو به‌و گه‌نجانه‌ی كه ده‌یانویست زانیاری وه‌ربگرن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی منداڵبوون و هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشییه سێكسییه گواستراوه‌كان و چۆنیه‌تی له‌باربردنی منداڵ و نه‌خۆشییه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان، هه‌رچه‌نده گومانیان هه‌بوو له‌سه‌ر راستی زانیارییه‌كان.
سه‌رچاوه/ CNN


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه