❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌شی دووه‌م // گومانکردن...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-16 08:30:24

peiman.x
ناچالاک کراوه‌
شوێن: سۆران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-10
دواترین سه‌ردان: 2011-01-31
په‌یامه‌كان: 116
ویبگه‌
WindowsMSIE7

به‌شی دووه‌م // گومانکردن...

به‌شی دووه‌م  ///به‌ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان ،،،،

وه‌ک له‌به‌شی یه‌که‌م باسمان کرد ،گومان ئه‌وهێرشه‌تونده‌یه‌،که‌له‌لایه‌ن هه‌سته‌وه‌ بارگاو ده‌بێ.دوایش بۆ ده‌ربرینه‌کانمان.ئه‌گه‌رچی وه‌ک خۆی ناتوانین هه‌موو ریشه‌کانی هه‌ڵبکۆڵین وسه‌ری هه‌موو پێکهاته‌کانی بروژێنین بۆلێکدانه‌وه‌کانمان،به‌ڵام ده‌توانم بڵێم توانیومانه‌ له‌وه‌ تێبگه‌ین که‌ گومان چیه‌؟و چی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌؟،هۆکار گه‌لێک هه‌ن که‌شاراوه‌ن وده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ درووست کردنی ئه‌وهێرشانه‌ ،بۆسه‌ر لێکدانه‌وه‌کانمان،ئێمه‌ش هه‌ستیان پێناکه‌ین،یان ئه‌گه‌ر هه‌ستیشیان پێ بکه‌ین ،به‌رمان پێ ناگیرێن،وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌موو ژیانت له‌گه‌ڵ که‌سێک بێ ،دوای به‌هه‌موو سیقه‌وه‌ گومانی لێبکه‌ی،واتا له‌به‌ر زۆر بوون وکه‌ڵه‌که‌بوونی متمانه‌کان ،گومانێک سه‌ر‌هه‌ڵبداو بتخاته‌ ژێر لێکدانه‌وه‌ی خراپ وگوماناوی،له‌کاتێکیش نه‌توانی پشتگیری له‌هیچ بیرۆکه‌یه‌کت بکه‌ی بۆئه‌وه‌ی گومانه‌کانت بره‌وێنه‌وه‌. ئه‌مه‌ ئه‌وجه‌نگه‌ تونده‌یه‌ که‌ ژیانی زۆرێکمانی خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌.له‌نێوان هه‌رتاکێکمان رۆژانه‌ چه‌ندین گومان زاوزێ ده‌کا ،نه‌وی نوێ ده‌خاته‌وه‌،بۆنێو بیرۆکه‌کان هه‌ررۆژه‌و به‌جۆرێک گومانێکی نوێ دێته‌ ژیانمانه‌وه‌،له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ که‌س بناسیت وچه‌نده‌ ناسیو بی به‌دونیا زیاتر که‌سێکی گوماناوی ده‌بی،هه‌رچه‌ندێک که‌سێک بی هاورێی زۆر وتێکه‌ڵاوی زۆرت هه‌بێ له‌گه‌ڵ تاکه‌کان،گومانه‌کانت زیاتر ده‌بێ.به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ که‌سێکی که‌م گه‌رۆک و دووره‌ په‌رێز بی که‌متر توشی گومانه‌ بی،ئه‌مه‌ش له‌کاتێک دایه‌،ئه‌وکه‌سانه‌ی زۆر به‌نێو نهێنیه‌کانی خه‌ڵکه‌وه‌ پیاسه‌ ده‌که‌ن ونهێنی زۆریان هه‌ڵگرتووه‌،توشی شۆکی تایبه‌ت ده‌بن سه‌باره‌ت به‌خوێندنه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کان،وه‌ له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ بوونیان بۆچه‌نده‌ کێشه‌و پێش هاته‌کانی دونیا و بوونی گه‌ینه‌ری راسته‌وخۆ و ئاگانامه‌کان و تێکه‌ڵاوبوون له‌ رووداوی زیندو،وا ده‌کا بیرت به‌وه‌ بشکێ که‌هه‌موومان مرۆڤین هه‌ڵه‌خه‌ڵه‌تێین،له‌مه‌شه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌ چه‌ند پرسیارێک که‌ناتوانی لێکیان بده‌یته‌وه‌،وه‌ک ئه‌وه‌ی گومان ده‌به‌ی که‌ ده‌بێ خیزانت یان که‌سه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌شت یاخود هاورێیه‌که‌شت ،له‌وجۆره‌ که‌سانه‌ نه‌بێ که‌تۆ بینیوته‌ له‌به‌سه‌رهاته‌کان،دوای ئه‌وه‌ی ناتوانی لێکدانه‌وه‌یه‌کی ته‌واو بکه‌ی وبێ ئه‌نجام هێرشی گومان ده‌ست پێ ده‌کا،سا پیاوه که‌ به‌گومانه‌کانی خۆیه‌وه‌ خێزانه‌که‌ی خۆی ده‌خاته‌ کێشه‌وه‌،گه‌نجکه‌ش خۆشه‌ویسته‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌دا،چونکه‌ به‌هۆی گومانه‌که‌ داوای روونکردنه‌وه‌ی لێده‌کا وخۆشه‌ویسته‌که‌ش هه‌ست به‌نه‌قص ده‌کات وواده‌زانێ سیقه‌ی پێ نه‌ماوه‌.لێره‌ ره‌د فعلێک دێته‌ کایه‌وه‌،ئه‌م له‌رقی ئه‌وئ،ئه‌و له‌رقی ئه‌م ،گومانه‌کان هێره‌شه‌کانیان فراوان ده‌که‌ن بۆسه‌ر هه‌ردوو لا،دوای لێکترازان درووست ده‌بێ،ئه‌مه‌ هه‌موو ناوه‌رۆکه‌که‌ نیه‌ که‌ده‌مویست بیخه‌مه‌ روو،به‌ڵکو به‌شێک بوو له‌و رووداوانه‌ی که‌ به‌هۆی گومانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن.

ئه‌گه‌ر که‌سێک هیچ رووداوێک نه‌بیستێ له‌ماڵه‌وه‌ش نه‌یه‌ته‌ ده‌ر ،له‌هیچ شتێکی دونیا ئاگا دار نه‌بێ،ئایا ،ده‌کرێ ئه‌و که‌سه‌ که‌سێکی گوماناوی بێ؟
له‌وه‌ڵام ده‌ڵێین : ناتوانین بڵێین گومانێکی له‌دڵ جێگیر نیه‌،چونکه‌ هه‌رکه‌س هه‌ستی هه‌بێ ئاماژه‌یی گومان بردنیشی ده‌بێ به‌ڵام ده‌توانین بڵێین که‌مترین گومان له‌خۆی هه‌ڵده‌گرێ، چونکه‌ تاکه‌ هۆکاری گومان بردن ئه‌وژینگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه‌ که‌تیای دا ده‌خولێینه‌وه‌،هه‌رچه‌ندێک ژینگه‌یه‌کی پیس بێ به‌ رووداوی له‌و بابه‌ته‌ کاریگه‌ری زیاتری ده‌بێ بۆ ده‌ورووبه‌ر، من ره‌خنه‌ له‌هه‌موو ئه‌و که‌ناڵانه‌ ده‌گرم که‌ به‌رنامه‌ی وا په‌خش ده‌که‌ن،بۆنمونه‌ له‌گه‌ڵ رێزم هێندێک که‌ناڵی به‌د ره‌وشت هه‌ڵه‌سن به‌درووست کردنی سینارۆیۆ له‌م رێگایه‌شه‌وه‌ ناوی ده‌نێن رووداوی راستی،حوکمه‌تیش لێی بێ ده‌نگه‌،دوای دابه‌زاندنی رووداوه‌ شێواندراوه‌که‌،چه‌ندین گومان بۆبینه‌ر جێ ده‌هێڵێ،دوای ئه‌مه‌ ،ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خێزانه‌کان خێزانێکی گوماناوی بن له‌پاڵ ئه‌وه‌ی خێزانی یه‌ک هه‌ڵویستی،سابه‌وه‌ی برا گومان له‌خوشکی ده‌کا براده‌ر له‌هاورێیه‌که‌ی و باوک له‌کورو کچه‌کانی ،عاشق له‌مه‌عشوقه‌که‌ی ومامه‌ڵه‌چی له‌مامه‌ڵه‌کانی،هه‌موو ئه‌و گومانانه‌ وا ده‌که‌ن کێشه‌کان په‌لکێش بن ودووباره‌ببنه‌وه‌،ئه‌گه‌ر بێت وئه‌و رووداوانه‌ به‌راستی ودرۆیه‌وه‌ نه‌قڵ نه‌کرێ بۆبینه‌ر زۆر ئیجابی تره‌ بۆدوور خستنه‌وه‌ی گومان له‌هه‌موو مان،

بۆچی ده‌لێن ئیستا سیقه‌ نه‌ماوه‌؟ له‌پێشان سیقه‌ زۆر بوو...

له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی باسمان کرد ده‌ستیان هه‌یه‌،جاران ته‌کنه‌لۆجیا له‌وپه‌ری دواوه‌ له‌ئێمه‌ده‌گوزه‌را ،ئیستا زۆر جیاوازه‌ هه‌موومانی نوقمی نه‌هامه‌تیه‌کانی کردووه‌،چونکه‌ زۆر به‌نارێکی داخلی ئه‌و درووست کراوانه‌ بووین،که‌ناویان نراوه‌ ته‌کنه‌لۆجیایی سه‌رده‌م،له‌هه‌مان کات جۆری به‌کارهێنراوه‌کان له‌لای ئێمه‌ له‌وپه‌ری پێشێل کاریه‌وه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌،هه‌موو ئه‌وهۆکارنه‌ش واده‌که‌ن ،هه‌رچی سیقه‌یه‌ به‌ره‌و که‌مترین خاڵ بروا،له‌پاڵیه‌وه‌ گومانه‌کان  له‌لوتکه‌ دابن، 

چاوه‌روانی به‌شی سێیه‌م بن  ،له‌لێکدانه‌وه‌کانی گومان،،،،،
تێبینی //  ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌واو نه‌بووه‌، بۆیه‌ ره‌خنه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌مه‌گرن که‌ باسه‌کان نیوه‌چڵن ،،،،له‌گه‌ڵ رێزی نوسه‌ر / په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی

Kurdzhin

ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌راستگۆی بژین،ده‌بێت ئارمگریش بن تاکو راستیه‌کان ده‌ره‌که‌ون،،،
په‌یمان غه‌مگین به‌رزێوه‌یی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net