❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / شەوە چی یە ئایا راستە؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-16 12:01:30

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

شەوە چی یە ئایا راستە؟؟؟



شەوە چی یە ئایا راستە؟؟؟


ژنێك: چه‌ندینجار له‌كاتی‌ منداڵبووندا شه‌وه‌ له‌شێوه‌ی‌ پشیله‌دا خۆی‌ پیشانداوم
زۆرێك له‌و ئافره‌تانه‌ی‌ باوه‌ڕییان به‌شه‌وه‌ هه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌كاتی‌ دووگیانی‌‌و منداڵبووندا شه‌وه‌ خۆی‌ پیشانداون‌و پزیشكێكیش جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌بواری‌ ته‌ندروستیدا شتێك نییه‌ به‌ناوی‌ شه‌وه‌‌وه‌.
به‌وته‌ی‌ شاگوڵ جه‌مال، كاتێك دووگیان بووه‌ شه‌وه‌ ده‌ستی‌ لێوه‌شاندووه‌، “شه‌وه‌ په‌لاماری‌ داوم‌و شوێن ده‌ستیش ده‌ركه‌وت له‌سه‌ر له‌شم كه‌ هه‌ندێجار جێگه‌كه‌ی‌ ڕه‌ش ده‌بۆوه‌”.
ئه‌و ژنه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ چۆته‌ لای‌ شه‌خس‌و مه‌رقه‌دی‌ پیاوچاكان، “موروی‌ ڕه‌شیشم به‌خۆمه‌وه‌ ده‌كرد تا تووشی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ نه‌بم”.

موروی‌ ره‌ش‌و ده‌رزی‌ به‌منداڵه‌كه‌یه‌وه‌ كردووه‌
ژیلا ڕه‌حمان خاتوونێكه‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ باوه‌ڕی‌ به‌شه‌وه‌ هه‌یه‌و له‌سه‌ره‌تای‌ له‌دایكبوونیدا چه‌ندینجار منداڵه‌كه‌ی‌ توشی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ بووه‌، “به‌رده‌وام ده‌گریاو نه‌ده‌خه‌وت، كاتێك پیشانی‌ پزیشكم ده‌دا شیكاریان بۆ ده‌كرد، هیچ ده‌رنه‌ده‌كه‌وت”.
ناوبراو، بۆچاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ په‌نای‌ بۆ چاره‌سه‌ره‌ میللییه‌ كورده‌وارییه‌كان بردووه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌كاتی‌ له‌دایكبوونی‌ منداڵدا موروی‌ ڕه‌ش‌و ده‌رزی‌ پێوه‌ كردووه‌، “بۆ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وه‌ نه‌یگرێت، به‌ر له‌دایكبوونی‌ منداڵه‌كه‌م ئه‌و شتانه‌م ئاماده‌ ده‌كرد”.

شه‌وه‌ له‌شێوه‌ی‌ ئاژه‌ڵ یان خێودا خۆی‌ پیشان ئه‌دات
ره‌عنا محه‌مه‌د، ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 70ساڵه‌و زۆر به‌باوه‌ڕه‌وه‌ باسی‌ له‌شه‌وه‌ كردو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ شه‌وه‌ زیاتر منداڵ‌و ئافره‌ت ده‌گرێت، “پێویسته‌ زۆر ئاگاداری‌ منداڵی‌ ساوا بیت، نه‌وه‌ك شه‌وه‌ بیباته‌وه‌”.
ناوبراو، جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌كۆندا چه‌ندین منداڵ شه‌وه‌ بردونیه‌ته‌وه‌و مردوون، هاوكات ئه‌و خاتوونه‌ باسی‌ له‌چاره‌سه‌ری‌ شه‌وه‌ كرد بۆ منداڵ‌و وتی‌: “پێش ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ له‌دایك ببێت شه‌وه‌ی‌ پێوه‌ ده‌كرێت، یان نان له‌ژێر سه‌ری‌ دابنرێت، چونكه‌ شه‌وه‌ به‌بینینی‌ موروه‌كه‌ یان ده‌رزی‌ ئه‌ترسێت‌و ئه‌ڕوات‌و ناتوانێت هیچ بكات”.
له‌درێژه‌ی‌ روونكردنه‌وه‌كانیدا خاتوو ره‌عنا باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ شه‌وه‌ له‌شێوه‌ی‌ مرۆڤدا نییه‌، به‌ڵكو له‌شێوه‌یه‌كی‌ بونه‌وه‌رێكی‌ ناشرین یان ئاژه‌ڵ خۆی‌ پیشان ده‌دات، “چه‌ندینجار له‌كاتی‌ منداڵبووندا له‌شێوه‌ی‌ پشیله‌دا خۆی‌ پیشانداوم”.

ترس هۆكاره‌ بۆ درووستبوونی‌ ئه‌ودۆخه‌
زۆرێك له‌ژنان‌و پیاوان باوه‌ڕیییان به‌دیارده‌ی‌ شه‌وه‌ نییه‌و به‌به‌شێك له‌ترس‌و له‌رزی‌ سه‌روه‌ختی‌ سكپڕی‌‌و له‌دایكبوونی‌ منداڵی‌ داده‌نێن.
شنۆ عه‌بدوڵا، خاوه‌نی‌ دوو منداڵه‌‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ باوه‌ڕی‌ به‌بوونی‌ شه‌وه‌ نییه‌و پێیوایه‌ به‌هۆی‌ زاڵبوونی‌ ترس له‌هه‌ندێ بارودۆخدا، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ت له‌لا دروست ده‌بێ كه‌ شه‌وه‌ په‌لاماری‌ داویت، “دوو منداڵم بووه‌ به‌هیچ جۆرێك ئه‌و شتانه‌م به‌كارنه‌هێناوه‌، چونكه‌ نه‌ترساوم “.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سه‌لام مه‌حمود پیاوێكی‌ ته‌مه‌ن 50ساڵه‌و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ زۆر كه‌س له‌كاتی‌ منداڵبووندا ده‌ترسێت‌و بیری‌ خراپ ده‌كاته‌وه‌، “ئه‌وه‌ش وایان لێده‌كات كه‌ شت بێته‌ به‌رچاوییان‌و خه‌وی‌ ناخۆش ببینن”.

شتێك نییه‌ به‌ناوی‌ شه‌وه‌وه‌
د.شوان كه‌نعان پسپۆڕی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ منداڵان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ له‌زۆربه‌ی‌ كولتوره‌ جیاوازه‌كاندا به‌دیده‌كرێت، “هه‌ندێ نه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ر ئیسقان به‌منداڵه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌كه‌ن”، به‌ڵام وه‌ك د.شوان جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ له‌بواری‌ ته‌ندروستیدا شتێك نییه‌ به‌ناوی‌ شه‌وه‌وه‌، “ئه‌مه‌ شتێكه‌ خه‌ڵكی‌ دایهێناوه‌‌و هۆكاره‌كه‌شی‌ ئه‌و دۆخه‌یه‌ كه‌ ژنی‌ دووگیان یان ئه‌وانه‌ی‌ تازه‌ منداڵییان ده‌بێت تێی‌ ده‌كه‌ون”.
ئه‌و پسپۆڕه‌ به‌پێویستی‌ ده‌زانێت له‌كاتی‌ بوونی‌ گرفت بۆ كۆرپه‌له‌و دایكی‌ پێویسته‌ ڕاوێژ به‌پزیشكی‌ تایبه‌تمه‌ند بكرێت، “په‌یامم بۆ دایكان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێزگرتن له‌كولتور نه‌بێته‌ هۆی‌ زه‌ره‌ر گه‌یاندنیان به‌منداڵه‌كانیان، پێویسته‌ سه‌ردانی‌ پزیشك بكه‌ن‌و ڕاوێژ به‌پزیشكی‌ پسپۆڕ بكه‌ن تا نه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستیان هه‌بێت
مهره‌بان سه‌لام
م:سربست

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net