❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاژه‌ڵ‌ پێشبینی ڕوودانی بومه‌له‌رزه ده‌كات؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-18 16:05:30

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

ئاژه‌ڵ‌ پێشبینی ڕوودانی بومه‌له‌رزه ده‌كات؟

ئاژه‌ڵه‌کان زووتر و پێش هه‌موو ته‌کنیكی دروستکراو له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه پێشبینی ڕوودانی کاره‌ساته سروشتییه‌کان ده‌که‌ن: له‌ساڵی 1976دا به‌هۆی مشکه‌وه له ئیتاڵیا پێشبینی ڕوودانی بومه‌له‌رزه کرا، له‌ساڵی 2004دا له کیشووه‌ری ئاسیا فیله‌کان له‌ترسی تسونامی هه‌ڵهاتن. چه‌ند ڕۆژێك پێش بومه‌له‌رزه وێرانکارییه‌کی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتی چین به‌سه‌دان هه‌زار بۆق لانه‌کانی خۆیان به‌جێهێشت و له‌ترسی بومه‌له‌رزه خۆیان گه‌یانده شوێنه‌کانی دیکه. ئاژه‌ڵه‌کانی هه‌ست به‌چی ده‌که‌ن؟http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2b860425ae.jpg

ئه‌مجاره له وڵاتی چین ‌هۆکاری هه‌ڵهاتنی سه‌دان هه‌زار بۆق پشتگوێخرا بوو و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان مرۆڤ بوونه قوربانی بومه‌له‌رزه‌یه‌کی وێرانکار. چه‌ند ڕۆژێك پێش ڕوودانی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه سه‌دان هه‌زار بۆق له‌ژێر زه‌وی هاتنه‌ده‌ره‌وه و لانه‌کانی خۆیان به‌جێهێشت. له  شوباتی 1975 له‌باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری "Haicheng"ی چین ماره‌کان له‌کونه‌کانی خۆیان له‌خه‌وی زستانه‌ به‌ئاگاهاتن و دوای چه‌ند ڕۆژێك بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز شاری ناوبراوی وێرانکرد. ئه‌و کاته بومه‌له‌رزه‌ناسه‌کان (=Seismology) به‌ته‌واوه‌تی تێبینی ڕه‌فتاری ماره‌کانیان کردبوو و هه‌ربۆیه پێش کات دانیشتووانی شاره‌که‌یان بۆ شوێنێکی دوورتر له مه‌ترسی بومه‌له‌رزه گواستبوویه‌وه.

هه‌ڵهاتنی ئاژه‌ڵ پێش ڕوودانی بومه‌له‌رزه و هه‌روه‌ها ڕێگاگرتنه‌به‌ری شێوازی سه‌یر له‌سه‌رده‌می ئه‌نتیکه‌وه چه‌ندین جار تۆمارکراوه: "Pliny the Elder"، توێژه‌ری یۆنانی بواری سروشتی و له‌ساڵی 79دا له‌پاش ته‌قینه‌وه‌ی بورکانی "Vesuvius" کۆچی دواییکردووه، باس له ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌ی ناوچه‌ی "Friuli" کردووه، پاش ئه‌وه‌ی تێبینی هه‌ڵهاتنی بۆقی کرد بوو، که ئه‌و ساته‌ی لانه‌کانی خۆیان به‌جێهێشتبوو. ئه‌و شاره له 1976.05.06 هه‌مان ڕووداوی به‌خۆیه‌وه بینی و بۆیه هۆکاری کوشتنی هه‌زاران مرۆڤ.

له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ماوه‌یه‌کی یه‌کجاره زۆره زاناکان سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌دوای نهێنییه‌کانی هه‌ستیاری ئاژه‌ڵ به‌رامبه‌ر پێشبینیکردنی بومه‌له‌رزه. "Helmut Tributsch"، پڕۆفیسۆر له‌زانکۆی به‌رلین، په‌ڕتووکێكی له‌ژێرناونیشانی "Wenn Schlangen erwachen" نووسیوه و تێیدا باس له ڕووداوه‌که‌ی شاری "Haicheng" ده‌کات و چۆن به‌هۆی ماره‌‌وه دانیشتووانه‌کانی له‌مردن ڕزگاریان بوو.

پڕۆفیسۆری ئه‌ڵمانی ناوبراو له‌نووسینه‌وه‌ی په‌ڕتوکه‌که‌یدا سوودی له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاماره‌کانی چاودێریکردنی ژماره‌ی ئاژه‌ڵه‌کان بینیووه. ئاماره‌کانیش نیشانی ده‌ده‌ن، که ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ی له‌ناو کونه‌دا ژیان به‌سه‌رده‌بن، زیاتر و زووتر پێشبینی بومه‌له‌ره‌زه ده‌که‌ن. لێره‌دا پڕۆفیسۆری ئه‌ڵمانی ناوی مشك، جرج، مار و شه‌مشه‌کوێره ده‌بات و ئه‌وانه‌ش 20 کاژمێر پێش ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزی سه‌روو 6.5 هه‌ست به‌ڕوودانی بومه‌له‌رزه ده‌که‌ن.

هه‌روه‌ها باڵنده، ئه‌سپ، فیل و ماسی پێشبینی بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێزتر ده‌که‌ن و چۆن ئه‌وانیش پێشبینی ئه‌و ڕووداوه ده‌که‌ن، تاکو ئێستا شاراوه‌یه.

بیردۆزه‌یه‌ك ڕوونی ده‌کاته‌وه، که فشاری به‌هێز و لێکخشدانی نێوان به‌رده‌کان ته‌وژمێکی کاره‌بایی دروست ده‌که‌ن و له‌ئاکامیشدا درزه‌ دروستبووه‌کانی به‌رده‌کان ئاو ‌جێگایان ده‌گرێته‌وه. لێره‌دا جه‌مسه‌ری پۆزه‌تیڤی کاره‌بایی دروست ده‌بن و له‌لایه‌ن ئاژه‌ڵه‌کانه‌وه وه‌ك "Aerosole" له‌ڕێگای هه‌واوه وه‌رده‌گیرێت و ده‌بێته هۆکاری دروستکردنی ترس و ده‌رهاویژتنی "Serotonin".

ئاژه‌ڵه‌کان به‌ته‌نها توانای بۆنی بومه‌له‌رزه‌یان نییه، به‌ڵکو ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ هه‌ستی پێبکه‌ن. له کانوونی یه‌که‌می 2004دا که‌ناره‌کانی وڵاتی ئه‌ندنوسیا دووچاری بومه‌له‌رزه‌یه‌کی گه‌وره بوو و تسونامییه‌کی وێرانکاری له‌دوای خۆی به‌جێهێشت. پێش ڕوودانی ئه‌و تسونامییه‌ش ژماره‌یه‌کی یه‌کجار له فیل و ئاژه‌ڵه‌کانی تر هه‌ڵهاتن و ئه‌و هه‌ڵهاتنه‌ش فیله‌کان و ئاژه‌ڵه‌‌کانی وڵاتی سیرلانکای گرتووه.

باوه‌ڕ هه‌یه، که فیله‌کان له‌ڕێگای بنی پێییه‌کانیانه‌وه هه‌ست به‌به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی "Infrasound"ی دوور ده‌که‌ن. هه‌ربۆیه ده‌کرێت، که ئه‌وان هه‌ستیان به بومه‌له‌رزه‌ی ده‌ریا کردبێت و پێش کاتی ڕوودانی بومه‌له‌رزه هه‌ڵهاتبن.

ئاژه‌ڵه‌کانی تر وه‌ك مار و هه‌ندێك جۆر له قالۆنچه هه‌ستیاری "Infrared"یان تێدایه و هه‌ست به گۆڕانکاری له پله‌ی گه‌رمادا ده‌که‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و ساته‌ی بومه‌له‌رزه‌ی نزیك بورکانه‌کان چالاك ده‌بن.

زۆر له باڵنده‌کان هه‌ست به‌به‌رزی و نزمی له موگناتیسی زه‌ویدا ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها باڵنده‌کان ده‌توانن تیشکی سه‌ره‌ووی ونه‌وه‌شه‌یی ببینن، جابۆیه تێبینی گازه ده‌رچووه‌کانی پێش بومه‌له‌رزه ده‌که‌ن.

بۆچی هه‌ڵهاتنی به‌کۆمه‌ڵی بۆقه‌کان له‌شاری "Mianyang"ی چینی له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوودا پشتگوێخرابوون و به‌هۆیه‌وه ئاگاداری دانیشتووانی ناوچه لێقه‌وماوه‌کان نه‌کرابوونه‌وه. ده‌کرێت بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره به‌م شێوه‌یه بێت: باوه‌ڕ هه‌یه، که زۆربه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌کان ئه‌م دیارده‌یه‌یان له‌کاتی خۆیدا ڕه‌وانه‌ی شوێنه به‌رپرسه‌کان نه‌کردبێت. له ته‌مموزی 1976دا بومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری "Tangshan" گرته‌وه و ئه‌و کاته‌ش به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌کان هیچ ئاگادارییه‌کی شوێنه به‌رپرسه‌کانیان نه‌کردبوویه‌وه. ئاکامی ئه‌و ڕووداوه‌ش 650 هه‌زار مرۆڤ بوونه قوربانی.


س. خۆزگه‌

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13032183243.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net