❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خووگرتن به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-19 17:11:44

halko__3
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 99
ویبگه‌
WindowsMSIE7

خووگرتن به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌

له‌ جیهانی‌ ئه‌مڕۆماندا، به‌كارهێنانی‌ كۆمپیوته‌ر و تۆڕه‌كانی‌ ئینته‌رنێت بووه‌ته‌ خووی‌ ڕۆژانه‌ و كاری‌ هه‌میشه‌یی‌ زۆربه‌ی‌ زۆری‌ مرۆڤه‌كانی‌ سه‌ر ڕووی‌ ئه‌م زه‌مینه‌مان، دیاره‌ ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه‌ به‌هه‌موو ڕووه‌ باش و خراپیه‌كانیه‌وه‌ هاتۆته‌ نێو گۆڕه‌پانی‌ ژیانی‌ ڕۆژانه‌مان و بووه‌ته‌ هاوڕێیه‌كی‌ هه‌میشه‌یی‌ ژووره‌كانی‌ ماڵ و ئۆفیس و پێگه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كار و فرمانه‌كانمان. گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رنامه‌ڕێژی‌ و ڕاست و دروست به‌كاری‌ بهێنین، ئه‌وا چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی له‌ زانست و خه‌رمانی‌ زانیاری‌ تێدایه‌ و به‌ حازر به‌ده‌ستی‌ و نزیككراوه‌یی‌ هاتۆته‌ نێو قوژبن و سووچی‌ ماڵه‌كانمانه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شێوه‌یه‌كی‌ بێ‌ به‌رنامه‌ و هه‌ڕه‌مه‌كیانه‌ به‌كارمان هێنا ده‌بێته‌هۆی‌ به‌فیڕۆدانی‌ كاته‌ ناسكه‌كانی‌ ژیان و به‌بادانی‌ كاته‌كانی‌ ته‌مه‌نمان، بۆیه‌ له‌م باسه‌ماندا هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه‌ سه‌ر حاڵه‌ته‌كانی‌ خووگرتن به‌ئینته‌رنێته‌وه‌ و شیكردنه‌وه‌ی‌ دیارده‌ شاراوه‌كانی‌. ئایا چاودێریی‌ ئه‌وه‌ت كردووه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ چه‌ند كاتژمێر ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنیت؟ یاخود تێبینی‌ ئه‌وه‌ت كردووه‌ كه‌ زیاد له‌ پێویست ئینته‌رنێت به‌كارده‌هێنیت؟ ئایا به‌كارهێنانی‌ ئینته‌رنێت بووه‌ته‌ به‌شێكی‌ سه‌ره‌كی‌ له‌ سیستم و به‌رنامه‌كانی‌ ژیاندا؟ وریابه‌!، ڕه‌نگه‌ به‌خۆت نه‌زانیبێت كه‌ خووت پێوه‌ گرتووه‌ و مودمین بووی‌ له‌سه‌ری‌. به‌مشێوه‌یه‌ چاودێریكه‌ران له‌و بڕوایه‌دان كه‌ زیاد به‌كارهێنانی‌ تێكڕای‌ تۆڕه‌كانی‌ ئینته‌رنێت له‌لای‌ هه‌ندێك كه‌س ڕه‌نگه‌ بگۆرێت بۆ جۆرێك له‌ جۆره‌كانی‌ ڕاهاتن و خووگرتن (ئیدمان) به‌و كاره‌وه‌. پێش ده‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ پتر له‌ 12 كاتژمێر داده‌نیشتن و له‌به‌رامبه‌ر شاشه‌كانی‌ كۆمپیوته‌ردا ده‌مانه‌وه‌، زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ بوون كه‌ یه‌كێكبوون له‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی‌ ئه‌و بواره‌ یاخود كه‌سانێك بوون كه‌ مووچه‌یه‌كیان وه‌رده‌گرت له‌به‌رامبه‌ر كاركردنیان له‌ سێكته‌ر (به‌شه‌كانی‌) به‌رنامه‌ڕێژی‌ (پرۆگرامسازی‌) ئینته‌رنێتدا، به‌ڵام ئێستا بارودۆخه‌كه‌ گۆڕاوه‌، ئه‌ویش دوای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ و به‌كارهێنانی‌ كۆمپیوته‌ر له‌هه‌موو سووچ و قوژبنێكی‌ ئه‌م جیهانه‌دا، سه‌ره‌ڕای‌ زیادبوونی‌ ئامێره‌ كه‌سیه‌كان، ئیدی‌ وایلێهاتووه‌ گه‌ڕان به‌ نێو ماڵپه‌ره‌كانی‌ ئینته‌رنێت و سه‌ردانی‌ سایته‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێتی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بووه‌ته‌ خوویه‌كی‌ ده‌ق پێوه‌گرتووی‌ مرۆڤه‌كانی‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ و وه‌ك جۆرێك له‌ جۆره‌كانی‌ خۆشگوزارنی‌ و كات به‌سه‌ربردن سه‌یر ده‌كرێت هه‌روه‌ك چۆن جاران خه‌ڵك سه‌ردانی‌ هۆڵه‌ قه‌شه‌نگ و به‌رچاوه‌كانی‌ سینه‌مایان ده‌كرد له‌پێناو بینی‌ فیلمێكی‌ خۆشدا، یاخود وه‌ك چۆن به‌دوای‌ كتێبێكدا ده‌گه‌ڕان تا بیخوێننه‌وه‌، یاخود وه‌ك ئه‌و شه‌وه‌ درێژانه‌ی‌ كه‌ به‌دیار شاشه‌ی‌ ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌وه‌ به‌ڕێیان ده‌كرد. له‌گه‌ڵ زیادبوونی‌ به‌كارهێنانی‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ وا به‌رچاو كه‌ له‌سه‌روو باری‌ سروشتی‌ خۆیه‌وه‌یه‌تی‌ و چووته‌ ئاستێكی‌ وا كه‌ عه‌قڵ په‌ی‌ پێنابات، به‌مجۆره‌ به‌كارهێنانی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ گۆڕا بۆ شێوازێك له‌ خووگرتن و وابه‌سته‌بوون پێیه‌وه‌. هه‌ندێك له‌و دیارده‌ی‌ خووگرتنه‌ش له‌ڕێی‌ حاڵه‌تێكی‌ نه‌خۆشی‌ دایكێكه‌وه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش كاتێك كه‌ ئه‌و دایكه‌ ڕۆژانه‌ 12 كاتژمێری‌ به‌دیار شاشه‌ی‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌ به‌سه‌رده‌برد، دیاره‌ ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ (3) منداڵه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چوو، ئه‌م حاڵه‌تی‌ دایكه‌ش وه‌ك جۆرێك له‌ خوگرتن حیسابی‌ بۆ ده‌كرا و پێویستی‌ به‌ چاره‌سه‌ری‌ هه‌بوو هه‌روه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ خوویان به‌ كێشانی‌ جگه‌ره‌ و خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ و خواردنی‌ تلیاكه‌وه‌ گرتبوو، هه‌روه‌ها حاڵه‌تێكی‌ دیكه‌ی‌ له‌و جۆره‌ هه‌بوو كه‌ ئه‌مه‌ له‌پیاوێكی‌ ئاسیایی‌ ڕوویدا بوو كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 42 كاتژمێر به‌ به‌رده‌وامی‌ به‌بێ‌ خواردنه‌وه‌ و خۆراك خه‌ریكی‌ به‌كارهێنانی‌ به‌رنامه‌ی‌ (Second Life) بوو، دیاره‌ ئه‌وه‌ش به‌رنامه‌یه‌كه‌ كه‌ ده‌توانیت واقیعێكی‌ گریمانه‌یی‌ بۆخۆت دروست بكه‌یت كه‌ تیایدا كه‌ستێتیه‌كی‌ به‌ده‌ر له‌خۆت و وڵاتێك و كارێك و چه‌ند جۆر له‌ په‌یوه‌ندی‌ هه‌ڵده‌بژێریت، ئه‌م پیاوه‌ له‌و ماوه‌ زۆره‌دا له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ مایه‌وه‌ و سه‌رقاڵ بوو به‌ لێكدانه‌وه‌ و چوونه‌ ناو قووڵایی‌ پڕۆگرامه‌كانه‌وه‌ تا ئه‌و ئه‌و كاته‌ی‌ مرد و به‌خۆی‌ نه‌زانی! له‌گه‌ڵ په‌یدابوون و به‌رزبوونه‌وی‌ ڕێژه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ حاڵه‌تانه‌ ئیدی‌ وایلێهات ده‌سته‌واژه‌ی‌ خووگرتن به‌ئینته‌رنێته‌وه‌ هاته‌ ئاراوه‌ و بووه‌ ده‌سته‌واژه‌یه‌كی‌ به‌رچاوی‌ نێو سه‌نته‌ره‌كانی‌ چاره‌سه‌ری‌ ده‌روونی‌ و خووگرتن. دیاره‌ پزیشكه‌ ده‌روونیه‌كان و تایبه‌تمه‌ندانی‌ بواری‌ زانستی‌ ده‌روونی‌ كه‌ پێشنیاری‌ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یان كردووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ ئه‌مه‌یان كردووه‌ كه‌ به‌راوردێكی‌ نزیك هه‌یه‌ له‌نێوان كه‌سانی‌ خووگرتوو به‌ به‌كارهێنانی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ خووگرتن به‌ سێكس و ده‌رمان خواردن و قومار و چه‌ندان خووی‌ دیكه‌، ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو گرتووه‌ كه‌ كه‌سی‌ مودمین جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وتێكی‌ خۆنه‌ویستانه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌دا ده‌كات له‌سه‌ر حیسابی‌ چه‌ندان كار و فرمانی‌ بنچینه‌یی‌ له‌ژیانیدا وه‌ك ئه‌رك و ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ كاری‌ پێبكات و پابه‌ندبێت پێیه‌وه‌، یاخود له‌سه‌ر حیسابی‌ ئه‌ركه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كانی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و هاوڕێكانیه‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، گه‌لێك له‌ توێژه‌ره‌وه‌كان هه‌ن كه‌ ده‌سته‌واژه‌ی‌ (خووگرتن به‌ئینته‌رنێته‌وه‌) به‌ڕاست نازانن، له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ زۆر سه‌رقاڵه‌ به‌ به‌كارهێنانی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌، له‌ كاتێكدای‌ كه‌ وازی‌ له‌ به‌كارهێنانی‌ هێنا، تووشی‌ هیچ جۆره‌ ئازار و په‌شێوییه‌كی‌ ده‌روونی‌ نابێت هه‌روه‌ك چۆن تووشی‌ هه‌ندێك له‌ خووگرتووانی‌ تلیاك و قومار و سێكس ده‌بێت، یاخود ئه‌و دیارده‌ خووگرتووانه‌ی‌ كه‌ تووشیان ده‌بێت كاتێك واز له‌ به‌كارهێنانی‌ یاخود كردنی‌ ئه‌و كاره‌ مودمینانه‌ دێنن. هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌وه‌كان داوای‌ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ جیاوازیه‌ك هه‌بێت له‌ نێوان ئه‌و دوو ڕه‌فتاره‌دا، ئایا خووگرتن لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ دانیشتن به‌ گشتی‌ به‌دیار شاشه‌ی‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌، یاخود په‌یوه‌سته‌ به‌ وه‌رگرتنی‌ جۆرێك له‌ زانیاری‌ وه‌ك سه‌یركردنی‌ وێب سایته‌ سێكسییه‌كان و چوونه‌ ناو وێب سایتی‌ چات كردن و یاخود هه‌تا هه‌ندێك تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وه‌ك فه‌یس بووك و له‌و جۆره‌. توێژه‌ره‌وه‌كان پێیانوایه‌ كه‌ ده‌بێت جیاوازییه‌ك بكرێت له‌نێوان وابه‌سته‌بوون به‌ به‌كارهێنانی‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌ و له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ سه‌رقاڵن به‌ گه‌ڕان به‌ناو وێب سایته‌ سێكسییه‌كان و وێب سایته‌كانی‌ چات و ماڵپه‌ره‌ تایبه‌تیه‌كانی‌ كڕین و فرۆشتن و قوماركردن. ئه‌وان پێیانوایه‌ كه‌ سه‌ردانی‌ زیاد له‌پێویستی‌ ئه‌و ماڵپه‌رانه‌ مانای‌ وانییه‌ كه‌ ئه‌وه‌ خووگرتنه‌ به‌ئینته‌رنێته‌وه‌، به‌ڵكو خووگرتنه‌ به‌و مادانه‌ی‌ كه‌ له‌و وێب سایته‌وه‌ په‌خش ده‌كرێت، بۆ نموونه‌ ئه‌وه‌ خووگرتنه‌ به‌ سێكسه‌وه‌ یان به‌قوماره‌وه‌ یاخود به‌ چاتینگه‌وه‌، هه‌ر كه‌سه‌ و به‌پێی‌ حاڵه‌تی‌ خۆی‌. ئه‌مڕۆ توێژه‌ره‌وه‌كان ڕووبه‌ڕووی‌ چه‌ند ئاسته‌نگێك ده‌بنه‌وه‌ له‌ كاتی‌ پێوانه‌كردنی‌ به‌كارهێنانی‌ كه‌سه‌كان بۆ ئینته‌رنێت وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ تاچه‌ند خوویان پێوه‌گرتووه‌ و له‌سه‌ری‌ مودمین بوون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ قووڵبوونه‌وه‌ و چوونه‌ ناوه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ كۆمپیوته‌ر له‌ ژیانی‌ كه‌ساندا وه‌ك به‌شێك له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ كاره‌كانیان و بگره‌ ته‌نانه‌ت وه‌ك به‌شێك له‌ تۆڕێكی‌ په‌یوه‌ندی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و هاوڕێیه‌تی‌ و تاكه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ حیسابی‌ بۆ ده‌كرێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا كه‌ باسكران هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت درك به‌وه‌ بكات كه‌ به‌كارهێنانی‌ كۆمپیوته‌ر و تۆڕی‌ ئینته‌رنێت له‌گه‌ڵ تێكڕای‌ سروشتی‌ كاره‌كانیدا ده‌ڕوات یاخود به‌جۆرێك سنووری‌ له‌و بواره‌دا تێپه‌ڕاندووه‌ كه‌ گه‌یشتۆته‌ ڕاده‌ی‌ ئیدمان و خووپێوه‌گرتن، ئه‌وه‌ش كاتێك هه‌ست پێده‌كرێت كه‌ بزانیت تا چه‌ند خوو پێوه‌گرتنه‌كه‌ت بووه‌ته‌هۆی‌ پشتگوێخستنی‌ ئیشوكاری‌ ڕۆژانه‌ی‌ ژیانت و ئه‌رك و په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانت. بۆیه‌ خوێنه‌ری‌ خۆشه‌ویست له‌م وتاره‌ی‌ سه‌ره‌وه‌دا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ به‌كارهێنانی‌ ئینته‌رنێت تا ڕاده‌یه‌ك په‌یڕه‌و پرۆگرامێكت هه‌بێت بزانیت ئه‌و تۆڕه‌ جه‌نجاڵ و پڕ له‌ زانیارییه‌ بۆ چ مه‌به‌ستێكی‌ ژیانت به‌كارده‌هێنیت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ به‌كارهێنانی‌ ئینته‌رنێت به‌شێكی‌ گه‌وره‌ له‌كاته‌كانی‌ ڕۆژانه‌مان به‌رێت و تووشی‌ حاڵه‌تی‌ دڵته‌نگی‌ و دابڕانمان بكات




تێبینی// تكایه‌ ئاماژه‌ به‌ناوی نوسه‌ر یان سه‌رچاوه‌كه‌ی بده‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا بابه‌ته‌كه‌ت ئه‌گوازرێته‌وه‌ به‌شی ئه‌رشیف له‌گه‌ڵ ڕێزماندا...
ده‌سته‌ی به‌ ڕیو به‌رایه‌تی كوردژین

Kurdzhin
لەوانەیە ژیان ئەو میوانییە نەبێت کە ئارەزووت بوو لەوێ ببای،بەڵام ئێستا کە بانگهێشت کراوی،تا دەتوانی جوان سەما بکە..!

"چارلی چاپلن"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-05 21:46:49

halko__3
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-01-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 99
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: خووگرتن به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌

la malpare bakrajo wargerawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net