❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بەم شێوەیە ژیان فێری كردم... چەند ئامۆژگاریەكی زێڕین ...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-20 10:00:15

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

بەم شێوەیە ژیان فێری كردم... چەند ئامۆژگاریەكی زێڕین ...

بەم شێوەیە ژیان فێری كردم... چەند ئامۆژگاریەكی زێڕین ... 



جاكسۆن بڕاون ... كاتێك كوڕەكەی لە زانكۆ وەرگیرا بڕیاری دا چەند ئامۆژگاریەكی بۆ بنووسێت وەكو باوكێك ....بەو هیوایەی چەند لاپەڕەیەكی بۆ بنووسێت كاتێك تەماشای كرد 1560 ئامۆژگاری بۆ نووسیووە..!بە هۆی زۆری سەر سوڕمانی خزم و برادەرەكانی بەم ئامۆژگاریانە كردیان بە پەڕتووكێك و بە چاپیان گەیاند بەناوی پەڕتووكی (چەند ئامۆژگاریەك بۆ ژیانی بچووكەكەم) بە باشترین و پڕ فرۆشتترین پەڕتوكی بەدەستهێنا بۆ ماوەی چەند ساڵێك لە لیستی (نیۆڕك تایمز).


ئەمەش گرینگترین ئەو ئامۆژگاریانەیە بە گوێرەی كە وەرگێڕ ( فهدالاحمدی) باسی كردوون:.

1. پشت بەخودا ببەستە بەڵام دەرگای ماڵەكەت باش دابخە!
2. بەهیچ شێوەیەك نائومێد مەبە و پارێزگاری لە هێڵی گەڕانەوەت بكە!
3. فێری گوێ گرتن ببە چوونكە هەلی شاراوە پێوویستی بە گوێی بە هێز هەیە!
4. گوڵێك بكە بە دیاری بۆ خەسووت لە چەژنی لە دایك بوونی خێزانە كەت دا!
5. خەڵكی لە هیوا و ئاوات بێ بەش مەكە چونكە لەوانەیە هەر ئەوە شك بەرن!
6. هەمیشە ئازابە،ئەگەر بۆت نەكرا خۆت وا نیشان بدە، بەڵام كەس هەست بە جیاوازی یەكەی نەكات!
7. ماڵەكەت بەبێ ئامێری ئاگر كوژێنەوە بەجێ مەهێڵە!
8. هیچ بڕیارێك دەرمەكە لە تووڕەیی دا!
9. كاتێك پەڕتووكێكی باشت بینی بیكڕە، ئەگەر نەشی خوێنیتەوە!
10. زیاد لە پێوویست لە گەڵ خەڵكی دا میهرەبان بە، بەڵام ڕێگا بەكەس مەدە بەكارت بهێنێ!
11. ڕاهێنانی ورگ بكە 50 جار بەیانیان و 50 جار ئێواران!
12. بەشداری لە گەڵ كەسێك دا مەكە كە سێ جار سەر كەوتوونە بوو بێت!
13. كارتی دڵنیایی بەكار مەهێنە بۆ كڕینی شتوومەك بە بەش بەشی!
14. هەمیشە زەردەخەنەت هەبێت چوونكە ئەمە هیچی تێناچێت بەڵام بە پارەش مەزەندە ناكرێت!
15. دەمە دەمێ لەگەڵ پۆلیس دا مەكە (....ئەمە ئامۆژگاریەكە منیش لە باوكم گوێ بیستی بوومە)!
16. جانتا و پانتۆڵ و كاتژمێری گران بەها مەكڕە چوونكە ئەمە بە فیڕۆدانی ماڵ و سامانە!
17. منداڵەكانت هانبدە لە كاتی دەست بە تاڵی دا كاربكەن ئەو كاتەی تەمەنیان گەیشتە 16 ساڵی!
18. هەرشتێكت بیست بڕوای پێمەكە، هەرچی هەتە خەرجی مەكە،ئەوەندەی ویستت مەخەوە...!
19. كاتێك دایكت پێت دەڵێت (پەشیمان دەبیتەوە لەسەر ئەم كارەت) زۆر جار لەسەری پەشیمان دەبیتەوە !
20. بە باشی ئاگاداری كەسایەتیت بكە چوونكە ڕۆژگار بۆت دەسەلمێنێت ئەمە بەنرخ ترین شتە كە هەتە!
21. لە بەربەست و كۆسپە گەورەكان مەترسە چوونكە لە پشتیاندا هەلی گەورە چاوەڕێت دەكات!
22. هاوسەرت بە بایەخەوە هەڵبژێرە، چوونكە ئەم بڕیارەت لە 90% خۆشی و ناخۆشی یەكانی ژیانت دەست نیشان دەكات!
23. دووژمنەكانت هەڵگێڕەوە بەبرادەر بەكارێكی جوان و كتو پڕ بۆیان!
24. كاتێك بەخت لە دەرگات دەدات داوای مانەوەی لێ بكە لە ماڵەكەتدا!
25. یاساو ڕێساكان باش فێر ببە دواتر هەندێكیان بشكێنە!
26. بڕیار لەسەر سەركەووتنەكانت بدە لە ڕوانگەی بەخشینەكانت نەوەك وەرگرتن!
27. بە هیچ شێوەیەك شەیتان لەبیر نەكەیت هەرچەندە شێوە و شێوازی بگۆڕێت!
28. پێداگری لەسەر بەدەستهێنانی شتی باش بكە نەوەك گەورە و زل!
29. دڵ خۆش بە بەوەی كە هەتە،هەوڵ بدە ئەوەی دەتەوێت بە دەستی بهێنیت!
30. ببەخشە بە خەڵكی زیاد لەوەی كە چاوەڕوانیت لێ دەكەن!
31. خێزانەكەت بلاوێنەوە،بەڵام منداڵەكانت نا!
32. بەو شێوەیە خۆت سەرقاڵ مەكە كە توانای ناسینی كەسی تازەت نە بێت!
33. دوو ئەوەندەی كاتی ئاسایت لەگەڵ منداڵەكانتدا بەسەربەرە و نیوەی دارایی و سامانی ئاساییان بدەیە!
34. خۆت لە شوێنی گوماناوی بپارێزە،چوونكە ڕووداوە خراپەكان هەر لە وێوە ڕوودەدەن!
35. سەر نەكەوتوو لە پارە خەرج كردندا سەرنەكەوتووە لە ژیانی دا!
36. هەڕەشە و گوڕەشە مەكە كە توانای جێ بە جێ كردنت نە بێت!
37. خۆت فێری فریاكەوتنە سەرەتایەكان بكە چوونكە هەموومان بە ڕۆژگارێكدا ڕەت دەبین كە لێی پەشیمان دەبینەوە!
38. كاتێك كەسێك پرسیارێكت لێ دەكات پێت خۆش نی یە بە زەردە خەنەوە پێ ی بڵێ (بۆچی دەتەوێت ئەمەبزانیت)!
39. هاوڕێیەكی كۆنت سەرسام بكە بە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی كتووپڕ!
40. گەشت و گوزار بكە و شوێنی نوێ ببینە بە هۆش و بیرێكی كراوە!
41. كاتێك خانووێك دەكڕیت سێ مەرجی گرنگت لە یاد نە چێت،شوێن دواتر شوێن دواتر شوێن!
42. هەوڵ بدە كۆنتڕۆڵی خۆت لە دەست نەدەیت، هەروەها باوەڕ بە خۆ بوونیشت!
43. بەهیچ كەس مەڵێ كەسەرت سپی دەبێت و دەڕووتێ تەوە،چوونكە ئەو پێش وەخت ئەوە دەزانێت!
44. دە شت بنووسە كە لە ژیانتدا دەتەوێت جێ بە جێ یان بكەیت دواتر لە ناو جانتاكەتدا هەڵی بگرە!
45. هەركەسێكی پێی بگەیت تایبەت مەندی خۆی هەیە،هەوڵ بدە كە بیان زانیت!
46. دەنگی دایك و باوكت تۆماربكە لە كاتێدا پێدەكەنن!
47. چەپكێك گوڵ بۆ خێزانەكەت بنێرە دواتر بیر لە هۆكارە كەی بكەوە!
48. باوەڕ بەمە مەكە كە منداڵەكانت گوێ بۆ ئامۆژگاریەكانت بگرن كە تووندو تیژ و مۆن بیت لەگەڵیاندا!
49. هەمیشەلە 10% ی مووچەكەت پاشەكەوت بكە!
50. هەرچەندە زیاتر بزانیت ئەوا سەر شانی خۆت قورس تر كردووە لە مەترسی!
51. وشیاربە لە دەرخستەی بانكەكان هەرچەندە فریودەریش بن!
52. هەوڵی كردنەوەی دەرگاكانی سەرئاو و گەرماو مەدە تەنها بە كۆكە كردن نەبێت!
53. لەوانەیە كارەكە لەكەسێك زیاتر پێوویست نەكات كە ناو جەرگەی ژیانت بگۆرێت !
54. بەشداری لەو وەبەرهێنانە دا مەكە كە لە داهاتوودا بەرگەی زەرەر مەندیەكەی نەگریت (...خۆزگە كوێت لێدەگرتم پێش بەشداری كردنت)!
و: تاوی کۆمەڵایەتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-20 11:13:14

hawbirbatasi
جوانی کوردژین
شوێن: باتاس
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-06
دواترین سه‌ردان: 2013-11-21
په‌یامه‌كان: 759
WindowsOpera

Re: بەم شێوەیە ژیان فێری كردم... چەند ئامۆژگاریەكی زێڕین ...

دةست خوش كاك ماركؤ بةراستى ئامؤزكاري زيرينن ئةوانة

Kurdzhin
http://up.7cc.com/upfiles/5RW89178.gif  http://up.7cc.com/upfiles/ELF43645.gif     http://up.7cc.com/upfiles/5RW89178.gif

  هه‌ندێك خه‌ڵك زۆر هه‌ژارن، ئەوەندە هەژارن.. ئه‌وه‌ی هه‌یانە ته‌نها پاره‌یه‌...!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-21 09:27:56

AKAM_22
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-02
دواترین سه‌ردان: 2011-05-24
په‌یامه‌كان: 150
WindowsXPFirefox

Re: بەم شێوەیە ژیان فێری كردم... چەند ئامۆژگاریەكی زێڕین ...

ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-25 06:05:31

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: بەم شێوەیە ژیان فێری كردم... چەند ئامۆژگاریەكی زێڕین ...

ده  ست  خوش بو به يامه  كانتان  كاكه  بروا  باتاسى  ئاكام كيان  سه ركه وتوبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net