.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











تەماتە و سوودەكانی
خوان و سفرەی هیچ ماڵێك بێ تەماتە تەواو و رازاوە نابێت، تەماتە لەهەموو وەرزەكاندا و بەتایبەتی لەوەرزی هاویندا زۆر بەكاردەهێنرێت و بە جۆرەها شێواز دەخورێت بە خاوی، كوڵاو، برژاو، دۆشاو (ئاوی تەماتە) بەتەنها و لەگەڵ سەوزەی دیكەشدا لەشێوەی زەڵاتە و جۆرەها شلە و مەرەگە لەوانە تەماتە و رۆن، تەماتە و بامیە، تەماتە و باینجان ...... بۆیە دەتوانین بڵێین كە تەماتە گرنگترین سەوزەیە.
رەنگی سووری تەماتە بەهۆی ماددەی لایكۆپینەوە (Lycopene) دروست دەبێت.
بۆ ئەوەی سوودی تەماتەكە زیاتر بێت هەوڵبدە ئەوەی رەنگی سوورتر و جوانتر و گەشترە ئەوەیان هەڵبژێرە. سوودەكانی تەماتە گەلێك زۆرن هەوڵدەدەین لەم چەند خاڵانەدا كورتیان بكەینەوە:
1- رێژەیەكی زۆر لە ڤیتامینی تێدایە و لە 40% پێویستی رۆژانەی لەشی مرۆڤ بۆ ڤیتامین C دابین دەكات و هەروەهارێژەیەكی باشی لە ڤیتامین A لەخۆ گرتووە.
2- سەرچاوەیەكی باشە بۆ چەند كانزایەكی بەسوود وەكو پۆتاسیۆم و ئاسن.
3- بڕێكی باش لە كاربۆهایدرایت و ریشاڵە بەسوودەكانی تێدایە.
4- لەبەر ئەوەی ماددەی لایكۆپینی لەخۆگرتووە، تەماتە بەچەكێكی كاریگەر دادەنرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی جۆرەها شێرپەنجە. ئەم ماددەیە وەكو دژە ئۆكسید كاردەكات (antioxidant) بۆیە لەشمان لەتوشبوون بەچەندین جۆر شێرپەنجە دەپارێزێت. لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە كەوا خواردنی تەماتە بەهەر جۆرێك بێت بە رێكوپێكی بەبڕی 7 تا 10 جار لە هەفتەیەكدا ئەگەری توشبوونمان بەم شێرپەنجانە كەمدەكاتەوە:
- شێرپەنجەی پرۆستات بەرێژەی 45%
- شێرپەنجەی كۆلۆن و رێكە و گەدە بەرێژەی 60%
- شێرپەنجەی سییەكان و مەمك و منداڵدان
لەبەر ئەوەی ئەم ماددە پڕقازانجە (لایكۆپین) لەدیواری خانەكانی تەماتەدا هەیە بۆیە كوڵاندنی تەماتە لەناو كەمێك زەیتدا بەتایبەتی زەیتی زەیتوندا دەبێتە هۆی تێكشاندنی خانەكان و پاشان ئازادكردنی لایكۆپین بۆیە سوودێكی زیاتر بەلەشمان دەبەخشێت.
ئەوەی شایانی باسە تەماتە بەهای خۆراكی خۆی بەكوڵاندن و گەرمكردنەوە لەدەست نادات لەبەر ئەوەیە تەماتەی قودووكراو (معلب) و ساس دۆشاوی تەماتە و كەچەپ و تەماتەی تەڕ و تازە نزیكەی هەمان سوودیان هەیە.
وەرگێڕانی : فێنك حامد
ن:ماركو


لهسهر هێڵ نییه