❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / فیگەری مێینە و خەسڵەتی جوانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-20 12:43:31

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

فیگەری مێینە و خەسڵەتی جوانی


فیگەری مێینە و خەسڵەتی جوانی

جوانی ئەو چەمكەیە كە فەلسەفە و ئیستاتیكا سەروەختێك سەرقاڵی شرۆڤەكردن و لێكدانەوەی بوون، لە بەرایی فەلسەفەدا پێوەرو پێودانگی هەمەچەشنیان بۆ كردووەو خەسڵەت و پێكهاتەی جوانییان لە چەند خاڵێكدا كۆكردۆتەوە كە ناسنامەو پێناسێك بن بۆ خستنەڕوو و چڕكردنەوەی لایەنەكانی، هەڵبەتە باشی و هاوسەنگی و چوونیەكی و خێر و راستی و مۆراڵ و چێژ و زاخاو هەموو ئەو پێوەرانە بوون كە شتە جوانەكان لەخۆیان دەگرن و بێ ئەم تایبەتمەندییانە نەچنە خانەی جوانی، جوانیش بێ ئەم خەسڵەتانە پێی نەگوترێت جوان و شتێكی دیكە بێت، واتە جوانی تەنها بەهایەكی داخراو نەبێت لە جیهانەكەی خۆیدا گەر نەڕژێتەوە سەر ئەم لایەنانە، بەڵكو لایەنەكانی جوانی حوكمی جوانییەكەی بدەن و لەمانە پێك بێت راستەوخۆ خۆی نمایش بكاو كەسێك نكوڵیی لێ نەكات.
جوانی كە شتێكی خۆڕسكە و ئەم لایەنانە لەخۆ بگرێت یان پەیوەست بێت بە دەرخستنی ئەم توخمانە هەمیشە لە جیهانەكەی چواردەوریدا كاریگەرە و هەموو دیدگاكان لەسەری كۆك دەبن و زۆرینەی بینگەكانیش رادەكێشێت، جوانی بوونەوەران لای خۆیان پێدەچێت لایەنی ئازایەتی و بوێریی و تواناشی بخرێتە سەر، لە هەموو بوونەوەراندا جوانی بەشی زۆرینەی بەر نێرینەكان كەوتووە و لێهاتوویی و ئازایەتی تێدایە، مێینەكان هەمیشە بەو جوانییەی نێرینەكان دەوروژێن و رادەكێشرێن، نێرینەی بوونەوەران ئیتر ئاژەڵ بن یاخود پەلەوەر و مێروو، هەموویان نێرەكانیان جوانترە بە بەراورد بە مێینەكان، بەخشین و پێكهاتەی ئەو جوانییە بە نێرینە دەشێت شایانی لەسەر وەستانەوە بێت و قسە زۆر هەڵبگرێت، بە پێچەوانەشەوە، ئەو خەسڵەتە لە نەژادی مرۆڤدا مێینە هەیەتی زۆرترە لەهی نێرینە، واتە هەمیشە مێینە هەڵگری خەسڵەتە جوانەكانن.
هێندەی جوانی بە مێینەوە لكاوە، نێر خاسیەتی دیكەی بۆ دەستەبەر كراوە، لە مرۆڤدا هەمیشە كچان و ژنان خۆیان دەڕازێننەوە و جوانی خۆیان دەپارێزن، گرنگی بەو رواڵەتەی هەیانە دەدەن و ماكیاژ دەكەن و هێشتان بە ئارایشت و جوانكردنی دیكەوە پەیوەستن كە سەرەنجام دەبێتە خەسڵەتێكی بنەڕەتی بوونیان، لە میتۆلۆژیای یۆنانیدا خواوەندەكان بوونیان هەیە، خواوەندی جوانی ڤینۆسە و هێمای جوانی ژنانە، پەیكەری ڤینۆس كە ئێستا ماوەو قۆڵەكانی نەماون، گوزارشتە لەو خواوەندەی نمایش و نوێنەری جوانی مێینەیە، لە ڕاستیشدا پەیكەرەكە وێنای ئەو جوانییە دەكات كە هاوسەنگی و ڕیتمێكی مێینە بەرجەستە بكات، لە بنەڕەتدا ڤینۆس پەیكەری ژنێكە كە گۆزەی هەڵگرتووە، ئاراستەكانی هەردوو قۆڵە ونەكانی ئەوە بەیان دەكەن لە ساتی ئاوهێناندا تۆماركرابێت نەك وەستان و حاڵەتێك كە بەدەرخەری جوانییەكەی بێت، واتە پەیكەرەكە هێندەی نمایشی جووڵەیەكی مێینە دەكات نەهاتووە تەنها بۆ مەبەستی پیشاندانی جوانی خرابێتەڕوو، بەڵكو ئیستاتیكا ئاكامە و ئەو زمانەیە كە پەیكەرەكە هەیەتی.
جوانی خانمان جوانییەكە جگە لەو خەسڵەتانە خاوەنی نەرمونیانییەكە كە هەموو جوانێك نیەتی، چێژی جوانی ژن نەرمی دەبەخشێ كە میهرەبانییەكیشی تێدایە، ئەم نەرمونیانییە، ئەو جادووە سروشتییە خەیاڵ و ئەندێشەی هونەرمەندان و شاعیران و گۆرانیبێژانی داگیركردووە و هەمیشە لە وەسفەكانیاندا لێی تێر نەبوون و شتێك نەبووە دوایی بێت، واتە هونەرە جوانەكانیش قۆناغ و شێواز و مێژووەكەیان بەشێكی زۆری تەرخانكراوە بۆ وێناكردن و بەرجەستەكردنی ئەو جوانییەی بووەتە پێناس و ناسنامەیان، هەڵبەتە هەموو ئەمانەش لە دەربڕین و دیدگای پیاوانەوە كراوە كە لە ناخەوە گوزارشتیان لەو جوانییە كردووە، شەڕ و جەنگەكان و چیرۆك و سەربوردەی هەمەچەشن هەیە لەبارەی فڕاندنی ژنان و زەوت كردنیانەوە، وەك شتێكی بەنرخ و دانسقە و هێزی ژیان تەماشای كراوە و لەو پێناوەدا رووداوگەلێك لەسەر رووی ئەم زەوییە روویانداوە و بەختەوەریی و بەدبەختیشیان خوڵقاندووە، پۆشكینی شاعیر لەبەرئەوەی ژنەكەی زۆر جوان بووە، بووەتە مایەی سەرنجڕاكێشانی فەڕەنسییەك كە لە پلەیەكی سەربازی بەرزدا بووەو خۆی لێ نزیك خستۆتەوە و كۆتاییەكی دژواریشی بۆ پۆشكین تۆمار كردووە، چونكە مەرامەكەی وای لە پۆشكین كردووە وەك هەڵوێستێكی پیاوانە و مێردێكی خاوەن شەرەف لەگەڵیدا بەشەڕ بێ و لە زۆرانبازیەكدا گیانی خۆی لەدەست داوە.
بوونی خەسڵەتی جوانی لە خانماندا كاریگەریی زۆری هەبووە لەسەر كۆمەڵگەكان و هەریەكەیان خاوەنی چەندین رووداوی جۆراوجۆرن، كۆكردنەوە و قۆستنەوەی دیدگاكان یەكەمین هۆكارن بۆ سەرمەستكردن و ئەبڵەقبوونی پیاوان، بگرە زۆرجاریش كاریگەریی لەسەر دیدگای خانمانیش دروستكردووە نەك وەك ئیرەیی و كەمكردنەوەی بەهای خۆیان، بەڵكو وەك ئارەزوویەك بۆ بینین و چاو لێ هەڵنەگرتن و تامەزرۆیی، هەربۆیە گوتراوە جوانی ژن، جوانییەكی خەمڕەوێنە و كار لە دڵ و دەروون دەكات، جوانییەكە هەرگیز چاو لێی تێر نابێ و تامەزرۆیی دەچنێتەوە، یان دەوترێت جوانی ژن بەهرەیە و كردگار و سروشت بەخشیویەتی.
ئەفسوون و جادووی ئەو جوانییە كە مرۆ وا لێدەكات ئارەزووی ژیان زیاتر بكات، خەسڵەتێكە ئادەمیزاد شانازی پێوە دەكات و دەشبێتە هۆی فەراهەمكردنی ژیانێكی باشتر كە شایستەی هەمووان بێت، بەڵام هەر ئەم خەسڵەتەشە شیاوی لەسەر وەستانەوەیە و لایەنی نێگەتیڤی لێكەوتۆتەوە و ژیانی بە ئاقارێكی خراپدا بردووە، چونكە بۆ بەدەستهێنانی خانمی جوان پیاوان كردەوەی ناجۆریان دەرهەق بەیەكتر كردووە، دەتوانین تەنها بە ئاشووب و تێكدانی شیرازەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان ناوی بهێنین یان چنینەوەی شتە پڕ بایەخەكان بۆ خود و بینینەوەی ژنیش وەك كاڵایەك و پێداویستییەكی پیاوان، چونكە جوانی بەو پێوەرانە لێكدراونەتەوە كە لە ڕواڵەتدا خۆی بەیان دەكات نەك جەوهەر و ناخ و ڕۆحی ژنان، واتە بینینی فیگەری مێینە وەك شتێكی جوانتر لە هەڵسوكەوت و بیركردنەوە و ناخێكی جوان، گرنگیدان بەو رووخسار و بەژنوباڵایەی ژن هەیەتی بەر لە هەر شتێكی دی، جڵەو شلكردن بۆ زمانی چاو و بینین كە تامەزرۆیی روودەنێ، چێژ و خرۆشیش و تامەزرۆیی پێكهاتەی ئەو زمانەن، نەك روانین بۆ پێگە و ڕێز و شكۆی بوونە كۆمەڵایەتییەكەی، لەم رووەوە ئەزموونێك خۆی بەدەردەخاتەوە كە دەگوترێت هەموو باشێك جوانە، وەلێ هەموو جوانێك مەرج نییە باش بێت، ئەمەش ئاكامە و روانینێكە بەرەو لایەنە رووناكەكانی دەروون و ناخی دەوڵەمەند و تەندروست بە نەریتی جوان و هەڵسوكەوتی شیاو.
جوانی خانمان كە لە هەموو كۆمەڵگەكاندا شتێكی دیار و بەرچاوە، نەریتێكی ساڵانەی خوڵقاندووە ئەویش هەڵبژاردنی شاژنی جوانانی میللەتانە، بێگومان ئێستا پێوەری دیكە بەربڵاون بۆ ئەو هەڵبژاردنە و بە چەند خەسڵەتێكدا گوزەر دەكات، هەرچۆنێك بێت خراپترین كاردانەوەی ئەوەیە خانمان بە جوانییەكەی خۆیانەوە دەنازن و جۆرێك لە فیز و لووت بەرزییان تێدا دروستكراوە، ئەمەش وەك زۆرینە نەك رێژەیی سەبارەت بە رۆشنبیران و خانمانی بەهرەمەند و خاوەن مەعریفەی بەربڵاو، زۆرینەی ئەو جوانە بێهاوتایانە سەرباری قۆستنەوە هەموو دیدگاكان بۆ خۆیان، جۆرێك لە خۆناسك كردنەوە و رەفتارێك دەنوێنن وەك ئەوەی بەرزتر خۆیان ببینن لەوانی دیكە، واتە جۆرێك لەخۆبایی بوونیان تێدایە ناز دەكەن و تەواو ناڕژێنە ژیانە راستەقینەكەوە، ئەمەش هۆكاری جیهانە دەرەكییەكە ئەو رەنگدانەوەیەی پێبەخشیون كە وەك كەسێتییەكی گرنگ و بێهاوتا خۆیان ببیننەوە، وەك ئەو شاژنانەی فەرمان دەربكەن و خۆیان زیاد لە پێویست بەهەند وەربگرن.
جوانی زۆرجار كارەساتی بەدواوەیە، مەینەتی دەخوڵقێنێ نەك خۆشبەختی و ئاسوودەیی، زۆر لەو جوان و ناسكانە ناسكتر لە هەموو شتەكان، بە بەهاترین شت لە شتە پڕ بەهاكان پێوانەیان لا جێدەهێڵێت، ئەگەر ئەو جوانە كچێكی هەژار و لە چینێكی مامناوەندی كۆمەڵدا بخوڵقێت، هەمیشە بەو پێوەرە جوانییەی حەز و مەیلەكانی دێنێتە سەر ئەرزی واقیع، لە پێكەوەنانی خێزان و ژیانی هاوسەرگیریدا مەیلیان بەلای پیاوانی دەوڵەمەند و خاوەن سامانەكانەوە دەڕوات نەك شووكردن لە چینەكەی خۆیاندا، ئەمەش كاردانەوەی ئەو حەزانەیە كە كوڕانی خاوەن سامان و پارەوپوول بێوچان لەدوی كچانی جوانكیلە و ناسك و شای جوانەكاندا دەگەڕێن و گردكردنەوەی دیدگایان بۆ هەرە جوانەكانە، یان ئەوانەی لە ئەوروپا و هەندەران ناوبەناو دەگەڕانەوە و جوانترین كچی ئەم كوردستانەیان دەهێنا، بەراوردكرنی جوانی وەك كاڵا و شمەك جۆرێك لە بازاڕی دروست كردووە یاخود زمانی سەردەم و هەموو پێوەرەكان هەڵتەكیون.
لایەنێكی دیكەی ئەو جوانییە لە رەفتاری ناو خێزانیشدا رەنگیداوەتەوە، جوانەكان هەمیشە حازربەدەست كاری ناو ماڵیان بۆ كراوە و خۆیان دوورەپەرێز گرتووە لە ئیش و كاری ناو ماڵ و جۆرێك لە تەمبەڵییان بۆ خۆیان مسۆگەر كردووە، یان گرنگیدان تەنها بە فیگەری جوانی خۆیان نەك خۆ ڕۆشنبیركردن و سەلماندنی بوونی كۆمەڵایەتییان، وەختێك كچان و ژنانی هاودەمیش لەو سۆنگەیەوە دەڕواننەوە خۆیان دووچاری بێئومێدی و خەمۆكی هاتوون كە بەشیان تەنها كار و نەهامەتییە بە بەراورد بە جوانەكان.
سەرنجڕاكێشان، بینین، حەز و ئارەزووی پیاوان، وروژاندنی رەمەك و مەیلی پیاوانە بۆ جوان و ناسكەكان كە ئێستا لە وڵاتاندا پەڕیوەتەوە بۆ بازرگانیكردن بەسەر خانمانەوە، بواری كلیپ و گۆرانی و فیلمسازیی، گازینۆ گرانبەها و شەوانی یانەی سەما و شوێنی تایبەت بە نمایشی جەستەی مێینەوە تا ڕادەی نمایشی سێكسی فیگەریان بۆ بەدەستهێنانی سەرمایەی خۆیان، تەنانەت بۆ سەرنجڕاكێشانی ریكلامەكانیشیان كە هەرگیز پێویستیان بەو گرتانە نییە كە ژنان رۆڵی تێدا دەبینن.
ئێمە لەم رووەوە بۆ ئەوە هەنگاو هەڵدەگرین تاوەكو خانمان وەئاگا بێنینەوە كە جوانییەكەیان نەكەنە چەكی كۆكردنەوەی بەرژەوەندی نادروست و نەشیاو، ئەوەی پیاوان دەیخوازن و داواكارن لێیان تا بێهێننەدی، واتە جوانی نەبێتە دەمامكی سڕینەوەی ڕەوشتی جوان و بیرچوونەوەی پێگەی خۆیان، چونكە جوانی خانمان هەر رواڵەت نییە، دیوی دەرەوەی ڕووخسار و بەژنوباڵا ناگەیەنێت، بەڵكو جوانی جەوهەر جوانییەكە هەرگیز پیر نابێ و شتێكە تاسەر دەمێنێتەوە، ئەو نەرمونیانیی و میهرەبانییەیە كە رۆح شیرینیان دەكات و زیاتر خۆیان دەخەنە دڵەكانەوە، ڕەفتار و سەنگینی هەڵسوكەوت و هەڵوێستیانە لەبەرامبەر دۆزەكەیان و خۆ سەلماندنیان لەناو كۆمەڵی كوردیدا بەو وزەیەی پێیانە تاوەكو هەم یەكسانی فەراهەم بكەن و هەم لەناو خۆشیاندا ڕۆشنبیرییەك بەدەست بێنن كە زمانحاڵی بوون و پێگەیان بێت، بەڵكو رووەو ئاییندەیەكی پرشنگدار سەریشیان بخات. 

ك:تاو

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-22 20:21:55

نازیله‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: Germany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-23
دواترین سه‌ردان: 2011-08-11
په‌یامه‌كان: 516
WindowsSafari

Re: فیگەری مێینە و خەسڵەتی جوانی

ده‌ سته‌ کانت خۆشبێت بابه‌ته‌ کانتان گه‌ لێک به‌ سوده‌ به‌ وهیوایه‌ یی بێبه‌ شمان نه‌ که‌ یت سه‌ ر که‌وتن بۆ به‌ ڕێزتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-24 09:13:11

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: فیگەری مێینە و خەسڵەتی جوانی


زورسوباسى  به  ريزت ده كه م  بو به يامه  كه  ت وه  سو  باست  ده  كه  م كه  به ريزت  خوينه رى  با  به  ته  كانى  منى  به  ريزم


                                                         ته  مه ن  دريزوو سه ركه  وتو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net