❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ‫ئەو شتانەی كە نابێت بە هاوسەرەكەتان بڵێن؟!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-21 08:29:35

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

‫ئەو شتانەی كە نابێت بە هاوسەرەكەتان بڵێن؟!



‫ئەو شتانەی كە نابێت بە هاوسەرەكەتان بڵێن؟!

ئایا دەزانن بۆ ئەوەی پەیوەندی هاوسەریتان بەردەوام بێت نابێت هەموو شتێك بە هاوسەرەكەتان بڵێن! ئایا دەزانن چ شتێك دەبێ‌ بە هاوسەرەكەتان بڵێن و چ شتێك ناكرێت لە گەلی باس بكەن؟

یەكەم هەنگاو لە پەیوەندی هاوسەرێتی شێوازی ئاخاوتنەكانە، شێوازی دروستی ئاخاوتن لەگەل هاوسەرەكەتان كاریگەریەكی دیاری دەبێت بەسەر پەیوەندیەكانتان، هەڵبەتە شایانی ئاماژە پێ‌ كردنە كە نە هەر ئاخاوتنێك. هەندێ‌ لە خانمەكان یان پیاوەكان وا راهاتوون كە هەموو ئەو روداوانەی كە لە میانەی رۆژ بۆیان روو دەدەن لەگەل هاوسەرەكەیان باس بكەن. بەم پێیە هەندێ‌ جار قسەكردن زۆر مەترسیدارە و ئامۆژگاریتان ناكەین كە بەردەوام قسە بكەن، لە زۆر بوار جاری وا هەیە كە بێدەنگی گەلێ‌ باشترە لە قسە كردن.
لە خوارەوە هندێك ئامۆژگاری و پێشنیارتان پێشكەش دەكەین لەم بوارەوە بە پێی تێروانینە دەرونناسەكان مرۆڤەكان لەم روەوە دابەشی چەند گروپێك دەبن:

1- ئەو خەلكانەی كە هەموو بابەتەكانی ژیانی خۆیان، چ ئێستا رودابێت یا خود لە رابردوو دا بۆ هاوسەرەكەیان بەیان بكەن نەگەیشتونەتە ئاستی پێگەیشتن لە رووی فیكریەوە، هزر و بیركردنەوەكانیان وەك دەورانی هەرزەكاری ماوەتەوە كە وا راهاتبوون هەموو شتەكان بۆ خێزانەكەیان باس بكەن.

2- ئەو كەسانەی كە لە گێرانەوەی بابەتەكان و قسەكانیان شتەكان بە گەورەیی و بە ناواقیعی بۆ خەلكی باس دەكەن تەنانەت هندێك جار پەنا دەبەنە بەر درۆ كردنیش، خەلكانێكن كە ئاستی بڕوا بەخۆبوونیان لاوازە، بەم كارە دەیانەوێت بڕوابەخۆبوونەكەیان بەرز بكەنەوە. ئەمرۆكە پەیوەندی نێوان هاوسەرەكان لەگەل ئەوانەی كە پێش ئێستا ژیانی هاوسەرێتیان پێك دەهێنا زۆر جیاوازە. لەم ڕۆژگارەدا بەشی هەرە زۆری هاوسەرەكان لە دەرەوەی ماڵ ئیش دەكەن، كاتێكی كەمتریان هەیە بۆ ئەوەی لەگەل یەكتری قسە بكەن، ئەگەر دەرفەتێكیشیان بۆ برەخسێت زۆربەی جارەكان لە بارەی ئیشوكارەكانی دەرەوەی ماڵەكەیان لەگەل یەكتر قسە دەكەن، زۆر كەم وا دەرەخسێت كە هاوسەرەكان لە بابەت پەیوەندیەكانیان، ژیانی تایبەتی و هاوبەشیان لەگەل یەكتر قسە بكەن.

ئێستا ئەم بابەتە زیادتر روون دەكەینەوە كە بۆچی ناكرێت هەموو قسەكانی خۆمان بۆ هاوسەرەكەمان بەیان بكەین؟ ئەم پرسیارە چەندین وەڵامی هەیە:

1- بە پێی تێروانینی هەندێ‌ لە دەرونناسان، ئەو كەسانەی كە رابردووی تاڵ و پرمەینەتیان هەبووبێ‌ دەبێ‌ ڕەچاوی ئەمە بكەن كە وانە و تەجروبەكانی تاڵی رابردوو دەبێ‌ چرای رۆشنكەرەوەی ڕێگای ئایندەكەیان بێت و بەس. هەوڵ بدەن لەگەل رابردوو خواحافیزی بكەن و بە دووبارەكردنەوە و وەبیرهینانەوەی ئەو بەسەرهاتانە هزری هاوسەرەكەتان ئاڵۆز نەكەن. بروانن، ئێوە چیتر لە قۆناغی سڵتی دانین، ئێوە ژیانی هاوسەریتان پێك هێناوە و هەر لە یەكەم رۆژی پێك هێنانی ژیانی هاوسەرێتی دا دەبێ‌ هەوڵ بدەن تەواوی رابردووەكەتان لە یادی خۆتان ببەرنەوە و فەرامۆشی بكەن و ئێستا كاتی ئەوەیە كە بیر لە ژیانی هاوبەشی ئایندەتان بكەنەوە، قسەكانیشتان دەبێ‌ لە چوارچێوەی ژیانی هاوبەشتان بێت نەك رابردووی تاڵ و پڕمەینەتیەكەتان.

2- ئەگەر لە هەڵەكانی رابردوو وانەتان وەرگرتێ‌ بێت و گۆرانكاری تایبەتیتان لە هەڵسوكەوتەكانتان كردێ‌ بێت، پێویست ناكات هەڵەكانی رابردووتان باس بكەن چونكە لەوانەیە كاریگەری نەرێنی بكاتە سەر تێروانینی بەرامبەرەكەتان بە نیسبەت ئێوە و هندێك لە تواناكانی ئێستاتان بە شاراوەیی بمێننەوە. تەنیا لەو روەوە نەبێت كە بەیان كردنی تەجروبەكانتان ببێتە هۆی دوبارە نەكردنەوەی ئەو هەڵانە لە لایەن هاوسەرەكەتانەوە.
3- لەمەر رابردوو و ئێستا هندێك قسە بۆ هاوسەرەكەتان باس بكەن و بیانگێرنەوە بەڵام نەچنە نێو تەفاسیلەكان و بابەت و رووداوەكان بە تەواوی بۆیان شی نەكەنەوە و پەردە لەسەر هەموو ئەو بابەتانە لانەبەن.
• ئەو شتانەی كە نابێ‌ بەیان بكەن:

1- نهێنیەكانتان بە هاوسەرەكەتان نەڵێن، مەبەست لەو نهێنیانە چیە؟

ئەو كێشانەی كە بەر لە پێك هێنانی ژیانی هاوسەرێتی روبەروتان بونەتەوە و گێرانەوەیان تەنیا دەبێتە هۆی ئەوەی هزری هاوسەرەكەتان پێیانەوە خەریك بێت. جێگای ئاماژە پێكردنە كە دەكرێ‌ ئەو ئەزمونە ناسەركەوتوانەی كە بەر لە پێك هێنانی هاوسەرێتی تان هەبووە لەگەل كەسێكی تر دەكرێ‌ پێی بڵێن بەڵام ئایا پێویستە هاوسەرەكەتان هەموو تەفاسیلەكانی بزانێت؟ ئەو كێشانەی كە لەگەل دایك و باوك، خوشك و براكانتان هەبووە و باس كردنیان دەبێتە هۆی لاواز بوونی تێروانینە ئەرێنیەكانی هاوسەرەكەتان لە هەمبەر خێزانەكەتان، ئەو بۆشاییانەی كە لە رابردوو دا هەستتان پێ‌ كردوون، ئەو ئێش و ئازارانەی كە چەشتووتانە، وە بابەتەكانی لەم جۆرە باشتر وایە بۆی نەگێرنەوە و باس نەكەن.
2- ئەگەر سەردەمێك گومانتان لە هاوسەرەكەتان و هەڵسوكەوتەكانی هەبووبێت و دڵنیا نەبووبن لەمەر وەفاداری و پابەندبوونەكەی بە ئێوە و ژیانی هاوبەشتان هەرگیز ئەم شتانە دەرنەبرن و باسی لێوە نەكەن، چونكە لەوانەیە ئێوە لەم بارەیەوە بە هەڵە دا چووبن و بیرتان كردبێتەوە، ئەگەر وابێت هەستی وەفادار بوون كە لە نێوان ئێوە و هاوسەرەكەتان هەیە هەر لەو كاتەدا لە ناو بچێت و دووچاری لاوازی ببێت.‬
ن:د:ماركو

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-21 17:33:53

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: ‫ئەو شتانەی كە نابێت بە هاوسەرەكەتان بڵێن؟!

سه‌ره‌تا ده‌ستت خۆش بڤێت کاکه‌ مارکۆ بۆ وروژاندن و باس کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ و پڕ مانایه‌
منیش حه‌زم کرد وه‌ک ئه‌ندامێک به‌ چه‌ند  دێرێک به‌شداری له‌ بابه‌ته‌کت بکه‌م

سه‌باره‌ت به‌ ئاخاوتن
یه‌کێک له‌ بنه‌ماکانی سه‌رکه‌وتن له‌ نیوان دوو که‌س بریتیه‌ له‌ ئاخاوتن به‌لام ئاخاوتنێک له‌سه‌ر بنه‌مای تێگه‌یشتن و خزۆ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کان بێت نه‌ک بنه‌مایه‌کی لاواز که‌ زۆر جار ئه‌گه‌ری توش بوونی لێده‌کوێته‌وه‌ به‌ کیشه‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان .. مرۆڤ له‌ ژیاندا دووجاری جۆره‌ها کیشه‌ و رووداو ده‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش دوو ئاراسته‌یه‌ هه‌یانه‌ خۆشه‌ و هه‌شیانه‌ بۆته‌ مه‌ینه‌تیه‌ک که‌ ره‌نگه‌ رووداوێکی ناخۆشی لێکه‌وتبێته‌وه‌ یاخود ببوێته‌ هۆی توش بوون به‌ جۆره‌ها باری ده‌روونی خراپ بۆیه‌ ئاخاوتن له‌سه‌ره‌تایه‌کی به‌هێزه‌وه‌ ده‌ست پیده‌کات و کۆاتیه‌که‌ی ئه‌بێت به‌هێزتر بروانێت وه‌ک له‌ سه‌ره‌تا چونکه‌ هه‌موومان ده‌زانین ئاخاوتنێک که‌ به‌هیزی بروا به‌ خۆ بوونه‌وه‌ یاخود روونتر بلێین له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی تێگه‌یشتن بیت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت و کۆتایه‌که‌شی خۆشتر ده‌بێت وه‌ک سه‌ره‌تا

جا سه‌باره‌ت به‌ هاوسه‌رێتی ؛
وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی سه‌قامگیر ئه‌مێنێته‌وه‌ له‌ نیوان دوو ه‌کس یاخود دوو ره‌گه‌ز ئه‌گه‌ر بێت و براوایه‌کی ته‌واو هه‌بێت له‌ گێرانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و قسه‌کاندا به‌لام وه‌ک باست کرد ره‌نگه‌ زۆر جار رابردووی پڕ مه‌ینه‌تی و ناخۆش داهاتویه‌کی گه‌شاوه‌ ده‌سه‌به‌ر نه‌کات بۆ خودی که‌سه‌که‌ و که‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش له‌ پێناو گێرانه‌وه‌ی جه‌ند شتێک یاخود رووداوێک که‌ هیچ سود نه‌گه‌ینێت به‌ ئێستا و داهاتوو به‌رای من ئاخاوتن له‌ نیوان هاوسه‌ران و گێرانه‌وه‌ی رابردوو که‌ زیان به‌خش بێت ئه‌مه‌ کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی ده‌روونی تاکه‌کان خۆیان جونکه‌ مانا به‌خش نابیت بۆ جوانتر کردنی ژیان به‌لکو رێگه‌یه‌کی نارووشنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌م به‌هایه‌وه‌ توشی گیروگرفت ببێت

به‌لام یه‌کێک له‌ بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی که‌سایه‌تی به‌تایبه‌تی هاوسه‌ران بریتیه‌ له‌ راستگۆیی له‌ ده‌ربڕین
بۆیه‌ هه‌موو کات ئه‌بێت راستگۆیانه‌ بدوێین ره‌نگه‌ زۆر جمار ئه‌م روداوانه‌ی که‌ به‌رێزتان باست کرد له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاریدا که‌ رووده‌ده‌ن و پیویست به‌وه‌ ناکات هاوسه‌ر بیزانێت درۆی تیا بکه‌وێت و درێژ دادڕی بکرێت له‌ گێرانه‌وه‌یدا بۆیه‌ منیش له‌گه‌ل رای به‌رێزتانم له‌ گێرانه‌وه‌ی هه‌ندێک شت دا به‌لام وه‌ک به‌رێزتان بانست کرد ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ خزمه‌ت به‌ داهاتوو و ئێستای نیوان هاوسه‌ره‌کان ناکات گێرانه‌وه‌ی باشترین رێگه‌یه‌ وه‌ک ده‌لێن [[ بێ ده‌نگی باشتره‌ له‌ قسه‌ کردن له‌ کاتێکدا که‌ قسه‌کان له‌ جێی خۆیدا نه‌بن ]]

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت و به‌خته‌وه‌ر بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net