.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











پێویستیم به ڕاپۆرتێکه له‌سه‌ر زینده‌وه‌ر چۆن کارده‌کاته سه‌ر ژینگه یان ژینگه چۆن کارده‌کاته سه‌ر زینده‌وه‌ر هه‌ر کامێکیان بێت کێشه نییه ......
له‌سه‌ر هێڵ نییه





هاوڕێیان تکایه هاوکاریم بکه‌ن ...... ئه‌گه‌ر ڕووداوێکیش بێت هیچ کێشه نییه به‌ڵام ڕووداوه‌که باس له زینده‌وه‌ر بکات چۆن کارده‌کاته سه‌ر ژینگه یان ژینگه چۆن کارده‌کاته سه‌ر زینده‌وه‌ر ....
سوپاس بۆ هاوکاریتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سڵاو هاورێێ ئازیز هیوادارم ئه‌م بابه‌ته به‌که‌ڵکت بێت فه‌رموو
ئاژه‌له كیویهكانی ده‌ڤه‌ری بارزان پێویستییان به پاراستنی ته‌ندرووستیان هه‌یه .
ده‌ڤه‌ری بارزان كه‌وا خاوه‌ن پانتاییه‌كی سه‌وزی فراوان و دارستان و پاوانێكی زۆره و له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره سرووشتیانه و ئه‌و كلتووره ژینگه پارێزیه‌ی كه‌وا خه‌لكی ناوچه‌ی بارزان پێیوه‌ی به‌ندن بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئاژه‌ل و بالنده كیویهكان له‌م سالانه‌ی دووای زۆر زیاد ببن و له رووبه‌ره دیاریكراوه‌كاندا رێژه‌یان زۆر ببێت.بێگوومان ئه‌مه ناهاوسه‌نگی په‌یدا ده‌كات و سه‌رهه‌لدانی ناهاوسه‌نگیش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كێشه‌ی ژینگه‌یی جۆراو جۆر به‌رپا ببن و ژینگه و ژیانی سرووشتی بكه‌ونه مه‌ترسییه‌وه. ئه‌مسال نه‌خۆشیه‌كی ترسناك له‌ناو بزنه كیویهكانی ده‌ڤه‌ری بارزان بلاو بووه‌وه و له‌سه‌ر داوای یه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه له مێرگه‌سۆر پسپۆرانی سه‌ربه تاقیگه‌ی ناوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه ده‌ڤه‌ره‌كه و چه‌ندین نمونه له چه‌ند ئاژه‌لێكی كیوی له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیران و ئاژه‌لێكی نه‌خۆشیش گواستراوه بۆ تاقیگه‌ی ناوه‌ندی بۆ پشكنینی وورد وجۆری نه‌خۆشیه‌كه ده‌ست نیشان كرا.له مانگی ته‌مموزی ئه‌مسال پشكنین له‌سه‌ر ئاژه‌له كیویهكان كرابوو و نه‌خۆشیه‌كه‌ش له‌لایه‌ن پسپۆرانی ناوخۆ و بیانی ده‌ست نیشان كرابوو كه‌وا هه‌مان ئه‌و نه‌خۆشیه بووه كه‌وا ئه‌مرۆ ده‌یان ئاژه‌لی كیوی له‌ناو بردووه و مردنیان به‌رده‌وامه.به‌لام تاكو ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌ناوه له رێگرتن له مردنی ئه‌م ئاژه‌له كیویانه. بۆ خستنه رووی ئه‌م كاره‌ساته ژینگه‌ییه په‌یوه‌ندیمان به چه‌ند لایه‌نێكی به‌رپرس كرد بۆ خستنه رووی وورده‌كاریه‌كان و كاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌م رووه‌وه له‌وانه‌ش:-
نه‌قیب عه‌بدولا زراری به‌رپرسی جوولان له یه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی مێرگه‌سۆر و ووتی:- دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا له لایه‌ن هاوولاتیان ئاگادار كراینه‌وه كه‌وا له نزیك گوندی پیره‌سال ژماره‌یه‌ك بزنه كیوی مردوون. ده‌ست به‌جێ لهوێَ ئاماده بووین و دیار بوو به‌یته‌ره‌ی بلیش هاتوون و ئاگاداریان كردین كه‌وا ئه‌م نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره. دواتر ئاگاداری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی بهیتهرههی هه‌رێم مان كرد و رۆژی دواتر تیمێكیان به‌سه‌رپه‌رشتی د.نعمان به‌رپرسی ده‌ست نیشان كردنی نه‌خۆشیه‌كان گه‌یشته لامان و له چیاكان نمونه‌ی پێویست له ئاژه‌له تازه مردووه‌كان وه‌رگیران و ئاژه‌لێكی كیوی نه‌خۆشیشمان دایه ده‌ستیان و گواستیانه‌وه بۆ تاقیكه بۆ تشریح و پشكنین.
رائید ئه‌یوب صالح جیگری فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه له قه‌زای مێرگه‌سۆر ووتی:- به‌ده‌یان ئاژه‌ل له دۆل و چیایه‌كانی نزیك پیره‌سال مردوون و هه‌ندێكی تر نه‌خۆشن و جوله‌یان سست بووه.له مانگی ته‌مموزیش نه‌خۆشیه‌كه هه‌بوو به‌لام مردن كه‌م بوو و پسپۆران هاتن بۆ پشكنین و ئه‌وكاتیش تاقیگه پشكنینی كردبوو به‌لام هیچ ئیجرائات نه‌كراوون و ئه‌نجامه‌كه‌شی بووه ئه‌م مردنه زۆره. هه‌ركاتێك مه‌فره‌زه‌كانمان حاله‌تی نائاسایی ببینن ئێمه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار ده‌كه‌ین و تاقیگه‌ش پشكنینی كردووه به‌لام نازانین حكومه‌ت بۆ هیج ئاوری له‌م گرفته نه‌داوه‌ته‌وه؟ كاری ئێمه پاراستن و چاودێری ئاژه‌ل و بالندهكان و دارستان و ئاو‌و پێكهاته‌كانی ژینگه‌یه و ئێمه پسپۆری ئه‌كادیمی نین به‌لكو هێزێكی پێشمه‌رگه‌ین بۆ پاراستن و چاودێری و ئاگادار كردنه‌وه‌و هاوكاریكردنی پسپۆرانه. به‌لام ئه‌وه‌ی پێویسته بلێم ئه‌م ئاژه‌لانه پێویستییان به چاودێری ته‌ندرووستی وورد هه‌یه و پێویسته سه‌رچاوه‌ی ئاوی باشیان بۆ دابین بكرێت. ئه‌گه‌رنا گرفته‌كان زۆرتر ده‌بن.
د. دیدار حیدر احمد به‌رپرسی به‌شی سیرۆلۆجی و ئهلهیزا له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تاقیگه‌ی ناوه‌ندی هه‌رێمی كوردستانلهبارهی پشكنین و ده‌ست نیشان كردنی نه‌خۆشیه‌كه‌و جۆری ڤایرۆسی هۆكار بۆ ئه‌م نه‌خۆشیه ووتی:- دوای ئه‌وه‌ی بهتالۆنی 6ی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی مێرگه‌سۆر په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین و بروسكه‌شیان بۆ كردین كه‌وا مردنێكی زۆر و نائاسایی و نه‌خۆشیه‌كی ترسناك له‌ناو ئاژه‌له كیویهكان هه‌یه دكتۆره ئیلهام به‌رێوه‌به‌ری تاقیگه‌كه‌مان ئاگاداری كردینه‌وه كه‌وا به‌په‌له تیمێكی پسپۆرانمان ئاماده‌بن بۆ بینینی ئه‌و ئاژهلهنهخۆش و مردووانه. بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی مه‌یدانی بكرێت و نمونه‌ی پێویستیش بۆ تاقیگه ئاماده بكرێت.له رۆژی دواتر به‌یانی تیمێكمان به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر نه‌عمان له به‌شی ده‌ست نیشان كردنی نه‌خۆشیه‌كان نارده شوێنی مه‌به‌ست و پشكنینی مه‌یدانیی پێویستیان ئه‌نجام دا‌و نمونه‌ی ئاژه‌له‌كانیان وه‌رگرت دواتر خۆشبه‌ختانه پیچشمهرگهی ژینگه توانییان ئاژه‌لێكی نه‌خۆش ده‌ست به‌سه‌ر بكه‌ن و ناردیانه تاقیگه هه‌ر رۆژی دواتر هه‌رچه‌نده هه‌ینی بوو به‌لام دكتۆره‌كانمان و به‌رێوه‌به‌ری تاقیگه‌ش هه‌موویان له تاقیگه ئاماده بوون و ئاژه‌له نه‌خۆشه‌كه تشریح كرا‌و و شه‌ش نمونه‌مان به ئامێری (پی-سی-ئار) كه‌وا زۆر پێشكه‌وتووه پشكنین و له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان به‌ده‌ر كه‌وت كه‌وا و نه‌خۆشیه‌كه دهردهمهر(تاعونی كاوێژكاره بچوكه‌كان) (پی-پی-ئار) بوو و فایرۆسی(پارامایكس وایریدی) له گرووپی(مۆربیلی ڤایرۆس) هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشیه‌یه و فایرۆسه‌كه زۆر چالاكه و مه‌ترسیداره و واچاوه‌روان ده‌كرێتن زیانه‌كانی گیانی ئاژه‌له‌كان زۆر بێت. ئه‌نجامی پشكنینه‌كانمان به نووسراوی فه‌رمی بۆ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌روومان ناردووه.هه‌روه‌ها د.دیدار ووتی ئێمه له مانگی ته‌مموزی ئه‌مسال هه‌ر له‌سه‌ر ئاگاداركردنی به‌تالیۆنی ژینگه تیمه‌كانمان ناردنه ناوچه‌ی بارزان كه‌وا خۆشم له‌گه‌لیان بووم و ئه‌وكاتیش ئاژه‌لێكی تری نه‌خۆشمان له تاقیگه پشكنی و خۆشبه‌ختانه پرۆفیسۆر خاتوو كۆری براوون له زانكۆی جۆرجیای ئه‌مه‌ریكی له‌لامان بوو و ئه‌ویش به‌شدار بوو له ته‌شریح و پشكنینه‌كان و بریاردان و ئیمزا كردن له‌سه‌ر راپۆرته‌كان كه‌وا هه‌ر ئه‌و فایرۆسه بوو كه‌وا ئێستا له پشكنین ده‌ست نیشان كراوه و سه‌رووی خۆمان به نووسراوی فه‌رمی و راپۆرت له‌م پشكنین و ئه‌نجامه‌كانی ئاگادار كردبوو. به‌لام به نسبه‌ت ئیجرائات ئه‌وه كاری ئێمه نییه و ئێمه ته‌نها كارمان ده‌ست نیشان كردنی نه‌خۆشیه‌كانه.
دكتۆر مامند محمد قادر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌یته‌ره‌ی هه‌ولێر كه‌وا له شوێنی مردنی ئاژه‌له كیویهكان بوو پیی راگه‌یاندین:- كه‌وا مردن نائاساییه و ژماره‌یه‌كی زۆری نه‌خۆش و مردوو ده‌بینرێت و نه‌خۆشیه‌كه توند بوو له داهاتووش زۆر ده‌مرن.هه‌روه‌ها ووتی ئشت راستی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا ئه‌و نه‌خۆشیه هه‌مان ئه‌و نه‌خۆشیه‌یه كه‌وا له‌لایه‌ن تاقیگه‌ی ناوه‌ندی ده‌ست نیشان كراوه و مه‌ترسیداره و ئێمه‌ش هه‌ندێ نمونی خوێنمان وه‌رگرتوون بۆ پشكنینی زیاتر.ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كه‌ین سه‌رچاوه‌ی ئاوی پێویست كه‌مه و پێویسته سه‌رچاوه‌ی ئاوی پاك دابین بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی پیس نه‌بێته هۆكاری تر بۆ بلاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان. ئوه‌ی پێویسته كه بكرێت كوتانی سه‌د ده‌ر سه‌دی ئاژه‌لی خۆمالییه و نابێت كه‌س امتناع بكات له كوتان و ئێَمهش پلانێكی ووردمان ده‌بێت له كوتان و چاوزدێری ته‌ندرووستی ئاژهلهكانی چۆمالی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشی بۆ كیویهكان كه‌وا دواتر كیویهكانیش ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشی بۆ ئاژه‌لی خۆمالی كه‌وا له هه‌ندێ شوێن هه‌مان سه‌رچاوه‌ی ئاو پاوانیان هه‌یه و دهلهوهرن. له‌لایه‌كی تروه پێویسته له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌لی خۆمالی به نزیك پارێزراوه‌كانی وه‌كو ئه‌م ناوچه‌یه ده‌بی كارتی كوتانیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی بلاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی نه‌بێت چونكه له‌وانه‌یه مێگه‌له‌كه نه‌خۆشی هه‌بێت و به تێپه‌ر بوونی به ناوچه‌كه‌دا نه‌خۆشی بلاو بكاته‌وه.
لیواو حسن نوری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان به‌م شێوه‌یه بۆمان دوا و ووتی:- به‌راستی ئه‌ركی پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه سه‌ره‌كییه له‌م پرۆسه‌یه‌دا.چونگه یه‌كه‌م كه‌سن كه‌وا له كێشه ژینگه‌ییه‌كان ئاگادار ده‌بن و لایه‌نه‌كان له گرفته‌كان ئاگادار ده‌كه‌ن. راسته ئێمه پسپۆری ئه‌كادیمی نین به‌لام ئێمه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و پسپۆران له هه‌ر روودانێك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه و چاودێری و بهدواداچونیشمان هه‌یه بۆ رادده‌ی به‌هانا هاتنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و چاره‌سه‌ریه‌كان. به‌لام پێشمه‌رگه‌ی پاراستنی ژینگه له‌به‌ر كه‌می ژماره‌یان ئه‌ركیان زۆر قورسه و كوردستان پێویستی به ژماره‌یه‌كی زیاتر ژینگه پارێزه‌كان هه‌یه و پێویسته ئامێره سهردهمیهكانیان بۆ دابین بكرێن و تواناكانیان فراوانتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باشتر ئه‌م ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه جێبه جێ بكه‌ن. خواست و ئومێدمان زۆره به‌لام به دابین كردنی پێداویستیه‌كان ژینگه پارێزهكانمان ئه‌كتیڤتر ده‌بن. پێویسته ئیتر سه‌رده‌میانه كار بكه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانمان پێویستییلن به خولی زانستی ده‌بێت له بواری كاریاندا.له‌باره‌ی نه‌خۆشی ئه‌م دواییه‌ی ئاژه‌له كیویهكان لیواو حسن نوری ووتی :-له هاوینی ئه‌مسال پیشمه‌رگه‌كانی ژینگه هه‌ستیان به حاله‌تێكی نائاسایی كرد بۆ یه داوامان له تاقیگه‌ی ناوه‌ندی هه‌رێم و به‌یته‌ره‌ی هه‌ولێر كرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئاژه‌له كیویهكان ده‌ست نیشان بكه‌ن و نه‌خۆشیه‌كه ته‌شخیس كرا به‌لام نازانین بۆچی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌نكاوی ئه‌كتیڤیان ئه‌وكان نه‌نا بۆ رێگرتن له نه‌خۆشیه‌كه و له‌م مانگه‌دا ئه‌نجامی ترسناكی هه‌بوو.بۆیه داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین به‌زوترین كات چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته بكه‌ن و ئه‌م سامانه نه‌ته‌وه‌ییه رزگار بكه‌ن. بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان لیژنه‌مان له سنووری فه‌رمانده‌ییمان پێك هێناوه بۆ متابعه كردنی ئه‌م گرفته و داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین سه‌رچاوه‌كانی ئاو بۆ كیڤیهكان دابین بكرێن و فاكسین و چاره‌سه‌ریه‌كانیش به‌رده‌ست بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌وره بدرێت و ته‌شه‌نه نه‌كات
سه‌رچاوه.ژینگه کوردستان
هاوڕێێ ئازیز له‌م به‌سته‌ره بابه‌تی باشی تێدایه له‌وانیه سودی لێوه‌رگریت
تێبینی// دانانی لینك و به‌سته‌ری كوردی ڕیگه پێدراو نیه له‌یانه له‌گه‌ڵ ڕیزدا
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كوردژین
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ته‌نکه (2011-01-29 19:17:17)


له‌سه‌ر هێڵ نییه
18- ڕیکلام کردن بۆ مه‌کۆ یان بۆ ماڵپه‌ڕی کوردیی له ناو بابه‌ته‌کانی یانه یان له‌سه‌ر وێنه‌ی واژۆ و وێنه‌کانی تر و ( دانای به‌سته‌رو ماڵپه‌ڕ له واژۆ ) نایاساییه و به هیچ جۆرێک ڕێگه پێدراو نییه .
زۆر بەڕێز تەنکە...
دەستخۆش بۆ هاوکاری کردنی ئەو ئەندامە ،بەڵام گەر زانیت بەستەری مەکۆ یان پێگە یا ماڵپەرێکی کوردی سوودی زیاتری بۆ دەبێت بە پەیامی تایبەتی بۆی بنێرە یان کە ئێوە هەردووکتان پەیامی تایبەتتان ناچالاکە ،دەتوانی بە پۆستی ئەلیکترۆنی بۆی بنێری ،چونکە لە یانەی کوردژین دانانی بەستەری مەکۆ و ماڵپەرە کوردییەکان ڕێگەپێدراو نییە.
له‌سه‌ر هێڵ نییه