.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















جوانكردنی برژانگەكانی چاو بە شێوەیەكی جوان و ناسك، بە مەرجێك دەبێ شارەزایی لە چۆنیەتی بەكارهێنانی ماسكارا ئاگادار بین و بتوانین بە جوانترین شێوە بەكاری بهێنین. هەنگاوەكانی ماسكارا كردن دەكرێت بكرێت بە (3) هەنگاوی سەرەكی، ئەمەش بۆ ئامانجی جوانییەكی تەواو بە برژانگ و جوانی چاوەكان.
هەنگــــــاوی یەكەم
دەبێ سەرەتا چاو پاك بكرێتەوە، بۆ ئەوەی برژانگەكان لە خۆڵ و تۆز یان پیسی پاك بكرێـتەوە، ئەمەش وەك هەنگاوێكی سەرەكی بۆ گرتنی ماسكاراكە.
- بەكارهێنانی ماسكارا دەبێ لە سەرەوە بەرەو خوارەوە بێت، دەبێ ماسكارا بە نەرمی و سادەیی بگیرێت بۆ ئەوەی ئەزیەتی برژانگەكان نەدات.
- سەرەتا ماسكارا بەكاردەهێنرێت و، بەڵام بە رێژەیەكی كەم، بۆ زیاتر تەڕكردنی برژانگەكان و بۆ هەنگاوی داهاتوو نەرم و جێگیر بێت.
هەنگــــــاوی دووەم
دوای ئەوەی لە هەنگاوی یەكەم ماسكارامان بەكارهێنا، دەبێ ئەمجارەیان بۆ ماوەی خوولەكێك بووەستین، تاوەكو ماسكاراكە وشك دەبێت.
- زیاتر ماسكارا بەكاربهێنە، كاتێك هەستت كرد وشك بووە، ئەمەش بۆ زیاتر جوانكردنی چاوەكان.
- دەبێت ئاگاداری ماسكارا بین لەوەی لە چاو نزیك نەبێت، چونكە دەبێـتە هۆی هەستیاری چاوەكان و هۆكاری خراپی لێدەكەوێتەوە.
هەنگـــــاوی سێیەم
لە سێیەم هەنگاودا، دەكرێت بڵێین پێچەوانەی هەنگاوی یەكەمە، ئەمەش بەهۆی بەكارهێنانی شێوەی ماسكاراكەیە..
- لەم هەنگاوە دەبێ ماسكارا لە خوارەوە بەرەو سەرەوە ببەین، نابێت لە چاوەكان نزیك بێت، بوونی ئەو هەنگاوە وادەكات برژانگەكان بە دەركەوتنێكی تایبەت و بەرەو دەرەوە دەردەچێت.
- مانەوەی زۆری ماسكارا لەسەر برژانگەكان، دەبێتە هۆی كاریگەری لەسەر برژانگەكان، بۆیە دەبێت ماسكارا بەرێژەیەكی كەم یان بۆ ماوەیەكی دیاری كراو بەكاربهێنرێت.
تێبینی: بۆ گشت خانمان و كچان، نابێت ماسكارا بۆ زیاتر لە (5) جار بەكاربهێنرێت--------------------------------------------------------------------------------
دلان


لهسهر هێڵ نییه