❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌، و گه‌رده‌لوول

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-26 22:28:52

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه‌، و گه‌رده‌لوول

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-5cd7186054.jpg
جەلیل زەنگەنە: سێ مانگە دەمەوێت دكتۆر بەرهەم ببینم، بەڵام نایبینم، وام لێهاتووە واز لە گەردەلوول بێنم



هونەرمەند جەلیل زەنگەنە، دەرهێنەر و سیناریستی درامای گەردەلوول، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا چەندین كاری ناوازەی لەبواری دەرهێناندا پێشكەش كردووە، دواترین كاریی زنجیرە درامای "گەردەلوول" بوو، كە تاوەكو ئێستا دوو بەشی پیشانی بینەران دراوە، بۆ بەرهەمهێنانی بەشی سێیەمی دراماكە، ئێستا سەرقاڵی وێنەگرتنن، جەلیل زەنگەنە لەو چاوپێكەوتنەی لەگەڵ (سڤیل)دا باسی وردەكارییەكانی بەشی سێیەم دەكات و ئەو گرفتانە دەخاتەڕوو، كە لەكاتی بەڕێوەچوونی كارەكانیدا رووبەڕووی دەبنەوە.
سڤیل: ئەگەر بەگشتی باسێكی بەشی سێیەمی گەردەلول بكەی؟
جەلیل زەنگەنە: لە 15/6/2008ەوە دەستم بەنووسینی بەشی سێیەم كردووە، ئێستا نووسین هەر بەردەوام دەبێت، چونكە لای من سیناریۆ كراوەیە، لەبەرئەوەی لەپڕێكدا ئیقاع و شەخسیات داوات لێ دەكات شتێك زیاد بكەی، یاخود لایبەی، چونكە سیناریۆ دەبێت شەونخونی و تێگەشتن و زەخیرەیەكی پڕت هەبێت لەمەعریفە، چونكە ئەم هەموو رووداو و كەسایەتیانە و گرێدانیان هەروائاسان نییە، بۆیە لای من سیناریۆ بڕبڕەی پشتی ئیشەكەیە، لەهەمانكاتدا دەبێت خاوەن ئەزموونێكی گەورە بێت و تەجروبەیەكی باشت هەبێت لەنووسین و چاودێرێكی با‌شی سینەما بیت، ئێمە سیناریستمان زۆر كەمە، چونكە دێت وەك چیرۆكێكی بەرئاگردان دەیداتە بەری، بۆیە لەدڵ و دەروونی خەڵكدا نامێنێتەوە، دەبێت گوزارشت لەئەمڕۆی ئەو خەڵكە بكەین، چونكە چواردەورمان هەمووی لەپیلاندایە بۆ لەناوبردنمان، ئەو ئازادی و چەند كەناڵە هەیە دەبێت بزانین چی بەبینەری میللەتەكەمان پێشكەش دەكەین، تا بزانین رابردوومان چۆن بووە و ئێستا و داهاتوومان چۆن دەبێت، دەبێت بزانین لەشۆڕشی شێخ مەحمودەوە تا دەگات بەشۆڕشی مەلا مستەفای بارزان و شێخ سەعید و قازی محەمەد و شۆڕشی نوێ هەر بەخوێن وەڵامیان دراوەتەوە، بۆیە دەبێت هەوڵبدەین ئەوانە پیشانی میللەت بدەی.
سڤیل: تا چەند دامودەزگا حكومییەكان یارمەتی ئێوە دەدەن بۆ ئەوەی كارەكانتان زوتر ڕاپەڕێت؟
جەلیل زەنگەنە: بەداخەوە هەر چەندە هاوكاری هەیە، بەڵام ئەوە نییە، كە پێویست بێت، سوپاسی هەندێك دامودەزگا دەكەم، كە هاوكاریان كردووم، بەڵام هەندێك دامودەزگا كێشە بۆ گەردەلول دروست دەكەن، كە میللەتێك چاوەڕێی دەكات، هەزار كێشەمان بۆ دروست دەكەن، یانی هەتا مۆڵەتمان دەدەنێ بۆ هونەرمەندێك كارێك دەكەن روومان نایەت بڕۆینەوە بڵێین مۆڵەت، سێ مانگە دەمەوێت دكتۆر بەرهەم ببینم ئەو كێشانەی لەگەڵ چارەسەر بكەم بەڵام نایبینم، نازانم چی بكەم یانی وام لێهاتووە واز لە گەردەلوول بێنم، لەتاو رۆتیناتی دامودەزگاكان، ئەوان نازانن گەردەلوول وشیاری دەدات بەمیللەتێك، تابزانێت لەرابردوودا چۆن بووە، ئەگەر كەسێك قسە بكات باسەرۆك وەزیرانیش بێت هەزار كەس گوێی لێ دەگرێت، بەڵام گەردەلوول میللەتێك سەیری دەكات، بەڵام بەداخەوە وەهایان لێكردووم كە بڵێم داوای لێبووردن دەكەم، ئەوەتا من چەند ڕۆژە چاوەڕێی بەفر دەكەم ببارێت كە بەفرەكە باری و دامودەزگاكان ئەكتەرەكانمیان لەدامودەزگاكان مۆڵەت نەدا، دەبێت من چاوەڕێی بەفرێكی دیكە بكەم، لەبەرئەوە بەڕاستی من خۆم ناخەمە ژێر باری ئەوەوە كە بۆ چەند مۆزەفێك كە بۆ ئەوان هیچ ناكەن و بۆ من درامایەك و هونەرێك دەبەنە پێشەوە، چونكە هەموومان دەزانین چی زەجەیەكی نایەوە، بەڵام دەبێت دەیان شوێن بكەین و دەست ماچ بكەین بۆ مۆڵەتدانی كارمەندێك، كە لای ئێمە دەوری هەیە لەو ڕۆژەدا، كەچی دەڵێن ناتوانین لەبەرئەوە بەڕاستی بێزارم.
سڤیل: بەشی سێیەمی گەردەلوول بۆ دواكەوت؟
جەلیل زەنگەنە: لەمانگی 10ی 2010 دەستمان پێكردووە، هەندێك كێشەی بودجەمان هەبوو، وتیان بودجەكەی زۆرە، تاخۆیان لیژنەیان بۆ دانا، ناردیشمان بۆ كامێرە و ئەدەواتی دیكە بۆ لەندەن هەتا بۆمان هات، خۆشم نەخۆش بووم، ئەو بەشەش لەهەردوو بەشەكە زۆر بەهێزترە، چونكە زەڵجە دەنێتەوە.
سڤیل: سەرەتا كە "گەردەلوول"ت نووسی نەخشەت بۆ چەند بەش دانابوو؟
جەلیل زەنگەنە: گەردەلول پێنج بەشە، بەشی یەكەم و دووەم بیست و پێنج ئەڵقە بوو، بەڵام ئەو بەشە 60 ئەڵقەیە و هەموو شارەكانی كوردستان دەگرێتەوە، زۆربەی ئەكتەرەكانی لەشارەكانی دیكەوەیە و بەزمانی خۆیان قسە دەكەن، لە 85%ی ئەكتەرە كۆنەكانی تێدا نین، چونكە سیناریۆكە وا پێویست دەكات یان هەندێكیان نەخۆشن یان لەدەرەوەی وڵاتن، ئەوە كێشە نییە، چونكە سیناریۆی گەردەلوول كراوەیە، وەك چۆن گەردەلوول ئەوانی ناساند كەسانی دیكەیش دەناسێنێت، لەبەرئەوەی من بڕوام بە گەنج هەیە.
سڤیل: گەردەلوول بووە وێستگەی ناسینی زۆر لەئەكتەران، بەڵام دواتر واز دەهێنن، هۆكاری ئەمە چییە؟
جەلیل زەنگەنە: گەردەلوول كە ئەوانەی دەرخست خۆشیان ئەكتەری باش بوون، بەڵام گەردەلوول دەچێتە ناخی خەڵكەوە، هەر ئەو ئەكتەرانەی كە لەگەردەلوول بوون، خەڵك خوا خوای بوو وێنەیان لەگەڵدا بگرێت، بەڵام هەر ئەو ئەكتەرانە كە ئێستا شتی دیكە دەكەن خواخوایانە نەیانبینن، سەدان تەلەفۆنم بۆ كراوە كە فڵان ئەكتەر نەهێنم، بۆچی؟ چونكە دەبێت رێز لەو بینەرە بگریت، ئێمە خۆمان بەئەكتەریەكەوە جوانین، بەڵام كەسانی دیكەمان هەیە بۆ دەیان بەرنامە داوایان لێكردووە و نەڕۆشتووە، چونكە وتویەتی نامەوێت دەموچاوم بسوێت.
سڤیل: لە بەشەكانی پێشوودا گلەیی ئەوە دەكرا، كە بەشێكی شۆڕشی نوێ باس دەكات، لەم بەشەدا هەوڵت داوە هەموو شۆڕشەكە باس بكەیت؟
جەلیل زەنگەنە: من باسی میللەتێك دەكەم كە شۆڕش دەكات، من موڵكی حیزب نیم، شۆڕشی نوێش خۆ بەعس نەیكردووە، كورد كردوویەتی، تاوەكو ئێستا لەبەشی یەك و دوو لایەكم بریندار نەكردووە، چونكە من باسی شۆڕشی كورد دەكەم، نەك عەرەب، چونكە شۆڕش دژی دوژمن بووە و هەموو حیزبەكان دژی ئەو دوژمنە بوون و خەباتیان كردووە.
سڤیل: ناترسی تەمەن ڕێگەت نەدات دوو بەشەكەی دیكە تەواو بكەیت؟
جەلیل زەنگەنە: هەتا بمێنم گەردەلوول هەر دەمێنێت، كە نەشمام با كەسانی دیكە تەواوی بكات، گرنگ ئەوەیە خیانەتی لێ نەكرێت و ئیشی باش بكەن.

س.شاره‌زور پۆست

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13032183243.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net