[SIZE="5"][CENTER]چاره‌سه‌ر به ڕووه‌كی صه‌بیر له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر‌و زانستی نوێ‌دا

ئا/ لاڤیار خالد
(صه‌بیر)ڕووه‌كێكی سه‌رسوڕهێنه له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی پێست‌وچه‌ند نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌دا‌و له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)دا له چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كدا ئاماژه به سوود‌و گرنگیی ئه‌م ڕووه‌كه كراوه، هه‌روه‌ها زانستی نوێش گرنگیی ئه‌م ڕووه‌كه‌ی له ڕووی پزیشكییه‌وه سه‌لماندووه.
چاره‌سه‌ر به صه‌بیر له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم)
عن عثمان بن عفان رضي الله عنه (عن رسول الله (صلى الله عليه وسلم) في الرجل يشتكي عينيه وهو محرم قال: ضمدها بالصبر) رواه مسلم
له عوسمانی كوڕی غه‌ففانه‌وه (خوا لێی ڕازیبێت) له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) (( پیاوێك چاوه‌كانی ده‌یه‌شان له كاتێكدا له ئیحرامدابوو، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم) پێی فه‌رموو به (صه‌بیر) چاره‌سه‌ریان بكه)).
و عن ام سلمه (( دَخَلَ عَلَيَّ رسولُ الله صلى الله عليه و سلم حين توفي أبو سلمة وقد جعلتُ على عينيَّ صَبِرَاً فقال: ((ما هذا يا أمَّ سلمة؟)) فقلت: إنما ه‌و صَبِرٌ يارسول الله، ليس فيه طيب. قال: ((إنه يَشُبُّ الوَجْهَ –يعني يُلوِّنُهُ ويُحسِّنُه- فلا تجعليه إلا بالليل وتنزعيه بالنهار....)).. رواه أبو داود والنسائی
له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا كه ئوم سه‌له‌مه ده‌یگێڕێته‌وه، كاتێك ئه‌بو سه‌له‌مه كۆچی دوایی كردوه ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هاته ژووه‌ره‌وه له‌و كاته‌دا صه‌بیرم خستبووه سه‌رچاوه‌كانم، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رمووم ئوم سه‌له‌مه ئه‌مه چییه؟ ده‌ڵێت وتم ئه‌مه صه‌بیره ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، بۆنی خۆش نی‌یه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی صه‌بیر ڕه‌نگی پێستی ده‌موچاو گه‌ش‌وجوان ده‌كات، ته‌نها به شه‌و بیده له ده‌موچاوت‌و به ڕۆژ لایبه)).

ڕووه‌كی صه‌بیر، یان صه‌بار ( Aloe Vera )
صه‌بیر، به یه‌كێك له كۆنترین ئه‌و ڕووه‌كانه داده‌نرێت كه مرۆڤ ناسیویه‌تی، ڕووه‌كێكی ته‌مه‌ندرێژه‌و له خێزانی ڕووه‌كه زه‌نبه‌قه‌یه‌كان
(جیوه‌یی - Liliaceous)ه‌و له ڕووه‌كه بیابانییه هه‌میشه‌سه‌وزه‌كانه. چاندنی ئه‌م ڕووه‌كه له ناوچه‌كانی حیجاز‌و ئه‌بها له یه‌مه‌ن‌و حه‌زره‌مه‌وت‌و ناوچه‌كانی هیڵی ئیستوا له ئه‌فریقا‌و سومه‌تره‌و چه‌ندین ناوچه‌ی تردا بڵاوه.
ئه‌م ڕووه‌كه له زمانی عه‌ره‌بیدا ناوی (صبر)یان (صبار)ه، له زمانی كوردیدا جۆرێكی ئه‌م ڕووه‌كه به (هه‌نجیری دڕكاوی) ناسراوه.
جۆرێكی بڵاوی ئه‌م ڕووه‌كه، درێژییه‌كه‌ی(40- 50 سم)ه، گه‌ڵاكانی ئه‌ستوور‌و جه‌لاتینی‌و سفتن‌و قه‌راغه‌كانی نووكدارن(كه‌وه‌ك چقڵێكی كورت وایه)، گوڵه‌كانی زه‌رد، یان سورن‌و قه‌راغه‌كانی به‌ناویه‌كداچوون.
صه‌بیر له كۆنترین ئه‌و ڕووه‌كانه‌یه، كه له چاره‌سه‌ركردندا به‌كارهاتووه، یۆنانی‌و میسرییه‌كۆنه‌كان‌و یه‌مه‌نییه‌كان به‌كاریانهێناوه، شارستانی عه‌ره‌بیی گه‌شه‌ی به‌م به‌كارهێنانه‌داوه‌و له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا بۆ ئه‌وروپا گوێزراوه‌ته‌وه.

وشه‌ی (صه‌بیر) به‌و مادده‌یه‌ش ده‌گوترێت، كه له وشككردنه‌وه‌ی هاڕاوه‌ی گه‌ڵاكانیه‌وه به‌رهه‌مده‌هینرێت، كه تۆزێكی ڕه‌نگ خۆڵه‌مێشیی، یان سه‌وزه‌و بۆنی ناخۆش‌و تامی زۆر تاڵه. ئه‌م مادده‌یه له ئاوی گه‌رمدا ده‌توێته‌وه، له گرنگترین مادده كاریگه‌ره‌كانی ئه‌لوینه.
هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه‌ی نوێ له باره‌ی ئه‌م ڕووه‌كه‌وه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، كه له گۆڤاری (Cutis) ئه‌مریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه له ساڵی 1986 دا، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، كه ئه‌م ڕووه‌كه زیاتر له 300 جۆره‌و گرنگترین جۆره‌كانی بریتیین له صه‌بیری ئاسیایی‌و صه‌بیری ئه‌فریقی‌و صه‌بیری ئاسایی، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر سووده‌كانی ده‌كاته‌وه له بواری چاره‌سه‌ری سووتاویی‌و پێوه‌دانی زینده‌وه‌ره‌كان‌و ئه‌و سووتانه‌وه‌یه‌ی له ئه‌نجامی تیشكه‌وه ده‌بێت، هه‌روه‌ها له چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جومگه‌كاندا، چاره‌سه‌ری برینی پێست، به‌هه‌مان شێوه سه‌ركه‌وتنی له بواری چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی چاو وچاره‌سه‌ری چه‌ندین جۆری خوران.

له كتێبی (مادده چاره‌سه‌ركه‌ره‌كاندا) ماشوفسكی جه‌ختده‌كاته‌وه، كه زانایانی ڕووسی، چه‌ندین ئاماده‌كراوی چاره‌سه‌ركه‌ریان له صه‌بیره‌وه ده‌رهێناوه، وه‌ك :
1- پوخته‌یه‌كی ئاویی، ئاماده‌یه بۆ لێدانی به‌ده‌رزی له‌ژێر پێست، ئه‌نجامی باشی هه‌یه له چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی چاودا.
2- مه‌رهه‌می صه‌بیر، له چاره‌سه‌ری سووتاویی‌و چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی پێستدا به‌كارده‌هێنرێت.
3- گوشراوی صه‌بیر، بۆچاره‌سه‌ری برین‌و سووتاویی‌و هه‌وكردنی پێست.
د. محمد الظواهری ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه ، كه جه‌لاتینی ئه‌م ڕووه‌كه بۆ چاره‌سه‌ری زۆر حاڵه‌تی قورسی نه‌خۆشیی پێست به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌م جه‌لاتینه ده‌ستده‌كه‌وێت پاش لێكردنه‌وه‌ی گه‌ڵاكانی‌و جێهێشتنی بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ بۆ شتنه‌وه‌ی ئه‌و مادده تاڵه‌ی تیایدایه‌و پاشان گه‌ڵاكان ده‌كرێنه‌وه‌و جه‌لاتینه‌كه‌ی ناویان ده‌رده‌هێنرێت، دواتر جێده‌هێڵرێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كبگرێت، ده‌پاڵێورێت‌و تاكاتی به‌كارهێنانی له به‌فرگردا داده‌نرێت، ئه‌م جه‌لاتینه له‌م حاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا سوودی لێوه‌رده‌گیرێت.
1-هه‌وكردنی درێژخایه‌نی قاچه‌كان، كه چه‌ند ساڵ به‌رده‌وام بێـت، دوای پاككردنه‌وه‌ی برینه‌كه، ڕۆژانه ئه‌م جه‌لاتینه‌ی 2-3 جار لێده‌درێت.
2-چاره‌سه‌ری ده‌رده ڕێوی، ئه‌م جه‌لاتینه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی مووه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا.
له كورته‌ی لێكۆلێنه‌وه‌كه‌یدا الڤواهری ده‌ڵێت: جه‌لاتینی صه‌بیر چاره‌سه‌رێكی بێترسه، هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كیی نی‌یه، وه‌ك مادده‌یه‌كی چه‌وركه‌ر، یان مه‌رهه‌مێك بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی درێژخایه‌نی پێست‌و چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی چاو، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ وه‌رینی قژ‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شه بۆی.
توێژه‌ران له كۆلێجی (كوین ماری) بۆ پزیشكی‌و پزیشكی ددان له له‌نده‌ن، ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه كه جۆرێكی ئه‌م ڕووه‌كه تایبه‌تمه‌ندیی زیاتری له جۆره‌كانی دیكه هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه هێوركه‌ره‌وه‌ی ئازاره، به‌هه‌مان شێوه هاوكاریی ده‌كات له چاره‌سه‌ری برین‌و سوتانه‌وه‌و چالاككردنی ده‌زگای به‌رگریی له‌ش. ئه‌م تیمه ئه‌وه‌شیان دۆزییه‌وه، ئه‌م ڕووه‌كه هاوكاریی چاره‌سه‌ری برینی گه‌ده‌و دوانزه‌گرێ ده‌كات.
توێژه‌ره‌وان ئه‌وه‌یان بۆده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌م ڕووه‌كه له كۆنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی پێست به‌كارهاتووه، وه‌ك قڵشانی پێست‌و سووتانه‌وه به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه.
پوخته‌ی ئه‌م ڕووه‌كه، كه به‌ناوی (ألوفیرا) ناسراوه ده‌چێته ناو ئاماده‌كراوه‌و كرێمه‌كانی جوانكارییه‌وه و وه‌ك مادده‌یه‌كی نه‌رمكه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
شایه‌نی باسه له ئێستادا چاندنی صه‌بیر گرنگییه‌كی زۆری پێدراوه‌و بۆ چه‌ندین وڵاتی دیكه گوێزراوه‌ته‌وه
ڕووی ئیعجاز
له‌و فه‌رموودانه‌ی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رماندا (صلی الله علیه وسلم)ئه‌وه‌مان بینی، كه پپێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گرنگیی‌و بایه‌خی ئه‌م ڕووه‌كه‌ی زانیوه له چاره‌سه‌ركردندا به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌ری پێست‌و چاو، له ئیستاشدا ئه‌م ڕووه‌كه له شێوه‌ی زه‌یت‌و مه‌رهه‌م‌و مادده‌ی تری جوانكاریدا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌بواری چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی چاو‌و پێست‌و له بواره‌جۆراوجۆره‌كانی جوانكارییدا به‌كارده‌هێنرێت.
س_ناوه‌ندی كوردستان بۆ ئيعجازی زانستی له قورئان وسونه‌ت دا
[/size][/CENTER][/SIZE]

با هه‌ميشه عيشقی(پێغه‌مبه‌ر)ه‌كه‌ت له دڵ دا بێت