.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











سلاوتان ليبيت رابورتيك لةسةر كار‌و موكناتيسيم ئةويت مةمنون ئةبم

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سڵاو هاوڕێ گیان.
هاوڕێ گیان وابزانم له‌مه‌ی خواره‌وه باسی کارۆ موگناتیسی کراوه، جاگه‌ر سوودی هه‌بوو بۆت ئه‌وا باشه، ئه‌گه‌رنا پێمان بڵێ گه‌ر کرا و له‌توانامان بوو ئه‌وا هه‌وڵی پهیداکردنت بۆ ئه‌ده‌ین.
* وابزانم له کۆتایی ته‌واو نه‌کراوه، بۆیه گه‌ر توانیت خۆت واتاکه‌ی لێکبده‌وه و ته‌واویکه، ئه‌گینا ئه‌توانی بیبڕیت.
ستیفن هاوکینگ-لیۆنارد ملۆدینۆ
" ناتێگه‌یشتنی ترین شت ده‌رباره‌ی گه‌ردون ئه‌وه‌یه که بۆ تێگه‌یشتن ده‌شێت."
(ئا‌لبێرت ئانیشتاین )
گه‌ردون بۆ تێگه‌یشتن ده‌شێت ، چونکوو له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی یاسا زانستیهاکاندایهو ده‌توانێن بڵێین که ره‌فتاره‌که‌ی ده‌کرێت مودێله بکرێت. به‌ڵام ئه‌م یاسایانه یان ئه‌م مودێلانه چین؟. یه‌که‌م هێز که به شێوازی ماتماتیکی شرۆڤه‌کراوه بریتیه له هێزی راکێشان. یاسای راکێشانی نیوتن ، بڵاو کراوه له ساڵی 1687 ، ده‌ڵێت له‌م گه‌ردونه هه‌موو ته‌نێک ته‌نه‌کانی تر به هێزێک راده‌کێشێت که راسته‌وخۆ پێوهدندی له‌گه‌ڵ بارستاییدا هه‌یه. ئه‌مه هه‌ستێکی گه‌وره‌ی هزری له سه‌رده‌مه که‌ی خۆییدا دروست کرد چونکوو پێنیشانیدا،لانی که‌م لایه‌نێکی گه‌ردون ده‌کرێ به راستی وه‌کو مهکینێکی ماتماتیکی مودێله بکرێ و کاری پێ بکرێ. ئه‌م ئیده‌یه هه‌ندێک یاسا بۆ سروشت بوونیان هه‌یه ، هه‌ندێک بابه‌تی وه‌ک ئه‌وه‌یی که (گالیلۆ) 50 ساڵ پێش به تۆمه‌تی بێ‌بڕوایی حوکمدرا بوو، هێنایه پێش. بۆ وێنه کتێبی پیرۆز چیرۆکی پاڕانه‌وه‌یی (یوشع) بۆ وه‌ستانی خۆر و مانگ له رێڕه‌وه‌کانیان ده‌گێڕێته‌وه چونکو ته‌مه‌نایی رۆشنایی رۆژی زیاتری ده‌کرد بۆ ته‌واو بوو نی جه‌نگی (ئامورییه)کان له که‌نعان. به پێی کتێبی (یوشع) خۆر نزییکه‌ی یه‌ک رۆژ وه‌ستا. ئیمرۆکه ئێمه ده‌زانیین که ئه‌م وته‌یه مانای وایه که سوڕانه‌وه‌یی زه‌ویی وه‌ستا بوو.ئه‌گه‌ر زه‌وه‌یی بوه‌ستێ به پێی یاساکانی نیوتن هیچ شتێک له سه‌ر زه‌وه‌یی ناوه‌ستێ و هه‌موویان خێراییه‌کان به قه‌ده‌ر خیرایی زه‌وه‌یی ده‌مێنێته‌وه (1100 مایل له کاتژمێرێک له سه‌ر هێڵی ئیستوا)- واته نرخێکی یه‌کجار زۆر بۆ ئه‌م دره‌نگ ههڵهاتنهیی خۆر ده‌بێت بدرێ . وتنی هیچ کام له‌م شتانه نه‌بوو به هۆی بێزار کردنی نیوتن، نیوتن باوه‌ڕی وابوو که خودا بۆی هه‌یه ده‌ست تێوه‌ردان له هه‌موو کاره‌کانی سروشت دا بکات.
دوایی ئه‌مه نزیک ترین لایه‌نی سروشت که دۆزرایه‌وه بریتی بوو له هێزه‌کانی کاره‌بایی و موگناتیسی. ئه‌مانیش ره‌فتاریان وه‌کوو هێزی راکێشان وابوو به‌و جیاوازییه‌وه که دوو بارگه‌ی کاره‌بایی یان دوو مهگنێتی چوون یه‌ک له یه‌ک دور ده‌که‌ونه‌وه و ئه‌گه‌ر نا چوون یه‌ک بن یه‌کتری راده‌کێشن. هیزه‌کانی کاره‌بایی و موگناتیسی زۆر به هێزترن له هێزی راکێشان ، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌یی که ژماره‌یی باره‌گه (موجه‌ب) و( سالب)ه‌کانی ناو ته‌نه ماکرۆسکۆپییه‌کان به قه‌در یه‌کن ، ئه‌مه ده‌ر ناکه‌وێت. ئه‌مه مانای وایه به
پێچه‌وانه‌یی هێزی راکێشان که زیاد ده‌بێت، هێزه کاره‌بایی و موگناتیسیه‌کانی ناو ته‌نه ماکرۆسکۆپیهکان به نزیکه‌یی هه‌موو یه‌کتری ده‌سڕنه‌وه.
ئیده‌یی ئێستامان ده‌رباره‌ی کاره‌با و موگناتیس نزیکه‌ی سه‌د ساڵێک واته له ناوه‌راستی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م بۆ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، کاتێک چه‌ندین فیزیکزان له چه‌ندین وڵات هه‌ندێک لێکۆڵینه‌وه‌یی تاقیگه‌یی وردیان له سه‌ر هێزه کاره‌بایی و موگناتیسییه‌کان ئه‌نجامدا، فهراونێکی زۆری به خۆوه بینی یه‌کێک له گرینگ‌ترین دوزینهوهکان ئه‌وه‌یه که هێزه‌کانی موگناتیسی و کاره‌بایی پێوه‌ندیان له‌گه‌ل یه‌کدا هه‌یه: بارهگهێکی کاره‌بایی که ده‌جوڵێت هێز له مهگنێت ده‌دات، هه‌ر وه‌ها مهگنهتێک که بجوڵێت ده‌بێت به هۆی ئه‌وه‌یی هێز بدات له بارهگهیی کاره‌بایی. یه‌که‌م که‌س که له‌مه گه‌یشت فیزیکزانیکی (دانیمارک)ی به ناوی ( هانس کریستین ئۆرستێد) بوو که کاتیکی سوڕێکی کاره‌بایی بوو وانه وتنه‌وه له زانکۆ به‌ست بوو تێگه‌یشت که سوره‌که کاتێک له(قیبله نما) نزیک ده‌کرێته‌وه کاریگه‌ری له (له‌رزۆکه)ی قیبله‌نماکه داده‌نێت و ده‌یجوڵێنێ. ئه‌و زۆر زوو تێگه‌یشت که جوڵه‌ی کاره‌بایی ده‌بێت به هۆی دروست بوونی هێزی موگناتیسی ، هه‌ر وه‌ها وشه‌ی (کارۆ موگناتیسی) داهێنا. چه‌ندین ساڵ دوای فیزیکزانی بریتانی (میشل فاراده‌ی) له سالی 1831 وتی- به زمانی ئیمرو- ئه‌گه‌ر ته‌زویی کاره‌بایی ده‌بێت به هۆی دروست بوونی بواری موگناتیسی ، که‌وابوو بواری موگناتیسیش ده‌بیت ببێت به هۆی دروست بوونی ته‌زویی کاره‌بایی.
چوارده ساڵ دوایی( فاراده‌ی) پیوه‌ندیی نێوان رووناکی و کارۆموگناتیسمی دۆزییه‌وه کاتێک پێنیشانی دا که موگناتیسێکی به‌هێز ده‌توانێت کاریگه‌ری له سه‌ر سروشتی جه‌مسه‌رگیری روناکی دابنێت.
(فاراده‌ی) ئاستی خوێنده‌واریه‌که‌ی نزم بوو، ئه‌و له بنه‌ماڵه‌ێکی هه‌ژاری ئاسنگه‌ر له نزییک له‌نده‌ن له داییک ببوو ، له ته‌مه‌نی سیزده ساڵییدا قوتابخانه‌ی به مه‌به‌ستی کارکردن وه‌کوو نامه‌به‌ر و بهرگگری کتێب له کتێبخانه‌ێک به جێ هێشت. بۆ چه‌ندین ساڵ ئه‌و ئهوکتێبانهیی که بۆ پاریزگاری لێکردن چاک کردن بۆی ده‌هات ده‌خوێنده‌وه، هه‌ر وه‌ها هه‌ندێک تاقیکردنه‌وه‌یی ساده و هه‌رزانی له کاتی فه‌راغ دا ئه‌نجام ده‌دا. به رێکه‌وت وه‌کوو یاریده‌ده‌ر کارێکی له تاقیگه‌ی کیمیازانی گه‌وره (هامفری ده‌یڤی) ده‌سکه‌وت. (فاراده‌ی) پاش ماوه‌ی 44 ساڵ ته‌مه‌نی دوای مه‌رگی (ده‌یڤی) به‌ڕێ کرد. ماتماتیک له لای فارهدهی زۆر زه‌حمه‌ت بوو ، هه‌رگیز زۆر له ماتماتیک فیر نه‌بوو. بۆیه تا ئه‌و رۆژه‌ی مرد زۆر زه‌حمه‌ت بوو بۆی بتوانێت ته‌سه‌وری وێنه تێوریهکهی ئه‌و دیارده سه‌یرانه‌ی که له تاقیگهکهییدا ده‌بینرا بکات.
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین داهێنانه هزرییه‌کانی (فاراده‌ی) ئیده‌ی بواره‌کانی هێز بوو. له‌م رۆژانه‌دا به هۆی ئه‌و کتێب و فیلمانه‌ی که ده‌رباره‌ی بێگانه چاو زله‌کان کشتیهئهستێرییهکانیان به‌رهه‌م دێن، زۆربه‌ی خه‌لک له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌که‌دا ئاشنایه‌تیان هه‌یه، بۆیه له‌وانه‌یه ده‌بوایه ئه‌و مافی داهێنانه‌که‌ی به ده‌ست بێنابایه. به‌ڵام له سه‌دده‌کانی نێوان نیوتن و فاراده‌ی یه‌کێکه له گه‌ره‌ترین نهێنیه‌کانی فیزیک ئه‌وه بوو که وادهرکهوتبوو که ئه‌و هێزانه‌ی که کاریگه‌ری له سه‌ر ته‌نه‌کان داده‌نێن له کاتێکدایه له نێوان ته‌نه‌کاندا بۆشایی هه‌یه واته هێز له بۆشاییدا ئال‌و گۆڕی پیده‌کرێ، فاراده‌ی حه‌زی له‌مه نه‌بوو. ئه‌و باوه‌ڕی وابوو که بۆ جوله‌ی ته‌نێک ده‌بێت شتێک لێی بکه‌وێت. بۆیه وا ته‌سه‌وری ده‌کرد بۆشایی نێوان بارگه کاره‌باییه‌کان و مگنێتهکان پڕه له بۆری که به چاو نابینرین، به شێوازی فیزیکی کاری پاڵنان و راکێشانه‌که ئه‌نجام ده‌ده‌ن، فاراده‌ی ناوی ئه‌و بۆریانه‌ی نا بواری هێز. رێگه‌ێکی باش بۆ ته‌سه‌ور کردنی ، بوارێکی هێز ، ئه‌نجام دانی پێنیشاندانێکی هۆڵی وانه‌وتنه‌وه‌یه که له‌ودا موگناتێسێکی شه‌ش پاڵ‌و له سه‌ر پلێتێکی شوشه‌یی که پره له ورده ئاسنی بڵاوهبوویهوه ، داده‌نرێت و به هه‌ندێک پڵتۆکی بچوک بۆ زاڵ بوون به سه‌ر هێزی لێخشاندن ، ورده ئاسنه‌کان به هۆی هێزێکی نه‌بینراوه‌وه ده‌جوڵێن به شێوازێک ئاراسته وه‌رده‌گرن و بڵاو ده‌بنه‌وه له جه‌مسه‌رێکی موگناتیسهکهوه به‌ره‌و جه‌مسه‌ره‌که‌ی تری. ئه‌م شێوازه وه‌ک نه‌خشه‌ێک پێ‌نیشان ده‌دات که چۆن هێزی موگناتیسی نفوز ده‌کاته بۆشاییه‌وه. له ئیمرۆدا ئێمه باوه‌ڕمان وایه که هه‌موو هێزه‌کان به هۆی بواره‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، که ئه‌مه یه‌کێکه له مه‌فهومه گرینگه‌کانی فیزیکی نوێ – هه‌روه‌ها چیرۆکه زانستیه‌کانیش.
بۆ چه‌ندین ده‌یه تێگه‌یشتنه‌کانمان ده‌رباره‌ی کارۆ موگناتیسی وه‌ک خۆی مابوویه‌وه، که بریتی بوو له هه‌ندێک زانیاری ده‌رباره‌ی چه‌ند دانه‌ێک یاسای ( ئه‌زموونی): ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یی که نزیکایه‌تی له نێوان کاره‌با و موگناتیس به شێوه‌ێکی نهێناویی بوونیههیه؛ ئه‌و هزره‌یی که هه‌ندێک جۆری پێوه‌ندی ئه‌وان به روناکییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه؛ هه‌روه‌ها مه‌فهومێکی سه‌ره‌تایی له (بوار)، یازده تیوری کارۆمۆگناتیسی بوونیان هه‌بوو که هیچ کامیان بێ عه‌یب نه‌بوون. له ساڵانی ده‌یه‌یی 1860 فیزیکزانی سکۆتلندی (جیمز کلارک ماکسوێل) بیرکردنه‌وه‌کانی فاراده‌ی په‌ره‌پیدا بۆ ناو چوارچیوهێکی ماتماتیکی که شرۆڤه‌ی نزییکی و نهێنی پیوه‌ندی نێوان کاره‌با و موگناتیس و روناکی ده‌کرد. به‌رئه‌نجام کۆمه‌ڵه‌یه‌ک هاو کێشه بوون که شیکاری هه‌ر دوو هێزی موگناتیسی و کاره‌بایی ده‌کرد وه‌کوو ده‌رکه‌وته‌ی هاوشێوه‌ی بواری کارۆ موگناتیسی. ماکسوێل کاره‌با و موگناتیسی له ناو یه‌ک هێزدا یه‌ک خست.هه‌ر وه‌ها پێنیشانی دا که بواره‌کانی کارۆموگناتیسی ده‌توانن وه‌کوو شه‌پۆل له بۆشاییدا په‌خش بن.خێرایی شه‌پۆله‌که که له ناو هاوکێشه‌کانه‌وه ده‌رده‌که‌وت و به ژماره‌یه‌ک پێ‌نیشان ده‌درا که چه‌ند ساڵ پێشتر به که‌ڵک وه‌رگرتن له داتایی تاقیگه‌یی حیسابی کردبوو. جێگه‌ی سه‌ر سوڕمان بوو له لای که ئه‌و خێراییهیی که ئه‌و حیسابی کردبوو خێرایی روناکی بوو که به شێوه‌یی تاقیگه‌یی تا 1 له‌سه‌ددی دروستی حیسابی کردبوو. ئه‌و دۆزیبوویه‌وه که روناکی خۆی شه‌پۆلی کارۆموگناتیسیه!.
له ئیمڕۆدا هاوکێشه‌کان که شرۆڤه‌ی بواره‌کانی موگناتیسی و کاره‌بایی ده‌که‌ن نێوی هاوکێشه‌کانی ماکسوێلی لێنراوه. به‌شێکی که‌م له خه‌لک ناویان بیستوه. به‌ڵام پێم وابێ گرینگ‌ترین هاوکێشه‌ی ئێمه‌ن که زۆرترین بازه‌رگانیان پیوه ده‌کرێ. نه ته‌نها ئه‌وان فه‌رمانڕه‌وایی له‌سه‌ر که‌ره‌سه‌کانی ماڵه‌وه تاوه‌کوو کۆمپیوته‌ره‌کان ده‌که‌ن به‌ڵکوو شرۆڤه‌ی جوره‌کانی تری شه‌پۆلی روناکی وه‌کوو شه‌پۆلی( مایکرۆ)،( رادیۆ)، روناکی( ژێر سور)و( تیشکی ئیکس)یش ده‌که‌ن . هه‌موو ئه‌مانه ته‌نها یه‌ک جیاوازیان له‌گه‌ڵ روناکی بینراودا هه‌یه- درێژه شه‌پۆله‌کانیان. درێژه شه‌پۆلی شه‌پۆلی رادیویی نزیکه‌ی یه‌ک میتر یان زۆرتره له کاتێکدا روناکی بینراو درێژهشهپۆلهکهی له ده‌وروبه‌ری یه‌ک میتر له سه‌ر دهمیلیونه و هه‌ر وه‌ها (تیشکی- ئیکس)ه‌کان زۆر کورتترن نزیکه‌ی یهمتر له سه‌ر سه‌د میلیونه. خۆره‌که‌ی ئێمه هه‌موو درێژه شه‌پۆله‌کان ده‌رده‌کات به‌ڵام زۆربه‌ی تیشکهکهیی له ناوچه‌ی بینینیدا چڕ ده‌بێته‌وه. پێم وابێ ئه‌مه به رێکه‌وت نییه که خۆر به چڕی ئه‌و درێژه شه‌پۆله ده‌رده‌کات که چاوی ئێمه ده‌توانێت بیبێنێت. چاوی ئێمه به شێوه‌یه‌ک گه‌شه‌ی سه‌ندووه که توانایی ئاشکراکردنی ئه‌و شه‌پۆله کارۆموگنهکاریانهیی هه‌بێت که ده‌که‌وێته ئه‌و ناوچه‌یه‌وه چونکوو ئه‌مه زۆرترین تیشکه که پێی ده‌گات. ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌رنج بده‌ینه بوون له هه‌ساره‌کانی تر ، ئه‌وانیش له‌وانه‌یه چاویان به شێوازێک بێت که بتوانێت ئه‌و تیشکانه ببێنێت که به چڕی له خۆره‌وه ده‌رده‌چن، هه‌ڵبه‌ت به هێنانه ناوی هه‌ندێک فاکته‌ری که وه‌کوو رێگرتنی روناکی له‌لایه‌ن تۆز‌و غازه‌کانی ناو ئه‌تۆمسفێری هه‌ساره‌که. بۆیه ئه‌و (بێگانه)انه‌یی که له گه‌ڵ بوونی (تیشکی-ئیکس) گه‌شه‌یان سه‌ندووه له‌وانه‌یه زۆر باش بن بۆ ئاسایشی فرۆکه‌خانه‌کان.
هاوکێشه‌کانی ماکسوێل دیاری ده‌که‌ن که خێرایی شه‌پۆلی کارۆموگناتیسی له ده‌ورو به‌ری 300000 کیلۆمتر له چرکه‌دایه یان له ده‌وروبه‌ری 670 میلیون مایل له کاتژمێرێکدا.به‌ڵام باس کرن له خێرایی بێمانایه تا ئه‌و کاته‌ی چوارچیوه ریفرێنسێکت بۆ پێوانی خێرایی به نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه دیاری نه‌کرابێت. ئه‌م شته له ژیانی رۆژانه‌دا پێویست ناکات زۆر بیری لێبکه‌یته‌وه. کاتێک خێرایی پێوو 60 مایل له کاتژمێرێکدا ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌مه به‌ومانایه که خێراییه پێواوراوهکه به نیسبه‌ت قه‌راخ جاده‌که‌وه بووه، نه‌ک به نیسبه‌ت (کونهرهش)ه‌که‌ی ناوه‌ندی (کاکێشان). به‌ڵام ته‌نانه‌ت له ژیانی رۆژانه‌یشدا هه‌ندێک جار ناچاری چوارچێوه رفرێنس دیاری بکه‌یت . بۆ وێنه کاتێک کوپێک چا له رارهویی فرۆکه‌ێکی جهت له کاتی فڕین‌دا حه‌مل بکه‌ی ، له‌وانه‌یه تۆ بڵێی خێرایهکهیی 2 مایل له کاتژمێرێکدایه، که‌سێک له سه‌ر زه‌وی له‌وانه بڵێت خیراییهکه 572 مایل له کاتژمێرێکدایه . وابیر مه‌که‌ره‌وه که یه‌کێک له‌م بینه‌رانه راستترن . له بیرت بێت چونکوو زه‌وی به ده‌وری خۆردا ده‌سۆڕێته‌وه که‌سێک که له سه‌ر ئه‌و ته‌نه ئاسمانیه‌یه قسه‌که‌ی له گه‌ڵ که‌ستان یه‌ک ناگرێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵیت که تۆ به خێرایی 18 مایل له چرکه‌دا ده‌سوڕیته‌وه، بێ ئه‌وه‌یی ئاماژه به حسودییهکهی به نیسبه‌ت شوێنه فێنکهکهتهوه بکات. کاتێک ماکسویل رایگه‌یاند که خێرایی روناکی به‌و شێوه‌ی که له هاوکێشهکانیهوه دێته ده‌ره‌وه دۆزیوه‌ته‌وه ،وه‌ها یه‌ک نهگرتنهوهێک بوونی هه‌بووکه ئایاخێرایی روناکی ناو هاوکێشه‌کانی ماکسوێل به نیسبه‌ت چییه‌وه پێوراوه؟.
هیچ هۆکارێک نییه بۆ ئه‌وه‌ی بڕوا به‌وه بکه‌ین که پارامتهری خێرایی له هاوکیشه‌کانی ماکسوێل به نیسبه‌ت زه‌وییه‌وه بووه چونکوو هاوکیشه‌کانی بۆ هه‌موو گه‌ردون به‌کار ده‌هات . وڵامێکی ئه‌لترناتیڤ ئه‌مه بوو که ئه‌و خێراییه روناکییه‌ی که به هۆی هاوکێشه‌کانی ماکسوێل وه دیاری ده‌کرێت به نیسبه‌ت ناوه‌ندێکه‌وه که ناکرێ ئاشکرا بکرێت و نفوز ئه‌کاته هه‌موو شوێنێکی بۆشایی ، ناوی( ئیسێری)شه‌فاف یان به کورتی ئیسێریان لێنابوو، که وشه‌ێکی ئهرهستوه بۆ ئه‌و ماده‌یه‌ی که ئه‌و باوه‌ڕی وابوو که هه‌موو گه‌ردونی ده‌ره‌وه‌ی گۆیی خاکی داپۆشیوه. ئه‌م (ئیسێره) فه‌رزکراوه ده‌بوو به ناوه‌ندێک بۆ بڵاو بوونه‌وه‌یی شه‌پۆلی کارۆموگناتیسی،به ته‌واوی وه‌کوو بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگ له هه‌وادا. ئه‌گه‌ر (ئیسێر) بوونی هه‌بوایه ده‌بوو به ستانده‌رێکی ره‌ها بۆ وه‌ستان(وه‌ستان به نیسبه‌ت ئێسهرهوه)، لێره‌وا ده‌کرا هه‌ر وه‌ها پێناسه‌ی جوله‌ی ره‌هایش بکرێت. ئێسهر چواچێوه رفرێنسێکی سه‌ره‌تایی بۆ ته‌واویی گه‌ردون دروست ده‌کات که به پێی ئه‌و ده‌کرێت خێرایی بپێورێت.( ئیسێر ) قه‌بوول کرابوو بۆ بنچینه‌یی تیورییه‌کان ، بۆیه زۆر له زاناکانی هاندا که به‌دواییدا بگه‌ڕێن و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن، یان لانی که‌م ته‌ئییدی بوونی بکه‌ن. یه‌ک له‌و زانایانه خودی ماکسوێل بوو.
ئه‌گه‌ر تۆ به خێرایی به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ێکی ده‌نگ بچیت ، ده‌نگه‌که خێراتر به تۆ ده‌گات ، ئه‌گه‌ریش به خێرایی لێی دوور که‌ویته‌وه ده‌نگه‌که به هێواشی زۆر زیاتر لێت نزیک ده‌بێته‌وه. به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر (ئیسێر) بوونی هه‌بێت ده‌بێت خێرایی روناکی به پێی جوله‌که‌ت به نیسبه‌ت (ئیسێر)ه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ر دابێت. له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر روناکی وه‌ک ده‌نگ کاری بکردایه، وه‌کوو خه‌لکانێک که له جێتێکی سه‌روده‌نگ سوار بوونه و قه‌ت ئه‌و ده‌نگه‌ی که له‌دوایی فرۆکه‌که‌وه ده‌رده‌چێت نابیستن، ده‌کرا به خێرایه‌ک له ناو ئێسهردا سه‌فه‌ربکه‌ی که پێش شه‌پۆلی روناکی بکه‌ویت. بۆ کار کردن له سه‌ر ئه‌و بۆچوونانه، ماکسوێل پێشنیاری تاقیکردنه‌وه‌ێکی کرد. ئه‌گه‌ر (ئیسێر) بوونی هه‌بێت ده‌بێت زه‌ویی له سوڕهکهییدا به ده‌وری خۆر به ناوییدا بڕوات،به هۆی ئه‌وه‌ی که زه‌وی له سه‌فه‌رکه‌ی به‌ده‌وری خۆردا ئاراسته‌ی جۆر به‌جۆر وه‌رده‌گرێت، ده‌بێت یه‌کێک بتوانیت جیاوازیکی بچوک له خێرایی روناکییدا له کاتهجیاوازهکانی ساڵدا بۆ وێنه له مانگه‌کانی( ئا‌پریل) یان( جولای)ی‌دا بپێوێت .-سه‌یری وێنه‌یی ژێره‌وه بکه
ئه‌م ئیده‌ی ماکسوێل له‌گه‌ڵ راستکهرهوهی کتێبی " پێشکه‌وتنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پاشایه‌تی" باسکراوه که وایی بیر ده‌کرده‌وه که تاقیکردنه‌وه‌که ناتوانێت سه‌رکه‌وتوو بێت . به‌ڵام له ساڵی 1879 به ماوه‌ێکی کورت پێش مردنی له ته‌مه‌نی 48 ساڵی به هۆی شێرپه‌نجه‌یی ده‌ردناکی گه‌ده‌وه، ماکسوێل نامه‌ێکی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ هاوڕێکی نارد. نامه‌که دوایی مردنی له گۆڤاری (نه‌یچێر ) بڵاو کرایه‌وه . که له لایه‌ن زۆر که‌سه‌وه خوێندرایه‌وه، له ناو ئه‌واندا فیزیکزانێکی ئه‌مریکی به‌ناوی ( ئا‌لبێرت مایکلسۆن) هه‌بوو که بیرکردنه‌وه‌که‌ی ماکسوێل کاریگه‌ری له سه‌ری دانابوو، له ساڵی 1887 مایکلسۆن له‌گه‌ڵ (ئیدوارد مورلی) تاقیکردنه‌وێکی زۆر هه‌ستیاریان که به مه‌به‌ستی پێوانی خێرایی، کاتێک زه‌وه‌یی له ناو (ئیسێر)دا ده‌جوڵێت ئه‌نجامدا. ئیده‌که‌یان ئه‌وه بوو که جیاوازی خێرایی روناکی له دوو ئاراسته‌ی جیاواز به گۆشه‌ی 90 ه‌وه ده‌ر بخه‌ن . ئه‌گه‌ر خێرایی روناکی ژماره‌ێکی نه‌گۆڕ به نیسبه‌ت (ئیسێر)وه‌بێت، تاقیکردنه‌وه‌که ده‌بێت جیاوازی خێراییه‌کان به پێی ئاراسته‌ی گورزه‌یی روناکییه‌که‌وه ده‌ر بخات . به‌ڵام( مایکلسۆن) له‌گه‌ڵ (مورلی) جیاوازی وایان به‌دی نه‌کرد. به‌رئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌که‌ی مایکلسۆن و مۆرلی به روونی تووشی به‌ریه‌ک که‌وتن له‌گه‌ڵ مودێلی گواستنه‌وه‌ی شه‌پۆلی کارۆموگناتیسی له ناو (ئیسێر) ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌بێت به هۆی ئه‌وه‌وه مودێلی (ئیسێر) فڕێ بدرێ. به‌ڵام ئامانجی مایکلسۆن له تاقیکردنه‌وه‌که‌دا پێوانی جوڵه‌ی زه‌وی به نیسبه‌ت( ئه‌سێر)وه بوو، نه‌ک سه‌لماندن یان نهسلماندنی فه‌رزییه‌ی (ئه‌سێر). بۆیه ئه‌و شته‌ی که دۆزیبوویه‌وه نهیگهیاند به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که بڵێت (ئیسێر) بوونی نییه. له راستیدا فیزیکزانی به‌ناوبانگ سێر ویلیا‌م تامسن (لۆرد کلڤین) له ساڵی 1884 دا وتبوویی که (ئیسێر) " ته‌نها مادده‌یه‌که که دڵنییان له داینامیکهکهی . ته‌نها شتێک که ئێمه دڵنیاین له حه‌قیقه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ ماده بوونه‌که‌ی ئیسێری شه‌فافه".
چۆن ده‌کرێ به پیچه‌وانه‌یی ئاکامی تاقیکردنه‌وه‌که‌ی مایکلسۆن-مۆرلی هیشتا بروامان به (ئیسێر) هه‌بیت. وه‌کوو ئه‌وه‌ی که پێشتر باسمان کرد ، خه‌لک تێده‌کۆشن به دانانی هه‌ندیک مه‌رجی تایبه‌ت مودێله‌که رزگار بکه‌ن. بڕێک له فه‌رزه‌کان وه‌ک ئه‌وه‌ی که زه‌وی (ئیسێره)که له‌گه‌ڵ خۆییدا ده‌کێشت که مانای وایه له راستیدا ئیمه به نیسبه‌ت ئیسێرهوه جوله ناکه‌ین. فیزیکزانی ئه‌ڵمانی(هندریک ئانتون لورنتز) و فیزیکزانی ئایرله‌ندی (جۆرج فرانسیس فیتزجرالد) پێشنیاریان کرد له‌و چوارچێوه‌ی که به نیسبه‌ت ئیسێرهوه جوله ده‌کات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به هۆی هه‌ندێک هۆکاری مکانیکییهوه که تا ئێستا دیار نییه کات ژمێره‌کان هێواش ده‌بنه‌وه درێژییه‌کان کورت ده‌بنه‌وه، بۆیه که‌سێک که خێرایی روناکی بپیوێت خێراییه‌که هه‌ر هه‌مان خێرایی پێشوو ده‌بێت. تێکۆشانه‌کان بۆ رزگار کردنی مه‌فهومی ئیسێر بۆ ماوه‌یی بیست ساڵ دریژه‌ی کێشا تا ئه‌وکاته‌ی کارمه‌ندێکی گه‌نجی فه‌رمانگه‌ی تۆماری داهێنانه‌کان وتارێکی زانستی گرینگی بڵاو کرده‌وه ئه‌و که‌سه (ئا‌لبێرت ئانیشتاین ) بوو.
ئانیشتاین له ساڵی 1905 کاتیک وتاره‌که‌ی به ناونیشانی ( ده‌رباره‌ی ئیلکترۆداینامیکی ته‌نه جولاوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








کاره‌کانی ئانیشتاین به پێچه‌وانه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی نیوتن پینیشانی دا ، که هاوشێوه‌ی مه‌فهومی وه‌ستان( کات)یش ناتوانێت ره‌ها بێت . به واتاێکی تر ناکرێت بۆ هه‌ر روداوێک کاتێکی تایبه‌ت دابنێین به جۆرێک که بۆ هه‌موو سه‌یر که‌رێک راست بێت. له جیاتی ئه‌وه هه‌ر سه‌یرکه‌رێک کاتی خۆی ده‌پێوێ و کاتی پێوراو بۆ دوو بینه‌ر که به نیسبه‌ت یه‌که‌وه ده‌جوڵێن یه‌کسان نییه. ئیده‌کانی (ئانیشتاین) دژ به تێگه‌یشتنه‌کانی ئێمه‌یه، چونکوو ده‌لاله‌ته‌کانی به شێوازێکی به‌رچاو له‌و خێرایییانهی که له ژیانی رۆژانه‌دا هه‌یه نابینرێت. به‌ڵام چه‌ندین جار ئه‌مانه به تاقیکردنه‌وه سه‌لمێندراون. بۆ وێنه، ته‌سه‌وری کاتژمیری رفرنسێک بکه که له ناوه‌ندی زه‌وییدا وه‌ستاوه، کاتژمێرێکی تر له سه‌ر زه‌وی ، سێهه‌مین کاتژمێر له ناو فرۆکهیهکدایه که له‌گه‌ڵ زه‌وی یان به دژی سورانه‌وه‌ی زه‌ویی ده‌فڕێت. به پێی رفرێنسی کاتژمێرێکه‌ی ناوه‌ندی زه‌ویی ، کاتژمێرێکه‌ی ناو فرۆکه‌که که به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات ده‌ڕوات –له ئاره‌سته‌ی سوڕانه‌وه‌یی ( زه‌وی )دا- جوله‌که‌ی خیراتره به به‌راورد له گه‌ڵ کاتژمێره‌که‌ی سه‌ر روبه‌ری زه‌ویی، بۆیه ده‌بێت هێواشتر کار بکات. هاو شێوه، ئه‌گه‌ر کاتژمێری ناوه‌ندی زه‌ویی بکه‌رێ به رفرێنس ، کاتژمێری ناو فرۆکه‌که کاتێک فرۆکه‌که به‌ره‌و خۆرئاوا ده‌جوڵیت- به پێچه‌وانه‌ی جوڵانه‌وه‌ی زه‌ویی- هێواشتر له کاتژمێره‌که‌ی سه‌ر زه‌ویی جوله ده‌کات بۆیه کاتژمێره‌که‌ی ده‌بێت خێراتر له‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی کار بکات. ئه‌مه به وردی له ئۆکتۆبری ساڵی 1971 له تاقیکردنه‌وه‌یه‌کدا که کاتژمێرێکی ئه‌تۆمی زۆر ده‌قیق به ده‌وری زه‌وییدا ده‌سوڕایه‌وه به‌دی کرا. ئێوه ده‌توانن به سوار بوون له فرۆکه‌یه‌ک که به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات به ده‌وری جیهاندا ده‌فڕیت ژیانی خۆتان درێژ بکه‌نه‌وه هه‌لبه‌ت له وانه‌یه هیلاک بن به ده‌ست سه‌یر کردنی فیلمه‌کانی ناو فرۆکه‌که‌وه. به هه‌رحال کارییگهریهکهی زۆر بچوکه له دهورێکدا نزیک 180 له سه‌ر میلیارد له چرکه‌یه‌کدایه( هه‌روه‌ها تۆزێک که‌م بوونه‌وه به هۆی کاریگه‌ری جیاوازی هێزی راکێشان بوونی هه‌یه ، که ئێمه نیازمان نیه له ئێستادا بچینه ناو ئه‌و باسه‌وه).
به هۆی کاره‌کانی (ئانیشتاین)، فیزیکزانه‌کان گه‌یشتن به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که خێرایی روناکی له هه‌موو چوارچێوه رفرێنسهکاندا ده‌بێت چوون یه‌ک بێت. تیوریه‌که‌ی ماکسۆێل ده‌رباره‌ی کاره‌باو موگناتیس ده‌ڵێت که کات ناتوانێت له فه‌زای سێ دوری جیا بکرێته‌وه له جیاتی ئه‌وه فه‌زا و کات له‌گه‌ڵ یه‌کدا دهتێنرێن. ئه‌مه وه‌ک ئه‌وه وایه ئاراسته‌ێکی چواره‌می ئاێنده/ رابردو به ئاراسته‌کانی چه‌پ/راست یان سه‌رو/خوار زیاد بکرێت. فیزیکزانه‌کان ئه‌م یه‌ک گرتنهیی فه‌زا و کات یان ناو لێناوه ( فه‌زا-کات) به هۆی ئه‌وه‌ی که فه‌زا-کات ئاراسته‌ی چواره‌میشی له‌گه‌ڵ دایه ناوی دوری چواره‌می لێنراوه. له فه‌زا –کات دا ئیتر کات له فه‌زای سێ دوری جیا ناکرێته‌وه هه‌ر وه‌ها چۆن قسه له‌سه‌ر کردنی چه‌پ/ راست ، پێشه‌وه/دواوه ، سه‌رو/خوارو به‌نده له سه‌ر ئاراسته‌ی سه‌یرکه‌ره‌که ئاراسته‌ی کاتیش به‌نده له سه‌ر خێرایی سه‌یرکه‌ره‌که. ئه‌و سهیرکهرانهی که خێراییه‌کانیان جیاوازه ئاراسته‌یی جیاوازیش بۆ کات له فه‌زا-کات دا دیاری ده‌که‌ن. تیوریه ( رێژه‌یی تایبه‌ت) ه‌که‌ی ئانیشتاین مودێلێکی نوێ بوو که وه‌ستانی کاتی ره‌ها و وه‌ستانی ره‌هایی نه هێشت( وه‌کوو وه‌ستان به پێی ئێسیر).
ئانیشتاین به زوویی تیگه‌یشت بۆ گونجاندنی (هێزی راکێشان ) له گه‌ڵ (رێژه‌یی) هه‌ندێک گۆڕانکاری پێویسته. به پێی تیوری نیوتن بۆ (هێزی راکێشان) له هه‌موو کاتێکدا ته‌نه‌کان به هێزێک
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dasakant xosh bet barezakam barasti 3azetm yayt walahi dawayan le krdum agar ama bas nabu petan ra agayanmawa 2 bara supas mamnunm
له‌سه‌ر هێڵ نییه