.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











پێویستم به ڕاپۆرتێکه بۆ وانهی زیندهزانی که باسی نهخۆشی یان پێکهاتهی مرۆڤ یان ههر بابهتێکی تری ئهحیا بکات
بهڵام تکایه با له 10 لاپهڕه کهمتر نهبێت........زۆرم پێویسته بۆ بهیانی
لهسهر هێڵ نییه








سڵاو هاوڕێ گیان.
هاوڕێ گیان، که بهشتێکت وت ڕاپۆرت واته مانایهکی تهواو بدات و بهس، نهک ئهوهی که نابێت له ده پهڕ کهمتر نهبێ، جا براگیان من ههر ئهوهندهم دهست کهوت هیوام وایه که سوود مهندبی.
نهخۆشی سیل
نەخۆشی سیل:- بۆیە كەم جارلە"ئەڵمانیا"لەلایەن زانای بەناوبانگ"رۆبەرت كوخ"دۆزرایەوە نەخۆشی سیل یەكێكە لە نەخۆشییە درمەكان، بەهۆی میكرۆبێكەوە Tuberculosis واتا سیل لە ڕێگەی هەواوە دەگوارزێتەوە بۆ كەسێكی تر بەتایبەتی تووشی سییەكانی مرۆڤ دەبێ و بەپێی ئاماری ڕێكخراوی تەندروستیی دنیا ساڵانە 2 ملیۆن كەس لە سەرانسەری دنیا بەهۆی ئەو نەخۆشییە گیان لە دەست دەدەن. راپۆرتێك دەربارەی:-نەخۆشی سیل وشێوەكانی ئامادەكردنی:-شڤان سەركەوت قادر و نیاز نورالدین بە هاوكاری مامۆستا عومەر نەخۆشی سیل:- بۆیە كەم جارلە"ئەڵمانیا"لەلایەن زانای بەناوبانگ"رۆبەرت كوخ"دۆزرایەوە نەخۆشی سیل یەكێكە لە نەخۆشییە درمەكان، بەهۆی میكرۆبێكەوە Tuberculosis واتا سیل لە ڕێگەی هەواوە دەگوارزێتەوە بۆ كەسێكی تر بەتایبەتی تووشی سییەكانی مرۆڤ دەبێ و بەپێی ئاماری ڕێكخراوی تەندروستیی دنیا ساڵانە 2 ملیۆن كەس لە سەرانسەری دنیا بەهۆی ئەو نەخۆشییە گیان لە دەست دەدەن. وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەشیان خسته ڕوو كە "لە ساڵی 2008دا 716 كەس تووشی سیلی سینگ بوون و هەروەها 308 كەسیش تووشی سیلی دەرەوەی سینگ بوون كۆی گشتی تووشارانی ئەو نەخۆشییە لەو ساڵەدا دەكاتە 1024 كەس". هەروەها لە ساڵی 2009دا 656 كەس تووشی سیلی سینگ بوون و 378 كەسی تریش تووشی سیلی دەرەوەی سینگ بوون و كۆی گشتی تووشارانی ئەو ساڵەش دەكاتە 1034، بەوپێیەش كۆی گشتی تووشارانی ئەو نەخۆشییە لە ماوەی ئەو 2 ساڵەدا 2 هەزار و 58 كەسن"وەهەروەهالە چەمچەماڵیش لە 26/3/2009دا تاكو6/4/2010 (57)كەس توشی نەخۆشی سیل بون وە2كەسیان گیانیانلەدەست داوە وە16كەسیان لە زێرچاودێری پزیشكانی نەخوشخانەی چەمچەماڵدان وە39كەسی تریان چارە سەركراون چۆنێتی توش بون بە نەخۆشی سیل؟ نەخۆشی سیل لە هەواوە وەردەگیرێت. میكرۆبی سیل لە شێوەی دلۆپەی بچوكدا دەبێت، بە بێ خۆر، كە دەتوانێت بژی بە درێژای چەندەها رۆژ لە تاریكایی و شێدا. وەردەگیرێت بە قسە كردن لە گەل كەسێكی تووش بو زۆر نزیك لە یەكەوە، بە پشمین یاخود كۆكە. ئەگەر هاتو تووشیش بوبێت بە نەخۆشی سیلی وچارەسەركرابێت ئەوا دیسانەوە نەخۆش دەكەویتەوە. بەلام میكرۆبی سیل دەتوانێت بە نهێنی بژی لە ناو سی یەكاندا بە سالان، لە راستی دا بە درێژایی تەمەن، بەلام میكرۆبەكە چالاك دەبێت لە كاتێكدا كە زۆر نەخۆش بكەویت. لە تەمەنتدا، بە رێژەی %10 رێدەكەوێت كە تۆ پەیوەندیت هەبێت یاخود لە دوایدا دەبێت لە گەل كەسێكدا كە میكرۆبی سیلی چالاكی هەیە. دیاردەكان (نیشانەكانی) نەخۆشی سیل؟ كۆكین بە بەردەوامی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە، یاخود كۆكین لە گەل بەلغەمی زۆر یان بە خوێنەوە، ئارەقكردنەوە بە شەو ، ئارەقكردنەوە، كەمبونەوەی ئیشتیهای خواردن، كەمبونەوە لە كێش دا. ئەمانە دیاردە/نیشانە گرنگەكانی نەخۆشی سیلن . یەكێك لە هەرە دیاردەكان بۆ گومان لێكردنی بەنە خۆشی سیل كۆكینە بۆ ماوەیەكی زۆر. شێوەكانی نەخۆشی سیل چین؟ بەزۆری نخۆشی سیل سێ شێوەی هەیە:- سیلی سی یەكان,دەتوانرێت بكرێت بەدووبەشەوە(پۆسەتپ,نەگەتیپ) ,وەسیل لە دەرەوەی سی یەكاندا، دەتوانرێت بدۆزرێتەوە لە ناو ئێسك و جومگەكان، ئۆرگانەكانی ناوخۆ، كۆ ئەندامی میزەلان و سیستەمی كۆئەندامی میز. چارەسەركردنی هەموو ئەم شێوانەی نەخۆشی سیل هەمان رێگە چارەسەر دەكرێت. چۆنێتی خۆپاراستن لەخۆشی سیل ؟ دوركەوتنەوەلە بەكارهێنانی چەقۆ، چەتال و پەرداخی كە كەسێكی تووش بو بە میكرۆ بی سیلی چالاك لەوەو پێش بەكاری هێناوە یاخود لە رێگای دەست لێدانیان یاخود ماچكردنیان.هەروەها لە رێگای پەیوەندی كرداری جووت بونەوە,ئوامیكرۆبی سیل ناگیرێت، هەرچەندە پشتگیری ئەوە ناكرێت كە ئەو كردارە بكرێت لە 2 مانگی یەكمدا لە بەر ئەوەی میكرۆبی TB جارێ هەر چالاكە. ئەگەر هاتو دیاردەكانی نەخۆشی سیل هەبوو پێویستە چی بكەیت؟ ئەگەر تۆ وا باوەر دەكەیت كە نەخۆشی سیلت هەیە یاخود ئەم نیشانانە ت هەبو پێویستە بچیت بۆ نزیكترین تیمارخانەی بەرەنگاری سیل بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوە بە زووترین كات. چەند زووتر بیدۆزیتەوە كە وا میكروبی سیلت هەیە ئەوەندە چارەسەركردنت ئاسانتر دەبێت. بۆ كوێ دەبێت بچم بۆ تاقیكردنەوەی نەخوشی سیل ؟ لە هەر شارێكوقەزایەكی كوردستان بگەرێین تیمارخانەیەكی (بەرەنگاری سیل) هەیە كە هەردوو حالەتی دیاریكردن و چارەسەركردن بە خۆرای یە. بۆ نموونە لە چەمچەمال بینای تایبەت دژ بە نەخۆشی سیل هەیە (تابەت بە چەمچەمال و گوندوناحیە كاننی دە وروبەری ) كە دەتوانیت بچیت بۆ فەحس و تاقیكردنەوە. پێویست بە پیشاندانی پاسەپۆرت یاخود(هەوێ)ناكات بۆ تاقیكردنەوە. ئەگەر نەتیجەی تاقیكردنەوەت ئیجابی بو (پۆسەتیپ) بۆنەخۆشی سیلی چالاك، هەر كەسێك كە لە گەڵت دەژی لە مالەكەدا پێویستی بە تاقیكردنەوەیە (تێست). ئەگەر هاتو هەر نەخۆشی یەكی تر دۆزرایەوە لە سی یەكاندا، كە میكرۆبی سیل نی یە، ئەوا پزیشك لە دیدەنگای بچوك (عەیادە) وەصلی دەرمانەكان دەنووسێت بۆ ئەوەی چارەسەری بكەیت. بەلام دەرمانەكانی بێجگە لە نەخۆشی سیل پێویستە خۆت بیكریت. رێگای چارەسەركردنە كە چی یە؟ نەخۆشی سیل بە وەرگرتنی چارەسەركردنی دەرەكی دە بێت بۆ نەخۆشەكە. تەنها لە هەندێ بارو دۆخی زۆر تایبەت پێویست بە خەوتن دەكات لە نەخۆشخانە ناكات ئەگەر هاتو : * گیروگرفتت لە گەل دەرمان دا هەبێت * فشاری خوێنی (زەغت) بەرز یاخود نزم * گیروگرفتی دل یاخود سیستەمی هەناسەدان * فرە نە خۆشی (نەخۆشی جیا جیا) كە پابەند دەبێت لەسەروورەی/قەراری لەشت ، كە لە وانەیە بۆ ماوەی 10 تا 30 رۆژ لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە. لە دوای دەرچوون لە نەخۆشخانە، چارەسەركردنی نەخۆشیەكە بەردەوام دەبێت لە سەر رێرەوی دەرەكی (وەرگرتنی عیلاج لە دەرەوەی نەخۆشخانە). هەر كە دیدەنگای پزیشكی (كلینك) تەئكید دەبێت لە وەی كە تۆ سیلت هەیە، ئەوا 4 دەرمان وەردەگریت بۆ كوشتنی میكرۆبی سیل لە ناو لەشتدا، بە كۆی گشتی 12 حەب بۆ یەكەمین 2 مانگ وە 2 یاخود 3 حەب بۆ 4 مانگی داهاتوو. وەكو هەر دەرمانێكی تر، دەرمانەكانی سیل لەوانەیە كاریگەری لا بە لای هەبێت (أعراچ جانبیە) لە كاتێكدا زۆربەی خەلك دەرمانەكانی سیل وەردەگرن بە بێ گیروگرفت. ناوی حەبەكانیش ئەمانەن : * Isoniazid (i-so-ni-a-zid) وە هەروەها INH یشی پێدەوترێت. * Rifampin (ri-fam-pin) * Ethambutol (eth-am-byoo-tol) * Pyrazinamide (peer-a-zin-a-mide) لە كۆتایی مانگی دووەمی چارەسەركردنەكەت، نموونەیەكی تر لە تف كەت وەردەگیرێت بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا دەرمانەكان كار دەكەن. ئەگەر كار نەكەن ئەوا چارەسەركردنەكە درێژە دەخاێنێت. ئەگەر كار بكەن ئەوا 2 دەرمان رادەگیرێت، وە بەردەوام دەبیت لە وەرگرتنی 2 دەرمانەكی تر ی لە ناوبردنی بەكتریا (antibiotics ( بۆ 4 مانگی دا هاتوو. حەبەكان وەر بگرە تاوەكو پزیشك پێت دەڵێت بیوەستێنە. ئەگەر بە زوویی دەرمانەكانی سیل بوەستێنی لە وەرگرتنیان یاخود یەكسەر نەیان خۆیت : • دیسانەوە نەخۆش دەكەویتەوە وە نەخۆش دەمێنیتەوە بۆ ماوەیەكی درێژ. • دیسانەوە میكرۆبیسیل دەگەێنیت بە كەسانی تر. • بەرەنگاری سیل دەبیتەوە كە بەرگری دژی دەرمانی هەیە وە بەكارهێنانی دەرمانی نوێتر كە زۆر گرانن! لە وانەیە كار تێكەر نەبێت بۆ تیماركردنی سیل وە هەروەها لە وانەیە دەرمانی جودای تر بەكا بهێنیت كە كاریگەری لا بە لای بگرە خراپتری هەبێت. دیاركردنی (تەشخیس)میكرۆبی سیل چۆن دەكرێت؟ كە دەچیت بۆ دیدەنگای پزیشكی (كلینك)، وە لە دوای ئەوەی كە باسی نەخۆشێكەت بۆ پزیشك دەكەیت، ئیشاعەی سی یەكانت دەگیرێت وە نمونەیەك لە تف وەردەگیرێت بۆ تاقیكردنەوەی بەكتریا. ئایا نەخوشی سیل نەخۆشی یەكی شەرمەزارە؟ نە خێر بە هیچ شێوەیەك ! ئەم نەخۆشی یە لە كۆمەلێكی پەروەردەیی و سۆسیال-ئابووری دا دۆزراوەتەوە. لە بەر ئەوەی ئەم نەخۆشی یە لە رێگای سیستەمی هەناسەدانەوە بلاودەبێتەوە، بەرەنگاری هەركەسێك دەبێتەوە. هاتنی مەترسی میكرۆبی سیل لەوانەیە لەو راستی یەوە بێت كە تا 50 سال لەمەو بەر دەرمان نەبو بۆ چارەسەركردنی. ئەگەر یەكێك سیلی هەبوایە، ئەوا ئەو كەسەیان دوور دەخستەوە نەوەك باقی كەسانی تر تووش ببونایە. ئەمرۆ نەخۆشی سیل نەخۆشی یەك نی كە لێی بترسیت لە بەر ئەوەی لە %100 تیمار دەكرێت. بۆ چاكبونەوەت تەنها رێگایەك ئەوەیە كە ئەو دەرمانانەی بۆت دەست نیشان كراوە لە لایەن پزیشكەوە بە بەردەوامی وەر بگیرێت. بۆ شكاندنی ئەو شەرمە لەم نەخۆشی ئایا دەرمانەكانی سیل كاریگەری لا بە لای هەیە؟ دەرمانەكان بە گشتی كاریگەری لا بە لای تیژرەوی بۆت نابێ. بەڵام ئەگەر تۆ چارەسەری سیلت هەبووە، دەست بە جێ بە پزیشكەكەت رابگەێنە ئەگەر هاتو ئەمانەت هەبوو: * تای لەش * هەلپە هەلپ * ئازاری جوومگەكان * ئازار لە پەنجەكانی دەست و قاچ * مەعیدە تێكچون * رشانەوە * گۆرانكاری لە بینین (رەشكەو پێشكە) * گۆرانكاری لە گوێ گرتن و دەنگدانەوە لە گوێكاندا * گێژ بوون * شین و مۆر بوون * خوێن بەر بوون بە ئاسانی لە كاتی بریندا * كەمبوونی ئیشتیهای خواردن یاخود نەخواردنی * هەستكردن بە وروو ژاندن یاخود سر بوون لە دەوروبەری دەمدا * زەردبوونی رەنگی پێست و چاو. ئەگەر هاتو هەر یەكێك لەم دیاردانەت هەبوو ئەوا دەست بە جێ بە موزەمیدەكە بڵێ لە بنكەی (بەرەنگاری سیل ) بۆ ئەوەی یارمەتیت بدرێت. خۆ پاراستن لە كاتێكدا كە گومانت هەیە لەوەی كە بەرەنگاری سیل بوویت یان پێش دەست پێكردنت بە چارەسەركردن یاخود لە رۆژانی یەكەمی عیلاج وەرگرتن پێویستە لە سەرت كە: * قیناع (ماسك) ببەستی * تف مەكە لە دەورووبەری كەسدا * لە كاتێكدا كە تف دەكەی، قسە دەكەی، دەپشمیت یان دەكۆكیت ئەوا دەمت داپۆشە بە دەستەسرێكی تەر . ئەم كردارە ئاسانانە زۆر گرنگن بە جێ بهێنرێت بۆ ئەوەی كەسی تر سیل نەگرن. بۆ خۆ پاراستنت لە نەخۆشی ، پێویستە هەول بدەیت كە بە باشی خواردن بخۆیت ، هەوای پاك و هەتاو وەرگرە، هەول بدە كە لە جێگایەكدا بمێنیتەوە كە هەوا گۆركێ یەكی باشی هەبێت لە گەل رووناكایی. بۆ مندالان دەرزی (كوتان ) هەیە، دەرزی BCG ، بۆ ترسناكترین شێوەی سیل وەك پوكانەوەی مێشك گرتنی سیل بە گوێزانەوە. تەنها یەك دەرزی بەسە وەریبگریت، لە دوای مانگی دووەمی لە دایك بوون. بنكەی بەرەنگاری سیل ئەم دەرزیانە بە خۆرای لێ دەدات. بەرهەلستكاری فرە-دەرمانی میكرۆبی سیل چی یە؟ بەرهەلستكاری فرە-دەرمانی میكرۆبی سییل روو دەدات چونكە نەخۆشەكە دەرمانی هەلەی وەرگرتووە یان دەرمانی تەواوی وەر نەگرتووە وە یاخود ماوەی 6 مانگی چارەسەركردنی بە پری تەواو نەكردووە. ئەگەر نەخۆشەكە دەرمانەكانی بە نیوەیی بوەستێنێ یاخود وەرگرتنی كات و بری دەرمانەكان بە شێوەی دوا بە دوا وەر نەگرێت، دەرمانەكان كارتێكەر نابن لە سەر تیماركردنی میكرۆبی سیل. بە تایبەت و زۆر بە گرنگی یەوە ئەگەر بەرهەلستكاری دژ بە دەرمانەكانی سیل گەشە بكات،لە هەمان كاتدا شێوەی بەهێزتری بەرهەلستكاری فرە-دەرمانی میكرۆبی سیل دەتوانێت گەشە بكات. بەرهەلستكاری فرە-دەرمانی میكرۆبی سیل ترسناكتریت شێوەی میكرۆبی سیلە چونكە دەرمانەكانی ئەم شێوەیە كاریگەری لا بەلای زۆر نارەحەتی هەیە، لە گەل حەساسی. تەنها لە % 50 ئومێدی ئەوەی هەیە كە نە خۆشەكە باشتر بێت. چارەسەركردنی فرە-دەرمانی میكرۆبی سیل دوو سال دەخاێنێت، وە هەندێ جار نەشتەر گەری لە وانەیە پێویست بكات وەك بەشێك لە چارەسەركردن. كەمترین نرخی تێچون بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی فرە-دەرمانی میكرۆبی سیل دەگاتە سەروو 100.000 دۆلار. ئەگەر كەسی نەخۆش بە فرە-دەرمانی میكرۆبی سیل یەكێكی تر تووش بكات ئەوا ئەو كەسەش فرە-دەرمانی میكرۆبی سیل دەگرێت لەوەوە. لە بەر ئەم هۆیە زۆر گرنگە كە كەسی نەخۆشی فرە-دەرمانی میكرۆبی سیل چارەسەر دەكرێت لە ژێر چاودێری راستەوخۆی پزیشك. پەی وەندی ئایدز(HIV) لە گەڵ میكرۆبی سیل؟ لەم سالانەی رابردوودا پەیوەندیەكی گەشەكردن هەیە لە نێوان ئایدز HIV لە گەل میكرۆبی سیل. میكرۆبی سیل سود وەردەگرێ لە بێ هێزی سیستەمی بەرگری ئەو كەسەی كە ئایدز ی هەیە. كەسێك نەخۆش دەكەوێت بە هەردوو ئایدز و میكرۆبی سیل بە سالان بە بێ ئەوەی هیچ دیاردەیەكی هەبێت. جا لە بەر ئەم هۆیە ئەو كەسەی كە گومانی هەیە لەوەی كە تووشی ئایدز بووە پێویستە تێستی /تاقیكردنەوەی (ئەلیزا-ELIZA) بكات وە هەروەها سەردان و پرس بە راوێژكاری ئایدز بكات
لهسهر هێڵ نییه