❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ژیانى هاوسه‌رگیرى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-29 15:45:44

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ژیانى هاوسه‌رگیرى

بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌ر كێشه‌ و گرفتێك له‌ ژیاندا به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى ئینجا له‌ ژیانى هاوسه‌ریدا به‌ شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ ئه‌م چاره‌سه‌ركردنه‌ سىَ قۆناغی هه‌یه‌ :
یه‌كه‌م: قۆناغی پێش كێشه‌ و گرفت (قۆناغی خۆپاراستن)
دووه‌م: قۆناغی ناو  كێشه‌ و گرفت (قۆناغى چاره‌سه‌ركردن)
سێیه‌م: قۆناغی دواى كێشه‌ و گرفت (قۆناغى لێپرسینه‌وه‌)
كه‌ هه‌ریه‌ك له‌م قۆناغانه‌ كاریگه‌رى خۆى هه‌یه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌وگرفته‌كان،
كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌ریه‌ سلبیه‌كانى و كه‌م و زیادكردنى ژماره‌ و رێژه‌ى كێشه‌ و گرفته‌كان له‌ ژیانماندا،
وا لێره‌ش به‌ كورتى ئاماژه‌ به‌ خاڵه‌ گرنگه‌كانى هه‌ریه‌ك له‌م قۆناغانه‌ى چاره‌سه‌رى گرفته‌كان ده‌که‌ین.http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-7a5dc2ec25.jpg

یه‌كه‌م -  قۆناغی پێش كێشه‌وگرفت (قۆناغی خۆپاراستن) : مه‌به‌ست له‌م قۆناغه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ردوو هاوسه‌ر چ له‌ ماوه‌ى ده‌ستگیرانى یاخود له‌ سه‌ره‌تاى ژیانى هاوسه‌رێتیان رێكه‌وتنێك هه‌بێت له‌ نێوانیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تى رووبه‌رووبونه‌ى كێشه‌ و گرفته‌كانیان و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنیشیان، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما ته‌ندروستیه‌ى كه‌ ده‌ڵێت (خۆپاراستن باشتره‌ له‌ چاره‌سه‌ركردن) و هه‌روه‌ها به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌م خالاَنه‌:
1-سروشتى ژیان وایه‌ كه‌ كێشه‌ و گرفتى تێدایه‌ كه‌س نیه‌ له‌م ژیانه‌ بژێت به‌بىَ گرفت.
2-كه‌واته‌ سروشتیشه‌ رووبه‌رووى كێشه‌ و گرفتیش ببینه‌وه‌ له‌ ژیانى هاوسه‌ریماندا.
3-به‌لاَم گرنگه‌ بزانین هه‌موو كێشه‌وگرفتێكیش چاره‌سه‌رى هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ هه‌وڵى بۆ بده‌ین.
4-له‌وه‌ش گرنگرتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خۆمان هۆكارى دروستكردنى كێشه‌وگرفته‌كان نه‌بین.
5-رێگه‌نه‌دان به‌ ده‌وروبه‌ر كه‌ ده‌ست وه‌ربده‌ن له‌ ژیانى هاوسه‌ریمان و نه‌كه‌وینه‌ ژێر كاریگه‌رى كه‌سانى تر.
دووه‌م: قۆناغی ناو  كێشه‌ و گرفت(قۆناغى چاره‌سه‌ركردن): ئه‌گه‌ر هه‌رچى هه‌وڵى خۆپاراستنماندا له‌ قۆناغى یه‌كه‌م به‌لاَم هه‌ر تووشى كێشه‌ و گرفت بووین كه‌ ئه‌مه‌ش شتێكى ئاساییه‌، ئه‌وا پێویست ده‌كات له‌م قۆناغه‌دا ته‌ركیز بكه‌ینه‌ سه‌ر دۆزینه‌وه‌ى، نه‌ك ته‌نها یه‌ك چاره‌سه‌ر به‌ڵكو، زۆرترین چاره‌سه‌ر به‌ده‌ر له‌وه‌ى چه‌نده‌ چاره‌سه‌ریه‌كان گونجاون یان نه‌گونجاو، ده‌كرێن یان ناكرێن. له‌م قۆناغه‌دا ره‌چاوكردنى ئه‌م خالاَنه‌ى خواره‌وه‌ زۆر گرنگه‌ :
1-دیاریكردنى هۆكاره‌كانى دروستبونى كێشه‌وگرفته‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى راست و ئاشكرا.
2-كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ته‌واوى ورد و دروستى پێویست له‌باره‌ى كێشه‌كه‌.
3-بیركردنه‌وه‌ له‌ زۆرترین چاره‌سه‌ر و به‌دیل بۆ كێشه‌كه‌ به‌ده‌ر له‌ ته‌واوى یان ناته‌واوى چاره‌سه‌ره‌كه‌.
4-پاشان هه‌ڵسه‌نگاندنى گشت چاره‌سه‌رى و به‌دیله‌كان و هه‌ڵبژاردنى باشترین و گونجاوترین چاره‌سه‌رى.
5-خۆبه‌دوور گرتن له‌ سه‌رزه‌نشت كردن و تۆمه‌تباركردن وبرینداركردنى یه‌كترى.
سێیه‌م: قۆناغی دواى كێشه‌ و گرفت (قۆناغى لێپرسینه‌وه‌): دواى ئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر كرا له‌ قۆناغى پێشوودا ئه‌وا زۆر گرنگه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كان بیر له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ زه‌مانه‌تى دووباره‌ نه‌بونه‌وه‌ى هه‌مان هه‌ڵه‌ى پێشوو بكه‌ن و ئێستا با لێپرسینه‌وه‌ و سه‌رزه‌نشتكردن بكرێت و ته‌ركیزیش بكرێته‌ سه‌ر په‌ند و ئامۆژگارى وه‌رگرتن له‌م كێشه‌وگرفته‌ به‌لاَم به‌بىَ ئه‌وه‌ى یه‌كترى بریندار بكه‌ن، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م خالاَنه‌ له‌به‌رچاو بگیرێن:
1-چۆن وا بكه‌ین ئه‌م كێشه‌وگرفته‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت هه‌مان هۆكارى گرفته‌كه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ له‌ ژیانى هاوسه‌ریمان.
2-هه‌ڵبه‌ته‌ وا باشه‌ هه‌ردوو هاوسه‌ر ئه‌ركى به‌رپرسیارێتى ئه‌و گرفته‌ هه‌ڵبگرن، به‌لاَم ئه‌وه‌ ماناى وا نیه‌ كه‌ یه‌كێكیان زیاتر گله‌یى لێ نه‌كرێت كاتێك كه‌ رۆڵى زیاترى هه‌بووه‌ له‌ دروستكردنى گرفته‌كه‌.
3-گرنگه‌ له‌م قۆناغه‌ دانیشتنێكى خێزانى هێمن وله‌سه‌رخۆبكرێت و هه‌ریه‌كه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كان دانبنێت به‌ هه‌ڵه‌كانى خۆى و هه‌وڵى چاكردنه‌وه‌ بدات و هه‌وڵى ئه‌وه‌ش بدات كه‌ دووباره‌ى نه‌كاته‌وه‌، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ وه‌ك ئه‌زمونێكى نوىَ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ن و سوودى لێببینن بۆ داهاتوو.
4-گرنگه‌ هه‌ردوو هاوسه‌ر له‌م قۆناغه‌ زۆر لێبورده‌ بن له‌گه‌ڵ یه‌كتر و چاو بپۆشن له‌ هه‌ڵه‌ى یه‌كتر به‌تایبه‌ت كه‌ لایه‌نى به‌رامبه‌ر دانى نا به‌ هه‌ڵه‌كانى خۆى و په‌یمانى دا كه‌ دووباره‌ى نه‌كاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ له‌بیر نه‌كه‌ین كه‌ ژیانى هاوسه‌رى ژیانى رۆژێك و دوو رۆژنیه‌.
5-له‌م قۆناغه‌دا رێزگرتنى یه‌كترى هه‌ردوو هاوسه‌ر بۆ یه‌كترى زۆر گرنگ و زۆر زه‌روره‌، ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمه‌ لێره‌ بیڵێم كه‌ قسه‌ به‌ یه‌كتر نه‌گوترێت و خودى كه‌سایه‌تى یه‌كتر بریندار نه‌كرێت به‌ڵكو ته‌نها گله‌یى و سه‌رزه‌نشتكردنه‌كه‌ ئاراسته‌ى خودى هه‌ڵه‌كه‌ و كاره‌كه‌ بكرێت نه‌ك خودى كه‌سه‌كه‌ واته‌ بڵێین ئه‌و كاره‌ت خراپ بوو نه‌ك تۆ كه‌سێكى خراپى.
له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌م جۆره‌ى كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد ره‌فتار بكه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئه‌وه‌ ناڵێم ژیانى هاوسه‌ریمان بىَ گرفت ده‌بێت نه‌خێر، به‌لاَم به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌ڵێم كه‌ ژیانمان به‌ ده‌گمه‌ن گرفتى تێدا ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌و گرفتانه‌ى دێنه‌ رێگه‌ى ژیانى هاوسه‌ریمان زۆر بچوك و بێ كاریگه‌رى ده‌بن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى هاوسه‌ریمان، هه‌روه‌ها دڵنیاشم كه‌ خواى میهره‌بانیش كارمان بۆ ئاسان ده‌كات ئه‌گه‌ر خۆمان نیازمان چاكبونه‌وه‌و ئاشتبوونه‌وه‌ بێت له‌گه‌ڵ یه‌كترى وه‌ك ده‌فه‌رمووىَ (إِنْ يُرِيدَا إِصْلاحًا يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًا) سورةتى (النساء 35)

س. به‌خته‌وه‌ری

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ته‌نکه‌ (2011-01-29 15:46:31)

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13032183243.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net