❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یادی خوا:

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-30 09:03:58

barham.81
خونچەی نوێ
شوێن: نه‌زاندراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-16
دواترین سه‌ردان: 2011-02-25
په‌یامه‌كان: 12
ویبگه‌
WindowsMSIE7

یادی خوا:

ووشه‌ی(ذکر)له‌ شه‌رحدا:

واته‌: یادی خوا هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌،نوێژکردن،قورئان خوێندن،ته‌سبیحات کردن،نزاوپاڕانه‌وه‌،سوپاس گوزاری،
گوی ڕایه‌ڵی و فه‌رمانبه‌رداری.

زانایان هه‌موویان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ کۆڕی زیکرو یادی خوایان ته‌نها قۆرغ نه‌کردووه‌ بۆ_
(سبحان الله‌) و (الحمدالله‌) و (لااله‌ الالله‌) و (الله‌ اکبر) به‌ڵکو به‌ هه‌مو کۆرێکی زانستی که‌ لیکۆڵینه‌وه‌ی تێدا بکرێ
له‌ بواری حه‌لاڵ و حه‌رام،فیقهی شه‌رعی،کاروباری حوکم،تاعه‌ت و عیباده‌ت،ئه‌مانه‌یان هه‌موو به‌ زیکرو یادی خوا
داناوه‌.

زیکرو یادی خوا چه‌بد قۆناغێک وجۆرێکی هه‌یه‌ به‌ گوێره‌ی ئاماده‌ بووان و بێداری دڵ له‌گه‌ل زمان،
پێشه‌وا نه‌وه‌وی(ر.ض)ده‌ڵێت:
زیکرو یادی خوا پێویسته‌ به‌ دڵ بکرێت،یان به‌ زمان،به‌ڵکو به‌ هه‌ردووکیان بکرێ چاکتره‌،ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر ته‌نها
به‌یه‌کێکیان بوار هه‌بوو بکرێت ئه‌وا به‌ دڵ بکرێت چاکتره‌.

زیکرو یادی خوا دڵ ده‌بوژێنێته‌وه‌،قوتی روحه‌،پاکردنه‌وه‌ی زه‌ینه‌،چاککردنی ره‌فتارهو هه‌ڵسوکه‌وته‌،
دڵ پێی ئارام و دامه‌زراو ده‌بێت.
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ(ئه‌وانه‌ی که‌بروایان هێناوه‌ و دڵیان ئارام ده‌بێت به‌ یادی خوا ئاگاداربن که‌ هه‌ر به‌
یادی خوا دڵه‌کان ئارام ده‌بن).الرعد/28
بێگومان ترسناکترین شت که‌ کرده‌وه‌ی مرۆڤ له‌ ده‌ست بدات زمانه‌،بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان
به‌ ووشه‌ی چاک نه‌بێت پێی نه‌دوێین ئاگامان له‌ وته‌کانمان بێت،چونکه‌ هه‌موویان تۆمار ده‌کرێن
لای په‌روه‌ردگار له‌ نامه‌ی کرده‌وه‌کانمانا.

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت(هیچ وته‌یه‌ک له‌ ده‌می مرۆڤ ده‌رناچێ ئیللا مه‌لائیکه‌یه‌ک چاودێرو گوێ
بیستی قسه‌که‌یه‌تی و تۆماری ده‌کات).ق/18

پێخمبه‌ری خوا(د.خ)ده‌فه‌رموو:
(لا یستقیم إیمان عبد حتی یستقیم قلبه‌ ولا یستقیم قلبه‌ حتی یستقیم لسانه‌)
واته‌:بیروباوه‌ری هیچ که‌سێل دانامه‌زرێ هه‌تا دڵی دانه‌مه‌زرێ، دڵیش دانامه‌زرێ هه‌تا زمان چێگیر نه‌بێت.

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموو(ئه‌ی ئه‌و که‌سانی ئیمانتان هێناوه‌ زۆر زۆر زیکرو یادی خوا بکه‌ن،به‌ دڵ و به‌ زمان
هه‌میشه‌ خواتان له‌یاد بێت،ئێواران و به‌یانیان سوپاس و ستایشی خوا بکه‌ن و به‌پاکی و به‌رزی دوور له‌
هه‌موو عه‌یبه‌و که‌موو کورتیه‌ک ناوم بێنن).الاحزاب/41_42

ئیبن عه‌بباس(ر.ض) له‌ راڤه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێت:
خوای گه‌وره‌ هه‌ر شتێکی له‌سه‌ر به‌نده‌ فه‌رس کردبێ،سنورێکی بۆ داناوه‌ له‌هه‌ندێ کات و ساتا
مۆڵه‌تی داوه‌،به‌ڵام زیکرو یادی خوا هیچ سنورێکی بۆ دانه‌ناوه‌و ده‌بێت له‌ هه‌موو کات و ساته‌کاندا بکرێت
جا به‌ پێوه‌ بێت یان به‌ دانیشتنه‌وه‌ یان به‌ راکشانه‌وه‌.

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ(به‌ شه‌وو ڕۆژ،له‌ ده‌ریاو وشکانییدا،له‌ ماڵ و سه‌فه‌ردا،له‌کاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی و
فه‌قیری،له‌ش ساغی و نه‌خۆشی،به‌ نهێنی و ئاشکرا،له‌ هه‌موو حاڵه‌تێکدا زیکرو یادی خوا ده‌بێت
بکرێت.



  کتێبی:فه‌زلی نوێژ         له‌ نوسینی:ناصح ئیبڕاهیم سازانی

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن barham.81 (2011-01-30 21:43:12)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-30 11:41:26

leza97
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-28
دواترین سه‌ردان: 2011-02-12
په‌یامه‌كان: 80
WindowsXPMSIE

Re: یادی خوا:

dastakant xosh bet barezm

Kurdzhin
هاورييه تى ته مه نى ديار نيه ياسايه كى هه يه ئه ويش وه فادارييه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net