.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






گەریلا و سێدارە
شەقامەكان پڕن لە گەریلا و
مەهاباد خانیش لە ترسی سێدارە
هەڵدێت بەرەو لای پیرەمێرد
بۆ باوەشی سلێمانی
خاتوو بانە شەو نیە ڕانەچڵەكێ
خەون بە پەتی سێدارەوە ئەبینێ
كە كراوەتە ملی گەنجانی سنە و
وان و قامیشلی
بەڵام لەولاوە هەولێری دێرین
لە نامەیەكی نهێنی دا بۆ دیار بەكر
نووسیویەتی :
((دوژمن پەلەقاژێ ی مەرگیەتی ))
لە پەراوێزدا : دواین ووتەی حسێن خزری
(( ئیرادەی گەل هەرگیز نانەوێ ))
لە پەراوێزدا : ووتەی قەندیل لە چلەی
ماتەمینی شەهیدانی رۆژهەڵاتدا
(( دە با كۆماری سێدارەی ئیسلامی سنە لە سێدارە بدات ))
لە پەراوێزدا : ووتەی شێركۆ بێكەس
(( كوردستانی باشوور بە دڵ ئەگری ))
لە پەراوێزدا: ووتەی وتەبێژی حكومەتی هەرێم
(( ئێمە فیداكاری بۆتان و كرماشانین ))
لە پەراوێزدا : دروشمی گەنجانی خانەقین و شێخان
(( ناونوسین بۆ خۆ بەخت كردن و خۆسوتاندن و خۆپیشاندان و
شۆڕشێكی نوێ كراوەتەوە لە سلێمانی ))
لە پەراوێزدا: پەیامی خوێندكارێكی خوێن گەرمی زانكۆ
ناجی ئەردەڵانی
21/1/2011


لهسهر هێڵ نییه