❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه‌ێژی راسته‌قینه‌:

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-03 19:57:44

barham.81
خونچەی نوێ
شوێن: نه‌زاندراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-16
دواترین سه‌ردان: 2011-02-25
په‌یامه‌كان: 12
ویبگه‌
WindowsMSIE7

نه‌ێژی راسته‌قینه‌:

نوێژی راسته‌قینه‌ ئه‌و نوێژه‌یه‌ که‌ ئیسلام داوای ده‌کات،ته‌نها بریتیه‌ له‌ چه‌ند وته‌یه‌ک به‌زمان بووترێ،
یان چه‌ند جووڵه‌یه‌ک که‌ ئه‌ندامه‌کانی جه‌سته‌ ئه‌نجامی بده‌ن به‌بێ وردبوونه‌وه‌ و تێگه‌یشتن له‌ ماناکه‌ی،
به‌بێ گه‌ردن که‌چی و بێداری دڵ.
ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ڵه‌شێر ئاسا چه‌ند ده‌نووکێک بدریت له‌ زه‌وی ئاوه‌ها چه‌ند سه‌جده‌یه‌ک ببرێ و به‌س،
نه‌خێر نوێژی راسته‌قینه‌ ئه‌و نوێژه‌یه‌ مافی خۆی پیبدرێ به‌ بیرکردنه‌وه‌و وردبوونه‌وه‌ له‌ ماناکه‌ی،
هۆشیاری دڵ و گه‌ردنکه‌چی،ترسان له‌ خوا و به‌ گه‌وره‌زانینی..ئه‌وه‌یه‌ مه‌به‌ستی یه‌که‌م له‌ نوێژکردن و په‌رستشه‌کانی تر.

حاته‌می ئه‌صه‌ م که‌ یه‌کێک بووه‌ له‌ خوا ناسان،ڕۆژێکیان لێیان پرسی تۆ چۆن نوێژ به‌ جێ ئه‌گه‌یه‌نی؟؟
له‌ وه‌ڵامدا ووتی:من کاتێک نوێژ ئه‌نجام ده‌ده‌م واهه‌ست ده‌که‌م خوای گه‌وره‌ له‌ راست سه‌رم دایه‌،
پردی سیرات(صراط)یش له‌ شێر پێمدایه‌، گۆریش له‌ پێش چاومه‌،مه‌لائیکه‌ی روح کێشان به‌ شوێنمه‌وه‌یه‌،
به‌ هه‌شت له‌ لای راستمه‌وه‌یه‌ و دۆزه‌خیش لای چه‌پمه‌وه‌یه‌..ئا به‌و شێوه‌یه‌ نوێژه‌که‌م ئه‌نخام ده‌ده‌م پاشان نازانم خوای گه‌وره‌ لێی وه‌رگرتووم تا پیرۆزبای له‌ خۆم بکه‌م،یان داویه‌ته‌وه‌ به‌ سه‌رمدا،تا سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆم بکه‌م.

نوێژ کردن بۆ یادکردنی خوای به‌رزو بڵند و پایه‌داره‌،ئه‌و خوایه‌ی که‌ ئاده‌میزاد و هه‌موو شتێکی به‌ جوانی و
ڕێک و پێکی به‌دیهێناوه‌،ئه‌و زاته‌ی له‌ نه‌خشه‌ی کێشاوه‌ بۆ هه‌موو شتێک و رێنموونی کردووه‌.

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ(به‌ دڵێکی بێداره‌وه‌ نوێژه‌کانت به‌چاکی ئه‌نجام بده‌،تا هه‌میشه‌ منت له‌ بیر بێت)طه‌/14
خوای گه‌وره‌ هه‌ره‌شه‌ ده‌کات له‌و که‌سانه‌ی پشت له‌ زیکرو به‌رنامه‌ی ئه‌و ده‌که‌ن به‌وه‌ی له‌ قیامه‌تدا
پشت گوێ ده‌خرێن و به‌ کوێری حه‌شر ده‌کرێن.

خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت(هه‌ر که‌سێ روو وه‌رگێرێ له‌ رێبازو یادی من،ئه‌وه‌ بێگومان ئه‌و که‌سه‌ گورزێکی
سه‌خت وه‌رده‌گرێت له‌ گۆردا و له‌ رۆژی دواییشدا حه‌شری ده‌که‌ین به‌ کوێری)
ده‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم بۆ به‌کوێری حه‌شرم ده‌که‌ی خۆ من له‌ دونیادا ساغ و بینا بووم.
خوا ده‌فه‌رمووێ هه‌ر به‌و شێوه‌ی ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ت بۆ ئات و له‌ بیری خۆت برده‌وه‌ و کوێر بوی له‌ ئاستیدا
به‌ هه‌مان شێوه‌ تۆش ئه‌مرۆ گوێت پێ نادرێ له‌ بیر ده‌کرێی.



سه‌رچاوه‌/فه‌زڵی نوێژ

بمبورن که‌ سه‌ری بابه‌ته‌که‌م به‌ هه‌ڵه‌ نوسیوه‌ له‌ باتی(و)بزوێنی کورتم به‌کار هێناوه‌(ه‌)

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن barham.81 (2011-02-03 21:03:21)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-03 20:25:11

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: نه‌ێژی راسته‌قینه‌:

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاوڕێی به‌ڕێز barham.81
خواپاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌ بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌
بابه‌تێکی به‌سووده‌ و بێبه‌شمان مه‌که‌ له‌ بابه‌تی به‌سوود
هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتن و شادیم بۆت هه‌یه‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-03 20:48:45

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE

Re: نه‌ێژی راسته‌قینه‌:

dastt xosh  bet kak barham  bo am  babata  xwda  padashtt bdatwa

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net