.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئیسپانی ده‌ریخستووه كه خواردنی چپس و پیتزا‌و په‌تاته‌ی سوره‌وه‌كراو به‌ڕۆنی رووه‌كی به‌ستوو، مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆكی ده‌كات.
لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆی ده‌ركه‌وتووه رۆنی رووه‌كی به‌ستوو، ته‌نها زیان به‌سسته‌می په‌ستان و فشاری دڵ و مولوله‌كانی خوێن ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو مرۆڤ تووسی نه‌خۆشی خه‌مۆكیش ده‌كات.
لێكۆڵه‌ره‌وانی ئیسپانی راپۆرتێكیان له‌گۆڤاری (Plos one) دا بڵاوكردۆته‌وه‌و تیایدا هاتووه: زۆر له‌وڵاتان سنورێكیان داناوه بۆ به‌كارهێنانی رۆنی رووه‌كی به‌ستوو، له‌به‌ر بوونی رێژه‌ی چه‌وریی زۆر تێیدا كه مه‌ترسی تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی فشار‌و په‌ستانی دڵ و زیان بهمولولهكانی خوێن ده‌گه‌یه‌نێت و رۆنی رٍووهكی به‌ستوو له‌دروستكردنی كێك و زۆر لهشیرینییهكان و خواردنه خێراكاندا به‌كارده‌هێنرێت.
زانایان له‌زانكۆی (ناڤارا) و زانكۆی (لاس پاڵماس) بۆماوه‌ی شه‌ش ساڵ به‌به‌رده‌وامی چاودێریی 12.000 كه‌سی خۆبه‌خشیان كردووه له‌سه‌ر باری ژیان و چۆنیه‌تی نان خواردن و هه‌ڵسوكه‌وتیان، ئه‌مانه له‌سه‌ره‌تادا هیچ نه‌خۆشییه‌كی خه‌مۆكییان نه‌بووه،له‌كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كه 657 كه‌س له‌م به‌شداربووانه تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆكی بوون، ئه‌مانه له‌و كه‌سانه‌بوون كه زیاتر رۆنی رووه‌كی به‌ستوویان به‌كارهێناوه لهخواردنهكانیاندا، ئه‌وانه‌ی تر زیاتر زه‌یت و زه‌یتی زه‌یتونیان به‌كارهێناوه.
مۆدینا سانچیز داهێنه‌ری بیرۆكه‌كه‌و لێپرسراوی لێكۆڵینه‌وه‌كه رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌یتی رووه‌كی به‌كارده‌هێنن رێژه‌ی تووشبوونیان زۆر كه‌متره به‌نه‌خۆشی خه‌مۆكی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی رۆنی رووه‌كی به‌ستوو به‌كارده‌هێنن.
لێكۆڵه‌ره‌وان خه‌ڵكانی ئه‌وروپایان دڵنیاكرده‌وه له‌سه‌ر دابونه‌ریتی نان خواردن و رایانگه‌یاند خه‌ڵكانی ئه‌وروپی له‌شێوازی نان خواردنیاندا زیاتر زه‌یتی رووه‌ك و زه‌یتی زه‌یتون به‌كارده‌هێنن كه رێژه‌ی چه‌وری تیایدا ده‌گاته (0.4%)، به‌ڵام له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا شه‌ش قات زیاتر رۆنی رووه‌كی به‌ستوو به‌كارده‌هێنن و رێژه‌ی تووشبوون به‌نه‌خۆشی خه‌مۆكی له‌وێ زیاتره.
به‌پێی راگه‌یاندنی لێكۆڵه‌ره‌وان رێژه‌ی تووشبوون به‌خۆشی خه‌مۆكی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا روو له‌زیادبوونه، ئه‌وه‌ش له‌بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندی هه‌یه به به‌رنامه‌و خوڕه‌وشتی نان خواردنه‌وه، ئێستا له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان نزیكه‌ی 150 ملیۆن كه‌س ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌خۆشی خه‌مۆكییه‌وه.
س.puk media


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
