❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وانەی یەکەم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-05 00:15:44

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

وانەی یەکەم

[size=16][color=blue]وەک سەرەتایەک بۆ هونەری مۆسیقا و شارەزابوون لە سەرەتاکانی ئەم هونەرە پێویستە شارەزای هێماکانی مۆسیقا بین بۆ ئەوەی مەبەستەکان تێ بگەین و کاریان لەسەربکەین ، بۆیە لەسەرەتاوە دەست ئەکەین بە پێناساندنی هەندێک لەو هێمایانە :
سەرەتا ئەبێ بزانین مۆسیقا لە دەنگ و کات پێک دێت ، هەروەک چۆن کاتی کڕینی شتێک لە بازاڕ جۆر و بڕەکەی دیاری ئەکەین ، هەر بەو شێوەیەش لە مۆسیقادا جۆر و بڕەکەی دیاری ئەکەین کە بریتین لە جۆر ( دەنگ ) و بڕ ( کات ) .

١_   دەنگەنی مۆسیقا :  بریتین لە ( ٧ ) دەنگ :

دۆ – ڕێ – می – فا – صۆڵ – لا – سی

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020205071.jpg

٢_   کاتەکانی مۆسیقا  :

( ڕۆند – بلانش – نوار – کرۆش – دەبڵ کرۆش – تریبڵ کرۆش ............. )

لەم وێنەیەی خوارەوە شێوەی کاتەکانی مۆسیقا ببینە :

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020211021.jpg

نووسینەوەی نۆتەی مۆسیقا لە سەر (( ٥ )) هێڵ ئەبێت و (( ٤ )) بۆشایی لە نێوانیاندایە ، لەم وێنەیەی خوارەوە ناوی هێڵ و بۆشاییەکان سەیر بکە :

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13020222341.jpg

کاتەکانی مۆسیقا  پێوانەکەیان (چەپڵە ) یا ( لێدانە ) ، واتە کاتێک ئەڵێین کاتی ڕۆند بریتیە لە ( ٤ ) چەپڵە ، واتە ئەو نۆتەیە ( ٤ ) چەپڵە بەردەوام ئەبێت ، کاتی چەپڵەش بریتیە لە خێرایی مۆسیقا یا گۆرانی و پێویستە لە سەرەتای ئاوازەکەوە دیاری بکرێت ، دیاری کردنی کاتەکانیش بە ئامێرێک پێوانە کراوە کە پێی ئەوترێ (( میترۆنۆم )) ، ئەم ئامێرە شێوەیەکی هەرەمی سێگۆشەی هەیە و لە ناوەڕاستیا بەندۆڵێک هەیە لای سەرەوە چەسث کراوە ، بەندۆڵەکە قورساییەکی پێوەیە کە هاتوچۆ ئەکات بۆ سەرەوە و خوارەوە و کاتەکان دیاری ئەکات ، لای ڕاست و چەپی بەندۆڵەکەش پلە پلە کراوە بۆ چەند خێراییەک کە خێرایی نوار دیاری ئەکات کە بریتیە لە یەک چەپڵە لە دەقیقەیەکدا ، هەر کاتێک قورسایی سەر بەندۆڵکە گواسترایەوە بۆ ئاستی پلەیەک کە بۆ نموونە نوسراوە (( ٦٠ )) لەو کاتەدا بە دەست قورساییەکە بجوڵێنە و وازی لێبێنە ، بەندۆڵەکە بەردەوام ئەبێت لە جوڵە بەلای ڕاست و چەپدا و خێراییەکە دیاری ئەکات کە بریتیە لە ٦٠ نوار یا چەپڵە لە دەقیقەیەکدا ، بەو شێوەیە سەرجەم خێراییەکان دیاری ئەکرێت وەک لەم وێنەیەی خوارەوە دەرئەکەوێت :

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13025236921.jpg

                                    وێنەی (( میترۆنۆم ))

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13025237581.jpg

تێبینی : 

١_  هێڵەکانی مۆسیقا زۆرن و لە سەرەوە و خوارەوە بەردەوامە بەڵام تەنها (( ٥ )) هێڵ دیاری ئەکرێت بۆ ئاڵۆز نەبوونی نووسینەوەی نۆتەکان ، هێڵەکانی تر تەنها 
       بە  بچووکی دیاری ئەکرێن وەک لەم وێنەیەدا دیارە لەسەر نۆتەکان یا لە سەر و ژێری نۆتەکان :

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13025240141.jpg

٢_  ڕۆند و بلانش و نوار بە تەنها ئەنوسرێن ، بەڵام لە نوار بەرەو خوار وەک  کرۆش و دەبڵ کرۆش و ......... بە جیا ئەنوسرێنەوە و ئەتوانرێ بەیەکەوە بلکێنرێن وەک
لەم وێنەیەی خوارەوە دەرئەکەوێت :

http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13025242751.jpg

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ♫ Hemn Zanko ♫ (2011-02-05 18:23:13)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-07 15:56:55

Sarwar Qaradaxi
سونبولی یانه
شوێن: ☆به‌ریتانیا★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-01
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 1488
ویبگه‌
WindowsVistaSafari

Re: وانەی یەکەم

سڵاوو ڕێز،
بابه‌تێکی یه‌جگار به‌سوده‌ رونکردنه‌وه‌که‌ت زۆر جوانه‌و شێکارێکی نایابت بۆ کردوه‌ کاك هێمن گیان هه‌ر بژیت ده‌ستو په‌نجه‌ت هه‌ر خۆشبن برا گیان، ئاماده‌ کردنی بابه‌تێکی پڕ له‌ فێکاری له‌م شێوه‌ ماندوبونێکی زۆری پێوه‌دیاره‌ هه‌ر خۆش بیتو ماندو نه‌بیت برا گیان،
به‌ راستی خۆشه‌ شاره‌زا بون له‌ جیهانی میوزیك دیاره‌ ئه‌وه‌ش به‌ هه‌وڵدانی خۆمانه‌،
زۆر شت فێربوم له‌م رونکردنه‌وه‌ت که‌ نه‌مبیستبو پێشتر، 
هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت که‌سه‌که‌م،
کاتت شاد

Kurdzhin
ژیـــــان لای هه‌موو کـــــه‌س خۆشه‌ویسته‌،
بــــه‌ڵام شه‌ره‌ف لای مه‌ردخۆشه‌ویــــستره‌،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-07 18:18:54

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: وانەی یەکەم

ده‌سته‌کانت خۆش بێت یاخوا کاک هێمن مامۆستای زیره‌ک و به‌توانا
به‌ڕاستی من هیچ زانیاریه‌کم نیه‌ ده‌رباره‌ی هونه‌ری مۆسیقا
به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌کی وا جوان ڕوونت کردووه‌ته‌وه‌ هه‌رکه‌س بیخوێنێته‌وه‌ زۆر به‌ ئاسانی لێی تێ ئه‌گات،،
سه‌رکه‌وتوو و ته‌مه‌ن درێژ بیت،،

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-02-07 20:17:39

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: وانەی یەکەم

ئەمە جۆرێکە لە خزمەت جۆرێکە لە داهێنان جۆرێکە لە هاوکاری جۆرێکە پێشکەوتن.
دەستەکانت خۆش بێت کاکە هێمن گیان بەراستی ئەم جۆرە کارانە مایەی شانازییە کە لەم یانەیەدا
بڵاو دەکرێتەوە ،روون کرندوەیەکی لە رادە جوانت بۆ کارەکەت ئەنجامداوە
کەسی بینەر زۆر بە جوانی ئەتوانێت لە شی کردنەوەکان تێبگات.
ماندوو نەبیت و لەش ساغ بیت هاورێ گیان لە کارە جوانەکانتدا
هەردەم بمێنێت بۆ کورد و کوردژین هەمیشە دەست رەنگین بیت بە قوربان......

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-02-07 20:54:33

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: وانەی یەکەم

دسته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ هێمن گیان هه‌م به‌شه‌که‌ت زۆر له‌ جیی خۆیه‌تی
هه‌میش بابه‌ته‌کانت زۆر جوانن تیایدا به‌مه‌ش توانیت دیسانه‌وه‌ بسه‌لمێنیته‌وه‌ که‌ کوردژین پێشه‌نگه‌و
هه‌میشه‌ به‌ پێشه‌نگی ده‌مێنێته‌وه‌ ، هه‌ر ده‌م له‌ داهێنانیش به‌رده‌وامه‌
ده‌ست و چاوت خۆش بێت و سه‌ر به‌رز و سه‌ر فراز بیت یاخوا

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-02-08 11:22:22

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsOpera

Re: وانەی یەکەم

سوپاس ئازیزانم دەستی ئێوەش خۆش و هەر بژین .
سوپاس بۆ وتە جوانەکانتان کە بێ گومان هاندانە بەرەو پێشکەوتن و خزمەتی زیاتر و جوانتری ئەندامانمان ، ئێوەش هەردەم مایەی شانازین .
سەربەرز و سەرفراز بن .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-02-15 16:08:45

SARKAR BLBAS
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: SULIMANY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-26
په‌یامه‌كان: 186
WindowsSafari

Re: وانەی یەکەم

dast xosh zor ba swda

Kurdzhin
****‎**** FOR THE WORLD YOU ARE SOMEBODY
*** BUT FOR SOMEBODY YOU ARE THE WORLD ***
**** بۆ جیهان تۆ کەسێکیت ****
** بەڵام بۆ کەسێک جیهانێکیت **

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-02-17 14:04:21

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: وانەی یەکەم

سوپاس برای بەڕێزم sarkar92  دەستی ئێوەش خۆش ئەزیزم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-11-21 17:34:11

Arshak
خونچەی نوێ
شوێن: Slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-10-28
دواترین سه‌ردان: 2012-03-30
په‌یامه‌كان: 44
WindowsSafari

Re: وانەی یەکەم

dastt xoshbet baraste baswda har sarkawtw bet

Kurdzhin
http://www.gifs.net/Animation11/Animals/Jungle_Cats/leopard.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-11-22 08:46:09

Niaz Shah
خونچەی نوێ
شوێن: خانه‌قين
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-16
دواترین سه‌ردان: 2012-01-05
په‌یامه‌كان: 2
WindowsXPSafari

Re: وانەی یەکەم

ده‌سته‌کانت خۆش گوڵه‌ گیان ........ من خۆم گیتار ژه‌نم له‌ گروپی ( گه‌نجانه‌ی گه‌رمه‌سێر) له‌خانه‌قین .  و هیوادارم هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن ....

http://www.mriraq.com/vb/image.php?u=122752&dateline=1278005843

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Niaz Shah (2011-11-22 08:47:07)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-12-05 21:44:42

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: وانەی یەکەم

دەستی ئێوەش خۆش ئازیزانم هیوادارم جێگای ڕەزامەندیتان بێت .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2012-03-18 16:58:34

Niaz Guitarra
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-16
دواترین سه‌ردان: 2012-05-17
په‌یامه‌كان: 1
WindowsSafari

Re: وانەی یەکەم

ده‌سته‌کانت خۆش ....... هیوادارم هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2012-05-14 13:35:36

bano94
خونچەی نوێ
شوێن: kalar
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-05-11
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 9
WindowsSafari

Re: وانەی یەکەم

dasxosh

Kurdzhin
شيتةكةم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net