.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










هەنگاوەكانی رەش كردن و رەنگكردنی پشت چاو
یەكێك لەو هەنگاوانەی بۆ جوانی رووخسارەوە ئەنجام دەدرێت بریتییە لە ماكیاژی چاو، هەروەها بەتایبەت بۆ رەنگكردنی پشت چاوەكانت. بەمەش دەتوانی لە رێگەی رەنگكردنی چاوەكانتەوە بگەیتە ئەنجامێك بۆ ئەوەی بە ناسكترین شێوازەوە چاوەكانت، بڕازێنیتەوە بە ماكیاژێكی ناسك و جوان.
بۆ ئەوەی بتوانین پشت چاوەكانت بە جوانترین شێوازەوە رەنگ بكەین دەتوانیت لەم چەند هەنگاوانە كاری بۆ بكەیت :
- بۆ لێدانی رەش بۆ چاوەكانت، بەتایبەت بەشی لای سەرەوەی برژانگەكان، بە دەستی چەپەوە پێستی چاوت بگرە و پاشان بە دەستی راستە كل یان رەنگی رەش لە چاوەكانت بدە.
- لە كاتی لێدانی كل و رەنگی پشت چاو، هەوڵبدە دەستی راستەت لەسەر پێستی دەم و چاوت بێت بۆ ئەوەی كۆنترۆڵی بكەیت. مەبەست كۆنترۆڵی رەنگەكردنەكە بكەی.
- بۆ رەنگكردنی بەشی خوارەوەی برژانگەكان ئەمجارە دەستی راستەت لەسەر دەم و چاوت دابنێ و دەستەكەی دیكەت بەكاربهێنە بۆ برژانگەكان دابنێ بۆ كلكردن و رەنگكردن.
- بۆ كل كردن دەبێ جووڵەی دەستت نەرم و كورت بێ، واتە هێلەكان درێژمەكەرەوە.
- بۆ رەنگ كردنی پشت چاوەكانت، چاوەكانت بكەرەوە و سەرت بەرەو دواوە ببە، ئەمەش لەبەرامبەر ئاوێنەوە دەبێ.
- ئەگەر قەلەمت بەكارهێنا، سەرەتا هێلێك درووست بكە پاشان كاری لەسەر بكە بۆ رەنگكردن.

لهسهر هێڵ نییه