❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گریان ته‌مه‌نی‌ كچان درێژده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-07 21:09:12

RAZ-RS3
خونچەی نوێ
شوێن: ❤هه‌ولێر❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-05
دواترین سه‌ردان: 2011-02-13
په‌یامه‌كان: 4
WindowsMSIE7

گریان ته‌مه‌نی‌ كچان درێژده‌كات


گریان ته‌مه‌نی‌ كچان درێژده‌كات
پسپۆڕانی بواری‌ ده‌روونناسی‌ هێمایان به‌وه‌كردووه‌، ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی‌ گریانت كرد فرمێسكه‌كانت مه‌شاره‌وه‌، چونكه‌ زۆرێك له‌خه‌م‌و ئازارو توڕه‌بوونه‌كانت له‌گه‌ڵ فرمێسكه‌كانت نامێنێت‌و له‌بیری‌ ده‌كه‌یت.

به‌وته‌ی‌ ئه‌و پسپۆڕانه‌، كاتێك مرۆڤ تووشی‌ خه‌فه‌ت‌و توڕه‌بوون‌و دوودڵی‌ ده‌بێت، له‌شی‌ ماده‌یه‌كی‌ زیانبه‌خش ده‌رده‌كات، به‌لاَم گریان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ له‌ناوبردنی‌ ئه‌و ماده‌ زیانبه‌خشانه‌.

سووده‌كانی‌ گریان
* گریان لێدانه‌كانی‌ دڵ خێراده‌كات، به‌وه‌رزشێكی‌ به‌كه‌ڵكیش بۆ ماسولكه‌كانی‌ سنگ‌و شانه‌كان داده‌نرێت.
* دوای‌ ته‌واوبوونی‌ گریان، لێدانی‌ دڵ ئاسایی‌ ده‌بێته‌وه‌‌و دووباره‌ ماسولكه‌كان خاوده‌بنه‌وه‌، به‌وه‌ش هه‌ست به‌خۆشیه‌كی‌ زۆرده‌كه‌یت‌و تێڕوانینیت بۆ كێشه‌كان كه‌ بێزاریان كردوویت، ڕوونترده‌بێته‌وه‌.

* گریان ده‌بێته‌ ئارامبوونه‌وه‌ی‌ ده‌روون‌و حه‌ساندنه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌.

زۆرجار گه‌ر نه‌گریت، به‌زیان به‌سه‌ردا ده‌شكێته‌وه‌:

له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی‌ ئه‌و پسپۆڕانه‌ی‌ بواری‌ ده‌روونناسی‌ ئاماژه‌یان به‌سودووه‌كانی‌ گریان كردووه‌، هاوكات هێمایان به‌و كاردانه‌وانه‌ش كردووه‌، له‌كاتێكدا گریانت بێت‌و نه‌گریت.

ئه‌وان پێیان وایه‌، ئه‌گه‌ر گریانت بێت‌و فرمێسكه‌كانت بشاریته‌وه‌، هه‌ست به‌پاڵه‌ په‌ستۆ‌و دڵه‌ڕاوێكی‌ ده‌كه‌یت، هاوكات تووشی‌ هه‌ندێك له‌نه‌خۆشی‌ ده‌بیت، وه‌ك سه‌رئیشه‌و قورحه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی بێزای‌ تاكه‌كان له‌جه‌سته‌یان.

ئه‌و پسپۆڕانه‌ پێیان وایه‌ ته‌مه‌نی‌ كچان درێژتره‌ له‌ته‌مه‌نی‌ كوڕان، چونكه‌ به‌وته‌ی‌ ئه‌وان كچان گریان ڕه‌تناكه‌نه‌وه‌و به‌شه‌رمیشی‌ نازانن، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و پسپۆڕانه‌ ئامۆژگاری‌ كوڕان ده‌كه‌ن، نه‌هێڵن كچان له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌مه‌ن درێژیه‌وه‌ به‌سه‌ریاندا سه‌ربكه‌ون.

Kurdzhin
For a world UR somebody BUT For somebody UR a world

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-08 08:05:35

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: گریان ته‌مه‌نی‌ كچان درێژده‌كات

ده ست خؤشبيت هاورئ كيان بابه تيكى به سوده
تببينى \هاوريى به ريز به لام بيويسته ئامازه به سه رجاوه كه ى بده يت
خؤت نوسيوته يا خود له مالبه رى تره وه هيناوتة

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net