.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















چیرۆكه‌كه:
ماڵێكی هه‌ژار كوڕێك و كچێكیان هه‌یه، و كوڕه‌كه تووشی نه‌خۆشییه‌كی سه‌خت بووه‌و پاره‌یان نییه بیبه‌ن بۆ نه‌خۆشخانه‌و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكه‌ن.. كیژه بچكۆله‌كه‌یان هه‌مووو جارێ گوێی لێ ده‌بێ كه دایك و باوكی ده‌ڵێن: مه‌گه‌ر موعجیزه چاره‌سه‌ری بكات، ده‌نا چاره‌سه‌ری نییه!! ئه‌م كیژهش سه‌ری قوتووی گه‌نجینه‌كه‌ی خۆی ده‌دات و ده‌یكاته‌وه هه‌رچی تێداده‌بێت ده‌ری دێنێ و ده‌یبات بۆ ده‌رمانخانه‌ی سهرشهقامهكهی گه‌ڕه‌كی خۆیان..
له‌وێ بهدهرمانفرۆشهكه ده‌ڵێت: دكتۆرگیان! من هاتووم موعجیزهیهكم بده‌یتێ!! ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئێمه موعجیزه نافرۆشین. ئێمه ده‌رمان ده‌فرۆشین. برای دهرمانفرۆشهكه كه دكتۆرێكی شایسته‌و لێهاتووه له‌ویا وه‌ستاوه‌و گوێی له‌و قسه‌یه‌وه ده‌بێت، بهكیژۆڵهكه ده‌ڵێت: وه‌ره كچم! من موعجیزه‌ت پێ ده‌فرۆشم، پێم بڵێ بزانم موعجیزه‌ت بۆچيیه؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: من ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌زانم براكه‌م نه‌خۆشه، ودایكیشم ده‌ڵێ پێویستی به‌نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه، و باوكیشم له‌توانایا نییه ئه‌و پاره‌یه بدات.. بۆیه دایكشم ده‌ڵێ: پێویستی بهموعجیزهیهك هه‌یه، وامنیش هه‌رچیم پاشه‌كه‌وت كردووه له‌ناو گهنجینهكهمدا هێناومه تا ئه‌و موعجیزه‌ی پێ بكڕم!! به‌ڵكو براكه‌م رزگار ببێ!!
دكتۆریش بزه‌یه‌ك ده‌كات و پاره‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گری ده‌يخاته دهستێكیهوهو به‌ده‌سته‌كه‌ی تریشی ده‌ستی كێژۆڵهكه ده‌گرێت و ده‌ڵێ: وه‌ره بابڕۆین ماڵ خۆتانم پێ نیشان بده.. پێكه‌وه ده‌ڕۆنه‌وه بۆ ماڵ و له‌وێ چاوی به براكه‌ی ده‌كه‌وێت، ده‌بینێ ئه‌مه نه‌خۆشی ده‌مار و مۆخی هه‌یه، و به‌دایك و باوكه‌كه‌ی ده‌ڵێ: ئه‌م منداڵه پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه.. ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ئێمه‌ش ده‌زانین پێویستی به‌نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه، به‌ڵام پاره‌كه‌ی ئه‌وه‌ند زۆره به‌ده‌ستهێنانی موعجیزه‌ی ده‌وێ..
ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێ:من دۆلارێك ویانزه سێنت پاره‌ی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌م له‌م كیژۆڵه‌یه وه‌رگرتووه. ونهشتهرگهرییهكهی ده‌كه‌م، ئیتر پاره‌یه‌كی له‌وه زیاتری ناوێت!! پاش ماوه‌يه‌ك كوڕه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و به‌بێوه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو خێزانه‌كه‌ی..
ئه‌م دكتۆره جوامێره دكتۆر{ چارلتۆن ئه‌رمسترۆنگ - Dr. Charlton P. Armstrong } بوو، كه به‌ناوبانگترین پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری مۆخ و ده‌ماره‌كان بوو له شیكاگۆدا.. ئه‌م هه‌له‌ی قۆسته‌وه‌و منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر مه‌سره‌فی خۆی چاره‌سه‌ر كرد، و منداڵه‌كه‌ی له مردنی حه‌تمی و ئه‌و خێزانه‌شی له‌خه‌م و په‌ژاره رزگاركرد..
دكتۆره {سرور قارونی} به زمانی عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ئه‌م چیرۆكه‌وه كۆمێنت ده‌دات و ده‌ڵێ: ژیان پڕه له هه‌ل، ئه‌و ههلانهیش به‌ئاشكرا بانگمان ده‌كه‌ن تالهرێی ئه‌وانه‌وه به‌شداری له‌به‌جێهێنانی ئه‌ركی مرۆڤایه‌تی خۆماندا بكه‌ین، و وه‌زعێكی باشتر بۆ خه‌ڵكی به‌دی بێنین..
هه ميشه نوئ


له‌سه‌ر هێڵ نییه
barasty chirokeky zor jwan bw barasty basar hateky sayr bw brwa bka hawre gian chawakanm pr bwn lafrmesk .......barasty awa kary mardanaya awa ishy jwameranaya awa krdaway mrovanaya....dasxosh har sarkawtw bit.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش ماریا گیان به‌ڕاستی که‌ریگه‌ر بوو
ناخی هه‌ژاندم ، سه‌رکه‌وتووبیت دڵه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه