.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1


دەرهێنەری بە توانای کورد “بەهمەنی قوبادی” ئێستا خەریکی بەرهەمهێنانی فیلمێکی سینەماییە بە ناونیشانی “وەرزی کەرکەدەنەکان”، کە تیایدا ئەکتەری سینەمایی هۆلیود “مۆنیکا بێلوسی” رۆلی تێدا دەبینێت.
بەهمەنی قوبادی دەرهێنەر لە پەیوەندییەکی لەگەڵ (کوردمیلۆدی)ی گوتی “لە سەرەتای مانگی داهاتوو (ئادار/مارس)، فیلمێکی سینەمایی بەرهەم دەهێنم بەناوی “وەرزی کەرکەدەنەکان” و سەرەتای لۆکەیشنەکانی لە وڵاتی تورکیا وێنە دەگیرێت، تیایدا خانمە ئەکتەری جیهانی “مۆنیکا بێلوسی” لەو فیلمە رۆل دەبینێت.
زیاتر گوتی “چەندین ئەکتەری تری بەناوبانگی تورکیایی لەو فیلمە بەشداری دەکەن کە تا ئێستا زۆرینەیان قبولیان کردووە”.
بەهمەنی قوبادی یەکێکە لە دەرهێنەرە بە تواناکانی کورد لە بواری سینەمایی، ناوبراو خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانییەو هەر یەک لە فیلمەکانی “کیسەڵەکان دەفڕن” و “کەس لە پشیلە ئێرانییەکان خەبەری نییە” و “نیوە مانگ” لە دەرهێنانی ناوبراون
(کوردمیلۆدی)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
