.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






ئەگەر بێزار بوویت لە پەیداکردن و دۆزینەوەی کراک و سریاڵ و پاچ و ئەکتیڤ کردنی دژە ڤایرۆسەکە ،یان ئەگەر دژە ڤایرۆسەکە ئەوەندە قورس و ئاڵۆزە کە بەجارێک بیرگەی ناوەندی کۆمپیوتەرەکەتی RAM داگیرکردووە و خاوی کردۆتەوە ،یان دژە ڤایرۆسەکە هەڵەی هەیە و کەچی سەرچاوە کراوە نییە تا ڕیپۆرتی بکەیت و بۆت بدەن بە ئەرزدا .
کەواتە ئەگەر هەر بۆ تاقیکردنەوەش بێت ئەم دژە ڤایرۆسە دابگرە کە من زۆر ئامۆژگاری پێ دەکەم.
دژە ڤایرۆسی ClawWin
دژە ڤایرۆسەکە:
دژە ڤایرۆسی ClamWin دژە ڤایرۆسێکی خۆڕاییە و سەرچاوە کراوەیە ،کاردەکات لەسەر ویندۆزەکانی مایکرۆسۆفت 7 / Vista / XP / Me / 2000 / 98 وە کاردەکات لەسەر ڕاژەکانی (سێرڤەر) ویندۆز ٢٠٠٣ و ٢٠٠٨
دژە ڤایرۆسی خۆڕای ClawWin لەلایەن زیاتر لە ٦٠٠،٠٠٠ بەکارهێنەر بەکاردێت لەسەرانسەری جیهان بۆ کاروباری ڕۆژانە و بازرگانی.
تایبەتمەندییەکانی :
*ئاستی توند و بەرز لە ناسینەوەی ڤایرۆسەکان و سیخورەواڵەکان.
*پشکنینی خشتەبۆکراو.
*داگرتنی نوێ بوونەوەکان بەشێوەی خۆکاری لە بنکەدراوەی ڤایرۆسەکان.
*توانای پشکنینی تاک پەڕگە و بەردەست بوونی کرداری کرتەی ڕاست لەسەر پەڕگەکان.
*زیادکردن بۆ Microsoft Outlook بۆ پشکنینی پەڕگە هاوپێج کراوەکان.
هەروەها دژە ڤایرۆسی ClamWin لەژێر مافەکانی GNU General Public License گەشەدەکات.
ڕووکاری دژە ڤایرۆسەکە:
ڕووکاری پەنجەرەی سەرەتا
ڕووکاری پەنجەرەی ڕێکخستنەکان
ڕووکاری پەنجەرەی نوێکردنەوە
ڕووکاری پەنجەرەی پشکنین
داگرتنی دژە ڤایرۆسەکە:
هەمیشە دەتوانن دوایین وەشان لە ماڵپەری سەرەکی دژە ڤایرۆسەکە دابگرن :
لهسهر هێڵ نییه