.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






جەژنى خۆشەویستى دادەنرێت بەیەكێك لە جەژنەكانى ڕۆمانى یە بت پەرستەكان كە بت پەرستى لە كاتى ڕۆمانى یەكاندا بەربڵاو بووە، پێش زیاتر لە حەڤدە سەدە، كە ئەوەش دەربڕینێكە سەبارەت بە چەمكى بت پەرستى ڕۆمانى بۆ خۆشەویستى خواهى یان خواهانە. وە ئەم جەژنە بت پەرستانەیە چەندین ئەفسانەى هەیە، كە لاى ڕۆمانى یەكان بەردەوام بووە، وە لاى میرات گەرەكانیان لە گاورەكان، دیاردەترین ئەم ئەفسانەیە:
ڕۆمانى یەكان باوەڕیان وا بوو كە (ڕۆمیلۆس) دامەزرێنەرى شارى (ڕۆما)، ڕۆژێك گورگێك شیرى پێ داوە، ئەمیش هێزو قوڵى بیركردنەوەى پێ بە خشیوە. ڕۆمانى یەكان بەبۆنەى ئەم ڕووداوەوە لە نیوەى مانگى فبرایر (شباط) ى هەمووساڵێك ئاهەنگی گەورەیان گێڕاوە، وە لە ڕێو ڕەسمەكانى ئەوە بووە كە سەگێك و چتیر (بزن)ێكیان سەربڕیوە وە دوو لاویان ئەهێنا كەباڵیان بەیەكەوە با درابوو بە خوێنى ئەو سەگ و بزنە چەور ئەكران، پاشان خوێنەكە بە شیر ئەشۆردران، پاش ئەوە خەڵكێكى زۆر بەڕێ ئەكەون و ئەم دوو لاوەش لە پشتیانەوە ئەڕۆن و بەڕێگاكانى ئەو شارەدا ئەسوڕانەوە وە ئەم دوو لاوە دوو پارچە پێستەیان پێ بوو، كە هەر كەسێكیان تووش بوایە ئەیانهێنا بە گیانیدا، وە ئافرەتە ڕۆمى یەكان ئەم بەركەوتنەیان بە خۆشى یەوە وەرئەگرت، چونكە باوەڕیان وا بوو كە ئەم بەركەوتنە نەزۆكى ناهێڵێت و شیفایان ئەدات.
پەیوەندى قەشە (ڤالەنتاین) بەم جەژنەوە:
(قەشە ڤالەنتاین) ناوێكە پەیوەست بوە بە دوو لە قوربانى یە پێشینەكانى كەنیسە گاورەكانەوە، وتراوە كە دووان بوون، وە ئەوەش وتراوە كە یەك كەس بووەو لە ڕۆما مردووە لە ئەنجامى ئەو ئەشكەنجەى قۆگى (كلودیوس) وە لە دەورو بەرى ساڵى (296) ى زایینى داویەتى، وە كەنیسەى ڕۆماش لەو جێگەیە دروست كراوە كە ئەمەى لەسەر مردووە لە ساڵى (350) ى زایینى بۆ نەمرى ناوەكەى وەكاتێكیش ڕۆمانى یەكان چوونە سەر ئایینى گاوریى، لەسەر ئاهەنگ گێڕان بەو جەژنى خۆشەویستى یەوە مانەوە، بەڵام لە چەمكى بت پەرستى یەكەوە گواستیانەوە بۆ چەمكێكى تر كە بەناوى (شەهیدانى خۆشەویستى) یەوە دەرئەبڕدرا، كە لە (قەشەڤالەنتاین) دا خۆى ئەنواند كە بانگەوازى بۆ خۆشەویستى و ئاشتى كردووە هەر لەسەر ئەو ڕێگەیەش (بە پێی ووتەى ئەوان) شەهید بووە. وە هەروەها ئەم جەژنە ناونرا جەژنى عاشقان، وە لە باوەڕە پووچەكانیان وابوو كە لە ڕۆژى ئەو جەژنەدا ناوى ئەو كچانە كە لە تەمەنى شووكردندان لە چەند پارچەیەكى لوول كراودا ئەنوسرێن و لەسەر مێزێك دا ئەنرێن، پاشان ئەو كوڕە لاوانە بانگ دەكرێن كە ئەیانەوێت هاوسەرگیرى بكەن كە هەریەكەیان وەرەقەیەكى لوول كراو هەڵبژێرێت وە خۆى بۆ خاوەن ناوە نوسراوەكە تەرخان دەكات بۆ ماوەى ساڵێك، هەریەكەیان هەڵسوكەوتى ئەوى تریان هەڵئەسەنگێنێ، پاشان ئەبن بە هاوسەرى یەكترى، یان ساڵى دواى هەمان تیروپشك لە ڕۆژى جەژنەكە دووبارە ئەكەنەوە.
وە پیاوانى ئاینى گاورى بەڕووى ئەم لاسایى كردنەوەیەدا هەستان، وە وایان دانا كە ئەم كارە تێكدەرى ڕەوشتى كوڕو كچكە لاوەكانە، پاشان لە ئیتالیادا پوچ كرایەوە كە زۆر ناوبانگى هەبوو تیایدا و پاشان لە هەردوو سەدەى هەژدە و نۆزدەى زاینى دا زیندوو كرایەوە، كاتێك كە هەندێك لە وڵاتانى ڕۆژئاواو لە چەند جێگایەك چەند كتێبێكى بچووك ئەفرۆشرا كتێبى (ڤالەنتاین)، كە هەندێ هۆنراوەى خۆشەویستى تیادا بوو بۆئەوەى هەركەسێك بیەوێت وەك كارتی پیرۆز بایى بینێرێت بۆ خۆشەویستەكەى..... هەروەها چەند پێشنیارێكى تیادا بوو سەبارەت بە نوسینى نامەى دڵدارى و سۆزدارى.
وە هەروەها ئەوەى لە بارەى ئەم جەژنەوە وتراوە: كاتێك ڕۆمانى یەكان چوونە سەر ئایینى گاورى (دواى دەركەوتنى)، وە ئیمپراتۆر (لكودیوسى دووهەم) لەسەدەى سێیەمى زایینى فەرمان ڕەوایى ڕۆمانى ئەكرد سەربازەكانى خۆى قەدەغە كرد لە هاوسەرگیرى چوونكە بوونى هاوسەر سەقاڵیان دەكات لەو شەڕانەى كە هەڵی دەگیرساند.بۆ ئەمەش (قەشە ڤالەنتاین) دژى ئەم بڕیارە دەنگى بەرز كردەوەو گرێبەستى هاوسەرگیرى سەربازەكان بە نهێنى ئەنجام ئەدرا، ئیمپراتۆر كاتێ بەم كارەى زانى لە زیندان توندى كرد و فەرمانى لە سێدارەدانى دا وە لە زیندانى دا كەوتە دواى خۆشەویستى كچی دەرگاوانى زیندانەكە، ئەمەش هەر بە نهێنى ڕووى دا چوونكە لە شەریعەتى گاوردا هاوسەرگیرى و پێكهێنانى پەیوەندى یە سۆزدارى یەكان قەدەغەبووە لەسەر قەشە و پیاوانى ئایینى، بەڵكولاى گاورەكان بەردەوامى بۆ هات لەسەر ئایینى گاورى، كاتێك كە ئمپراتۆر لێی خۆش بوو بە مەرجێك واز لە ئایینى گاورى بهێنێ و خواكانى ڕۆمانى بپەرستێ، وە ببێت بە یەكێك لە كەسە نزیكەكانى ئیمپراتۆرو بیكات بەزاواى خۆى، و بەڵام (قەشە ڤالەنتاین) ئەم داوایەى دایە دواوەو ڕازى نەبوو و ئایینى گاورى هەڵبژارد، بەمەش فەرمانى لە سێدارەدانەكەى بەسەردا جێ بەجێ كرا لە ڕۆژى (14ى فبرایرى ساڵی 270 ى زایینى) شەوى 15ى مانگى فبرایر جەژنى (لوبەركیلیا) وە لەو ڕۆژەوە ناوى لێنرا (قدیس).
وە لە كتێبى (قصة الحضارة - چیرۆكى ژیار) دا هاتووە: كەنیسە ساڵنامەیەكى دانا، وە هەر ڕۆژێكى دانا بۆ قدیسێك و وە لە بەریتانیا جەژنى (قدیس ڤالەنتاین) لە كۆتایى وەرزى زستاندا دانرا، وە كاتێك ئەو ڕۆژە- لەسەر قسەى ئەوان- باڵندەكان زۆر بەگەرم و گوڕى یەوە تێكەڵ ئەبن، وە كوڕە لاوەكان گوڵ لەبەردەمى پەنجەرەى ئەو كچە لاوانەدا دائەنێن كە خۆشیان ئەوێن (سەیرى - قصة الحضارة - ى ول دیورانت 15 تا 23 بكە).
وە پاپا ڕۆژى مردنى (قەشە ڤاڵنتاین) (14 / فبرایر 270ز) كرد بە جەژنێ بۆ خۆشەویستى، كەواتە پاپا كێ یە ؟ ئەویش گەورەترین زانایانە، خاوەنى پەیماننامەى (منظور) ە، وە جێنشینى (بطرس)ى قەشەیە، كەواتە بڕوانە ئەم زانا گەورەیەیان، چۆن یاساى بۆ داناون ئاهەنگ بگێڕن بە بۆنەى ئەم جەژنە داهێنراوەوە و ئایا ئەمە ئەو فەرموودەیەى خوامان بیرناخاتەوە كەئەفەرموێ: {اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُواْ إِلاَّ لِيَعْبُدُواْ إِلَهًا وَاحِدًا لاَّ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ} (31) سورة التوبة.
واتە: (گاور و جوو)حاخام و قەشەكانى خۆیان كردۆتە پەروەردگارە خۆیان لە جیاتى خوا (ملكەچ و فەرمانبەرداریانن،ئەوانیش بە ئارەزووى خۆیان شتیان بۆ حەڵاڵ یان حەرام دەكەن) هەروەها مەسیحى كوڕى مەریەمیش (بە كوڕى خوا دەزانن) لەكاتێكدا كە فەرمانیان پێ نەدراوە جگە لە پەرستنى تاكە خوایەك، بێگومان جگە لەو زاتە خوایەكى تر نى یە، پاكى و بێ گەردى و ستایش بۆ ئەو زاتەیە، كە (ئەو نەفامانە) هاوەڵى بۆ بڕیار دەدەن.
لە عدی كوڕى حاتەمەوەئەفەرموێ: ((چووم بۆ لاى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم وە خاچێكى زێڕم وەك ملوانكە لە ملدا بوو، یەكسەر فەرمووى: ئەى عدی ئەم بتە فڕێ بدە، وە گوێم لێ بوو ئەم ئایەتەى سورەتى (التوبة) ئەخوێندەوە {اتَّخَذُواْ أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِّن دُونِ اللّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُواْ إِلاَّ لِيَعْبُدُواْ إِلَهًا وَاحِدًا لاَّ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ} دەفەرموێ، خۆ ئەوان نەیان ئەپەرست، بەڵام ئەگەر شتێكیان بە حەڵاڵ بكردایە ئەمانیش حەڵاڵیان ئەكرد، وە ئەگەر حەرامیشیان بكردایە ئەمانیش بە حەرامیان ئەزانى)) رواه الترمذي
sarchawa: Ba8

لهسهر هێڵ نییه