❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كچان، قوربانییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی‌ مۆبایل

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-15 13:37:30

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

كچان، قوربانییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی‌ مۆبایل

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2257c68c79.jpg




پسپۆڕان پێیانوایه‌ كرانه‌وه‌ی‌ خێرای كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر به‌ ته‌كنه‌لۆژیا كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر تاكه‌كانی‌ به‌ جێده‌هێڵێت

تریفه‌ ئه‌كره‌م، ته‌مه‌ن 19ساڵ، ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ مۆبایلی هه‌ڵنه‌گرتووه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌م رێگه‌وه‌ تووشی رووداوێك بووه‌و ترسی خستووه‌ته‌ دڵییه‌وه‌ كه‌ هه‌رگیز بیری ناچێته‌وه‌.
چیرۆكی‌ ئه‌و ترسه‌ له‌ بینی كوإێكه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار به‌ ئۆتۆمبێلێك هاتووه‌ته‌ به‌رده‌می «كوإێكی جوان‌و سه‌رنجإاكێش بوو، به‌سه‌یاره‌یه‌كی‌ جوان به‌به‌رده‌ممدا تێپه‌إی‌، سه‌یری‌ كردم، منیش به‌هه‌مانشێوه‌«.
دوای‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌ یه‌كه‌م بینین، چه‌ندجارێكی تر ئه‌و كوإه‌ كه‌ ناوی‌ (هێمن) بووه‌ هاتووه‌ته‌ سه‌ر رێگاكه‌. تریفه‌ وتی‌ «هه‌ربه‌چاو نیگامان ده‌كرد، بێ‌ قسه‌كردن، تاچواره‌م رۆژ له‌گه‌ل هاوإێكه‌م له‌ مه‌كته‌ب ده‌إۆیشتینه‌وه‌، گه‌یشته‌ به‌رده‌مان و سه‌یاره‌كه‌ی‌ راگرت، زۆرترسام، وامزانی‌ قسه‌یه‌ك ده‌كات، به‌ڵام سڵاوی‌ له‌ هاوإێكه‌م كرد، خێرا لێم پرسی‌ وتی‌ ئامۆزای‌ باوكمه‌«.
تریفه‌، كه‌ هاوإێی فێنكه‌ پێیده‌ڵێت كه‌ پێشتر ئه‌و كوإه‌ی‌ بینیووه‌و كوإێكی‌ جوانه‌، ئه‌ویش پێیده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بۆت رازی‌ ده‌كه‌م. فێنك وتی‌ «منیش وتم خۆشحاڵیش ده‌بم، به‌ڵام ئه‌مه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی‌ هه‌ڵه‌كردن بوو له‌ ژیانمدا«.
پاش ئه‌مه‌ فێنك له‌سه‌ر داوای‌ خۆی ژماره‌كه‌ی‌ ده‌دات به‌ هێمن‌و ئه‌ویش دوای‌ دوو رۆژ ته‌له‌فۆنی‌ بۆ ده‌كات، «لێره‌وه‌ په‌یوه‌ندیمان ده‌ستیپێكرد، ته‌نها له‌دووره‌وه‌ یه‌كمان ده‌بینی‌، دوای‌ دوو مانگ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان بوو، زۆری‌ لێكردم كه‌ یه‌ك ببینین، هه‌ڵه‌ی‌ دووه‌مم ئه‌وه‌ بوو كه‌ رازی‌ بووم بیبینم«.
وتیشی «كه‌ یه‌كمان بینی‌، ده‌ستی‌ گرتم، من له‌ترسا ئه‌له‌رزیم، مستیله‌یه‌كی‌ ئاڵتو‌ونی‌ كرده‌ په‌نجه‌م و ده‌ستی‌ ماچ كردم، به‌چپه‌وه‌ وتی‌، تۆحه‌ڵاڵی‌ منیت، زۆرم خۆشده‌وێیت، ئه‌م قسانه‌ كه‌إوكوێری‌ كردم«.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا رۆژانه‌ هێمن چووه‌ته‌ رێگه‌ی‌ قوتابخانه‌ی‌ تریفه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ بینیویه‌تی‌، تاإۆژێك له‌باخچه‌یه‌كدا واده‌یه‌ك داده‌نێن‌و پێكه‌وه‌ قسه‌ده‌كه‌ن، «ده‌ستی‌ به‌توندی‌ گرتم زۆر هاتبووه‌ پێشه‌وه‌ لێم، له‌شه‌رما سه‌رم داخستبوو، كاتێك سه‌رم به‌رزكرده‌وه‌ پورزاكه‌م له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی‌ گه‌یشتنه‌ به‌رده‌مم، زیإه‌م كرد‌و چه‌په‌سام‌و توندتر ده‌ستم گرت«.
كاتێك پورزاكه‌ی‌ فێنك به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بینێت، له‌گه‌ڵ هێمندا ده‌بێت به‌ شه‌إیان‌و به‌ فێنكیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر تا ده‌ رۆژی‌ تر نه‌یه‌ته‌ داوات به‌ ماڵه‌وه‌یان ده‌ڵێت.
پاشان فێنكیش قسه‌ی‌ پورزاكه‌ی‌ بۆ هیێمن ده‌گێإێته‌وه‌و ئه‌ویش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ بچێته‌وه‌ خوازبێنی‌‌و به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ پێیده‌ڵێت «تۆخۆت ره‌قه‌مه‌كه‌ت پێداوم«.
زۆرێك له‌و كچانه‌ی‌ كه‌ له‌رێگه‌ی‌ مۆبایل‌و ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كانه‌وه‌ په‌یوندی خۆشه‌ویستی‌ دروستده‌كه‌ن، پاشا په‌شیمانی‌ ده‌رده‌بإن. هه‌ندێكیان ده‌ڵێن بوون به‌ قوربانی‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكشیان هاوشێوه‌ی‌ فێنك دوای‌ ئه‌وه‌ مۆبایل هه‌ڵناگرن.
شكار كوإێكی‌ ته‌مه‌ن 19ساڵه‌، باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌ پورزایه‌كیدا پێكه‌وه‌ گه‌وره‌بوون‌و وه‌كو خوشك ‌و برا بوون.
شكار باسی له‌وه‌كرد كه‌ پاش شووكردنی‌ كچه‌ پورزاكه‌شی په‌یوه‌ندی هاوإێیه‌تیان وه‌كو خۆی‌ ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام  رۆژێك به‌ ناوی‌ ئه‌وه‌وه‌ ته‌له‌فۆنێكی‌ بۆ ده‌كرێت‌و قسه‌ی‌ ناشرینی‌ پێده‌ڵێت‌و هه‌إه‌شه‌ له‌مێرده‌كه‌ی‌ ده‌كات، «كاتێك بیستم سه‌رم سوإما، ته‌واو بێتاقه‌ت بووم«.
هه‌روه‌ها  شكار وتی‌ «نه‌ك هه‌ر په‌یوه‌ندی‌ من و پورزاكه‌م، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی‌ ماڵه‌وه‌شمان پچإا، ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان نه‌ماوه‌، بۆیه‌ به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی‌ مۆبایل به‌و شێوه‌یه‌ به‌كارده‌هێنن«.
ئاشتی‌ حه‌مه‌ ساڵح مامۆستای‌ كۆمۆنیكه‌یشن، له‌ به‌شی‌ راگه‌یاندنی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ وتی‌«مۆبایل ئامێرێكه‌، دوو جه‌مسه‌ری‌ هه‌یه‌، جه‌مسه‌رێكی‌ به‌باشه‌ به‌كاردێت و جه‌مسه‌رێكیشی به‌خراپه‌، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئاستی‌ رۆشنبیریی‌ و زانستی‌ ئه‌و كه‌سه‌ كه‌ به‌كاری ده‌هێنێت، ئاستی‌ رۆشنبیریی‌ میلله‌ته‌كه‌ش ده‌وری‌ سه‌ره‌كی‌ هه‌یه‌«.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌ كورد، له‌پإێكدا كه‌وتووه‌ به‌سه‌ر سیسته‌می‌ دیموكراتی‌ و پێشكه‌وتنه‌ گه‌وره‌كانی‌ جیهان، به‌تایبه‌ت له‌ بواری‌ ته‌كنه‌لۆژیا، «ئاماده‌یمان نه‌بوو، بۆیه‌ تو‌وشی‌ هه‌ڵه‌ بووین«.
وتشی‌ «ئه‌ركی‌ هه‌موو ده‌زگایه‌كی‌ راگه‌یاندنه‌، ناوه‌ندی‌ په‌روه‌رده‌، خێزان، كه‌ تاكی چۆن خۆی‌ په‌روه‌رده‌ بكات، به‌تایبه‌تی كه‌ناڵی‌ راگه‌یاندن ده‌بێت زیاتر هۆشیاری‌ بده‌ن و رێنمایی‌ گونجاو سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانی‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌«.
هه‌روه‌ها داوایكرد كه‌ پێش ئه‌وه‌ هۆشیاری‌ بدرێت، سزایه‌ك دابنرێت، بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل.
په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ ساڵی‌ 2008، یاسایه‌كی‌ ده‌ركرد بۆ قه‌ده‌غه‌ركدنی‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندی، به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ سزای‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دانراوه‌ كه‌ سه‌رپێچی‌ ده‌كه‌ن.
پێش ده‌رچو‌ونی‌ یاسای‌ ژماره‌ پانزه‌ی‌ ساڵی‌2008، له‌كاتێكدا كه‌سێك به‌هۆی‌ هه‌ڵه‌ به‌كارهێنانی‌ مۆبایله‌وه‌ ده‌رچووه‌ دادگا، دادوه‌ری دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌، به‌پێی ماده‌ی‌363له‌یاسای‌ سزادان سزای‌ به‌سه‌ردا ده‌سه‌پاند.
سزاكه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌سه‌كه‌ حوكم ده‌درا، كه‌له‌سێ‌ مانگ كه‌مترنه‌بێت و له‌یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت، یاخود غرامه‌یه‌ك ده‌كرا بریتی بوو له‌ سه‌د دیناری چاپی سویسری‌.
پارێزه‌ كامه‌ران عه‌بدوڵا بابه‌كر، وتی‌ «ئه‌م یاسایه‌ زۆركۆن بوو، كه‌موكوإی‌ زۆری‌ تیابوو، به‌ڵام به‌هۆی‌ پێشكه‌وتنی‌ ته‌كنه‌لۆژیا‌و به‌تایبه‌ت مۆبایل و ئینته‌رنێت، یاسایه‌كی‌ نوێ ده‌رچوو«.
یاسای‌ ژماره‌(15)ی‌ ساڵی‌ 2008به‌ناوی‌ (یاسای‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ خراپبه‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌  په‌یوه‌ندیكردن له‌هه‌رێمی‌ كوردستان)، یاسایه‌ ته‌نیا مۆبایل ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو هه‌موو ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندی ده‌گرێته‌وه‌.
به‌پێی‌ ماده‌ی‌(2)ی‌ ئه‌م یاسایه‌، تاوانبار سزاكه‌ی‌ له‌ شه‌ش مانگ كه‌متر نابێت و له‌ پێنچ مانگ زیاتر نابێت) غه‌رامه‌كه‌شی یه‌ك ملیۆن كه‌مترنه‌بێت و پێنچ ملیۆن زیاتر نه‌بێت.
بۆ نمو‌ونه‌ یه‌كێك وێنه‌یه‌ك ده‌گرێت بێئاگایی‌ كه‌سه‌كه‌، ده‌توانرێت یه‌كێك له‌م دوو سزایه‌ یاخود هه‌رد‌ووكیان به‌سه‌ر كه‌سی‌ تاوانباردا بسه‌پێنرێت.
به‌پێی‌ ماده‌ی‌ (3) كه‌ سزاكه‌ی‌ (له‌ سێ‌ مانگ كه‌مترنه‌بێت و له‌ سێ‌ ساڵ زیاتر نه‌بێت غه‌رامه‌كه‌شی‌ 750 هه‌زار كه‌متر نابێت. 
پارێزه‌ كامه‌ران عبدوڵا وتی‌ «یه‌كێك له‌گرنگترین كه‌موكورتی‌ ئه‌م یاسایه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌بوایه‌ سنورێك بۆ كۆمپانیایی‌ فرۆشتنی‌ سیمكارت دابنرێت، ئێستا هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت له‌ هه‌ركۆمپانیایه‌ك چه‌ند سیمكارتێك بكإێت‌و به‌ناویه‌وه‌ بێت«.
قاره‌مان عه‌لی‌ توێژه‌ری‌ ده‌ر‌وونی‌_خوێندنگای‌ زه‌رگه‌ته‌ی‌ بنه‌إه‌تی‌  وتی‌ «زۆربه‌ی‌ زۆری‌ كێشه‌ی‌ مۆبایل له‌ناو هه‌رزه‌كاراندا ده‌بینرێت، كه‌تا ته‌مه‌نی‌ 20 ساڵی‌ ده‌إوات، گرووپێكی‌ تریش له‌ناو نه‌خوێنده‌واراندا كه‌ كێشه‌ی‌ زۆر دیاری‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌، چونكه‌ نازانێت ئه‌م ئامێره‌ بۆچی‌ چ كاتێك به‌كاربهێنێت«.
وتیشی‌ «به‌كارهێنانی‌ مۆبایل له‌هه‌موو وڵات و جێگایه‌ك تا 10شه‌و گونجاوه‌، له‌دوای‌ ئه‌وه‌وه‌ كاتی‌ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل نییه‌«.
هه‌روه‌ها وتی‌ «هه‌قه‌ یاسایه‌كی‌ تۆزیك ره‌ق دابنرێت بۆئه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ وابه‌رچاوی‌ لێ‌ نه‌كه‌وێته‌وه‌«.
تاڤگه‌ ته‌ها ته‌مه‌ن 29ساڵ، كاتێك رۆژێك له‌ناوخێزانه‌كه‌یدا دانیشتبوو، گوێی له‌ده‌نگی‌ مۆبایله‌كه‌ی بوو، «كاتێك هه‌ستام بینیم ره‌قه‌مێكی‌ نه‌ناسراوه‌، له‌ترسا خێرا جه‌ره‌سی‌ مۆبایله‌كه‌م گرت، زۆر ترسام ره‌نگم تێكچوو، تا دووسه‌عات نه‌ی‌ كرده‌وه‌، دڵم تۆزێ خۆشبوو«.
پاش ئه‌مه‌م چه‌ند جارێك، نه‌جارێك ته‌له‌فۆن بۆ تاڤگه‌ ده‌كاته‌وه‌ «ئه‌له‌رزیم له‌ترسا، نامه‌ی‌ نارد نو‌وسیبووی‌، تۆ تاڤگه‌ خانی‌، بایی‌ 10 وه‌ره‌قه‌ له‌كۆمپانیه‌كه‌م شتت به‌قیست بردووه‌، بۆیه‌ جوابم دایه‌وه‌ وتم راسته‌ ناوم تاڤگه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و تاڤگه‌یه‌ نیم، چونكه‌ هه‌رگیز شتم به‌قیست نه‌بردووه‌«.
هه‌روه‌ها وتی‌ «ته‌واو بێزاری‌ كردم، دایكم و باوكم هه‌ستیان كرد، باوكم له‌كێشه‌كه‌ ئاگادار كرده‌وه‌، هه‌موو رۆژێك په‌یوه‌ندی‌ پێوه‌ ده‌كردم، ده‌یوت بابت بینم، ده‌یوت ئه‌م پاره‌یه‌م بۆ بهێنه‌، هه‌إه‌شه‌ی‌ ده‌كرد، هه‌موو ژیانم بووبووه‌ دڵه‌إاوكێ، هه‌موو ده‌قه‌یه‌ك مۆبایله‌كه‌م بێده‌نگ كردبوو، شه‌و تابه‌یانی‌ بیرم لێده‌كرده‌وه‌«.
پاش ئه‌وه‌ی‌ ماڵه‌وه‌یان به‌م كێشه‌ ده‌زانن دواتر رازی ده‌بن كه‌ كوإو كچه‌كه‌ یه‌كتر ببینن نه‌وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌ك رووی دابێت، دواتر ده‌رده‌كوێت كه‌ هاوإێیه‌كی‌ تاڤگه‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ كإیوه‌و ناو ‌و ژماره‌ مۆبایلی‌ تاڤگه‌ی‌ داناوه‌، «كوإه‌كه‌ وتی‌ نه‌خێر تۆ نه‌بوویت، ته‌واو ئیتربێزارت ناكه‌م«.
پاش ئه‌مه‌ تاڤگه‌ سیمكارتێكی‌ تر ده‌كإێت‌و ئه‌وه‌ی‌ پێشوو فإێ ده‌دات، تاڤگه‌ وتی‌ «بۆیه‌ ئێستاش به‌داخه‌وه‌م هاوإێیه‌كی‌ كچت تووشی‌ كێشه‌ت بكات«.
ئاشتی‌ حه‌مه‌ ساڵح ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌ر‌ووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و ته‌ندروستی‌ و ده‌رو‌ونی‌ و ئابو‌ورییه‌وه‌ مۆبایل زیانی‌ هه‌یه‌. له‌ ر‌ووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كێشه‌ی‌ نێوان گه‌نجان و به‌كارهێنانی‌ نادروست ده‌بێته‌ هۆی‌ ئاژاوه‌ دروستكردن و ناوزإاندن.
رو‌ونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌إو‌وی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ به‌كارهێنانی‌ مۆبایل ئه‌شعه‌ی‌ كارۆموگناتیسی‌ دروستده‌بێت و كاریگه‌ری‌ گه‌وره‌ ده‌كاته‌ سه‌ر ته‌ندروستی‌ كه‌سه‌كه‌و زۆری‌ ئه‌و تیشكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ شێر په‌نجه‌ی‌ مێشك و زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ هه‌یه‌ بۆ سه‌ر دایك و كۆرپه‌كه‌ی‌. به‌پێی توێژینه‌وه‌كان كاردانه‌وه‌ی‌ ئه‌و تیشكه‌ كاتێك به‌ر كۆرپه‌له‌ ده‌كه‌وێت له‌ سكی‌ دایكیدا، له‌پاش له‌دایكبوونی‌ كاریگه‌ری‌ سلوكی‌ دروستده‌كات.
ئاشتی‌ وتی‌ «له‌ رووی‌ ده‌روونییه‌وه‌ زۆرێك له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ مۆایله‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن مرۆڤ تووشی‌ دڵه‌إاوكێ‌ ده‌كات، له‌إووی‌ ئابووریشه‌وه‌ ئابووری‌ تاك داده‌به‌زێنێت به‌تایبه‌تی‌ له‌هه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ نرخی‌ مۆبایل زۆرتربه‌كارده‌هێنرێت، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی‌ بۆ قازانجی‌ كۆمپانیاكه‌یه‌ نه‌ك به‌كاربه‌ر«.
تریفه‌ ئه‌كره‌م، كه‌ له‌ یه‌كه‌م بینینی‌ ئه‌و كوإه‌ی‌ خزمی كچه‌كه‌ی‌ هاوإێی بوو، هێشتا مۆبایلی هه‌ڵنه‌گرتووه‌، به‌ تایبه‌ت دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كوإه‌كه‌ی‌ پورزای‌ به‌م كاره‌ی زانیبوو له‌ناو باخچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ هێمندا بینی.
تریفه‌  وتی‌ «ئه‌وكاته‌ زانیم كه‌ چه‌ند هه‌ڵه‌ بو‌وم، كه‌ زۆر له‌پورزاكه‌م ده‌پاإامه‌وه‌و گریام له‌به‌رده‌میدا داده‌نیشتم ‌و تكام لێده‌كرد تا به‌ماڵه‌وه‌ نه‌ڵێت... ئه‌ویش چاكه‌یه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كردم‌و به‌ ماڵه‌وه‌ی‌ نه‌وت، به‌ڵام تاماوم ناتوانم سه‌یری‌ چاوی‌ پورزاكه‌م بكه‌م«.


س.هاوڵاتی

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13032183243.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net