.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






فیلمی سینه‌مایی "وتاری پادشا" له ده‌رهێنانی "تۆم هوپێر"، له رێگای به‌ده‌ست هێنانی (7) خه‌ڵاتی "بافتا"، وه‌كو براوه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و رێورِه‌سمه ده‌ستنیشان كرا .
به گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌رِی "رادیۆ فه‌ردا"، فیلمی "وتاری پادشا" هه‌ر چه‌نده له رێورِه‌سمی خه‌ڵاته‌كانی گۆلدێن گلۆب نه‌یتوانی خه‌ڵاتی باشترین فیلم به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام له‌و رێورِه‌سمه جگه له خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ریتانی، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ساڵی به‌ده‌ست هێنا.
هه‌ر سێ ئه‌كته‌ری ئه‌و فیلمه "كۆلین فرێس"، "هلێنا بۆ نهام كارته‌ر" و "جفرش راش" خه‌ڵاتی بافتایان پێبه‌خشرا. ئه‌و فیلمه له بواره‌كانی باشترین موزیك و باشترین سیناریۆش وه‌كو براوه‌ی سه‌ره‌كی ده‌ستنیشان كرا.
"كۆلین فرێس" كه به‌رله‌وه‌ش خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری یه‌كه‌می گۆلدێن گلۆبی به‌ده‌ست هێنابوو، بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكاریش كاندید كراوه و چاوه‌روان ده‌كرێت، بتوانێت خه‌ڵاتی ئۆسكاریش له رێگای ئه‌و فیلمه به‌ده‌ست بێنێت.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری یه‌كه‌می ئه‌و رێورِه‌سمه بۆ "ناتالی پۆرتمه‌ن" ئه‌كته‌ری فیلمی سینه‌مایی "The Black Swam" له ده‌رهێنانی "دارێن ئارنۆفێسكی" بوو.
خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ری ئه‌و رێورِه‌سمه‌ش بۆ "دێیڤید فینچه‌ر" ئه‌كته‌ری ناوداری هۆلیوودی بوو كه له رێگای فیلمی "كه‌ناڵی كۆمه‌ڵایه‌تی" ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێبه‌خشرا.
فیلمی "True Grıt" له ده‌رهێنانی "برایانی كۆئێن" خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گرتنی به‌ده‌ست هێنا و فیلمی "ده‌ستپێك" له ده‌رهێنانی "كریستۆفێر نۆلان" توانی دوو خه‌ڵاتی باشترین ده‌نگ و كاریگه‌رییه تایبه‌تییه‌كان وه‌كو براوه ده‌ستنیشان كرا.
فیلمی سویدی "A gırl wıth Dragon Tatto" وه‌كو باشترین فیلمی ده‌ره‌كی ئه‌و رێورِه‌سمه ده‌ستنیشان كرا و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌نیمه‌یشنی ئه‌و رێورِه‌سمه‌ش پێشكه‌ش به ئه‌نیمه‌یشنی "Toy Story 3" كرا.
س.په‌یامنێر.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
