.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






هاوەڵى خۆشەویست (ابوهريرة(رضي الله عنه) دەفەرمووێت: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: پیاوێك خانوویەك یان (زەوى) لەپیاوێكى تر كڕى، ئەو پیاوەى كە زەویەكەى كڕیبوو گۆزەیەك (كوپە) ئاڵتونى لە زەوییە كەدا دۆزییەوە، ئینجا ئەو پیاوەى كە زەوییەكەى كڕیبوو بە پیاوە فرۆشیارەكەى ووت: ئاڵتوونەكەت ببەوە لەلاى من، چونكە من زەویم لە تۆ كڕیوە نەك ئاڵتوون، پیاوە فرۆشیارەكەش ووتى: من زەویەكەو ئەوەى كەتێیدایە بەتۆم فرۆشتووە، پاشان هاتن بۆلاى پیاوێك بۆئەوەى كە چارەسەرێكیان بۆ بدۆزێتەوە، پیاوە دادوەرەكە ووتى: ئایا منداڵتان هەیە؟ یەكێكیان ووتى: من كوڕێكم هەیە، ئەوەى تریشیان ووتى: منیش كچێكم هەیە، ئینجا پیاوە دادوەرەكە ووتى: كەواتە تۆ كچكە بدە بە كوڕەكەو ئەو ماڵەش خەرج بكەن بۆیان، وە خێریشى لێبكەن.
چەند سوودو ئامۆژگارییەك لەم چیرۆكەدا.
(1) پێویستە ئەمانەت و سپاردە بگێڕدرێتەوە بۆ خاوەنەكەى، خواى پەروەردگار دەفەرمووێت: بەڕاستى خواى گەورە فەرمانتان پێ دەكات كە ئەمانەت و سپاردەكان بگێڕنەوە بۆ خاوەنەكانیان.
(2) قەناعەت و ڕازى بوون ماڵ و سەروەتێكە بێكۆتاییە، وە بەخێرو بەرەكەت دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەى.
(3) هەركەسێك بەو بەشە ڕازى بێت كە خواى پەروەردگار پێى بەخشیوە ئەوا ئەو كەسە دەوڵەمەند ترین كەسە،
پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: وە ڕازیبە بەو بەشەى كە پەروەردگار بۆى داناوى دەبیت بە دەوڵەمەند ترین خەڵك، وە بەدڵنیاییەوە دەوڵەمەند ئەو كەسە نییە كە ماڵ و سەروەتى زۆرى هەبێت، بەڵكو دەوڵەمەند ئەوكەسەیە كە دەروونى دەوڵەمەند بێت.
(4) ڕزق و ڕۆزى دابەشكراوە، هەردەبێت پێت بگات لەكات و شوێنى خۆیدا، پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: ئەگەر ئادەمیزاد ڕابكات لەڕزق و ڕۆزییەكەى هەروەك چۆن لەمردن ڕادەكات، ئەوا بێگومان ڕزق و ڕۆزییەكەى دەیگرێتەوە هەروەك چۆن مردن دەیگرێتەوە.
(5) پێویستە موسڵمان ڕازى بێت بە حەڵاڵ، وە دوربكەوێتەوە لە حەرام و هۆكارى خراپ بۆ بەدەست هێنانى ڕزق و ڕۆزى، چونكە بەڕاستى تەنها كردەوەى چاك وباش هۆكارە بۆ بەختەوەرى دونیاو دواڕۆژ
**********************
نووسينى:شوان رةواندوزى
********************
تهمهن هێنده كهمه بهشى ئهوه ناكات بهشتى بێ كهڵكهوه تهواوى بكهيت.
باشتر وايه بگهڕێى بەدواى ئەو كارانەى كه كەمترين كات و زۆر ترين بەرهەميان هەيه.

لهسهر هێڵ نییه