❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گرفتی کات کوشتن له‌ ژیانی مسولماندا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-18 07:45:17

★شـــوان★
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سؤران
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-13
دواترین سه‌ردان: 2014-01-31
په‌یامه‌كان: 379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

گرفتی کات کوشتن له‌ ژیانی مسولماندا

گرفتی کات کوشتن له‌ ژیانی مسولماندا



گرفتی کات کوشتن له‌ ژیانی مسولماندا ئه‌مه‌ له‌ بابه‌تی محاضرات عامّة - يا شباب - الأسئلة‌ د. سفر الحوالی وه‌رگیراوه
پرسیار زؤريک له‌ گه‌نج و لاوه‌کانمان سکالا ئه‌که‌ن له‌وه‌ی که‌ کاتیان زؤره‌و نازانن له‌ چیدا به‌کاری بينن، به‌ چی ئامؤژگاری ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ ده‌که‌یت؟
وه‌لام له‌ راستیدا سکالای زؤريک له‌ گه‌نج و لاوان له‌ کات به‌ فیرؤ دان و باسکردنی به‌لگه‌یه‌ له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک که‌ گه‌وره‌تره‌ له‌ به‌فیرؤدانی کاته‌که‌ خؤی، چؤن ئيمه‌ کاتمان هه‌یه‌ تاکو به‌ فيرؤی بده‌ین ، ئه‌ليم ئه‌ی خؤشه‌ویستانم من سه‌رم سور ئه‌مينی به‌ که‌سيک که‌ ئه‌ليت له‌ بؤشایدا ئه‌خوليمه‌وه‌و نازانم به‌ چ شتيکه‌وه‌ کاتم به‌رمه‌ سه‌ر، من ناليم کات کوشتن و فه‌راغ و بؤشایی نیه‌، به‌لکو هه‌یه‌و واقعيکه‌ تیا ئه‌ژین، به‌لام من سه‌رم سورماوه‌ له‌ بونی گرفت و موشکیله‌که‌ خؤی، چؤن مرؤفی ئیماندار کاتی بؤش و فه‌راغی هه‌یه‌، وه‌ تؤ ئه‌زانیت که‌ ئه‌م ته‌مه‌نه‌ دیارییه‌که‌و پيت به‌خشراوه‌، دوو نیعمه‌ت وخؤشیش هه‌ن زؤربه‌ی خه‌لکی تیایا بئ ئاگاو گه‌وجن ئه‌وانیش له‌ش ساغی و هه‌بوونی کاته‌، ئه‌م ته‌مه‌نه‌ت بقؤزه‌ره‌وه‌و له‌ ده‌ستی مه‌ده‌، ئه‌وه‌ بقؤزه‌ره‌وه‌ که‌ ئه‌وتريت بؤشایی و کاتی زؤرم هه‌یه‌ و نازانم چی بکه‌م، یان لای خه‌لکانی تر کاتی زؤریان هه‌یه‌، برای به‌ريزم ئه‌م ته‌مه‌نه‌ سات به‌ سات له‌ سه‌رت حساب کراوه‌و ژميرراوه‌ ئه‌توانیت له‌ شتانيکا به‌ کاری بينیت و بیقؤزیته‌وه‌ بؤ سوودی قازانجی خؤت، ئای که‌ چه‌ند ئه‌رک و فه‌رمانه‌کان زؤرن و چه‌ندیش کاته‌کان که‌م و ته‌سکن، له‌م دروشمانه‌ خؤت به‌ دور بکه‌ره
نازانم چی بکه‌م، چؤن کات به‌ سه‌ر به‌رم، چؤن کاتم بکوژم به‌ قوری بيوانه‌ کاره‌کانی خؤت و لئ یان وورد به‌ره‌وه‌، چه‌نده‌ هه‌ولدان و ماندوبونت پيویسته‌ تا به‌ جئ یان بينئ، چه‌نده‌ به‌زه‌یی و خزمایه‌تی هه‌یه‌ که‌ پيویسته‌ به‌ سه‌ریان بکه‌یته‌وه‌، چه‌نديک ئه‌رک و فه‌رمانت له‌ سه‌ره‌ که‌ جئ به‌ جئ یان بکه‌یت، سه‌یری لاوان بکه‌ و سه‌یری حالی خه‌لکی بکه‌ له‌گه‌ل مردندا چؤنه‌، چه‌ند که‌س مردووه‌و ئاوه‌ته‌خواز بووه‌ که‌ ته‌وبه‌ی بکردایه‌و بگه‌رایه‌ته‌وه‌ بؤ لای خوای گه‌وره‌ به‌لام تازه‌ رؤشت، چه‌نديک له‌ خه‌لکی نه‌خؤشکه‌وتن یان پیر بوون و ئاواته‌خوازن که‌ ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی هه‌یانبوو پيش ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئه‌و حاله‌ له‌ کاری باشه‌و به‌ سوودا به‌ کاریان بينایه‌، ته‌نانه‌ت له‌ کؤلیج ده‌رچوون یان ژن هينان یان هه‌ر کاريک، چه‌نده‌ ئاواتت بووه‌ که‌ پيش ئه‌وه‌ی کؤلیج ته‌واو بکه‌یت یان ژن بينیت قورئانت له‌ به‌ر بکردایه‌ یان فلان علیم و زانستت ته‌واو بکردایه‌، یان له‌ کاروانی بانگه‌واز بؤ لای خوا دوانه‌که‌وتیتایه‌، یان یان یان
که‌واته‌ له‌ سه‌ر هه‌ر یه‌که‌ له‌ ئيمه‌ پيویسته‌ که‌ چاوديری نه‌فسی خؤی بکات، وه‌ به‌ دلنیاییه‌و بزانيت که‌ ئه‌م ته‌مه‌نه‌ له‌ سه‌ری ژميردراوه‌و بؤی حساب کراوه‌، له‌ سه‌رت پيویسته‌ که‌ ته‌قواو پاريز بکه‌یت له‌ خواو هه‌لسیت به‌ واجبی ئه‌و کاته‌ی که‌ تیایدا ده‌ژیت، له‌ هه‌ر کاتيک له‌ کاته‌کاتدا به‌شيک له‌ به‌ندایه‌تیت هه‌یه‌ بؤ خوای گه‌وره‌ که‌ له‌ کاته‌کانی تردا نیه‌، له‌ سه‌رتان دريژ ناکه‌مه‌وه‌، به‌لام یه‌ک نموونه‌تان بؤ دينمه‌وه‌ له‌و پيشه‌وا به‌رزو به‌ هیممه‌تانه‌ی که‌ باشترین پيشه‌نگ بوون بؤ ئيمه‌ له‌ دوای پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم کاتيك که‌ أبو بكر الصديق خوا لئ ی رازی بئ مردن یه‌خه‌ی پئ گرت و که‌وته‌ حالی مردنه‌وه‌، عمری کوری خه‌تابی کرده‌ جينشینی خؤی خوا ليی رازی بئ، پيشبینی چی ئه‌که‌ن له‌و کاته‌دا که‌ وتبيتی به‌ عومه‌رو ئامؤژگاری چی کردبيت ووتی إن لله حقاً بالنهار لا يؤدى بالليل، وحقاً بالليل لا يؤدى بالنهار: خوا حه‌ق و مافی هه‌یه‌ له‌ رؤژدا به‌ سه‌رمانه‌وه‌ که‌ له‌ شه‌ودا ناکرئ، وه‌ مافی هه‌یه‌ به‌ سه‌رمانه‌وه‌ له‌ شه‌ودا که‌ له‌ رؤژدا ئه‌نجام نادرئ ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و مافانه‌ی که‌ له‌ رؤژدا به‌ سه‌رته‌وه‌ن ئه‌نجامت دان و مافه‌کانی شه‌ویشت هه‌ر له‌ کاتی خؤیدا به‌ ئه‌نجام گه‌یاند ئیتر کات زؤری و بؤشاییت له‌ کاته‌کانتا بؤ نامينيته‌وه‌و هه‌میشه‌ له‌ ئیش و کاری خؤتا ده‌بیت، جا ئه‌م ئامؤژگاریه‌ جوان و به‌ جئ یه‌ به‌س بو بؤ عومه‌ر که‌ هه‌موو کاته‌کانی ژیانی به‌ فیرؤنه‌دات و سوودی لئ وه‌ربگرئ، که‌ به‌ راستی پيشه‌نگ بوو له‌ ژیاندا، نیشانه‌یه‌کی بلندو به‌ توانا بوو له‌ هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا هه‌ر له‌ علیم و زانست و جیهادو بانگه‌وازو جئ به‌ جئ کردنی ئیش و کاری ده‌وله‌ت بێ ووچان و ماندوبوون کاره‌کانی ئه‌برد به‌ ريوه‌، دادپه‌روه‌ریه‌کی هينایه‌ بوون که‌ له‌ هیچ جيگه‌یه‌کی ميژوودا وينه‌ی نه‌بوو مه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری پيغه‌مبه‌ران عليهم الصلاه‌ و السلام. سه‌یر که‌ن چؤن ئامؤژگاری کاری خؤی ئه‌کات، ئيمه‌ش هه‌روه‌ها پيویسته‌ که‌ کاته‌کانمان به‌ فیرؤ نه‌ده‌ین و بزانین له‌ چیدا به‌ کاری دينین، داواکارین له‌ خوای گه‌وره‌ که‌ به‌ره‌که‌ت بخاته‌ ته‌مه‌نمانه‌وه‌و کاته‌کانمان به‌ فیرؤ نه‌ده‌ین




(( به‌ڕێز تکایه‌ ئاماژه‌ بده‌ به‌سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌که‌ت له‌ ماوه‌ی ( 24 ) کاتژمێردا ،
به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بابه‌ته‌که‌ت به‌ سه‌رپێچی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێ )) .

Kurdzhin
چـــێــژ لــه‌ ژیــانــی خـۆت بـبـینـه‌ ،، بـــێ ئـــه‌وه‌ی بیـــر لـه‌ ژیـانـی كـه‌سـێكـی دی بـكـه‌یـتـه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net