❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هۆكاره‌كانی تووشبون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی پێست و چۆنێتی خۆپاراستن لێیان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-22 10:40:35

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

هۆكاره‌كانی تووشبون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی پێست و چۆنێتی خۆپاراستن لێیان

بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌و نه‌خۆشییانه‌ی روبه‌ڕووی پێستی مرۆڤ ده‌بنه‌وه‌، PUKmedia دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ د. زانا محه‌مه‌د عه‌باس خوێندكاری دبلۆمی باڵا له‌ نه‌خۆشییه‌كانی پێستدا بۆ ئاماده‌كردوون.

جۆره‌كانی پێستی مرۆڤ...
پێستی مرۆڤ 6 جۆری هه‌یه‌، له‌ زۆر سپییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، وه‌ك سپی پێسته‌كانی بیلاڕوسیا، تا زۆر ره‌ش، وه‌ك ره‌شپێسته‌كانی ئه‌فریقیا، به‌هۆی كه‌می ده‌نكۆڵه‌ی (میلانین) ـه‌وه‌ سپی پێسته‌كان به‌رگه‌ی گه‌رما ناگرن و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ره‌ش پێسته‌كان به‌هۆی زۆری ده‌نكۆڵه‌ی میلانینه‌وه‌ زیاتر به‌رگه‌ی گه‌رماده‌گرن و ئه‌وكارلێكه‌ دروست نابێت كه‌ بابایه‌كی ئه‌فریقی به‌قرچه‌ی گه‌رما بسوتێت، ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای ئه‌و وتانه‌بوون كه‌ د. زانا محه‌مه‌د له‌ دیداره‌كه‌دا باسی لێوه‌كردن.
ده‌رباره‌ی جۆری پێست و كاریگه‌رییه‌كانی خۆر، ئه‌و شوێن و جێگایانه‌ی هۆكارن بۆ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی پێست، د. زانا محه‌مه‌د رونیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ شارو لادێ نه‌خۆشی پێست هه‌یه‌، بۆنمونه‌ به‌هۆی زۆری مێروو له‌ لادێكاندا وه‌ك گه‌نه‌و قوڕنو، هه‌روه‌ها مێرووی زیانبه‌خش، نه‌خۆشی تایبه‌ت تووشی پێست ده‌بن، له‌شاریش هۆكاری هه‌ره‌ سه‌ره‌كی نه‌خۆشییه‌كانی پێست زۆر شۆردن و خۆشۆردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌، هه‌روه‌ك لفكه‌ له‌خۆخستن و زۆر پێداهێنانی به‌جه‌سته‌دا هۆكارگه‌لێكی زۆر توشبوونی هاووڵاتییانه‌ به‌ نه‌خۆشییه‌كانی پێست,.
هۆكارێكی تری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی پێست، گۆڕینی كه‌شوهه‌وای وه‌رزه‌كانه‌، بۆ نمونه‌ به‌هاران جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ك و هاوینانیش جۆره‌ نه‌خۆشییه‌كی تر بڵاوده‌بێته‌وه‌و تووشی پێست ده‌بێت، هه‌روه‌ك له‌وه‌رزی زستانیشدا به‌هۆی ساردو سه‌رماوه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ كه‌شی ئێمه‌ وشكه‌و پێست زوتر تووشی وشكبوون و قڵیشان ده‌بێت.
وتیشی: ناتوانین بڵێین نه‌خۆشی پێست له‌شار زۆرتره‌ یان له‌ لادێدا، چونكه‌ هه‌رشوێنه‌و به‌پێی هه‌ڵكه‌وته‌ی خۆی نه‌خۆشی پێستی تێدا بڵاوه‌، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین "هه‌ر ناوچه‌و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی خۆی نه‌خۆشییه‌كانی پێست تێیاندا ده‌گۆڕێت".

جۆره‌كانی نه‌خۆشی پێست...
له‌وه‌ڵامی پرسیاری جۆره‌كانی نه‌خۆشی پێست كه‌ روبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بنه‌وه‌، د. زانا وتی: نه‌خۆشییه‌كانی پێست دابه‌شده‌كرێن بۆ (نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان، كورتخایه‌نه‌كان، نه‌خۆشییه‌كانی پێست به‌هۆی گۆڕانی وه‌رزه‌كان، به‌هۆی كاریگه‌ری تیشكی خۆرو دروستبوونی په‌ڵه‌ی پێست، سووتاوی، وشكبوونه‌وه‌ی پێست، خڕكانه‌)، ئه‌مانه‌ گرنگترین ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ن كه‌ روبه‌ڕووی پێست ده‌بنه‌وه‌ له‌ كوردستان و عیراق و جیهاندا، هه‌روه‌ها به‌پێی كاره‌ساته‌ مرۆیی و سروشتییه‌كانیش كه‌ هه‌ندێكجار له‌ وڵاتان رووده‌ده‌ن نه‌خۆشی تری پێست بڵاوببێته‌وه‌.
د. زانا محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كان كه‌ تووشی پێستی مرۆڤ ده‌بێت، ئه‌و تیشكانه‌ن كه‌ به‌رگه‌هه‌وا ده‌بڕن و كاریگه‌ری مه‌ترسیدار دروستده‌كه‌ن و پێی ده‌ڵێن سووتانی پێست، هه‌روه‌ك په‌ڵه‌ی پێش شێرپه‌نجه‌شی پێده‌ڵێن.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی مرۆڤ بۆ رێگری له‌ نه‌خۆشییه‌كانی پبَست چی بكات و چی بخوات باشه‌، د. زانا وتی: خۆ پاراستن له‌ قه‌ڵه‌وی و خۆلاوازكردن بنه‌مایه‌كن بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ نه‌خوشییه‌كانی پێست، چونكه‌ زۆرجار مرۆڤه‌ قه‌ڵه‌وه‌كان گۆشتی زیاده‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌و پێستیان دروستده‌بێت و قه‌ڵه‌و بوون ده‌بێته‌ هۆی داخرانی كونیله‌كانی پێست، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ردراوه‌كانی وه‌ك ئاره‌ق و ماده‌ی ترو هه‌وا وه‌ك پێویست هاتووچۆ ناكه‌ن، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین قه‌ڵه‌و بون ره‌نگ و تۆنی پێستیش ده‌گۆڕێت، له‌و رووه‌شه‌وه‌ زوقڵیشان و دروستده‌بێت له‌پێستدا، چونكه‌ مرۆڤه‌ له‌كاتی قه‌ڵه‌ویدا جه‌سته‌ی وه‌ك ئاوساو وایه‌ و كێشیشی زۆره‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی مرۆڤی لاواز یان وه‌رزشه‌وان ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه‌ پێست و جه‌سته‌ی پته‌وه‌و به‌رگه‌ی  هه‌موو لێدانێك، ته‌نانه‌ت زه‌بریش ده‌گرێت، وه‌ك زانراویشه‌ سه‌رچاوه‌ی قه‌ڵه‌وی زۆر خواردن و خواردنی خۆراكی چه‌ورو شیرینی زۆره‌.
د. زانا له‌باره‌ی چه‌ند خاڵێكی گرنگ به‌ پێست وتی: زۆر خوراندن و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ زۆر شۆرین و به‌كارنه‌هێنانی، گره‌نتییه‌كی باشن بۆ پاراستنی پێست، جگه‌له‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ تیشكی خۆر، به‌پێی پێویست گرنگه‌ بۆپێستی مرۆڤ، چونكه‌ ڤیتامین D تێدایه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی پته‌وبوونی پێست،  ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت ئه‌و ڤیتامینانه‌ی كه‌ له‌ سه‌وزه‌و میوه‌دا هه‌ن وه‌ك ڤیتامینه‌كانی A,B,C,E كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌لێك گرنگن بۆ پێست و ئه‌و كاریگه‌رییه‌ خراپانه‌ی كه‌ به‌هۆی گۆڕانی وه‌رزه‌كانه‌وه‌ دروستده‌بن.

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net