.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














خوێناویی سلێمانی
له غه‌ریبی نیشتمانم، له دووره‌وه
بۆنی خوێن و نێرگزه‌جاڕی وڵاتم
به ده‌سترازه‌ی خوێن چۆڕانی لاوانه‌وه هه‌ڵگرتووه ..
نه‌که‌ن ئه‌مجاره‌ش وه‌ک هه‌ڵه‌ی
راپه‌ڕینی ساڵانی زوو،
ده‌ستم دامێنی حزورتان
به پاداشتی فیرعه‌ونی نوێ بده‌نه‌وه.
* *
ئاخ 17 ـ 2
هێشتا زامی ئاخه‌کانی له‌وه‌به‌رمان
بێ هه‌توانه.
ده‌وه‌ره زوو،
چۆن دڵت هات مه‌رگ بکه‌یت
.. به میوانی ئه‌م رێژوانه
ئه‌ی شاره‌که‌ی به‌رخودانم
سلێمانی
غافڵ نه‌که‌ی ئه‌م کاروانه.
* *
په‌نجه‌کانی یه‌ک مه‌شکێنن
ئه‌نگۆ هه‌تا ده‌گه‌ڵ یه‌کدا ناته‌بابن
شه‌قام خوێنی سه‌دان رێژوان
له چاوانتان ده‌رده‌هێنن..
* *
رێژوانه‌که‌ی خوێنی رژا له سلێمانی
عه‌وله سیسی سه‌ده‌ی بیسته.
دیرۆکێکی دوو سه‌ده‌ن و به په‌نهانی
ئه‌و به مه‌ته‌رێزی ئینگلیز‌و
رێژوانی گوڵته‌مه‌ن وه‌ریوو
بۆ ئازادی بووبه به‌سته ..
...به ده‌ستی کورد، شه‌ڵاڵ کرا به ئاسانی..
* *
سلێمانی له بیر نه‌که‌ی
که‌له‌ی سه‌ری دوو لای تۆ
بۆ پێشڕه‌وی کاروانه‌که‌ی
چ رێژوان و چ زمناکۆ
به‌رده‌بازن
بۆ سه‌رفرازی کوردستان
به تاک و کۆ...
* *
ئای مخابن جارێکی‌تر سلێمانی
له ژێر ساباتی ئازادی
ده‌ستی نایه خوێناوی خۆی..
ئه‌ی بارانی هه‌وری سته‌م،
هه‌تا که‌نگێ وه‌ک مۆته‌که
...جه‌رگی دایکان به خوێن ده‌شۆی..!
* *
نه‌ک هه‌ر ئێستێ
زۆر له مێژه سلێمانی برینداره
ساڵه‌هایه بۆ تێکۆشان
خوێن له جه‌سته‌ی داده‌چۆڕێ..
لێ مخابن زامه‌کانی
بێ هه‌توانه‌و بێ سه‌رداره
به راپه‌ڕین وبه‌رخودان
ئه‌م شه‌قامه هه‌ر ده‌گۆڕێ..
* *
سلێمانی هه‌میشه واله‌به‌رخودان
سه‌رفرازه تاجی شکۆی کوردایه‌تی
رێ پیشانده‌ر کێوی بڵنده بۆ کوردان
هه‌رله‌خۆی دێت راپه‌رین و مه‌ردایه‌تی
* *
نه‌ک هه‌ر ئێستێ زۆر له مێژه سلێمانی برینداره
ساڵه‌هایه بۆ تێکۆشان خوێن له جه‌سته‌ی داده‌چۆڕێ
لێ مخابن زامه‌کانی بێ هه‌توانه‌و بێ سه‌رداره
به راپه‌ڕین وبه‌رخودان ئه‌م شه‌قامه هه‌ر ده‌گۆڕێ
* *
عه‌وله سیسی سه‌ده‌ی بیستم
ئه‌مجاره‌یان بۆته رێژوان و زمناکۆ
راپه‌ڕینه به‌رخودان و رێگه‌ی ویستم
بۆ هه‌موانه ئه‌ی گه‌لی کورد به تاک و کۆ
* *
هه‌ر که‌س بخوازێ ئه‌مجاره
شه‌ڕی کوردکوژیی بێته‌وه..
ده‌رپێی ژنی وه‌ک کۆلاره،
ته‌راتێنه وابه ده‌ستی زارۆکه‌وه
نه‌فره‌ت له‌وانه‌ی خوێنرێژن
جه‌رگی باوان ده‌سوتێنن
* *
سلێمانی له بیر نه‌که‌ی
که‌له‌ی سه‌ری دوو لای تۆ
بۆ پێشڕه‌وی کاروانه‌که‌ی
چ رێژوان و چ زمناکۆ
به‌رده‌بازن
بۆ سه‌رفرازی کوردستان
به تاک و کۆ..
* *
رێژوانه‌که‌ی خوێنی رژا له سلێمانی
عه‌وله سیسی سه‌ده‌ی بیسته
دیرۆکێکی دوو سه‌ده‌ن و به په‌نهانی
ئه‌و به مه‌ته‌رێزی ئینگلیز‌و
رێژوانی گوڵته‌مه‌ن وه‌ریوو
بۆ ئازادی بووبه به‌سته
چه‌نده سانا به ده‌ستی کورد،
شه‌ڵاڵ کرا به ئاسانی..!
بورهان هه‌ژار - به‌رلین

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه