.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














مانڤێستى هەستان
بۆ شۆڕشێک کە بڕیارە ڕووبدات
مانڤێستى هەستان
هەستاین بەیانیە ، خۆر لە پشتمانە
ڕوناکیە .
ڕقى توڕەى ئێمە ، لە ئاوابوون و
تاریکیە .
تارمایی نین شۆڕشین ، شۆڕشی
چارەنوسین ، لێتان وەڕستین
بڕۆن .
گوێگرن دەنگى پێى ئێمەیە
لە گەروى خیابانەوە دەلەرزێنێت
عەرشتان .
هەستاین بەیانیە
نەسلى شەقام ڕوو لە زیادیە
هەستانى یەکجاریە ، نۆبەتى
ڕزگاریە .
هاتین . دەستى زۆردارى
بکەینەوە لەگەروى خنکێنراوى
خۆمان ، ئیتر ڕۆژگارى
بێداریە .
وەرن هاوڕێیان شۆڕش لەدژى
زۆردارى ، برسى وبێکاریە .. کاتى
ڕەهاییە .
ئازادى وەرزى پێنجەمى ساڵە
پشکوتنى خەنچە و هەڵوەرینى دڕکى
نابەرابەریە .
هەستاین بەیانیە
گڕى ڕق ، لە دڕک و دالڕ بەردەبێت
خواستى ئێمە ئاوەدانیە
توڕەین لێتان .
لە گەروى تینو و وشکهەڵهاتووى
ئێمەوە ، سرودى ژیان دۆستیە
لە ڕێگاداین .
پێى ئێمە لەسەر زەویە ، ئەوەى
دەکەوێت ئێوەن ژێر پێتان
خاڵیە .
هەستاین بەیانیە
شەقام شەپۆلەدا لێناگەڕێین
فەسڵى شکاندنى بت و کۆتى
یەخسیریە .
وەرنە مەیدان هەڤاڵان
پڕبە گەور هاوارکەین
بڕۆن ..بڕۆن ..بڕۆن
بڕۆن .
ئاکام هەربە ئێمە دەبڕێت دنیایەک
کە پڕى نان و ئازادیە ، خاڵى لە
کۆیلەیەتیە .
هەستاین بەیانیە ، خۆر لە پشتمانە
ڕوناکیە .
ڕقى توڕەى ئێمە ، لە ئاوابوون و
تاریکیە .
نیا كامیل - سلێمانی

خۆشت بووێم یان ڕقت لێم بێت هەردووکیان بۆمن باشترینن...
گەر خۆشت بووێم هەمیشە لە دڵتا ئەبم
گەر ڕقت لێم بێت هەمیشە لە خەیاڵتا ئەبم ..
شکسپیر
لهسهر هێڵ نییه